هەتا بیرم بێت ویستوومە گەشت بە هەموو جیهاندا بکەم. بەڵام ئەوە دەرکەوت کە شوێنە خۆشەکانم کە بۆی بچم فڕۆکەخانەکانن. زانیم ئەمە ڕاستە کاتێک خۆم دیتەوە دانیشتووم لە ناو فرۆکەیەک بۆ سیاتل تەنها بۆ سەردانی فرۆکەخانەکەیان. (پێکەنین) ئێمە زۆرجار بیر لە جیهان دەکەینەوە وەک شوێنێکی گەورە لەگەڵ چەندین نەناسراو و شتەکان بۆ فێربوون دەربارەی کلتور، بەڵام هەندێک جار شتەکان لەبیر دەکەین کە دەکرێت هەمان شت بێت لە هەر کوێیەکی ئەم جیهانە بن. با من ڕوونیبکەمەوە. لەم دواییانەدا، لە فڕۆکەیەک بووم بۆ هیندستان، و من خەونم دەبینی دەربارەی شتەکانی هیندستان. ئاسمانی پرتەقاڵی خۆڵەمێشی. کەش و هەوای نیمچە خولگەیی. بازرگانی بە پارەی ڕووپی لەگەڵ شۆفێری دەستگێر لە مۆمبای. بەڵام شتێک ڕوویدا کاتێک گەیشتمە هیندستان. من سەودام بە پارەی ڕووپی نەکرد. من تاکسییەکم گرت. جارێکی تر، من لە ڕێگە بووم بۆ بەرشەلۆنە، و خەونم بە شتەکانی بەرشەلۆنەوە دەبینی. چوومە ناو تەلارسازیی گۆدی. نان و تەماتەم خوارد. قومێکی لە شەڕابی دا. لەوێ شتێکی تر ڕوویدا. من قومم لە تێمپرەنیلۆ نەدا. من داوای خواردنەوەی کۆکی دایت کرد. (پێکەنین) دووەم خواردنەوەی کۆکی دایت بۆ ئەوەی دواتر بیپارێزیت. شتێک ڕوودەدات کاتێک ئێمە لە حاڵەتە ناباوەکان لەم جۆرەین. ئێمە بەدوای ئەو شتانەدا دەگەڕێین کە باون. ئێمە بەڕاستی پەرۆشی شتەکانین کە باون. جاری داهاتوو کە لە فڕۆکەدایت، بیر لە هەندێک لەم شتانە بکەوە. بیر لە خواردنەوەی کۆکی دایت بکەوە. شەربەتی تەماتە. جەژنی لەدایک بوونی مەسیح. کلێنسی تەوالێت. پشتێنی کورسی. تەنانەت بیر لە فیلمی هۆلیوودیش بکەنەوە. بیر لەوە بکەنەوە کە چۆن ئەم شتانە لەوانەیە ماڵەوەت بیربهێنەوە. لەوانەیە خۆت لە فڕۆکەیەکیش بدۆزیتەوە. تەنها بۆ سەردانی فڕۆکەخانەیەک. سوپاس. (چەپڵە لێدان)