لەساڵی ١٩٩٤، ١١ ساڵ بەر لە بڕیارە ڕەشبینەکەی لە پاسێکی مۆنتگۆمێری، ڕۆزا پاركس لە تاوانێکی دڕندانەی دەکۆڵیەوە. وەک پۆلیسێکی نهێنی بۆ کۆمەڵەیەکی نەتەوەیی بۆ پەرەسەندنی خەڵکە ڕەنگدارەکان، بۆ بینینی رێسی تایلۆر گەشتی بۆ لادێی ئەلاباما کرد، ئافرەتێکی گەنج کە لەلایەن ٦ پیاوی سپی پێستەوە دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر. ئەوە قورس دەبێت کە دادگای ئەلاباما ڕازی بکەیت کە تەنانەت یەکێك لەو پیاوانە تاوانبارە، بەڵام ڕۆزا هیچ ڕێگیری نەبوو. لە دادگا لیژنەیەکی بۆ بەرگریکردن لە رێسی پێکهێنا، پڕ کردنی ڕاگەیاندنەکان لە گەواهیدەر و هاندانی ناڕەزایی دەربڕین لەسەر تاسەری باشوور. کاتێك گەواهیدەرەکان لە دیاریکردنی هێرشبەرەکان شکستیان هێنا پارکس داوای لە دادوەرەکە کرد کۆمەڵە گەواهیدەرێکی نوێ کۆبکاتەوە. نوسی، "من دەزانم تۆ شکست ناهێنی لەوەی بە خەڵکی ئەلاباما ڕابگەیەنی کە دادگەریەکی یەکسان بۆ هەموو هاونیشتمانیەکانمان هەیە." بەدرێژایی ژیانی، پارکس جەندین جار بەرەنگاری توندوتیژی ڕەگەزی و و سیستەمەکانی پێشوتر بۆ پارێزگاری کردن لە تاوانکارەکان بووە. بەڵام ئەو کارە بووە مەترسیەکی گەورە، و نرخێکی کەسی. لە ساڵی ۱۹۱۳ لە دایک بووە، رۆزا لەلایەن دایکیو باوانیەوە لە ئەلاباما گەورە کراوە. بەڵام لە دەرەوەی ئەو خانووە دڵگیرە، ترس لە توندوتیژی ڕەگەزی باڵی بەسەردا دەکێشێت. زۆرجار کو کلوکس کلان ماڵەکەی ئەوانی بەڕێوە دەبرد، و یاساکانی جیم کرۆو بۆشاییە گشتیەکان جیادەکاتەوە. لە ١٩ ساڵی لە مۆنتگۆمێری نیشتەجێ دەبێت و هاوسەرگیری لەگەڵ رایمۆند پارکسدا دەکات، سەرتاشێک کە توڕە بوو لە زۆرداری ڕەگەزپەرستی. بەشداری لە NAACP ؛بەشە ناوخۆییەکانی کردبوو ڕۆڵێکە کە زۆرینە لەترسی زۆرداری لێی دووردەکەوتنەوە. لەسەرەتادا ڕایمۆند بە پەرۆشیەوە ڕۆزای لە مەترسیە شاراوەکانی خەبات دەپاراست. بەڵام هەتا توڕەییەکەی زیاتر دەبوو لەو بیرو ڕا دیاریکراوە بەسەر ئەمریکیە ئەفریقیەکان، چیتر ئارامی نەما. لەساڵی١٩٤٣ کاتێك بە شێوەیەکی فەرمی چووە پاڵNAACP. پارکس و جۆنی رێبێکا کار تاکە ئافرەت بوون لە ئەنجومەنی مۆنتگۆمێری. کاتی بۆ چاوپێکەوتنەکەیان دەژمارد، و زوو خۆی لە هەڵبژاردەی سکرتێری ئەنجومەنەکە دۆزیەوە، بە فەرمی دەستی بە ژیانە دووانیە نهێنیەکەی کرد. لە ڕۆژدا ڕۆزا وەک بەرگدروو کاری دەکرد بۆ پاڵپشتکردنی دایک و هاسەرەکەی. لە شەودا توێژینەوە و بەڵگەی لەسەر لە کەیسەکانی مافی مرۆڤ کۆدەکردەوە، لە بەگژداچوونە ڕامیارییە ناوخۆییەکان بۆ ژیاننامە بەرزەکانی کوشتن و تاوانە ڕقیەکان وەک سکرتێرێک، وەڵامدانەوە گشتییەکانی ئامادە دەکرد بە ناوی ئەنجومەنی مۆنتگۆمێری، دژ بە ڕەقترین بڕیاڕەکان دەجەنگا، هەڵمەتی بە هەڵە تاوانبارکردن ولەکەدارکردن دژی ئەمریکیە ئەفریقیەکان بەکارهێنراون لەپاڵ کارە یاساییەکەی، پارکس ستراتیژ ناسێکی ناوخۆیی زۆر زیرەك بوو. وەك ڕاوێژکار بۆ ئەنجومەنی گروپی گەنجانی NAACP، یارمەتی خەڵکانی گەنجی داوە تاکو ڕابەری بەرنامەی جیاکاری بکەن لەگەڵیدا تۆماری دەنگدەران و کتێبخانەکانی تایبەت بە سپیەکان. لەماوەی داپۆشینی NAACP، پارکس خەباتی بۆ ئاشکراکردنی چالاکیە نهێنیەکانی مافی مەدەنی دەکرد لایەنگری مەشقکردنی یاخیبوونی مەدەنی کرد و دژی توندوتیژی ڕەگەزی قسەی دەکرد بە تایبەتی کوشتنی ئێمێت تیڵ. لەساڵی ١٩٥٥، ڕەتکردنەوەی چوون بۆ دواوەی پاسە جیاکراوەکە یارمەتی هەڵگیرسانی جوڵانەوی دانیشتوانە ڕەسەنەکەیدا کە ئاواتی بۆ دەخواست. پارکس بەهۆی ناڕەزایەتی وەک ئافرەتێک دەستگیر کرا و زیندانی کرا کە لەلایەن چالاکوانە ناوخۆییەکانەوە سەردانی دەکرا. بەیەکەوە پلانیان دانا بۆ ماوەی ۲٤ کاتژمێر بایکۆتی پاس بکەن. بۆ ماوەی سێ سەد و هەشتا و یەك ڕۆژ درێژەی کێشا. یاسا سادەکەی پارك خەباتی مافەکانی مەدەنی ساوای گۆڕی بەرەو بزووتنەوەیەکی نیشتمانی. لە ساڵی١٩٥٦، بایکۆتەکە کۆتایی پێهات کاتێك دادگای باڵا بڕیاریدا بە ڕەتکردنەوەی جیاکاری لە گواستنەوە گشتییەکاندا. بەڵام ئەو سەرکەوتنە بۆ بزووتنەوەکە بەهایەکی نایابی هەبوو. بە درێژایی هەڵمەتەکە ڕۆزا هەڕەشی کوشتنی دڕندانەی بۆ دەهات، و نەیدەتوانی کار بدۆزێتەوە لە مۆنتگۆمێری بەهۆی ناوبانگە ڕامیارییەکەی. لەساڵی ١٩٥٧، بۆ درێژەدان بە کار کردن وەکو بەرگدوورێك چوو بۆ دێترۆیت، تا لەلایەن ئەندامی کۆنگرە جۆن کۆنێرز دامەزرا بۆ پاڵپشتی کردنی هەڵمەتە پەرەسەندووەکانی مافی مەدەنی. هەموو کاتێك لە شەڕی دژی بە جیاوازییە ڕەگەزییە بە ئاگابوون، بۆماوەی٤٠ ساڵی تر پارکس بە چالاکی مایەوە. چەندین پەرتووکی نووسی، گەشتی کرد بە ناوچەکەدا بۆ پێدانی وتار بۆ پشتگیری کردنی چالاکوانەکانی تر، و پەیمانگایەکی دامەزراند بۆ پەروەردە کردنی هاوڵاتیە گەنجەکان بە یادی هاوسەرە خوالێخۆشبووەکەی. ئەمڕۆ، ڕۆزا پارکس وەکو شۆرشگێڕێکی ئازا یادی دەکرێتەوە کە دژی بەهێزترین خەڵک و سیاسەتەکان جەنگاوە. هەتا ئێستا بانگهێشت کردنەکەی بۆ ئەو کارە دەنگدانەوەی هەیە: "زانینی ئەوەی پێویستە بکرێت دوور لە ترس دەکرێت."