بۆچی ١.٥ پلە گرنگە؟
چونکە بۆ گەرمکردنەوەی تەواوی هەسارەکەمان
بە ١.٥ پلەی سەدی
پێویستی بە گەرمییەکی زۆر هەیە.
ئەم هەموو گەرمییە زۆرە شاخە سەهۆڵەکان
دەتوێنێتەوە، ئاستی دەریاکان بەرز دەکاتەوە.
ئەگەر بەستەڵەکی جەمسەری
و گرینلاند بەتەواوی بتوێتەوە،
ملیۆنان کەس لە ماڵەکانیان ژێر ئاو دەکەون.
هەروەها گەرمی زۆر
کەش و هەوا چڕتر دەکات،
وا دەکات شوێنە ئاودارەکان
شێدارتر، شوێنە وشکەکان وشکتر بن
و زۆربوونی زریان زیاد دەکات.
ئەو ١.٥ پلەیه زیاد دەکات هەروەها
بە شێوەیەکی ڕێک دابەش نابێت.
ساردترین شەوەکانی جەمسەری باکوور
لەوانەیە ١٠ پلەی گەرمتر بن.
گەرمترین ڕۆژەکانی مۆمبای
لەوانەیە پێنج پلەی گەرمتر بن.
لە ماوەی ١٠ هەزار ساڵی ڕابردوودا،
ئێمە بەختمان هەبوو.
ئاووهەوای زەوی جێگیر بوو
و شارستانیەتیەکانمان گەشانەوە بوو.
بەڵام کاتێک پلەی گەرمی ناجێگیرتر دەبێت،
ئابووری و کۆمەڵگەکانمان ناسەقامگیر دەبن.
هەموومان ئازار دەچێژین،
و لاوازەکان قورسترین زیانیان پێ دەگات،
مەگەر ئێستا کار بکەین.
[ژماردنی خوارەوە
با چالاکی بکەین بۆ ئەوەی گۆڕانی کەش و هەوا
دیاری بکات لە Countdown.ted.com]