1 00:00:00,879 --> 00:00:03,538 ئەوکاتەی لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا لە ئامادەیی بووم -- 2 00:00:03,562 --> 00:00:07,245 خوێندنی ئامادەییم لە دێکاتور، جۆرجیا تەواوکرد، 3 00:00:07,269 --> 00:00:09,494 وەک یەکەمی قوتابخانەکە -- 4 00:00:09,952 --> 00:00:11,446 زۆر شانازیم بەخۆمەوە ئەکرد. 5 00:00:11,470 --> 00:00:14,783 لە کۆمەڵگایەکی کەم دەرامەتەوە بووم، لە میسیسیپی گەورەبووبووم، 6 00:00:14,783 --> 00:00:16,659 لە میسیسیپییەوە گواستبومانەوە بۆ جۆرجیا 7 00:00:16,659 --> 00:00:22,445 بۆ ئەوەی دایک و باوکم بتوانن هەوڵی بڕوانامەی قەشەی میسۆدۆستی بەن. 8 00:00:22,469 --> 00:00:25,112 هەژار بووین، بەڵام بیریان نەئەکردەوە لەوەی زۆر هەژارین، 9 00:00:25,136 --> 00:00:27,112 بۆیە هەوڵی هەژاری هەمیشەییان ئەیا. 10 00:00:27,136 --> 00:00:28,403 (پێکەنین) 11 00:00:28,427 --> 00:00:30,363 کاتێک ئەوان لە ئیمۆری ئەیانخوێند، 12 00:00:30,387 --> 00:00:33,521 من لە ئەڤۆندەیڵ ئەمخوێند، و بووم بە یەکەمی قوتابخانەکە. 13 00:00:33,989 --> 00:00:37,239 یەکێک لە خۆشییەکانی یەکەم بوون لە ویلایەتی جۆرجیا ئەوەیە 14 00:00:37,263 --> 00:00:40,330 کە بانگێشت ئەکرێیت بۆ بینینی سەرۆک ویلایەتی جۆرجیا. 15 00:00:40,720 --> 00:00:43,320 زۆر کەم بایەخم ئەیا بە چاوپێکەوتنی. 16 00:00:44,482 --> 00:00:45,672 خۆشبوو بەلامەوە. 17 00:00:45,696 --> 00:00:49,005 زیاتر ئەوەی سەرنجی ڕاکێشام ئەو ڕاستییە بوو کە لە کۆشکێکا ئەژیا، 18 00:00:49,005 --> 00:00:52,309 چونکە زۆرم سەیری زنجیرەکانی "نەخۆشخانەی گشتی" و "بنەماڵەی فەرمانڕەوا"م 19 00:00:52,309 --> 00:00:53,206 ئەکرد بە منداڵی. 20 00:00:53,230 --> 00:00:54,880 (پێکەنین) 21 00:00:54,904 --> 00:00:58,934 ئەو بەیانییەش هەستام لە خەو و ئامادەبووم بڕۆم سەردانی سەرۆک ویلایەت بکەم. 22 00:00:58,958 --> 00:01:02,156 دایکم و باوکم، کە ئەوانیش بانگێشتکرابوون هەستان، و 23 00:01:02,180 --> 00:01:03,442 چووینە دەرەوە. 24 00:01:03,466 --> 00:01:05,331 بەڵام نەچووینە ئوتومبێلی خۆمانەوە. 25 00:01:05,355 --> 00:01:08,607 لە باشووریش، ئوتومبێل شتێکی پێویستە. 26 00:01:08,631 --> 00:01:11,974 گواستنەوەی گشتیمان زۆر نییە، هەڵبژاردنی زۆرمان نییە. 27 00:01:11,974 --> 00:01:14,355 بەڵام ئەگەر هێندە خۆشبەخت بیت لە کۆمەڵگایەکدا بژیت 28 00:01:14,355 --> 00:01:15,657 کە ئوتومبێلێکت نەبێت، 29 00:01:15,681 --> 00:01:17,807 تەنیا هەڵبژاردن گواستنەوەی گشتییە. 30 00:01:17,831 --> 00:01:19,488 ئێمەش ئەبوو ئەوە بەکاربێنین. 31 00:01:20,006 --> 00:01:21,815 بۆیە چووینە ناو پاسەکەوە. 32 00:01:21,839 --> 00:01:25,260 بە پاس ڕێگا درێژەکەمان بڕی لە دیکاتورەوە هەتا بەکهێد، 33 00:01:25,284 --> 00:01:29,680 کە لەوێ کۆشکە جوانەکەی سەرۆک ویلایەت لەناو ئەم زەوییە فراوانەیا بوو، 34 00:01:29,704 --> 00:01:32,717 ئەم دەرگا ڕەشە درێژانەش بەدرێژایی موڵکەکەیا هەبوو. 35 00:01:33,101 --> 00:01:34,697 گەشتینە کۆشکەکەی سەرۆک ویلایەت، 36 00:01:34,721 --> 00:01:37,688 نوێڵەکەمان ڕاکێشا هەتا بزانن کە ئەوە شوێنی وەستانمانە، 37 00:01:37,712 --> 00:01:38,887 لە پاسەکە دابەزین، 38 00:01:38,911 --> 00:01:41,585 من و دایکم و باوکم، لە شەقامەکە پەڕینەوە. 39 00:01:41,609 --> 00:01:44,638 بە شەقامەکەیا ڕۆشتین، لەبەر ئەوەی ئوتومبێل ئەهات، 40 00:01:44,638 --> 00:01:47,825 ئوتومبێلەکان خوێندکارەکانیان ئەهێنا لە سەرانسەری ویلایەتی جۆرجیاوە. 41 00:01:47,825 --> 00:01:49,374 بۆیە بە قەراغ ڕێگاکەیا ڕۆشتین. 42 00:01:49,398 --> 00:01:51,356 کاتێکیش بە یەک ڕیز ئەڕۆشتین، 43 00:01:51,356 --> 00:01:55,137 دایکم و باوکم پێش و پشتیان گرتبووم هەتا دڵنیابن هیچ کام لەو ئوتومبێلانە لێمنایات 44 00:01:55,161 --> 00:01:56,970 کە یەکەمەکانی تریان ئەهێنا، 45 00:01:56,994 --> 00:01:58,773 نزیک بووینەوە لە دەرگای پاسەوانەکە. 46 00:01:58,773 --> 00:02:01,393 کاتێک گەشتینە دەرگای پاسەوانەکە، پاسەوانەکە هاتە دەرەوە. 47 00:02:01,393 --> 00:02:04,153 سەیری کردم، و سەیری دایک و باوکی کردم، و 48 00:02:04,177 --> 00:02:07,195 وتی، "ئێوە بۆتان نییە بێن، ئەمە بۆنەیەکی تایبەتە." 49 00:02:07,839 --> 00:02:11,751 باوکم وتی، "نەخێر، ئەمە کچمانە، ستەیسی. یەکێکە لە یەکەمەکان." 50 00:02:12,109 --> 00:02:15,276 بەڵام پاسەوانەکە سەیری لیستەکەی نەکرد کە بەدەستییەوە بوو. 51 00:02:15,300 --> 00:02:17,236 داوای بانگێشتنامەی لە دایکم نەکرد 52 00:02:17,260 --> 00:02:19,800 کە لە بنی جانتا گەورەکەیا بوو. 53 00:02:20,228 --> 00:02:22,617 لەجیاتی ئەوە، سەیری کردین کە لە پاسەکە دابەزین، 54 00:02:22,641 --> 00:02:26,722 چونکە بەلای ئەوەوە، پاسەکە چیرۆکی ئەوەی پێئەڵێ کە ئەبێ کێ بێت. 55 00:02:27,300 --> 00:02:30,656 ڕاستی ئەوەش کە زۆر هەژاربووین ئوتومبێلی خۆمان نەبێت -- 56 00:02:30,680 --> 00:02:33,037 ئەو چیرۆکەی بەخۆی وتبوو. 57 00:02:33,061 --> 00:02:35,253 لەوانەشە شتێکی بەدیکردبێت لە ڕەنگی پێستما، 58 00:02:35,253 --> 00:02:37,268 لەوانەیە شتێکی بەدیکردبێت لە جلەکانی بەرما؛ 59 00:02:37,292 --> 00:02:39,220 نازانم چی بە مێشکیا هاتووە. 60 00:02:39,244 --> 00:02:41,742 بەڵام دەرئەنجامەکەی ئەوەبوو دووبارە سەیرم بکاتەوە، و 61 00:02:41,766 --> 00:02:43,357 بە بێزلێکردنەوە سەیرکات، و بڵێت، 62 00:02:43,381 --> 00:02:46,815 "پێموتن، ئەمە بۆنەیەکی تایبەتە. ئێوە سەر بێرە نین." 63 00:02:47,355 --> 00:02:50,587 دایکم و باوکم ئەیانخوێند بۆ ئەوەی ببن بە قەشەی مێسۆدۆستی، 64 00:02:50,611 --> 00:02:52,627 بەڵام هێشتا نەبووبوون بە قەشە. 65 00:02:52,651 --> 00:02:55,016 (پێکەنین) 66 00:02:55,040 --> 00:02:58,024 بۆیە دەستیان کرد بەوەی ئەم بەڕێزە تێوەبگلێنن 67 00:02:58,048 --> 00:03:00,996 لە گفتوگۆیەکی قورس لەسەر توانای بڕیاردانی. 68 00:03:01,020 --> 00:03:02,381 (پێکەنین) 69 00:03:02,405 --> 00:03:03,842 باوکم تەنانەت پێشی وت 70 00:03:03,866 --> 00:03:06,564 ئامادەیە بۆ هەتا هەتایە لە دۆزەخا بێت 71 00:03:06,588 --> 00:03:08,770 ئەگەر ناومی لەسەر لیستەکە نەدۆزییەوە. 72 00:03:09,215 --> 00:03:11,930 بێگومان، پیاوەکەش دەرئەنجام سەیری لیستەکەی کرد، و 73 00:03:11,954 --> 00:03:14,276 ناوی منی دۆزییەوە و هێشتی بچینە ژوورەوە. 74 00:03:14,927 --> 00:03:17,511 بەڵام بیرم نایەت چاوم بە سەرۆک ویلایەتی جۆرجیا کەوتبێت. 75 00:03:18,006 --> 00:03:20,633 بیرم نایەت چاوم بە یەکەمەکانی تر کەوتبێت 76 00:03:20,657 --> 00:03:22,553 لە ١٨٠ قوتابخانەکانی ترەوە. 77 00:03:22,577 --> 00:03:24,717 تەنها یادەوەری ڕوونی ئەو ڕۆژە کە هەمبێت 78 00:03:24,741 --> 00:03:27,879 هی پیاوێک بوو وەستابوو لەبەردەم بەهێزترین شوێنی جۆرجیا، 79 00:03:27,903 --> 00:03:30,903 سەیری ئەکردم و پێی ئەوتم کە سەر بەو شوێنە نیم. 80 00:03:31,776 --> 00:03:35,101 بۆیە بڕیارم یا، ٢٠ ساڵ دواتر، 81 00:03:35,125 --> 00:03:37,569 ببم بەو کەسەی کە دەرگاکان ئەکاتەوە. 82 00:03:38,085 --> 00:03:41,600 (خۆشی) 83 00:03:41,624 --> 00:03:45,532 (چەپڵەلێدان) 84 00:03:47,140 --> 00:03:49,783 بەداخەوە، لەوانەیە بەشەکەی تری چیرۆکەکەتان خوێندبێتەوە. 85 00:03:49,807 --> 00:03:51,544 بەو شێوەیە دەرنەچوو. 86 00:03:51,568 --> 00:03:55,329 ئێستاش ئەو ئەرکەم لەسەرشانە بزانم: چۆن بەرەو پێشەوە بچم؟ 87 00:03:55,873 --> 00:03:59,543 چونکە، وەک ئەبینن، بەتەنیا نەمئەویست دەرگاکان بۆ ژنە گەنجە ڕەشپێستەکان بکەمەوە 88 00:03:59,567 --> 00:04:02,350 کە بەکەم سەیرکرابوون و پێیان وترابوو سەر بەو شوێنە نین. 89 00:04:02,374 --> 00:04:06,363 ئەمویست ئەو دەرگایانە بۆ ژنە لاتینییەکان و ئاسیاییەکانیش بکەمەوە. 90 00:04:06,387 --> 00:04:10,496 ئەمویست ئەو دەرگایانە بۆ پەنابەرە تۆمارکراو و تۆمارنەکراوەکانیش بکەمەوە. 91 00:04:10,520 --> 00:04:13,937 ئەمویست ئەو دەرگایانە بکەمەوە وەک گەڕەکێک بۆ هاوڕەگەزباز و نەشازەکان. 92 00:04:13,961 --> 00:04:15,378 ئەمویست ئەو دەرگایانە بکەمەوە 93 00:04:15,378 --> 00:04:18,855 بۆ خێزانەکانی بەخۆیان ئەوت قوربانییەکانی توندوتیژی چەک. 94 00:04:18,855 --> 00:04:21,763 ئەمویست ئەو دەرگایانە بەفراوانی بکەمەوە بۆ هەموو خەڵکی جۆرجیا، 95 00:04:21,763 --> 00:04:24,059 چونکە ئەوە ویلایەتەکەمانە، و ئەمەش وڵاتەکەمانە، و 96 00:04:24,059 --> 00:04:25,592 هەموومان سەر بێرەین. 97 00:04:26,085 --> 00:04:28,505 (خۆشی) 98 00:04:28,529 --> 00:04:32,068 (چەپڵەلێدان) 99 00:04:34,006 --> 00:04:38,202 بەڵام ئەوەی درکم پێکرد ئەوەبوو کە یەکەم هەوڵم بەس نەبوو. 100 00:04:38,966 --> 00:04:41,506 پرسیارەکەشم بوو بەوەی: چۆن بەرەوپێش بچم؟ 101 00:04:41,530 --> 00:04:47,141 چۆن بتوانم تێپەڕم لە تاڵی، و دڵتەنگی و ماندوێتییەکەی و 102 00:04:47,165 --> 00:04:51,220 سەیرکردنی تەلەفزیۆن بۆ ماوەیەکی زۆر لەکاتی خواردنی ئایسکرێم؟ 103 00:04:51,244 --> 00:04:52,776 (پێکەنین) 104 00:04:52,800 --> 00:04:54,513 دواتر چی بکەم؟ 105 00:04:55,498 --> 00:04:58,149 ئەوە ئەکەم کە هەمووکات ئەمکرد. 106 00:04:58,173 --> 00:05:01,324 بەرەو پێشەوە ئەچم، چونکە چونە دواوە هەڵبژاردنێک نییە و 107 00:05:01,348 --> 00:05:03,045 وەستانیش لەجێگەی خۆت بەس نییە. 108 00:05:03,673 --> 00:05:08,182 (چەپڵەلێدان) 109 00:05:08,206 --> 00:05:11,373 دەستمکرد بە کێبڕکێکەم بۆ بوون بە سەرۆکی ویلایەت 110 00:05:11,397 --> 00:05:14,593 بە شیکردنەوەی ئەوەی کێم و ئەمویست ببم بە چی. 111 00:05:14,617 --> 00:05:17,696 سێ پرسیاریش هەیە لەخۆمی ئەکەم کاتێک ئەمەوێ شتێک بکەم، 112 00:05:17,720 --> 00:05:20,315 ئەگەر هەوڵدان بێت بۆ پێگەیەک یان دەستکردن بە کارێک؛ 113 00:05:20,339 --> 00:05:22,553 کاتێک بڕیارم یا دەستبکەم بە پرۆژەی جۆرجیای نوێ 114 00:05:22,577 --> 00:05:24,062 بۆ ناونوسکردنی خەڵک بۆ دەنگدان؛ 115 00:05:24,062 --> 00:05:27,291 یان کاتێک دوایین کارم دەستپێکرد، ململانێی دادپەروەرانە لە جۆرجیا. 116 00:05:27,315 --> 00:05:30,032 هەرچییەک بکەم، سێ پرسیار لەخۆم ئەکەم: 117 00:05:30,056 --> 00:05:31,333 چیم ئەوێت؟ 118 00:05:31,357 --> 00:05:33,025 بۆچی ئەمەوێت؟ 119 00:05:33,049 --> 00:05:34,357 چۆن پێی بگەم؟ 120 00:05:35,048 --> 00:05:37,570 لێرەشا، ئەزانم چیم ئەوێت. 121 00:05:37,594 --> 00:05:39,363 گۆڕانکاریم ئەوێت. 122 00:05:39,387 --> 00:05:40,699 ئەوەم ئەوێت. 123 00:05:40,723 --> 00:05:42,265 بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە: 124 00:05:43,109 --> 00:05:45,042 ئەمەوێ چی گۆڕانکارییەک ببینم؟ 125 00:05:45,656 --> 00:05:48,325 ئەشزانم پرسیارەکانی ئەبێ لەخۆمی بکەم ئەمانەن: 126 00:05:48,349 --> 00:05:51,307 یەکەم، ڕاستگۆم لەبارەی مەودای خواستەکانمەوە؟ 127 00:05:51,744 --> 00:05:55,212 چونکە ئاسانە درک بەوە بکەیت کاتێک بەوە ناگەیت کە ئەتەوێت، 128 00:05:55,236 --> 00:05:58,001 ئەوا لەوانەیە پێویست بکات کەمێک خواستەکەت نزمتر بکەیتەوە، 129 00:05:58,025 --> 00:06:00,973 بەڵام لێرەم بۆ ئەوەی پێتان بڵێم زۆر سووربن لەسەر خواستەکانتان. 130 00:06:00,997 --> 00:06:03,506 مەهێڵن نسکۆکان بەرەو دواوەتان بەرێت. 131 00:06:03,530 --> 00:06:07,048 (چەپڵەلێدان) 132 00:06:09,022 --> 00:06:13,299 دووەم، ڕێگە بەخۆت بە لەهەڵەکانت تێبگەیت. 133 00:06:13,323 --> 00:06:15,482 بەڵام لەهەڵەی کەسانی تریش تێبگە، 134 00:06:15,506 --> 00:06:17,053 چونکە، وەک ژن بەتایبەتی، 135 00:06:17,077 --> 00:06:19,329 وافێرکراوین ئەگەر شتێک سەرنەگرێت بۆمان، 136 00:06:19,353 --> 00:06:20,577 لەوانەیە هەڵەی خۆمان بێت. 137 00:06:20,601 --> 00:06:22,998 زۆربەی کاتیش، شتێک هەیە ئەکرێت باشتر بیکەین، 138 00:06:23,022 --> 00:06:25,236 بەڵام پێمانوتراوە کە زۆر نەکۆڵینەوە 139 00:06:25,260 --> 00:06:26,998 کە ئەکرێت لاکەی تر چیان کردبێت. 140 00:06:27,022 --> 00:06:28,914 ئەمەش پارتیزانی نییە -- خەڵکە. 141 00:06:28,938 --> 00:06:31,736 زۆرجار پێمان ئەوترێت کە هەڵەکانمان هەر هیخۆمانە بەتەنیا، 142 00:06:31,760 --> 00:06:33,893 بەڵام سەرکەوتن بەرژەوەندییەکی هاوبەشە. 143 00:06:34,331 --> 00:06:37,086 منیش ئەمەوێ پێتان بڵێم لە هەڵەکانی خۆتان تێبگەن، 144 00:06:37,110 --> 00:06:39,220 بەڵام لە هەڵەی خەڵکی تریش تێبگەن. 145 00:06:39,608 --> 00:06:41,599 بە ژیرییەوە لێی تێبگەن. 146 00:06:41,623 --> 00:06:45,179 ڕاستگۆشبە لەگەڵ خۆت و لەگەڵ ئەوانەشدا کە پشتیوانیت ئەکەن. 147 00:06:46,108 --> 00:06:48,346 بەڵام هەر کە زانیت چیت ئەوێت، 148 00:06:48,370 --> 00:06:50,308 تێبگە لەوەی بۆچی ئەتەوێت. 149 00:06:50,647 --> 00:06:53,794 هەرچەندە هەستێکی خۆشیشە، تۆڵەسەندنەوە هۆکارێکی باش نییە. 150 00:06:53,818 --> 00:06:56,333 (پێکەنین) 151 00:06:56,357 --> 00:06:58,434 لەجیاتی ئەوە، دڵنیابە لەوەی ئەتەوێت 152 00:06:58,458 --> 00:07:01,921 چونکە شتێک هەیە ناچار نیت بیکەیت 153 00:07:01,945 --> 00:07:03,921 بەڵکو شتێکە ئەبێ بیکەیت. 154 00:07:04,383 --> 00:07:07,391 ئەبێ شتێک بێت نەهێڵێت شەو بنوویت 155 00:07:07,415 --> 00:07:08,947 بێ ئەوەی خەوی پێوە ببینیت؛ 156 00:07:08,971 --> 00:07:12,431 شتێک بەیانیان هەڵتسێنێت لە خەو و واتلێبکات بەپەرۆش بیت بۆی؛ 157 00:07:12,455 --> 00:07:14,295 یان شتێک زۆر تووڕەت بکات، 158 00:07:14,319 --> 00:07:16,867 ئەزانیت پێویستە شتێک بکەیت لەبارەیەوە. 159 00:07:16,891 --> 00:07:19,010 بەڵام بزانە بۆچی ئەیکەیت. 160 00:07:19,034 --> 00:07:21,423 بشزانە بۆچی ئەبێ بکرێت. 161 00:07:22,074 --> 00:07:25,153 گوێتان لە زۆربەی ژنانی سەرانسەری ئەم جیهانە گرتووە 162 00:07:25,177 --> 00:07:27,750 باسیان کردووە بۆچی هەندێک شت پێویستە ڕووبدەن. 163 00:07:27,774 --> 00:07:29,785 بەڵام تۆ بیدۆزەرەوە ئەو "بۆچی"یە چییە بۆتۆ، 164 00:07:29,809 --> 00:07:32,798 چونکە بازدان لە "چی"یەوە بۆ "کردن" 165 00:07:32,822 --> 00:07:35,353 بێواتایە ئەگەر نەزانیت بۆچی. 166 00:07:35,377 --> 00:07:38,180 چونکە کاتێک قورس ئەبێت، کاتێک ململانێی تێئەکەوێت، 167 00:07:38,204 --> 00:07:40,363 کاتێک هاوڕێکانت لێت دوورئەکەونەوە، 168 00:07:40,387 --> 00:07:42,522 کاتێک پشتیوانیکەرەکانت لەبیرت ئەکەن، 169 00:07:42,546 --> 00:07:45,156 کاتێک یەکەم کێبڕکێت نابەیتەوە -- 170 00:07:45,180 --> 00:07:47,915 ئەگەر نەزانیت بۆچی، ناتوانیت دووبارە هەوڵبەیت. 171 00:07:48,363 --> 00:07:50,403 بۆیە، یەکەم شت بزانە چیت ئەوێت. 172 00:07:50,427 --> 00:07:52,450 دووەم، بزانە بۆچی ئەتەوێت، 173 00:07:52,474 --> 00:07:54,831 بەڵام سێیەم، بشزانە چۆن بەجێی ئەهێنیت. 174 00:07:55,323 --> 00:07:57,601 ڕووبەڕووی چەند بەربەستێک بوومەوە لەم کێبڕکێیەدا. 175 00:07:57,625 --> 00:07:59,569 (پێکەنین) 176 00:07:59,593 --> 00:08:00,743 چەند دانەیەک. 177 00:08:01,090 --> 00:08:02,296 بەڵام لە هەوڵەکەمدا، 178 00:08:02,320 --> 00:08:06,533 بووم بە یەکەم ژنی ڕەشپێست بتوانێت ببێت بە پاڵێوراو بۆ سەرۆک ویلایەت 179 00:08:06,557 --> 00:08:10,034 لەسەر پارتێکی سەرەکی لە مێژووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. 180 00:08:10,612 --> 00:08:14,617 (خۆشی) 181 00:08:14,653 --> 00:08:18,643 (چەپڵەلێدان) 182 00:08:18,839 --> 00:08:21,458 بەڵام لەوەش گرنگتر، لەم پرۆسەیەدا، 183 00:08:21,482 --> 00:08:25,584 توانیمان دەنگی ١.٢ ملیۆن دەنگدەری ئەمریکی ئەفریقی جۆرجیا بەدەستبێنین. 184 00:08:25,584 --> 00:08:27,295 ئەوەش زیاترە لە تەواوی دەنگدەرەکانی 185 00:08:27,295 --> 00:08:30,958 دیموکراتەکان بەدەستیان هێناوە لە ساڵی ٢٠١٤دا. 186 00:08:30,958 --> 00:08:35,418 (چەپڵەلێدان) 187 00:08:35,442 --> 00:08:37,946 هەڵمەتەکانمان ژمارەی لاتینییەکانی کرد بە سێ هێندە 188 00:08:37,946 --> 00:08:40,625 کە باوەڕیان وابوو دەنگیان بایەخی هەیە لە ویلایەتی جۆرجیا. 189 00:08:40,625 --> 00:08:42,900 ژمارەی ئەمریکییە ئاسیاییەکانمان کرد بە سێ هێندە 190 00:08:42,900 --> 00:08:45,426 کە هەستان و وتیان، "ئەم ویلایەتە هی ئێمەشە." 191 00:08:45,450 --> 00:08:49,275 ئەمانە سەرکەوتنەکانن کە پێم ئەڵێن چۆن بتوانم جێبەجێی بکەم. 192 00:08:49,299 --> 00:08:52,712 بەڵام ڕێگەشم پێئەیەن تێبگەم لەوەی بەربەستەکان ئەوە نین نەبەزێنرێن. 193 00:08:52,736 --> 00:08:54,331 تەنیا کەمێک بەرزن. 194 00:08:55,156 --> 00:08:56,719 بەڵام تێشئەگەم لەوەی 195 00:08:56,743 --> 00:09:00,127 هەمووکات سێ شت هەیە کە بە بارمتە ئەمانگرن. 196 00:09:00,649 --> 00:09:02,947 یەکەمیان داراییە. 197 00:09:03,822 --> 00:09:06,442 لەوانەیە بیستبێتتان، کەمێک قەرزم لەسەرە. 198 00:09:06,958 --> 00:09:09,617 ئەگەر ئەوەتان نەبیستبێت، کەواتە نەچوونەتە دەرەوە. 199 00:09:09,641 --> 00:09:11,386 (پێکەنین) 200 00:09:11,712 --> 00:09:14,609 داراییش شتێکە زۆر جار ناهێڵێت بەرەو پێش بچین، 201 00:09:14,633 --> 00:09:18,433 خەونەکانمان سنووردار ئەکرێن بەوەی چەندێک داهاتمان هەیە. 202 00:09:18,692 --> 00:09:20,172 بەڵام دووبارە و دووبارە گوێمان 203 00:09:20,196 --> 00:09:24,253 لە چیرۆکەکانی ئەوانە ئەبێت کە زاڵبوون بەسەر ئەو ململانێی داهاتەیا. 204 00:09:24,744 --> 00:09:27,530 بەڵام ناتوانیت زاڵبیت بەسەر شتێکدا کە باسی ناکەیت. 205 00:09:27,554 --> 00:09:31,170 لەبەر ئەوەشبوو ڕێگەم پێنەیان له‌ هەڵمەتەکەمدا بە قەرزەکانم شەرمەزارم بکەن. 206 00:09:31,569 --> 00:09:35,839 ڕێگەم بە کەس نەیا پێمبڵێت کە نەبوونی دەرفەت بۆ من 207 00:09:35,863 --> 00:09:37,937 هۆکاری ئەوەبێت بێبەش بکرێم لە خۆکاندیدکردن. 208 00:09:37,937 --> 00:09:40,997 باوەڕیشم پێبکەن، خەڵک هەوڵیاندا پێمبڵێن کە نابێت خۆم کاندید بکەم. 209 00:09:40,997 --> 00:09:42,784 هاوڕێکانم پێیان وتم نەیکەم. 210 00:09:42,808 --> 00:09:44,587 هاوپەیمانەکان پێیان وتم. 211 00:09:44,899 --> 00:09:47,780 ڕۆژنامەی "ئەمڕۆی ئەمریکا" باسیکرد کە باشترە خۆم کاندید نەکەم. 212 00:09:47,804 --> 00:09:49,026 (پێکەنین) 213 00:09:49,050 --> 00:09:50,337 بەڵام گرنگ نییە کێبووبێت، 214 00:09:50,361 --> 00:09:55,104 تێگەشتم لەوەی دارایی زۆرجار هۆکارە بۆ ئەوەی ڕێگە بەخۆمان نەیەین خەون ببینین. 215 00:09:55,759 --> 00:09:58,570 ناڵێم هەمووکات بەسەر ئەو بەربەستانەیا زاڵدەبن، 216 00:09:58,594 --> 00:10:01,694 بەڵام پێتان ئەڵێم، نەفرەتتان لێئەکرێت ئەگەر هەوڵنەیەن. 217 00:10:02,482 --> 00:10:07,591 (چەپڵەلێدان) 218 00:10:07,615 --> 00:10:09,488 دووەمیان ترسە. 219 00:10:09,512 --> 00:10:10,846 ترسیش ڕاستەقینەیە. 220 00:10:11,267 --> 00:10:12,725 لەپەلت ئەخات. 221 00:10:12,749 --> 00:10:13,982 ترسێنەرە. 222 00:10:14,433 --> 00:10:16,433 بەڵام ئەشکرێت وزەت پێببەخشێت، 223 00:10:16,919 --> 00:10:19,028 چونکە هەر کە زانیت لەچی ئەترسیت، 224 00:10:19,052 --> 00:10:21,379 ئەکرێت ڕێگایەک بدۆزیتەوە بۆ زاڵبوون بەسەریا. 225 00:10:21,403 --> 00:10:23,069 سێیەمیش ماندووبوونە. 226 00:10:23,942 --> 00:10:26,709 هەندێک جار ماندوو ئەبیت لە هەوڵدان. 227 00:10:27,314 --> 00:10:31,145 ماندوو ئەبیت لە خوێندنەوە لەسەر پرۆسەکان و سیاسەتەکان و 228 00:10:31,169 --> 00:10:34,218 شتەکانی ئەتوەستێنن لە گەشتن بەو شوێنەی ئەتەوێت. 229 00:10:34,774 --> 00:10:39,416 هەندێک جار، ماندوو بوون واتای ئەوەیە پێگە قبوڵ ئەکەین لەجیاتی دەسەڵات. 230 00:10:39,440 --> 00:10:42,432 ئەهێڵین کەسێک نازناوێکمان باتێ وەک خەڵاتی دڵنەواییدانەوە، 231 00:10:42,456 --> 00:10:45,717 لەجیاتی ئەوەی درک بەوە بکەین ئەزانین چیمان ئەوێت و بەدەستی ئەهێنین، 232 00:10:45,741 --> 00:10:46,899 ئەگەر ماندووش بین. 233 00:10:46,923 --> 00:10:48,926 لەبەر ئەوە خوا سەرخەوشکاندنی درووستکردووە. 234 00:10:48,926 --> 00:10:50,808 (پێکەنین) 235 00:10:51,472 --> 00:10:53,829 بەڵام لەو ساتانەشدایە فێرئەبین 236 00:10:53,853 --> 00:10:58,846 کە ماندووبوون دەرفەتێکە بۆ هەڵسەنگاندنی ئەوەی چەندێک ئەو شتەمان ئەوێت. 237 00:10:59,641 --> 00:11:02,196 چونکە ئەگەر لەپەل کەوتبێتیت، 238 00:11:02,220 --> 00:11:04,950 ئەگەر تەواوی هەوڵی خۆتت یابێت، 239 00:11:04,974 --> 00:11:07,689 ئەگەر هەموو ئەوەت کردبێت کە پێویستبوو بیکەیت، و 240 00:11:07,713 --> 00:11:09,286 هەر سەرینەگرت، 241 00:11:09,310 --> 00:11:11,898 ئەکرێت ماندووبوون وزەت پێنەهێڵێت. 242 00:11:12,673 --> 00:11:15,303 بەڵام هەر لەبەر ئەوەشە ئەچیتەوە سەر بەشی "بۆچی"ییەکە. 243 00:11:15,866 --> 00:11:19,636 چونکە ئەزانم پێویستە ئەو ژنانەمان هەبێت کە قسە بۆ ئەوانە ئەکەن کە دەنگیان نییە. 244 00:11:20,113 --> 00:11:22,478 ئەزانم کە پێویستە کەسانی خاوەن ویژدانمان هەبێت 245 00:11:22,502 --> 00:11:24,459 کە دژی سەرکوتکردن ئەوەستنەوە. 246 00:11:24,938 --> 00:11:26,684 ئەزانم پێویستە خەڵکانێکمان هەبێت 247 00:11:26,708 --> 00:11:30,033 کە تێئەگەن لەوەی دادپەروەری کۆمەڵایەتی بۆ هەموومانە. 248 00:11:30,423 --> 00:11:32,400 ئەوەش هەموو بەیانییەک هەڵمئەستێنێت، و 249 00:11:32,424 --> 00:11:34,231 واشملێئەکات زیاتر هەوڵبەم. 250 00:11:34,931 --> 00:11:39,200 چونکە بەرەوپێش ئەچم، ئەشزانم ڕابردووەکەم چی بووە. 251 00:11:39,224 --> 00:11:41,395 ئەزانم چی بەربەستیان بۆ داناوم. 252 00:11:41,419 --> 00:11:43,029 ئەزانم کە چی ئەکەن، و 253 00:11:43,053 --> 00:11:47,022 هەتا ڕادەیەکیش دڵنیام لەوەی هێز کۆ- ئه‌كه‌نه‌وه‌ وبەربەستی نوێ دروست ئەکەن. 254 00:11:47,046 --> 00:11:49,482 بەڵام چوار ساڵیان ماوە بۆ دۆزینەوەی. 255 00:11:49,506 --> 00:11:50,974 (پێکەنین) 256 00:11:50,998 --> 00:11:56,044 (چەپڵەلێدان) 257 00:11:56,068 --> 00:11:57,218 لەوانەشە دووان. 258 00:11:57,568 --> 00:12:00,039 (خۆشی) 259 00:12:00,059 --> 00:12:02,879 (چەپڵەلێدان) 260 00:12:03,109 --> 00:12:04,433 بەڵام ئەمە مەبەستەکەمە: 261 00:12:04,887 --> 00:12:07,799 ئەزانم چیم ئەوێت، و ئەوەش دادپەروەرییە. 262 00:12:07,823 --> 00:12:09,299 ئەزانم بۆچی ئەمەوێت، 263 00:12:09,323 --> 00:12:12,981 چونکە هەژاری بێڕەوشتییە و لەکەیەکە بۆ وڵاتەکەمان. و 264 00:12:13,005 --> 00:12:14,736 ئەزانم چۆن پێیئەگەم: 265 00:12:14,760 --> 00:12:16,974 بەوەی هەموو ڕۆژێک بۆ پێشەوە بچم. 266 00:12:16,998 --> 00:12:18,220 زۆر سوپاس بۆ ئێوە. 267 00:12:18,244 --> 00:12:20,704 (خۆشی) 268 00:12:20,728 --> 00:12:24,706 (چەپڵەلێدان)