ھەر کە کازیوە بەسەر شارە دە ھەزار ڕەشماڵییە گەڕۆکەکەدا دەرکەوت، شاژن براکچین بە شێوەیەکی ناشایستە خەبەری بوەوە. مەڕێک لە دەست خزمەتکار و پاسەوانەکانی دەرچوو و خۆی کرد بە چادرەکەی ئەودا، و چووە نێو جێگەکەی و دەستی کرد بە باعە باع کردن بە گوێیدا. لەگەڵ ئەوەشدا ئەو یەکێک بوو لە بەھێزترین خاتونەکانی ئۆردی ئاڵتونی، کە شانشینێکی گەورەبوو لە ئیمپراتۆریەتی مەغۆلییەکان، براکچین دەستی لە فەرمانڕەوای کردندا ھەبوو. هاوسەرەکەی ناوی باتوخان بوو، کوڕەزا ترسناکەکەی جەنگیزخان، لە پازدە ساڵییەوە - و كاتێک پیاوەکەی دەچوو بۆ شەڕ، ئەو لە ماڵەوە گرنگی بە کاروباری مەڕداری، خێزانی و ئیمپراتۆریی دەدا. ئەمە ئەوی کردە بەڕێوەبەر و گوێزەرەوەی شاری ھەزاران ڕەشماڵ. ساڵی دوو جار، براکچین شارەکەی دەگواستەوە بۆ دوو کەمپی وەرزی جیاواز. ئەمە ئاو و گژوگیای چڕوپڕی دەستەبەر دەکرد لە وەرزی ھاویندا، و لە بای توندی زستان دەیپاراستن. پلانی ڕژدی کارەکە چەند هەفتەیەکی دەویست، دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ چادرگەکانی تری ناوچەکە، ناردنی نوێنەری ستراتیجی - و ئارامییان هەبێت کە بەپێی ئاژەڵەکانییان بڕۆن. ئەمڕۆ ڕۆژی کۆچکردنە، و ئەو دەبێت گشت خاتوون و فەرماندەکان و، کۆیلە و ئاژەڵەکان ببات بۆ سەر ڕوباری ڤۆڵگا بۆ ھاوین. ھەر کە براکچین چووە دەرەوە، شپرزەیی و بێسەرەوبەری بینی - میوانە نەویستراوەکەی، ئێستا بەدەوری خزمەتکارەکەیدا ڕادەکات ئەوان ھەوڵدەدەن بیوەستێنن و بیخەنەوە نێو عارەبانەکەوە. براکچین فەرمانی پێکردن کە جڵەوگیری بکەن - بەڵام تەنھا خۆی ئەوەندە خێرا بوو کە بتوانی مەڕەکە بگرێت. دواتر سەرپەرشتی خانمەکانی کرد لە گواستنەی تاوڵەکەی بۆ ناو عەرەبانە تایبەتەکەی. کە پێویستی بە ٢٠ گامێش بوو بۆ ڕاکێشانی، و براکچین متمانەی بە کەس نەبوو لێیان بخوڕێت جگە لە خۆی. دواتر، براکچین و ھاوڕێ ھەمیشەییەکەی چاویان بە پاسەوانەکان کەوت. و فەرمانی پێدان کە لەنزیکەوە چاودێری ڕەشماڵی میوانی مێردەکەیی و و تەختە تایبەتەکەی بکەن لەکاتی گەشتەکەدا. ھەروەھا ئەوان پێش ڕەوەکە دەڕۆن، و پێی گوتن کە چۆن ڕێگەکە بپارێزن، دەوری بدەن بۆ سەلامەتی خۆی - و بەردەوام چاویان لەسەر ئاژەڵەکان بێت. بەڵام کە مەڕەکە لە کۆتاییدا ئازاد بوو و خۆی گەیاندە کێڵگەکە، پاسەوانەکان ئاستەنگیان بۆ درووست بوو بوو لە کۆکردنەوەی ڕەشماڵەكانیان كاتێک مەڕەکە بەنێو قەڕەباڵغییەکەدا دەڕۆشت. بەتوڕەییەوە، براکچین خۆی چووە خوارەوە بۆ لەوەڕگاکە. کاتێک گەشتە ئەوێ، مەڕە ئاژاوەچییەکەی بینی کە ناسرەوێت لە نێو ڕەوە مەڕێکدا. کاتێک براکچین دوایکەوت، مەڕەکە چوەوە لای دایکی و ئۆقرەی گرت، دایکی دووگیان بوو، و وادیار بوو ئازاری ھەیە. لەسەرەتاوە، براکچین زانی کە یارمەتیدانی لەدایکبوونی ئەم بەرخە لە بیرکراوە بەھۆی سەرقاڵی ڕۆژانی کۆچکردن. و کات نەماوە بۆ دۆزینەوەی شوانێک لەبری شوان، براکچین قۆڵی لێ ھەڵماڵی، و قۆڵی چەور کرد یارمەتی مەڕەکەیدا کە نەوەیەکی تر بخاتە سەر نەوەکانی ئیمپراتۆریەت بەرخ و مەڕەکەی جێھێشت و براکچین گەڕایەوە بۆ کەمپەکە. لێرە کۆتا شتەکان کۆکرانەوە، و گوێزەرەوەکان ڕیز بوون. پڕۆسە گەورەکە دەستی پێکرد لەگەڵ شاژن و دوو سەد گالیسکەی پڕ لە گەنجینەکانی. دواتر ژنە بچووکەکانی شا و دەستەکە، دواتر دۆستەکان - و ئەمە تەنھا چادرگەکەی براکچینە. دوای ئەم دووەم چادرگەی ئیمپراتۆریی ھات پێشڕەوی دەکرا لەلایەن ژنێکی تری شا، دواتر دوو چادرگەی تر، لەلایەن ژنەکانی تری. براکچن بۆ چەند ھەفتەیەک پەیوەندی وردی لەگەڵ بەستبوون بۆدڵنیابوون لەوەی کۆچێکی ڕێک و پێک سەلامەت بکەن. بەڵام ئەمانە تەنھا خانەوادەی شاھانە بوون دوای ئەوان ھەموو خەڵکە مەدەنییەکەی شار، کەپێکھاتبوون لەپیاوی پیرۆز، و کڵیێسە و مزگەوتی بچوک کە دەکرا بگوازرێنەوە، و خێزان، بازرگان و مەڕدارەکان. لەکۆتاییدا،براکچین دانیشت لە گالیسکەکەیدا. و چەند ھەفتەیەکی پێدەچێت بۆ گەیشتنە جێ - بەڵام لە ماوەی گەشتەکەدا، ھەموو کەسێک لەژێر چاودێریدا دەھێڵێتەوە - لە منداڵە لوتبەرزەکانی و ھاوڵاتییە خۆشەویستکانییەوە، تا ئەو مەڕەی بە پیاسە دێت لە کۆتایی ڕەوەکە.