چۆن هەواڵەکان شێوازی سەیرکردنمان بۆ جیهان دادەڕێژن؟ ئەمە جیهانە بەپێی ئەوەی کە دەردەکەوێت ــ بەپێی ڕووبەری فراوانی زەوی. ئەمەش ئەو هەواڵانەن کە چۆن ئەمریکیەکان دەیبینن. ـ نەخشەکەـ ( چەپڵەلێدان) ـ ئەم نەخشەیە ژمارەی ئەو چرکانە پیشاندەدات کە تۆڕی ئەمەریکی و ڕێکخراوی بروسکەی هەواڵی تەرخانی کردوە بۆ چیڕۆکی هەواڵ، لەلایەن وڵاتەوە، لە شوباتی ٢٠٠٧ـ یەک ساڵ پێش ئێستا. ئەو مانگە بوو کە باکوری کۆریا ڕازی بوو بە هەڵوەشانەوەی دروستکردنی ئەتۆمی. خوێن ڕشتنێکی زۆر گەورە هەبوو لە ئەندەنوسیا. لە پاریس،ئاپسس توێژینەوەی بڵاوکردەوە لەسەر کاریگەری مرۆڤ لەسەر گەرمبوونی جیهان. ولایەتە یەكگرتوەکان بەرپرسە لە سەدا ٧٩ ڕوماڵی هەواڵ. کاتێک ویلایەتە یەگرتوەکان لادەبەین . سەیری سەدا بیست و یه‌ك دەکەین کە ماوە، ئێمە زۆری عێڕاق دەبینین ـ ئەم شتە گەورە سەوزەیە لەوێ ـ هەندێکی تریش. داپۆشینی هاوبەشی ڕووسیا، سین و هندستان ، بۆ نمونە، تەنها دەگاتە سەدا یەک. کاتێک ئێمە بەسەرهاتی هەواڵەکان شی دەکەینەوە و تەنها یەک بەسەرهات لادەبەین، جیهان بەم شێوەیە دەردەکەوێت. چیڕۆکەکە چی بوو؟ مردنی ئانا نیکۆڵ سمث. ئەم چیڕۆکە هەموو وڵاتەکانی گرتەوە جگە لە عێڕاق، و دەیان جار ڕوماڵی ڕاپۆرتەکانی ئای پسسی گرتەوە. و خولەکە بەردەوامە؛ وەک هەموومان دەزانین،لەم دوایانە بریتنی بایەخی زۆری پێدرا. جا، لەبەرچی زیاتر لەبارەی جیهان نابیستین؟ هۆکارێکیان ئەوەیە کە تۆڕی هەواڵەکان دەزگای بیانیان کەمکردۆتەوە بۆ نیوە. جیا لە دەزگای تاکەکەسی ئ ب س لە نایرۆبی، نیو دلهی و مۆمبای، هیچ دەزگایەکی تۆڕی هەواڵی لێنیە لە هەموو ئەفریقا، هندستان یان ئه‌مریكای باشوور ئەو شوێنانەی کە شوێنی نیشتەجێی زیاتر لە دوو بلیۆن خەڵکن. لە ڕاستیدا ڕووماڵکردنی بریتنی هەرزانترە. و کەمی ڕوماڵی جیهانی بێزارکەرترە کاتێک دەبینین خەڵک دەچێت بۆ کوێ بۆ هەواڵ. هەواڵە ناوخۆیەکانی ته‌لەفزیۆن زیاتر دەردەکەوێت، و بەداخەوە تەنها سەدا ١٢ تەرخاندەکات بۆ ڕوماڵی هەواڵی نێودەوڵەتی. و چی سەبارەت بە وێبسایتەکان؟ بەناوبانگترین سایتی هەواڵگیری هیچی باشتر ناکەن. ساڵی پار،پیو وکۆڵەمبیا جـ سکوڵ ١٤،٠٠٠ چیڕۆکیان شی کردەوە کە لە لا پەڕی سەرەتای هەواڵی گوگڵ دەرکەت. و ئەوان، لە ڕاستیدا،هەمان ٢٤ ڕوداوی هەواڵیان ڕوماڵ کرد. توێژینەوەی ی~ کۆنتێنت پیشانیدا هەواڵە جیهانیەکان لای هەواڵدانەرانی ئەمریکا چیڕۆکی دووبارە دروستکراون لە خزمەتگوزاری ئ پ و بێلایەنەکان، و شتەکان بەو شێوە دانانێن کە خەڵک بزانێت پەیوەندیان بەوە چیە. گەرهەمووی کۆکەیتەوە، ئەوە یارمەتیدەرە لە تێگەشتنی بۆچی دەرچووی کۆلێژەکانی ئەمڕۆ، هەروەک ئەمریکیە کەمتر خوێندەوارەکان، کەمترلە هاوتاکانیان دەزانن لەسەر جیهان بەراورد بە ٢٠ ساڵ پێشتر. و گەربیردەکەیەوە ئەمە بەهۆی ئەوەیە کە بایەخی پێنادەین، تۆ هەڵە دەبیت. لەم ساڵانەی دوای، ئەمەریکیەکان کە دەڵێن کەم سەیری هەواڵی جیهانی دەکەن زۆربەی کات زیادیان کردوە بۆ سەروی سەدا ٥٠. پرسیارەکە ئەوەیە، ئایا ئەوە ئەو ڕوانینە شێواوەیە دەمانەوێت بۆ ئەمریکیەکان لە جیهانە پەیوەندیدارە زۆرەکەمان؟ من دەزانم کە دەتوانین باشتر ئەنجام بدەین. و دەتوانین پێشنیاری نەکردن بکەین؟سوپاس.