چاكه‌تێكی په‌مه‌ی ونوێ و پۆشته بوو.
له‌گه‌ڵ دوگمه‌ی گه‌وره‌و
كه‌تافه‌ی سه‌ر شان
،ئه‌مه له ساڵی 1997 بوو
منیش به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی كۆمپانیای خۆراكی
،گریفن بووم
تایبه‌ت بوو به كێك و خواردنی خێرا له
.نیوزیلاند
یه‌كه‌مجارم بوو وه‌ك سه‌ركرده‌ی
،كۆمپانیایێك
له‌سه‌ر سته‌یج بووم تاكو
وتارێكی گه‌وره پێشكهشكهم
،سه‌باره‌ت به ئامانجه نوێكان
به‌ته‌واوی ده‌مزانی بانگهێشتی من بۆ كردار
،چی بوو
بریتی بوو له "جارێك له‌هه‌ر چوار جار
،نیوزلەندیەک خواردنی خێرا ده‌خوات
".ده‌بێت یه‌كێك بێـت له‌هی ئێمه
جه‌ختم كرده‌وه كه ده‌مانزانی چۆن
ده‌رئه‌نجامه‌كان بپێوین
.داهاتوشمان له‌ژێر كۆنتڕۆڵدابوو
،ته‌واو به‌سه‌رلێشێواوی
به‌وه كۆتاییم هێنا "ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌بێت
چییه؟
گه‌ر ئێمه نه‌بین كێ بێ؟
ئه‌گه‌ریش ئێستا نه‌بێ، كه‌ی بێت؟
ئه‌و چه‌پڵه زۆره‌م بۆ لێدرا
به‌ڕاستی زۆر دڵم به‌خۆم خۆش‌بوو
زۆرم ده‌ویست تا ببم به سه‌ركرده‌یه‌كی باش
،ده‌مویست كه‌سانێكی دڵسۆز له‌ده‌ورم بن
.ده‌مویست كه‌سێكی ڕاستبم
.به‌كورتی، ده‌مویست ببم به پاڵه‌وان
پاڵه‌وانێك جپس وبسكوێت به چاكه‌تێكی
.بفرۆشێت
(پێكه‌نین)
چی ڕوویدا دوای ئه‌و ووتاره؟
.هیچ
ئه‌و هه‌موو چه‌پڵه ڕێزانه
.نه‌بوه مایه‌ی هیچ كردارێك
.هیچ گۆڕانێك ڕووی نه‌دا
نه‌ك ئه‌وه‌ی منیان نه‌وێت یان
.په‌یامه‌كه‌یان به‌دڵنه‌بێت
گرفته ئه‌وه بوو كه‌س نه‌یده‌زانی پێشبینی
.چی بكه‌ن بیكه‌ن
،وه له‌هه‌مووشی گرنگتر
.نه‌یانده‌زانی من پێویستیم پێیان بوو
ئێستا وده‌زانن ئه‌مه ووتاری
،پاڵه‌وانێكی كلاسیكیه
لێره كه ئه‌مه‌ت پێده‌ڵێم توانیم به‌سه‌ر
گرقتهكان زاڵبم و سه‌ركه‌وتوبم
له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌تان پێده‌ڵێم
كه له دونیای ئاڵۆز‌و په‌یوه‌ندیدار
،كه ئێمه لێی ده‌ژین
ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی كه كه‌سێك وه‌ڵامی
،هه‌یه جێگای گاڵته‌جارییه
نه‌ك ته‌نیا كاریگه‌ر نییه، به‌ڵكو
مه‌ترسیداریشه
چونكه وا باوه‌ڕ ده‌كه‌ین به‌هۆی
ئه‌و پاڵه‌وانه چاره‌سه‌ر بوه
.ئێمه‌ش هیچ ڕۆلێكمان نییه
.پێویستمان به پاڵه‌وان نییه
،پێویستمان به هاریكهری ڕیشه‌یی هه‌یه
.به واتایه‌كی تر پێویستمان به‌یه‌كتره
هه‌رچه‌نده خه‌ڵكانێك به‌ڕاستی
.به‌زه‌حمه‌تن
به ده‌یان ساڵم به‌سه‌ر برد تاكو بزانم
.چۆن ببم به سه‌ركرده‌یه‌كی باش
له ده وڵات و حه‌وت كیشوه‌ر ژیانم
.گوزه‌راندوه
،له‌و چه‌ند ساڵه‌ی دوایشدا
كاتێكی زۆرم له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی بی كۆرپ
.به‌سه‌ربردوه
له‌سه‌ره‌تادا وه‌ك به‌شداربویه‌كی
كۆمپانیا
.به‌م دواییه‌ش وه‌ك نێرده
ئێستا بی كۆربس كۆمه‌ڵه كۆمپانیایه‌كن
كه باوه‌ڕیان به كار هه‌یه
وه‌ك پاڵنه‌رێك بۆ خێر
به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی قورس له‌گه‌ڵ
نزیكه‌ی 250 پرسیار هه‌ن
ده‌رباره‌ی ئه‌دای كۆمه‌ڵایه‌تی و
.ژینگه‌ییت
ده‌بێـت به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی نیازهكهت
ده‌رخه‌ی
تاكو خزمه‌تی كۆمهڵگاو هاوپشكهكانت بكه‌یت
هه‌روه‌ها ده‌بێت په‌یوه‌ستبوونی
.ڕابگه‌یه‌نیت
ئێستا یه‌كێك له‌و شتانه‌ی زۆرترین ئیلهامم
پێده‌به‌خشێ
ده‌رباره‌ی كۆمپانیاكانی ئه‌و جولانه‌وه‌یه
ئه‌وه‌یه خۆیان له ته‌واوی سیسته‌مه‌كه
بدۆزنه‌وه
وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆیان له ڕووبارێكی گه‌وره‌ی
،به‌خوری پڕچاڵاكی ده‌بینن
كه بۆنمونه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان، كارگه‌ی
،دروستكردنی خواردنه‌وه گازییهكانبن
،ئه‌وا له‌سه‌روچاوه‌ی خۆیان ده‌گه‌ن
،شه‌كر و ئاوی لێیه
،هه‌روه‌ها ئه‌و جوتیارانه‌ی شه‌كر ده‌چێنن
هه‌روه‌ها لاستیك و شوشه‌و كانزایانه‌ی
كه هه‌مووی ده‌ڕژێته نێو ئه‌م شته‌ی
كه ئێمه پێی ده‌ڵێین كۆمپانیا
.كه ده‌رئه‌نجامی دارایی هه‌یه
هه‌روه‌ها ئه‌و ڕژانه به‌رده‌وام ده‌بێت
.له‌گه‌ڵ لێكه‌وته‌كانی
مه‌به‌ست له‌هه‌ندێكیان
وه‌ك سارده‌مه‌نی و ئاو
،هه‌روه‌ها هه‌ندێكیان بێ مه‌به‌ستن
،وه‌ك زبڵ و قه‌ڵه‌وی
به‌سه‌ربردنی كات له‌گه‌ڵ سه‌ركرده لێره
وای لێكردم ئه‌وه ببینم كه هاوكاری
،ڕاسته‌قینه ده‌كرێت هه‌بێت
.به‌ڵام شاراوه‌و ئاڵۆزه
وه سه‌ركرده‌كانی ئه‌م بواره شتی كه‌م به
به زۆر جیاوازیی ئه‌نجامده‌ده‌ن
.له‌سه‌ركرده پاڵه‌وانه كلاسیكییه‌كان
،ئامانجه‌كان به جیاوازی دیارده‌كه‌ن
ئه‌وان ئه‌و ئامانجانه به‌جیاوازی
ڕاده‌گه‌یه‌نن
وه په‌یوه‌ندییه‌كی جیاوازیان
.له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر هه‌یه
.با له‌یه‌كه‌م جیاوازی ده‌ستپێبكه‌ین
پاڵه‌وان ئامانج دیارده‌كات
كه به‌ته‌نیا وه‌رده‌گیرێت
.وه به ڕێكوپێكی ده‌پێورێت
ده‌كرێت ئامانجی پاڵه‌وانانه دیاركهیت
"زاراوه‌ی وه‌ك "داهات" و "پشكی بازار
به‌كارده‌هێنن
.وه شایانی پێشبڕكێن
ڕۆژی چاكه‌تی په‌مه‌ییتان
بیردێته‌وه؟
له‌لایه‌كی تر سه‌ركرده هاوبه‌شه‌كان
به ئامانجێك ده‌ستپێده‌كه‌ن كه
به‌ڕاستی گرنگه
به‌ڵام له‌ڕاستیدا مه‌حاڵه له‌لایه‌ن یه‌ك
.كۆمپانیا‌و تاكه‌كه‌سێك ئه‌نجام بدرێت
ده‌مه‌وێت نمونه‌یه‌كی پیشه‌سازی
جلوبه‌رگتان نیشانده‌م
كه 92 ملیۆن تۆن پاشه‌ڕۆ به‌رهه‌مدێنێت
.ساڵانه
پاتاگۆنیاو ئیلیین فیشه‌ر كارگه‌ی
،به‌رهه‌مهێنی قوماشن
هه‌ردووكیان سه‌ربه گروپی بی كۆرپسن
هه‌ردووكیان پابه‌ندن به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی
پاشماوه‌ی پیسایی
هه‌ستناكه‌ن به‌رپرسیاره‌تیان ته‌واو ده‌بێت
.كاتێك كڕیار جلوبه‌رگیان ده‌كڕێت
پاتاگۆنیا هانتان ده‌دات تا جلوبه‌رگی
،نوێیان لێ نه‌كڕیت
هه‌روه‌ها به‌خۆڕایی جلوبه‌رگی كۆنهت بۆ
.چاكدهكهنهوه
ئلیین فیشه‌ر پاره‌كه‌ت ده‌داته‌وه كاتێك
،جلوبه‌رگ ده‌گه‌ڕێنیته‌وه
یانیش ده‌یان فرۆشێت یان ده‌یانكاته
.جلوبه‌رگی تر
له‌كاتێكدا ئه‌و دوو كۆمپانیایه له
،پێشبڕكێدان تاڕاده‌یه‌ك
له پیشه‌سازی له‌گه‌ڵ یهكترو
ئه‌وانی تر كارده‌كه‌ن
.تا گرفته هاوبه‌شه‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ن
وه به‌رپرسیاره‌تی گرفته‌كانی
.سه‌رووی خۆشیان ده‌گرنه‌به‌ر
،له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان
له‌م پیشه‌سازییه نزیكه‌ی 300 ملیۆن كه‌س
،له‌ماڵه‌وه كارده‌كه‌ن
،زۆربه‌یان ئافره‌تن
زۆربه‌یان له‌بارودۆخێكی زۆرخراپدان
،بهبژێوێكی كه‌م
.به دروومان و پینە كردن
هه‌تاكو ساڵی 2014 ئه‌و كرێكارانه
.هیچ مافێكیان نه‌بوو
كۆمه‌ڵێك كۆمپانیا لانه‌یه‌كی
قازانج نه‌ویستیان
بۆدانانی كۆمه‌ڵێك پێوه‌ر
.ئێستا له ته‌واوی كۆمپانیاكه به‌كاردێت
،كاتێك ئه‌و گرفتانه‌ت ده‌بینیت
،نا‌توانیت چاوپۆشیان لێبكه‌یت
كه‌واته بۆیارمه‌تی ده‌بێت داوا له‌كه‌سانی
.تربكه‌یت
ئه‌و خه‌ڵكانه په‌یوه‌ندی هاوبه‌ش
ده‌گرنه‌ئه‌ستۆ
،وه‌ك من بیزانم
".پێشبڕكێ له‌سه‌ر مافی مرۆڤ ناكه‌ین"
دووه‌م گه‌وره‌ترین جیاوازی بۆ هاوبه‌شه‌كان
ڕاگه‌یاندنی ئامانجه‌كانیانه به‌ر له
.هه‌بوونی پلان
ئێستا پاڵه‌وان ته‌نیا ئامانجه‌كه‌ی
ئاشكراده‌كات
.كاتێك ڕێگای به‌ده‌ستهێنانی ڕوون بێت
له‌ڕاستیدا ڕۆڵی ڕاگه‌یاندنی پاڵه‌وان بۆ
.به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه
ڕاگه‌یاندنه‌كانی پاڵه‌وان
.پڕاوپڕن له‌سه‌ركه‌وتن
له‌لایه‌كی تر، سه‌ركرده هاوبه‌شه‌كان
،ده‌یانه‌وێت خه‌ڵكی تر یارمه‌تیان بدات
زۆربه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كانیان بانگهێشتن
،بۆ هاوبه‌شی له دامه‌زراندن
.وه هه‌ندێكجار، بانگه‌وازی یارمه‌تین
له به‌شی باكوری ئه‌مه‌ریكای كۆمپانیای
،دانۆنی خۆراكی فه‌ڕه‌نسی
.گوتم ده‌مانه‌وێت ببین به بی كۆڕپ
،پێچه‌وانه‌ی ڕۆژی چاكه‌تی په‌مه‌یی
.هیچ پلانێكم نه‌بوو بهوێندهر بگه‌م
.باش ئه‌و ڕۆژم له‌بیره
،هه‌مووان له‌ژووره‌كان هوتافیان لێده‌دا
.چونكه ده‌یانزانی هیچ پلانێكمان نه‌بوو
به‌ڵام ده‌شیانزانی ئێمه ڕۆڵی خۆمان بینی
،له‌و ڕووباره‌ی كه سیسته‌می خۆراكه
.هه‌روه‌ها ده‌مانویست گۆڕان ئه‌نجامبده‌ین
ئه‌و ڕاگه‌یاندنه به‌بێ پلان
واتا گه‌نجێكی زۆر له كۆمپانیاكه‌مان
،ئاماده‌ن یارمه‌تیمان بده‌ن
وه بی كۆڕپسیش له‌ده‌وری هه‌موومان
.كۆبۆته‌وه
وه ئه‌و ڕۆژه‌ی بووین به بی كۆڕپس
ته‌نیا پیرۆزبایهك نه‌بوو بۆ خودی
--پاڵه‌وانی كۆمپانیا
.زیاتر وه‌ك ئاههنگگێڕانێكی خێزانی بوو
ئێستا ئه‌و ئامانجانه‌ی دیارت كردبوون كه
،نا‌توانیت به‌ده‌ستیان بێنیت
وه له‌لایه‌ن هه‌موو كه‌سێك باسیانت كردوون
،بێگومان ده‌گه‌یته سێیه‌م گه‌وره جیاوازی
ئه‌ویش ئه‌وه‌یه چۆن سه‌یری كه‌سانی
تردهكهی
.له ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی كۆمپانیا
پاڵه‌وانان هه‌موو كه‌س وه‌ك ڕكابه‌ر
و شوێنكه‌وته ده‌بینن
،پاڵه‌وانان پهشداریكردنیان ناوێت
چونكه ده‌یانه‌وێت هه‌موو شتێك
كۆنتڕۆڵ بكه‌ن و ناوبانگیان ده‌وێت
ئه‌مه‌ش له‌یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی
پاڵه‌وانه‌كه ده‌بینیت
.پاڵه‌وانان حه‌ز له ووتاردان ده‌كه‌ن
خه‌ڵكانێك له‌سه‌ر كورسییه‌كان پاڵده‌نه‌وه
.له‌وانه‌یه سه‌رسامبن به‌ڵام به‌شدارنه‌بن
.له‌لایه‌كی تر، سه‌ركرده هاوبه‌شه‌كان
.ده‌زانن پێویستیان به‌كه‌سانی تره
ده‌زانن كۆبونه‌وه‌كان ته‌نیا بۆ
.به‌سه‌ربردنی ڕۆژمێرهكان نییه
.شتی پڕ به‌هاتر هه‌یه
له‌وشوێنه‌ی خه‌ڵك هه‌ماهه‌نگ و هاوكارو
.بیرۆكه‌كان ئاڵوگۆڕدهكات
له‌م كۆبونه‌وانه خه‌ڵك حه‌زده‌كات
،له‌پێشه‌وه دابنیشێت
.پرساردهكهن له‌كوێ خۆیان بگونجێنن
،كاتێك له شه‌نگه‌های بووم له چین
بۆماوه‌ی شه‌ش ساڵ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی
،كاری خۆراكی كرافت
،له‌نێوانیان فرۆشتنی كولیچه‌ی ئۆریۆ
گرفتێكمان له‌گه‌ڵ كه‌لتوری پاڵه‌وان هه‌بوو
به‌رده‌وامبووین له به‌رهه‌می
.نوێ كه شكستی ده‌هێنا
دواتر دركمان به‌وه كرد
هه‌موویان له‌م كۆمپانیایه ده‌یانزانی
،شكست ده‌هێنن
.به‌ئاسوده‌یی پێیان نه‌ده‌گوتین
بۆیه شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی نوێكاری
و پلانه‌كانمان گۆڕی
.له دوو ڕێگای گرنگ
له‌سه‌ره‌تادا زمانه‌كه گه‌ڕایه‌وه بۆ چین
چونكه هه‌رچه‌نده هه‌موو
،به ئینگلیزییه‌كی باش قسه‌یان ده‌كرد
كاتێك كۆبونه‌وه‌كه
،به‌ئینگلیزی به‌ڕێوه‌ده‌چوو
فۆكه‌سیان له‌سه‌ر من بوو
،منیش بیانی بووم و به‌رێوه‌به‌ر بووم
.شێوه‌ی پاڵه‌وان به‌ڕوونی به‌ڕووم دیاربوو
دووه‌م شت
داوای بۆچونی هه‌رتاكێكمان
.له كۆبونه‌وه‌كه كرد
وه تێگه‌یشتنمان له جیاوازییه دیاره‌كان
له‌نێوان تاموچێژی ئه‌مه‌ریكی و چینی
،له‌م دۆخه‌دا
به‌ڕاستی چارهكراوه
ڕێژه‌ی سه‌ركه‌وتنی به‌رهه‌مه‌كانیشمان
گۆڕانێكی ڕیشه‌یی دیت
براوه‌ی زۆر ده‌ركه‌وتن
له‌نێویان بڕاندی به‌ناوبانگی
.چای سه‌وزی ئۆریۆس
كه‌لتوری پاڵه‌وان لهههمووشوێنێك دزه‌یكرد
له دانۆن ڕوداوی زۆرگهورە
هاتنه كایه‌وه
،له‌به‌شێكی ئه‌م جیهانه
.ده‌مانویست بۆ به‌شێكی تری جیهانی بنێرین
به‌ڵام كاتێك كه‌سێك ده‌خه‌یته سه‌ركار
،له‌به‌رده‌م كه‌سانێك له‌گه‌ڵ پاوه‌رپۆینت
.پاڵنه‌رێك هه‌یه ببن به پاڵه‌وان
هه‌مووشتێك به‌جوانی بهدهردێخن
.ڕاستیش باس ناكه‌ن
.جێی ڕه‌زامه‌ندی و ته‌نانه‌ت گرنگیش نییه
بۆیه، گۆڕیمان
،وه ئه‌و بازاره ڕۆژانهیشمان ئاماده‌كرد
.وه‌ك جۆرێك له‌بازاری گه‌وره
،هه‌ركه‌سه‌و جلوبه‌رگێكی پۆشی بوو
.هه‌ندێك كه‌م، هه‌ندێكیش زۆر
فرۆشیاره‌كانیش پێویست بوو
كۆگاكان بهكارخهن
،بیرۆكهكانیشیان به‌قه‌ناعه‌ته‌وه بفرۆشن
ئه‌وكه‌سانه‌شی باوه‌ڕیان پێ بوو
چه‌كی ساخته‌یان بۆدهكڕین
دروستكردنی تۆزێك له
گه‌مژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌م ژینگه
كڵاوێك و ملپێچێك
دورخستنه‌وه‌ی ئێشكگری خه‌ڵك ده‌بێته هۆی
.بڵاوكردنه‌وه‌ی بۆچونه‌كان وه‌ك ئاگر
،هیچ وهسفهك لێره نییه
به‌ڵام پێویسته كاته‌كه پێكه‌وه
به‌وردی چاودێری بكرێت
،تاكو خه‌ڵك له به‌هاو گرنگی كات تێبگەن
،به‌باشترین شێوه خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن
.كه‌لتوری پاڵه‌وان لێره له تێد هه‌یه
هه‌موو پڕۆسه‌كه وات لێده‌كات
.وابیركهیتهوه پاڵه‌وانیت
بۆیه له‌كاتی ههرگومانێك
له‌سه‌ر مه‌به‌سته‌كه‌م
ده‌مه‌وێت ئه‌و بیرۆكانه جێبه‌جێبكه‌م
له‌شوێنێك هیچ بڕوایه‌كیان پێم نییه
هیچ شارهزایهكیشم نییه
،له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی ئه‌فریكای باشورم
،من زۆر په‌رۆشی پاراستنی ژیانی سروشتیم
به‌تایبه‌تی پاراستنی كه‌ركه‌ده‌ن
ئه‌و ئاژه‌ڵه گه‌ورانه به قۆچه‌كانیان
،ڕۆژانه سێ كه‌ركه‌ده‌ن ده‌كوژرێت
چونكه هه‌ندێك كه‌س لایان
،وایه قۆچه‌كانیان به‌نرخن
ئه‌گه‌ر له‌هه‌مان شتیش دروستكرابن
.وه‌ك قژو نینۆك
دڵم ده‌شكێنێ
،وه‌ك هه‌موو پاڵه‌وانێكی چاكبوهوه
هه‌موو شتێكم كرد بۆ
كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئامانجه
.بۆ شتێك تا بتوانم ئه‌نجامی بده‌م
به‌ڵام ڕێگری له‌ڕاوكردنی كه‌ركه‌ده‌ن
.ئامانجێكی زۆر گه‌وره‌تره بۆمن
.كه‌واته ڕاسته‌وخۆ له‌زه‌وییه‌كی هاوبه‌شم
من ئامانجه‌كه‌م له‌سه‌ر
.ئه‌م سته‌یجه ڕاده‌گه‌یه‌نم
ده‌بینم خه‌ڵكی تر وه‌ك من به‌په‌رۆشن
.داوامكردوه په‌یوه‌ندیان پێوه‌بكه‌م
.وه له‌دوای ئه‌مڕۆ ده‌كرێت زۆرتربێت
ئێستا له پڕۆسه‌یه‌كی
ئاڵۆز‌و ئیلهام بهخشداین
.تا فێربین چۆن پێكه‌وه كاربكه‌ین
خه‌ونی من بریتییه له‌وه‌ی ڕۆژێك كه‌سێك
بێته سه‌رئه‌م سته‌یجه
پێتان ده‌ڵێم چۆن هاوبه‌شی ڕیشه‌یی
.كهركهدهنهكانی ڕزگاركرد
،بۆچی كه‌لتوری پاڵه‌وان به‌رده‌وام ده‌بێت
بۆچی زیاتر پێكه‌وه كارنه‌كه‌ین؟
باشه نازانم بۆ هه‌ركه‌سێكی
،ئه‌نجامی ده‌دات
به‌ڵام پێتان ده‌ڵێم بۆچی ئه‌نجاممدا
.هاوبه‌شی سه‌ختتره له بوون به پاڵه‌وان
،ده‌بێت كراوه‌و شه‌فاف و لاواز بین
ئه‌مه ئه‌وه نییه كه سه‌ركرده
.كلاسیكیه‌كان له‌سه‌ری ڕاهاتوون
وامزانی بوون به پاڵه‌وان
.سه‌لامه‌تم ده‌كات
له به‌رزاییه‌كه بیرم له‌وه كرده‌وه
ئه‌و جیاوازیه‌ی له سه‌ركرده‌یه‌كی
پاڵه‌وان ده‌بینرێت
.به‌رجه‌سته نییه
.وه‌همێكه
ئه‌و خۆشییه‌ی له هاوبه‌شی
و لاوازی ده‌بینرێت
.شایه‌نی كۆشش و سه‌ركێشییه
ئه‌گه‌ریش بمانه‌وێت كێشه‌كانی
،جیهانی ئێستا چاره‌بكه‌ین
،هیچ به‌دیلێك نییه
.باشتره خۆ ڕابێنین له‌سه‌ری
.سوپاس
(چه‌په‌له لێدان)