من لێره‌م تا ده‌رباره‌ی
گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا قسه بكه‌م،
به‌ڵام ڕاستی یه‌كه‌ی من ژینگه‌پارێز نیم.
هه‌رگیز بیرم له خۆم نه‌كردۆته‌وه
وه‌كو كه‌سێكی سروشتیی.
هه‌رگیز نه‌چوومه‌ته كامپینگ
هه‌رگیز نه‌چوومه‌ته ڕێكردن،
ته‌نانه‌ت هه‌رگیز
ئاژه‌ڵێكی ماڵیم نه‌بووه،
هه‌موو ژیانم له شار ژیاوم،
ڕاستی یه‌كه‌ی ته‌نیا شارێك.
له كاتێكدا حه‌زم به كردنی گه‌شته
بۆ سه‌ردانی كردنی سروشت،
هه‌میشه بیرم ده‌كرده‌وه شتێكه
له شوێنێكی تر ڕووده‌دات،
زۆر دوور،
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ژیانه نوێ یه
قه‌ڵایه‌ك له دژی هێزه‌كانی.
به‌مانایه‌كی تر،
ته‌نیا وه‌كو هه‌ر كه‌سێك ده‌مزانی،
له ژیانم به بێباكی و
فریودراوی ژیام
ده‌رباره‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌رمبوونی جیهانیی.
كه وامدهزانیی له‌سه‌رخۆ ڕووده‌دات،
له دووره‌وه ڕووده‌دات
و ته‌نیا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مامناوه‌ندیی
پیشان ده‌دات بۆ ئه‌و ڕێگایه‌ی كه ده‌ژیام.
له هه‌ریه‌ك له‌و ڕێگایانه.
زۆر زۆر هه‌ڵه بووم.
زۆربه‌ی خه‌ڵك ئه‌گه‌ر ده‌رباره‌ی
گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا قسه‌یان بۆ بکەیت،
چیڕۆكێكت بۆ باس ده‌كه‌ن ده‌رباره‌ی داهاتوو
ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌م كردبا، دەمگوت،
"به گوێره‌ی قسه‌كانی ی‌و ئێن
ئه‌گه‌ر ڕێڕه‌وه‌كه نه‌گۆڕین،
له كۆتایی ئەم سەدەیەدا،
ڕه‌نگه نزیكه‌ی چوار پله‌ی سیلیزی
له گه‌رمی به‌ده‌ستبێنین"
مانای ئه‌وه‌یه، هه‌ندێك له
زاناكان باوه‌ڕیان وایه،
دوو هێنده‌ی جه‌نگ،
نیو هێنده‌ی خۆراك،
ده‌شێت تێكڕای به‌رهه‌می خۆماڵی له جیهان
%20بچووكتر بێ وه‌ك به‌بێ گۆڕانی كه‌شوهه‌وا
ئه‌وه گاریگهرییهكه كه‌وا قووڵتره له
سستی گه‌وره‌ی ئابووری،
و درێژخایه‌ن ده‌بێت.
به‌ڵام ڕاستی یه‌كه‌ی كاریگه‌رییه‌كان زۆر
ڕووده‌ده‌ن وه‌ك له 2100 .
ته‌نیا له 2050، خه‌مڵێنراوه،
زۆربه‌ی شاره هه‌ره گه‌وره‌كانی
باشووری ئاسیا‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
نزیكه‌ی به‌ته‌واوی
ئێجگار گه‌رم ده‌بێت له هاویندا.
ئه‌مانه ئه‌و شارانه‌ن كه ئێستا نیشتیمانی
15، 12،10 ملیۆن خه‌ڵكن.
و ته‌نیا له سێ ده‌یه،
ناتوانی به‌ناویاندا پیاسه‌یه‌ك
بكه‌یت له ده‌ره‌وه
به‌بێ مه‌ترسیی له‌هۆشچوون به‌هۆی گه‌رما
یاخود ئه‌گه‌ری مردن.
هه‌ساره‌كه ئێستا 1.1
پله‌ی سیلیزی گه‌رمتره
وه‌ك له پێش پیشه‌سازی كردن.
له‌وانه‌یه ئه‌مه زۆر دیارنه‌بێ،
به‌ڵام ڕاستی یه‌كه‌ی ده‌مانخاته
ده‌ره‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌ی پله‌كانی گه‌رمیی
كه‌وا چوارده‌وری هه‌موو مێژووی
مرۆڤایه‌تیی ده‌گرێت.
به‌و مانایه‌ی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه
ناسیومانن وه‌كو چه‌شن،
گه‌شه‌سه‌ندنی گیانداری مرۆڤیی،
گه‌شه‌كردنی كشتوكاڵ،
گه‌شه‌كردنی شارستانیه‌تیی سه‌ره‌تایی
و شارستانیه‌تیی نوێ
وشارستانیهتیی پیشه‌سازیی،
هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه خۆمان ده‌یانزانین
وه‌كو بوونه‌وه‌ری بایه‌لۆجیی،
وه‌كو بوونه‌وه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیی،
وه‌كو بوونه‌وه‌ری سیاسیی،
هه‌مووی ئه‌نجامی حاڵه‌ته‌كانی
كه‌ش و هه‌وایه
كه پێشتر دوای خۆمان جێمانهێشتووه.
وه‌كو ئه‌وه‌یه له هه‌ساره‌یه‌كی ته‌واو
جیاواز نیشتووینهتهوه،
له‌گه‌ڵ كه‌ش و هه‌وایه‌كی ته‌واو جیاواز.
پێویسته ئێستا بیدۆزینه‌وه
چ شتێكی شارستانییه‌ت كه
له‌گه‌ڵ خۆمان هێناومانه
ده‌توانێت به‌رگه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته
نوێیانه بگرێت
وكامه‌ی ناتوانێت .
لێره به‌دواوه شته‌كان
به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات.
ئێستا بۆماوه‌یه‌كی زۆر،
پێمان گوترابوو كه گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا
چیڕۆكێكی كۆنی هێواشه.
له‌گه‌ڵ شۆڕشی پیشه‌سازی ده‌ستیپێكرد،
كه‌وتۆته سه‌رمان
بۆ پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و گێژاوه‌ی
له لایه‌ن باوانمانه‌وه بۆمان به‌جێماوه
بۆیه نه‌وه‌كانمان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ
ئه‌نجامه‌كان ناكه‌ن.
ئه‌مه چیڕۆكی سه‌ده‌كان بوو.
ڕاستی یه‌كه‌ی، نیوه‌ی ناردنهكانمان
كه‌وا له ڕێی سووتاندنی سووته‌مه‌نی
فۆسیلی به‌رهه‌م هاتووه
له ته‌واوی مێژووی مرۆڤایه‌تیی
ته‌نیا له 30 ساڵی ڕابردوو
به‌رهه‌م هاتووه.
له‌و كاته‌ی (ئاڵ گۆر) یه‌كه‌م په‌رتووكی
خۆی لهسهرگهرمبوون بڵاوكرده‌وه.
له‌و كاته‌وه‌ی(یوئێن) پانێلی گۆڕانی
كه‌ش و هه‌وای تایبه‌ت به‌خۆی دامه‌زراند.
له‌و كاته‌وه بووینه هۆكاری زیانێكی زۆر
زیاترلهههموو سه‌ده‌كان،
هه‌موو ئهوههزارهها ساڵه‌ی پێشتر،
من ئێستا 37 ساڵم،
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت ژیانی من
ته‌واوی چیڕۆكه‌كه له‌خۆ ده‌گرێت.
كاتێك له‌دایك بووم،
كه‌ش وهه‌وای هه‌ساره‌كه جێگیر دیاربوو.
ئه‌مڕۆ،
ئێمه له قه‌راغی كارهساتهكهین.
قه‌یرانی كه‌ش وهه‌وا
له باوانمانه‌وه بۆمان به‌جێ نه‌ماوه.
به‌ڵكو كاری تاكه نه‌وه‌یه‌كه،
كاری ئێمه‌یه.
ئه‌مه هه‌مووی له‌وانه‌یه وه‌كو
هه‌واڵی ناخۆش دیاربێت.
كه به‌ڕاستی هه‌واڵی ناخۆشن.
به‌ڵام وا بیرده‌كه‌مه‌وه هه‌ندێك
هه‌ندێك هه‌واڵی خۆشیشی تێدایه،
لانی كه‌م به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو.
ئه‌م كاریگه‌رییانه
به شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار گه‌وره‌ن.
به‌ڵام باوه‌ڕم وایه،
دڵخۆشكهریشن.
چونكه له كۆتاییدا
ئه‌وان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی
چه‌ندێتی ئه‌و توانایه‌ن
كه هه‌مانه له‌سه‌ر كه‌ش و هه‌وا.
ئه‌گه‌ر بگه‌ین به‌و سیناریۆ دۆزه‌خییانه،
له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت چونكه خۆمان
وامان كرد ڕووبدات،
چونكه ئێمه هه‌ڵمانبژارد
بۆ ئه‌وه‌ی ڕووبدات.
به‌مانای ئه‌وه‌ی ده‌توانین هه‌ڵبژێرین
بۆ ئه‌وه‌ی سیناریۆی تریش ڕووبده‌ن.
له‌وانه‌یه ئه‌مه هیوابه‌خش دیاربێت
بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی پێ بكه‌یت
وله ڕاستیدا به‌ربه‌سته سیاسییه‌كان
زۆرگه‌وره‌ن.
به‌ڵام ئه‌مه ڕاستی یه‌كی ساده‌یه--
لێخوڕی سه‌ره‌كیی گه‌رمبوونی جیهانیی
كرداری مرۆڤه:
چه‌ند كاربۆن ده‌خه‌ینه ناوبه‌رگه هه‌وا.
ده‌سته‌كانمان له‌سه‌ر ئه‌و
بهرزكهرهوانهیه.
ده‌توانین بۆخۆمان چیڕۆكی داهاتووی
كه‌ش و هه‌وای هه‌ساره‌كه بنووسینه‌وه.
نه‌ك ته‌نیا ده‌توانرێ--به‌ڵكو ئاوایه.
له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌مبه‌ڵی جۆرێكه له كردار
خۆمان چیڕۆكه‌كه ده‌نووسینه‌وه
ئه‌گه‌ر بێت‌و حه‌زمان لێی بێت یاخود نا.
ئه‌مه ته‌نیا چیڕۆكێكی ئاسایی نی یه ،
هه‌موومان داهاتووی هه‌ساره‌كه
له‌سه‌ر ده‌سته‌كانمان هه‌ڵده‌گرین.
ئه‌مه جۆره چیڕۆكێكه كه پێی
ئاشنابووین ته‌نیا له ئه‌فسانه
وئایینزاكان.
تاكه نه‌وه‌یه‌ك
كه داهاتووی مرۆڤایه‌تیی
خستۆته گومانه‌وه
ئێستا ڕاسپێردراوه به مسۆگه‌ركردنی
داهاتوویه‌كی نوێ.
؟بۆیه ئه‌وه وه‌كو چی دێته به‌رچاو
ده‌كرێت مانای ئه‌وه بدات ده‌سته‌ی خۆری
چاره‌سه‌ری هه‌ساره‌كه بكات،
به‌ڕاستی هه‌موو شوێنێك كه بۆی گه‌ڕان.
-ده‌كرێت مانای ئه‌وه بدات ته‌كنه‌لۆژی
یه‌كی باشترمان پهرهپێبدابا،
پێوسیتیمان به بڵاوكردنه‌وه‌ی نه‌بوو
به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو،
چونكه خه‌مڵێنراوه ته‌نیا
پارچه‌یه‌ك له بیابانی سه‌حارا
وزه‌ی خۆریی پێویست هه‌ڵده‌مژێت بۆ
دابینكردنی ته‌واوی وزه‌ی پێویستیی جیهان.
به‌ڵام له‌وانه‌یه پێویستیمان به تۆڕێكی
كاره‌بایی نوێ هه‌بێت،
تۆڕێك كه دوو له‌سه‌ر سێی تواناكه‌ی
له‌ده‌ستنادات بۆ به‌رهه‌مهێنانی گه‌رمیی،
وه‌ك چۆن ئێستا حاڵه‌كه ئاوایه له
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان.
ده‌كرێت هه‌ندێك وزه‌ی ناوه‌كیی
زیاتر به‌كاربێنین،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌بێته جۆرێكی
ته‌واو جیاوازی وزه‌ی ناوه‌كیی،
چونكه به‌ساده‌یی ته‌كنه‌لۆژیای ئه‌مڕۆ
به‌های پێشبڕكێدار نییه
له‌گه‌ڵ وزه‌ی تازهكراوه كه به‌هاكانیان
زۆر به‌خێرایی داده‌به‌زێت.
پێویستیمان به جۆرێكی نوێی فڕۆكه ده‌بێت،
چونكه وابیرناكه‌مه‌وه
به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تیی كرداریی بێت
داوا له ته‌واوی جیهان بكه‌یت
واز له گه‌شتی ئاسمانیی بێنن،
به‌تایبه‌تیی لە جیهانی باشور
(گڵۆباڵ ساوث)
بۆیه‌كه‌مجار، ده‌توانێت ئه‌نجامی بدات.
پێویستمان به‌و فڕۆكانه‌یه كه
كاربۆن به‌رهه‌م ناهێنن .
پێویستمان به جۆرێكی نوێی كشتوكاڵ هه‌یه.
چونكه ناتوانین داوا له خه‌ڵك بكه‌ین به
ته‌واویی واز له گۆشت بێنن و ببنه ڕووەکخۆر،
ئه‌مه به‌مانای ڕێگایه‌كی نوێ دێت
بۆ بەخێوکردنی مانگا.
یاخود ڕه‌نگه ڕێگایه‌كی كۆن،
له‌كاتێكدا به‌ڕاستی ده‌زانین كه
كارپێكردنی له‌وه‌ڕگا ته‌قلیدییه‌كان
ده‌وانێت كێڵگه ئاژه‌ڵییه‌كان بگۆڕێت
له‌وانه‌ی كه پێیان ده‌گوترێت سه‌رچاوه‌ی
كاربۆن كه دووانۆكسیدی كاربۆن به‌رهه‌مدێنێ
بۆناو چاڵاوی كاربۆن ، كه هه‌ڵیان ده‌مژن.
ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رێكی ته‌كنیكی
به باشتر ده‌زانیت ،
له‌وانه‌یه بتوانین هه‌ندێك له‌و
ڕێژه‌یه له تاقیگه بڕوێنین.
ڕه‌نگه، بشتوانین قه‌وزه بده‌ین به
هه‌ندێك ئاژه‌ڵ،
چونكه ئه‌مه ده‌ردانی گازی مێتان
به ڕێژه‌ی %95 یاخو %99 كه‌م ده‌كاته‌وه.
ڕه‌نگه ، پێویست بێت هه‌موو
ئه‌م شتانه ئه‌نجام بده‌ین،
چونكه له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێكی
ئه‌م مه‌ته‌ڵه،
به‌ساده‌یی كێشه‌كه زۆر
گه‌وره‌و ئاڵۆزه
كه به تاكه ڕێگه‌یه‌كی
كاریگه‌ر چاره‌سه‌ربكرێت.
كێشه نییه چه‌ند ڕێگه‌چاره
به‌كارده‌هێنین،
له‌وانه‌یه نه‌توانین له كاتی
گونجاو كاربۆن نه‌هێڵین.
ئه‌وه ئه‌و هاوكێشه بیركارییه
مه‌ترسیداره‌یه كه ڕووبه‌ڕووی ده‌بینه‌وه
ناتوانین به‌سه‌ر گۆڕانیی
كه‌ش و هه‌وا زاڵ ببین،
ته‌نیا له‌گه‌ڵی بژی و سنوورداری بكه.
به‌ومانایه‌ی ڕه‌نگه پێویستیمان
به بڕێك له‌وه‌یه كه پێی ده‌گوترێت
ده‌ردانی نه‌رێنیی،
كه‌وا كاربۆن له به‌رگه هه‌واش
ده‌كاته ده‌ره‌وه.
ملیاره‌ها داری نوێ،
له‌وانه‌یه تلیارهها داری نوێ.
له‌گه‌ڵ كێڵگه‌ی ته‌واو بۆ
ئامێری گرتنی كاربۆن.
ڕه‌نگه پیشه‌سازییه‌ك كه‌وا
دوو یاخود چوارهێنده له قه‌باره‌ی
بازرگانیی نه‌وت و گازی ئێستا
-بۆ چاككردنی ئه‌و زیانانه‌ی كه ئه‌و كۆمپا
نیایانه له ده‌یه‌كانی ڕابردوو كردوویانه
پێویستیمان به جۆرێكی نوێی ژێرخان ده‌بێت،
به جۆرێكی نوێی چیمه‌نتۆ ئاوبدرێت،
چونكه ئه‌مڕۆ، گه‌ر چیمه‌نتۆ وڵاتێك بوایه
ده‌بووه سێ یه‌مین گه‌وره‌ترین
نارده له جیهان
وچین ئه‌وه‌نده چیمه‌نتۆ
ده‌ڕێژێت هه‌موو سێ ساڵ جارێك
كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به درێژایی
سه‌ده‌ی بیسته‌م ڕژاندی.
پێویستمان به دروستكردنی دیواری
ده‌ریایی و به‌نده‌ر ده‌بێت
بۆ پاراستنی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه
له كه‌ناره‌كان ده‌ژین،
زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی كه زۆر هه‌ژارن
و ناتوانن ئه‌مڕۆ دروستی بكه‌ن،
له‌به‌ر ئه‌وه‌یه پێویسته مانای كۆتایی
جیۆپۆلهتیكێكی به‌رته‌سكی نه‌ته‌وه‌یی
بێت كه ڕێگامان پێده‌دات به دیاریكردنی
ئازاره‌كانی ئه‌و كەسانه‌ی له شوێنی تر
له‌و جیهانه ده‌ژین وه‌كو
ئه‌وه‌ی بێبایه‌خ بن،
كاتێك دانی پێداده‌نێین.
ئه‌م داهاتووه باشتره ئاسان نابێت.
به‌ڵام ته‌نیا كۆسپه‌كان
مرۆڤه‌كانن.
له‌وانه‌یه ئه‌وه ئاسووده‌به‌خش نه‌بێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌وه بزانن كه من ده‌یزانم له
باره‌ی دڕنده‌یی مرۆڤ و گوێ پێنهدانهكانی
به‌ڵام به‌ڵێنتان پێ ده‌ده‌م،
ئه‌مه باشتره له جێگره‌كه‌ی.
زانست ڕێمان لی ناگرێت له
ئه‌نجامدانی كاره‌كان،
ته‌كنه‌لۆژیاش هه‌مان شت.
ئهوئامرازانهمان هه‌یه كه ئه‌مڕۆ
پێویستمانه ده‌ستی پێبكه‌ین.
ئه‌و ئامرازانهشمان هه‌یه كه‌بۆ كۆتایی
هێنانی هه‌ژاریی جیهانیی پێویستمانه،
نه‌خۆشیی درم
به‌هه‌مان شێوه توندووتیژیی دژی ئافره‌تان.
له‌به‌ر ئه‌مه‌یه زیاتر له ئامرازی نوێ،
پێویستیمان به سیاسه‌تی نوێ یه،
ڕێگایه‌ك بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر
ههمووئهوكۆسپانهی مرۆڤ--
كلتوورمان، ئابووریمان،
دۆخی ئێستامان،
بایه‌خ نهدانمان له به‌هه‌ند وه‌رگرتنی
هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه ده‌مانترسێنێت.
نزیك بینیمان.
هه‌ستی به‌رژه‌وه‌ندیی خۆییمان.
و خۆپه‌رستیی ده‌وڵه‌مه‌ندو
زلهێزه‌كانی جیهان
كه‌وا كه‌مترین كاریگه‌رییان هه‌یه
له‌گۆڕینی هه‌رشتێك.
ئه‌وانیش ئه‌مڕۆ ئازار ده‌چێژن،
به‌ڵام نه‌ك هێنده‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌مترینن
كه‌وا كه‌مترین هه‌وڵیان داوه له
به‌رهه‌مهێنانی گه‌رمیی
و كه‌مترین سوودیان بینیوه
له‌و پڕۆسانه‌ی كه‌وا ئێمه‌یان گه‌یاندۆته
ئه‌و خاڵه‌ی قه‌یرانه
به‌ڵام ده‌بێته زۆرترین بارگرانیی
له ده‌یه‌كانی داهاتوو.
سیاسه‌تێكی نوێ
كێشه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئهوبارگرانییه،
كه ده‌كه‌وێت و چه‌ند به به‌هێزی،
ده‌كاته گرنگترین باسی سهردهمهكهمان.
گرنگ نییه چی ده‌كه‌ین، گۆڕانی كه‌شوهه‌وا
ژیانی سه‌رده‌مییانه ده‌گۆڕێت.
هه‌ندێك بڕی گه‌رمیی به‌ڕاستی برژاوه
ده‌ربازبوون نییه لێی،
به‌مانای هه‌ندێك بڕی زیاتری
ئازارچه‌شتن هه‌روه‌ها.
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ڵسین به
لێكۆڵینه‌وه‌ی دراماتیكی
دووربكه‌وینه‌وه له هه‌ندێك
له‌و سیناریۆ ته‌واو ترسناكانه،
ئه‌مه مانای ئه‌وه ده‌بێت له
هه‌ساره‌یه‌كی ته‌واو جیاواز بژین.
له‌گه‌ڵ سیاسه‌تێكی نوێ،
ئابووری یه‌كی نوێ،
په‌یوه‌ندییه‌كی نوێ بۆ ته‌كنه‌لۆژیا
په‌یوه‌ندییه‌كی نوێ بۆ سروشت--
جیهانێكی ته‌واو جیاواز.
به‌ڵام ڕێژه‌ییانه شایه‌نی ژیان بێت.
ڕێژه‌ییانه سه‌ركه‌وتوو.
وسه‌وز بێت.
؟بۆچی ئه‌وه هه‌ڵنه‌بژێرین
سوپاس.
(چه‌پڵه)