لوسی بناسە.
لە کۆلێژ بیرکاری خوێندووە،
و هەموو خولەکانی ئەگەر و
ئاماری بە سەرکەوتووی تەواوکردوە.
پێتوایە کامەیان ئەگەری زیاترە:
ئەم لوسی هونەرمەندی وێنەکێشە،
یاخود ئەم لوسیەی هونەرمەنی وێنەکێشە و
هەوروەها یاری پوکەر دەکات؟
لە خوێندنەوەی پرسیارە لێکچووەکاندا،
نزیکی % ٨٠ ی بەژداربووان
وەڵامی هاوشێوەی بژاردەی دووەمیان هەڵبژاردوە:
کە لوسی هونەرمەندی وێنەکێشانە
و هەروەها یاری پوکەر دەکات.
لە دواییدا، هیچ شتێک سەبارەت بە لوسی نازانین
کە پێشنیاری لێکچون بۆ هونەر بکات،
بەڵام ئامار و ئەگەر لە
یاری پوکەر بەسودن.
و هێشتا، ئەمە وەڵامێکی هەڵەییە.
دووبارە سەیری بژاردەکان بکەوە.
چۆن دەزانین بژاردەی یەکەم زیاتر
لە وڵامە ڕاستەکە دەچێت؟
چونکە یەکەم بژاردە بژاردەیەکی
ڕوونەکراوەی بژاردەی دووەمە.
دەڵێت ئەم لوسی هونەرمەندەی وێنەکێشە
هیچ شتێک دەرناخات
سەبارەت بەوەی لەوسی لەوانەییە چیتر
بکات و یان نەیکات.
بەڵام هەرچەندە ئەم ئاسانترە خەیاڵی ئەوە بکەین
کە لوسی یاری پوکەر زیاتر لە کاری هونەری دەکات
بەگوێرەی زانیاریەکی ڕابردوو ( لوسی هەموو
خولەکانی ئەگەر و ئاماری بەسەرکەوتووی تەواوکردوە)
بژاردەی دووەم تەنها کاتێک ڕاستە ئەگەر
ئەو هەردوو شتەکە بکات.
هەرچەند نالۆجیکی وات لێ دەکات کە وێنای
لوسی وەکو هەوەنەرمەند بکەیت،
سیناریۆی دووەم لە لەوتکەی ئەوە مەرجێکی دیکەی زیاد دەکات
کە وای لێ کردووە کەمتر ئەگەری هەبێت،
بۆ هەر زنجیرە ڕووداوێک،
A ئەگەری ڕوودانی
هەمیشە زیاتر دەبێت لە ئەگەری
(B) و (A) ڕوودانی هەردوو بەدوایەکدا.
ئەگەر نموونەیەکی هەڕەمەکی یەک ملیۆن کەسی
شارەزایی بیرکاری وەربگرین،
بەشە کۆمەڵەی ئەو کەسانەی هونەرمەندن
بەڕێژەیی ڕەنگە بچووک بێت.
بەڵام بە دڵنیاییەوە گەورەتر دەبێت
لەو بەشە کۆمەڵەی کە هونەرمەندن
و یاری پۆکەر دەکەن.
هەرکەسێ کە لە گرووپی دووەمە،
ئەوا لە گرووپی یەکەمیشە--
بەڵام پێچەوانەکەی وانییە.
تا مەرجی زیاتر هەبێت،
ئەگەری ڕوودان کەمتر دەبێت.
کەواتە بۆچی بژاردەکان لەگەڵ مەرجەکانی زیاتر
هەندێک کات باوەڕ پێکراو ترن؟
ئەم دیاردەیە ناسراوە بە هەڵەیی پێکەوەهاتن.
کاتێک داوامان لێدەکرێت بڕیاری خێرا
بدەین، ئێمە بە دوای ڕیگە کورتەکان دەگەڕێین
لەم بارودۆخەدا بە دوای شتێک
دەگەڕێین کە باوەڕپێکراوە
زیاتر لەوەی ئاماریە زۆرترین ئەگەرە .
بە تەنیا، هونەرمەند بوونی لوسی
لەگەڵ چاوەڕوانییەکان یەک ناگرنەوە
کە بە زانیارییەکانی پێشوو درووست بوون.
وردەکاریە زیادکراوەکەی سەبارەت یاریکردنی پۆکەری
چێرۆکێکمان پێدەدات کە هاوشێوەی
بیرکردنەوەکانی ئێمەیە---
وای لێ دەکات زیاتر
باوەڕپێکراو دەربکەوێت.
و ئێمە ئەو بژاردەیە هەڵدەبژێرین کە زیاتر
وەک نیشاندەری وێنە گشتییەکە دەردەکەوێت،
بەبێ گوێدانە ئەوەی ئەگەری ڕاستە قینەبێت.
ئەم کاریگەریە تێبینیی کراوە
لە چەندین توێژینەوە،
لەوانەش کە بەشداربووەکان
بە باشی لە ئامار گەیشتوونە--
لەو قوتابیانەی گرەودەکەن
لەسەر زنجیرەی هەڵدانی زار دەکەن،
تا شارەزایانی سیاسەتی بیانی کە پێشبینی
ئەگەری قەیرانی دیپلۆماتی دەکەن.
هەڵەیی پێکەوەلکان تەنها کێشەیەک نییە
لە بارودۆخە گریمانەییەکان.
بیردۆزه پلانگێڕیەکان و
چیرۆکە ناڕاستەکانی هەواڵ
زۆر جار پشت بە چەشنێکی هەڵەی پێکەوەهاتن
دەبەستن بۆ ئەوەی کە باوەڕ پێکراو دەربکەون-
تا زیاتر وردەکاری هاوئاهەنگ
زیاد بکرێت بۆ چیرۆکێکی نائاسایی،
ئەوەندە زیاتر باوەڕپێکراو دەردەکەوێت.
بەڵام لە کۆتاییدا، چیرۆکی ئەگەر ڕاستەقینەییە
هەرگیز ناتوانێت لەو ئەگەرە زیاتر بێت کە
بنچینەی ئەگەر ڕاستەقینەییە.