0:00:12.486,0:00:15.730 ئایە بیرکاری بەبێ مرۆڤ بوونی دەبوو؟ 0:00:15.730,0:00:19.057 هەر لە کۆنەوە، [br]مرۆڤ گفتوگۆی تێر و تەسەلی کردووە 0:00:19.057,0:00:22.712 لەسەر ئەوەی ئایە بیرکاری [br]دۆزراوەتەوە یان داهێنراوە. 0:00:22.712,0:00:27.374 ئایا ئێمە بنەماکانی بیرکاریمان دامەزراند[br]بۆ ئەوەی لە گەردوون تێبگەین، 0:00:27.374,0:00:31.521 یاخوود بیرکاری زمانی دایکی گەردوونە 0:00:31.521,0:00:34.734 و بوونی هەیە جا ئێمە پەیی بە ڕاستییەکەی[br]ببەین یان نا؟ 0:00:34.734,0:00:38.102 ئایە ژمارەکان و شێوە فرەلاکان و[br]هاوکێشەکان ڕاستەقینەن، 0:00:38.102,0:00:42.676 یان تەنها پێشبینییەکی ئاسمانییە بۆ[br]هەندێک ئامانجی تیۆری؟ 0:00:42.676,0:00:46.235 ڕاستیگەری سەربەخۆیی بیرکاری[br]پشتگیری دێرینی هەیە. 0:00:46.235,0:00:49.796 پەیڕەوانی فیساگۆرسی سەدەی پێنجەمی یۆنان[br]بڕوایان وابوو کە ژمارەکان 0:00:49.796,0:00:53.261 پێکهاتەی زیندوو و یاسای بنەڕەتی گەردوونن. 0:00:53.261,0:00:57.568 بە ژمارە یەکییان دەگووت "مۆناد"[br]درووستکەری هەموو ژمارەکانی تر و 0:00:57.568,0:00:59.829 سەرچاوەی هەموو درووستکراوەکان. 0:00:59.829,0:01:02.644 ژمارەکان ئامێری چالاکبوونن لە ژینگەدا. 0:01:02.644,0:01:05.499 ئەفلاتون دەڵێت بنەماکانی بیرکاری[br]نەگۆڕن وەکو خودی گەردوون، 0:01:05.499,0:01:10.444 بەبێ ڕەچاوکردنی کە ئایا هیچ [br]شتێک دەربارەیان دەزانین یان نا. 0:01:10.444,0:01:13.897 یوکلید، کە ناسراوە بە باوکی ئەندازە،[br]پێیوابوو کە خودی سروشت 0:01:13.897,0:01:17.702 بەرجەستەی یاسا بیرکارییەکانە. 0:01:17.702,0:01:21.926 کەسانی تر هەن دەڵێن، ژمارەکان[br]بە بەرجەستەیی ڕەنگە بوونیان نەبێت، 0:01:21.926,0:01:25.047 دەقە بیرکاریەکان بە تەواوی ئەمە [br]ڕەت دەکەنەوە. 0:01:25.047,0:01:29.586 نرخی ڕاستیەکانییان بەندە بە چەند یاسایەک[br]کە مرۆڤ درووستی کردووە. 0:01:29.586,0:01:32.613 لەبەر ئەوە بیرکاری ڕاهێنانێکی [br]لۆژیکی داهێنراوە، 0:01:32.613,0:01:36.356 کە لە دەرەوەی مێشکی مرۆڤ بوونی نییە، 0:01:36.356,0:01:40.997 زمانی پەیوەندییە وەهمییەکان بەندن لەسەر[br]ئەو شێوانەی کە مێشك پەیان پێ دەبات، 0:01:40.997,0:01:46.694 مێشکیش بۆ داهێنانی بەسودی ڕێکخستن لە [br]ئاڵۆزییەکی زۆردا دروست بووە. 0:01:46.694,0:01:50.373 لیۆپۆڵد کڕۆنێکەر یەکێک بوو لەوانەی [br]کە پشتگیری ئەم بیرۆکەیەیان دەکرد، 0:01:50.373,0:01:53.997 کە ئەویش پڕۆفیسۆری بیرکاری بوو[br]لە سەدەی نۆزدەهەم لە ئەڵمانیا. 0:01:53.997,0:01:56.451 بیرۆکەکەی لە وتارێکی بەناوبانگیدا[br]دەرکەوت کە دەڵێت: 0:01:56.451,0:02:00.960 "خودا ژمارە سروشتییەکانی درووست کرد،[br]هەموو شتێکیتر دەستکردی مرۆڤە." 0:02:00.960,0:02:03.533 لە ژیانی بیرکاریزان دەڤید هیڵبێرت، 0:02:03.533,0:02:07.131 هەوڵێک هەبوو بۆ چەسپاندنی بیرکاری وەکو[br]درووستکراوێکی لۆژیکی. 0:02:07.131,0:02:10.501 هیڵبێرت هەوڵیدا بیرکاری بکاتە زانستێکی [br]بەڵگە نەوسیت، 0:02:10.501,0:02:12.969 وەکو چۆن "یوکڵێد" ئەندازەی والێکرد. 0:02:12.969,0:02:17.525 ئەو و چەند کەسانێکیتر هەوڵی ئەوەیان دا[br]کە بیرکاری وەکو یاریەکی فەلەسەفی لێبکەن 0:02:17.525,0:02:19.700 بەڵام چی یارییەک. 0:02:19.700,0:02:23.231 هێنری پۆین کە یەکێکە لە باوکانی [br]ئەندازەی نایوکڵیدی، 0:02:23.231,0:02:26.238 بڕوای وابوو، هەبوونی ئەندازەیی نایوکڵیدی[br]کار لەسەر 0:02:26.238,0:02:30.535 ڕووکەشی ناڕێکی[br]چەماوەیی بڕگە زیاد و هێلکەییەکان دەکات، 0:02:30.535,0:02:35.001 سەلماندی کە ئەندازەی یوکڵیدی[br]ئەندازەی ڕووکەشی تەختی 0:02:35.001,0:02:37.363 لە هەموو کات و شوێنێکدا ڕاست نییە، 0:02:37.363,0:02:42.051 بەڵام یەکێکە لە ئەنجامەکانی بەکارهێنانی[br]یاساکانی ئەم یارییە. 0:02:42.051,0:02:45.865 بەڵام لە ساڵی ١٩٦٠ براوەی خەڵاتی نۆبڵ [br]بۆ فیزیا "یوجین ڤیگنەر" 0:02:45.865,0:02:50.173 "کاریگەری ناعەقلانی بیرکاری"[br]داهێنا، 0:02:50.173,0:02:53.283 کە هەوڵ دەدات بیسەلمێنێت کە بیرکاری ڕاستە 0:02:53.283,0:02:55.482 لە لایەن خەڵکییەوە دۆزراوەتەوە. 0:02:55.482,0:02:58.388 وینگەر باسی ئەوەی کرد کە [br]زۆرینەی تیۆرە بیرکارییەکان 0:02:58.388,0:03:03.379 هەر لە خۆوە درووست کراون، بەبێ ئەوەی لە[br]هیچ دیاردەییەکی فیزیاییدا بوونیان هەبێت، 0:03:03.379,0:03:05.873 و دوای چەندین دەیە [br]یان چەند سەدەیەک دواتر 0:03:05.873,0:03:08.337 وەک بنچینەیەکی پێویست بۆ شیکردنەوەی 0:03:08.337,0:03:11.440 شێوازی کارکردنی گەردوون بەکاردێت. 0:03:11.440,0:03:15.688 بۆ نموونە بیردۆزی ژمارەیی [br]بیرکاریزانی بەریتانی گۆتفرید هاڕدی، 0:03:15.688,0:03:19.377 کە خۆی هەمیشە پێی وابوو[br]کە کارەکانی سوودیان بۆ 0:03:19.377,0:03:21.918 هیچ دیاردەییەکی ئەم جیهانە نابێت، 0:03:21.918,0:03:24.660 یارمەتی دامەزراندنی [br]زانستی پاراستنی زانیاری دا. 0:03:24.660,0:03:26.938 بەشێکی تر لە بەرهەمی بیردۆزەکەی ئەو 0:03:26.938,0:03:30.095 کە ناسرا بە یاسای (هاڕدی واینبێرگ)[br]لە بۆماوەزانیدا، 0:03:30.095,0:03:31.834 و خەڵاتی نۆبڵی بردەوە 0:03:31.834,0:03:34.426 فابیۆنۆچی زنجیرەی تایبەت بە خۆی دۆزییەوە 0:03:34.426,0:03:38.040 لە کاتی لێکۆڵینەوەی لە زیادبوونی ژمارەی[br]کەروێشک. 0:03:38.040,0:03:41.548 دواتر مرۆڤ ئەم زنجیرەیەی [br]لە هەموو سرووشتدا دۆزیەوە، 0:03:41.548,0:03:44.036 لە تۆوی گوڵەبەڕۆژە و[br]و شێوازی ڕێکخستنی گوڵەکان 0:03:44.036,0:03:45.857 و پێکهاتەی ئەناناس، 0:03:45.857,0:03:48.497 تەنانەت لقە بۆری هەوای سییەکانیش. 0:03:48.497,0:03:52.704 یاخود لە ساڵی ١٨٥٠کان کارێکی تری[br]نا ئەندازەیی بێرنهارد ڕێیمان 0:03:52.704,0:03:57.291 کە (ئاینشتاین) سەدەیک دواتر لە [br]بیردۆزی ڕێژەیی بەکاریهێنا. 0:03:57.291,0:03:58.707 بازدانێکی گەورەتریش هەیە: 0:03:58.707,0:04:02.933 بیردۆزی گرێی بیرکاری سەرەتا لە[br]١٧٧١ پەیدابوو 0:04:02.933,0:04:05.185 بۆ ڕوونکردنەوەی ئەندازەی شوێن، 0:04:05.185,0:04:10.033 لە کۆتای سەدەی بیستەم بەکارهێنرا بۆ[br]ڕوونکردنەوەی پارچەبوونی (دی ئێن ئەی) 0:04:10.033,0:04:12.212 لە کاتی پڕۆسەی دووپاتکردنەوە. 0:04:12.212,0:04:16.161 تەنانەت ڕەنگە ڕوونکردنەوەشمان بداتێ لەسەر[br]بیردۆزی ڕێسمانەکان. 0:04:16.161,0:04:18.791 بەشێک لە بیرکاریزان و زانا کاریگەرەکان 0:04:18.791,0:04:22.472 لە هەموو مێژووی مرۆڤایەتیدا[br]لەگەڵ کێشەکاندا خۆیان گوونجاندووە، 0:04:22.472,0:04:24.093 بە شێوازی چاوەڕوان نەکراو. 0:04:24.093,0:04:26.904 کەواتە، بیرکاری داهێنراوە یان دۆزراوەتەوە؟ 0:04:26.904,0:04:29.851 درووستکراوی مرۆڤە یان [br]ڕاستیەکی گەردوونیە؟ 0:04:29.851,0:04:34.017 بەرهەمی مرۆڤە، یان سرووشت،[br]یاخوود درووستکراوێکی ئاسمانییە؟ 0:04:34.017,0:04:38.458 ئەم پرسیارانە ئەوەندە قوڵن، زۆر جار[br]لە قوڵایی ڕوحی سروشتەوە دێن. 0:04:38.458,0:04:41.550 وەڵامەکە ڕەنگە پەیوەست بێت [br]بەو بیرۆکانەی کە باس دەکرێن، 0:04:41.550,0:04:45.177 بەڵام هیچ کام لە بییردۆزەکان بە تەواوی[br]ڕون نین. 0:04:45.177,0:04:48.806 ئەگەر چەند دارێک هەبێت لە دارستانێك[br]بەڵام کەس نەی ژماردوون، 0:04:48.806,0:04:50.726 کەواتە ژمارەی دارەکان بوونی هەیە؟