ئەگەر وێنا بکەیت، ٤٠٠ ساڵ لەمەو پێش،
گەڕان لە زەریای کراوە قورس بوو.
بێگومان با و پەردەکان کەشتیەکانیان
دەهێنا و دەبرد،
دەریاوانەکان ئاڕاستەکانیان پەیوەست
کردبوو بەو بەندەرەی کە جێیان هێشتبوو،
هەوڵیان دەدا بە وردی تۆماری ئاڕاستەی
کەشتیەکە و ئەو دووریەی بڕیویانە بپارێزن.
ئەم کردارە ناسرابوو بە
یەکلاکردنەوەی ناوچە،
ئەگەر نیو پلە لابدەیت دەبێت گەشت بکەیت بە
ناو دوورگەکە کە چەند میلێک لە ئاسۆوە دوورە
ئەمەش هەڵەیەکی بچووک بوو.
بە سوپاسەوە، سێ داهێنان وای کرد
کە دەریاگەری مەحاڵ نەبێت:
بەرزی خۆر پێو، کاتژمێرەکان و بیرکاری بۆ
هەژمارکردنی داواکراو بە خێرایی و ئاسانی.
هەموویان گرینگن. نەبونی ئامرازی پێویست،
کەشتیوانەکان نیگەران دەکات بۆ دوور بڕۆن.
جۆن بێرد، دروستکەری ئامێرێک لە لەندەن،
یەکەم ئامێری دروستکرد کە توانی گۆشەی
نێوان خۆر و ئاسۆ بپێوێت لە ڕۆژدا،
پێی دەوترا بەرزی خۆر پێو.
زانینی گۆشەکە گرینگ بوو، لەوانەیە بەراورد کرابێ
بەو گۆشەیەی لە ئینگلتەرا دەگەڕێتەوە لە هەمان کات
بەراوردکردنی ئەم دوو گۆشەیە پێویست بوو
بۆ دیاری کردنی هێڵی درێژی کەشتیەکە.
کاتژمێرەکان دواتر دەرکەوتن.
لە ١٧٦١، جۆن هاریسۆن، ئینگلیزێکی
دروستکەری کاتژمێر و دارتاش،
کاتژمێرێکی دروستکرد کە دەیتوانی کات بە
تەواوی بهێڵێتەوە لە دەریادا.
کە دەتوانێت کات بە جێگیری بهێڵێتەوە لەسەر
کەشتیەکە و هەنگاو بنێ لە کاتە سەختەکاندا
پێویست بوو بۆ ئەوەی کاتی گەڕانەوەی
لە ئینگلتەرا بزانین.
بەڵام لێرەدا ئەنجامێک هەبوو:
لەبەرئەوەی کاتژمێرەکە دەستکرد بوو،
زۆر گران بوو.
شێوەی جێگرەوە بەکارهێنانی پێوانەکانی مانگ
و ژماردنی چڕ بووە تا تێچوونەکان کەمتر بێت
هەریەک لە پێوانە کردنەکان بۆ دیاری کردنی
شوێنی کەشتیەکە چەندین کاتژمێری دەوێت.
بەڵام بەرزی پێوانی خۆر و کاتژمێرەکان بێسوود بوون
مەگەر دەریاوانەکان ئامرازەکانیان بەکارهێنابا بۆ دیاریکردنی ئاڕاستەکانیان.
خۆشبەختانە لە ١٦٠٠ەکاندا ماتماتیکزانێکی
ئارەزومەند پارچە ونبووەکەی داهێنا.
جۆن ناپیر زیاتر لە ٢٠ ساڵ لە قەڵاکەی کاری کرد لە سکۆتلەندا بۆ پەرەپێدانی لۆگاریتمەکان، کە ئامێری ژماردن بوو.
بیرۆکەکانی ناپیر لەسەر لۆگاریتمی بەشێوەی ١
لەسەر ئی و نەگۆڕی 10 بۆ هێزی ٧م.
جەبر لە سەرەتای ١٦٠٠کان بە تەواوی
گەشەی نەکردبوو،
لۆگاریتمی ناپیەر لە یەک دانە یەکسان
نەبوو بە سفر.
ئەمەش وایکردووە ژماردنەکان کەمتر
گونجاوبێت لەچاو لۆگاریتم بە بنەمای 10.
هێنری بریگز، ماتماتیکزانێکی بەناوبانگە
لە کۆلێژی گریشام لە لەندەن،
لە ١٦١٤ کارەکانی ناپیر دەخوێنێتەوە، ساڵی
دواتر گەشتێکی کرد بۆ ئەدینبۆرگ تا ناپیر ببینێت.
بریگس بە شێوەیەکی نا ئاشکرا
لەبەردەم قەڵاکەی نایپەر دەرکەوت.
پێشنیاری کرد کە جۆن بنچینەو شێوەی
لۆگاریتمی خۆی بگۆڕیت بۆ شتێکی زۆر سادەتر.
هه ردووکیان ڕازی بوون که بنچینەی
10 به لۆگی یەک یەکسانە به سفر
کە ئەمەش ژماردنی ڕۆژانە ئاسان دەکات .
ئەمڕۆ ئەمانەمان بە بیر دێتەوە وەک
لۆگاریتمی گشتی بریگز.
تا پەرەسەندنی ئامێری ژمێردراوی کارەبایی
لە سەدەی بیستەمدا،
هەر ژماردنێک بە لێکدان، دابەشبوون، هێزەکان، دەرهێنانی ڕەگەکان بێت بە ژمارە گەورە و بچووکەکان
بە بەکارهێنانی لۆگاریتم بووە.
مێژووی لۆگارێتەکان تەنها وانەیەک
نییە لە بیرکاریدا.
زۆر یاریکەر بەرپرس بوون
لە سەرخستنی دەریاگەری.
دروستکەری ئامێر، ئەستێرەناس،
بیرکاریزانان،
و بە دڵنیاییەوە دەریاوانەکانیش.
داهێنان تەنها ئەوە نیە کە بچێتە قوڵایی
بواری کارکردنەوە،
بەڵکو پەیوەستە بە پۆلێنکردنی
بوارەکانیشەوە.