دەمەوێت ڕوانینکی نوێتان پێببەخشم.
لەوە دەچێت گەورە بێت، هەرواشە.
دوێنێ بەیانی ئیرلەندام بەجێهێشت.
سەفەرم کرد لە دۆبلنوە بەرەو نیویورک
بە بێ هاوکاری.
بەلام دیزایی فرۆکەخانەکە
فرۆکەکە و تێڕمیناڵەکە
سەربەستییەکی کەمت دەداتێ،
ئەگەر باڵات ١٠٥ سم و نیو بێت.
بۆ ئەمریکییەکان ، دەکاتە ٣ پێ و ٥ ئینج.
هاوکاری نوسینگەی فرۆکەوانییەک، منی لەسەر
کورسییەکی ویلدار گواستەوە لە فرۆکەخانەکە.
بەڵام ئێستا
پێوەستیم بە کورسی ویلدار نییە.
بەڵام دیزاینی فرۆکەخانەکە
و کەموکورتییەکانی
وا دەکات کە ئەوە تاکە ڕێگەیەکبێت
بۆ تێپەربوون.
بە جانتاکەمەوە کە لە نێوان قاچەکانمدابوو
تێپەڕیم بە خاڵی پشکنین و ئاسایشەکان
تا گەیشتمە دەرگەی سەرکەوتن.
خزمەتی گەیاندنم بەکارهێنا لە فرۆکەخانە
چونکە زۆربەی تێرمیناڵەکان بۆ
من دیزاین نەکراون لە بنچینەدا
بۆ نمونە، خاڵی پشکنین.
من ئەوەندە بەهێز نیم کە جانتاکانم
بەرز بکەمەوە
لە زەویەکەوە بۆ سەر ئامێری پشکنینەکە
لە ئاستی چاومدایە بە پێوە.
ئەوانەشی لەوناوە بوون، نەیان دەتوانی
هاوکاریم بکەن لەبەرهۆکاری ئاسایشی
ناتوانن لە بری من بیکەن.
دیزاینەکان ڕێگرن
لە هەڵسوکەوت و سەربەستی من
بەڵام سەفەر کردن بەم قەبارەیەی من
زۆر خراپ نییە
شویێنی قاچەکانم لە بەشی ئیکۆنۆمی
هەروەک کورسی بزنس کلاسە
(پێکەنین)
زۆرجار بیرم دەچیتەوە کەسێکی بچووکم.
بەڵام ئەوە شێوازی ناوچەکە و
کۆمەڵگەیە بیرمدەخاتەوە.
بەکارهێنانی تەوالێتی گشتی
یەکێکە لە ئەزموونە ناخۆشەکان.
کاتێک دەچمە ژوری تەوالێتەکەوە
بەڵام دەستم ناگات دەرگاکە دابخەم.
من کەسێکی داهێنەر و لەسەخۆم.
سیری دەوروپشت دەکەم تا بزانم
تەنەک خۆڵیکی لێنییە تا سەروژێری بکەم.
ئایا ئەوە پارێزراوە؟
نەخێر بە دڵنییایەوە.
ئایا پاکە و تەندروستە؟
بێ گومان نەخێر
بەڵام جێگرەوەکان زۆر خراپترن.
ئەگەر ئەمە کاری نەکرد، مۆبایل بەکاردەهێنم.
ئەمەش ٤ بۆ ٥ ئینج ترم دەداتی تا بیگەمێ،
هەوڵ دەدەم دەرگاکە دابخەم بە ئای فۆنەکەم.
دەزانم جۆنی ئیڤ ئەمەی لە خەیاڵدا
نەبووەکاتێک ئای فۆنی دیزاین کردوە.
بەڵام ئیشی خۆی دەکات.
بۆ جێگرەوی ئەوەش، داوا
لە کەسێکی نەناسراو دەکەم.
پێشەکی داوای لێبوردنی لێ دەکەم
داوی لێبکەم
کە پاسەوانی دەرگەی تەوالێتەکەم بێت.
بۆم دەکەن
زۆر سوپاسگوزاریان دەبم
بەڵام بە تەواوی شەرمەزار دەبم،
هیوا دەخوازم هەست بەوە نەکەن
کە لە تەوالێتەک دەرچووم بێ
ئەوەی دەستم بشۆم.
هەمیشە شامپۆی دەستپاکەروە لەگەڵ خۆم دەبەم
چونکە دەستشۆرەکە و شامپۆدانەکە و
دەست وشککەرە کە و ئاوێنەکە
هەمووی دەوورن لە دەستی من.
تەوالیتی خاوەنپێداویستی تایبەت
یەكیکە لە هەلبژاردەکان.
لەم بەشەدا، دەتوانم دەستم بگاتە
كێلونی دەرگەکە،
شامپۆ دانەکە
و دەست وشک کەروەکە و ئاوێنەکە.
بەڵام هیشتا ناتوانم تەوالێتەکە بەکاربهێنم.
بە ئارەزوو بەرز دیزاین کراوە.
بۆ ئەوەی بەکارهێنەرانی کورسی ویلدار
بە ئاسانی بچنە سەری.
ئەمە داهێنانکی جوان و پێویستە،
لە جیهانی دیزایندا، کاتێک پرۆژەیەک یان
بیرۆکەیەک بۆ خاوەن پێداوسی تیبەت دادەنریت،
ئەمە چی دەگەیەنێت؟
کێ بە ئاسانی دەیگاتێ؟
کی پێویستییەکانی دابین نەکراوە؟
ئێستا بۆ نمونە تەوالیتێک
دیزاینەکەی کاریگەری دەکات لەسەر کەرامەتم.
بەڵام بارودۆخی توالێتەکە زۆر زیاتر
کاریگەی جەستەی هەیە لەسەرم،
شتیکی زۆر ئاسانە ئەگەر داوای
کوپێک قاوە بکەیت
من دانی پێدا ئەنێم
قاوە زۆر دەخۆمەوە.
من داوای "سکینی ڤانێلا لاتێ " دەکەم،
بەڵام من هەوڵ دەدەم خۆم قوتار بکەم
لە سیروپەکە
بەڵام قاوەخانکە، باش دیزاین نەکراوە.
لانی کەم بۆ من.
لە ڕیزەکەدا، کاتێک لەبەرم
کابینەی شیرینکەدا دەوەستم،
باڕمانکە داوای ئۆردەری داهاتوو دەکات.
بەیارمەتی، ئەوەی داهاتوو، هاوار دەکات.
ئەو من نابینێت.
کەسێ لە نزیک منەوە لە ڕیزکە، ئیشارەت بە
بوونی من دەکات
هەموو کەس ئیحراج ئەبێت.
من زۆر بە خێرای ئۆردەرەکەم دەکەم
و دەچم قاوەکەم وەرگرم.
ئێستا بۆ چرکەیەک بیربکنەوە
لەکوێ دایئەنێن؟
لە بەرزیدا و بە بێ سەرقاپ.
گەیشتن بەو قاوەیەی
کە پارەکەیم داوە.
ئەزمونێکی ترسناکە بەشێوەیەکی باوڕنەکراو.
هەروەها دیزاین بەرکەوتەی هەیە لەسەر
ئەو جلانەی دەمەوێت لەبەری بکەم.
من جل و بەرگیکم دەوێت وێنای
کەسایەتیم بکات.
زۆر قورسە لە بەشی
جلوبەرگی منداڵاندا بیدۆزمە.
زۆربەی کات جلوبەرگی ژنانە
پێویستی بە گۆرانکاری زۆر هەیە.
من پێویستم بە پێڵاویەک کاریگەربێت لەسەر
پێگەیشتویم و پیشەکەم و جوانییەکم.
لەجیاتی ئەوە، پێڵاوی وەرزشی لەزگەدار یان
پێڵاوی سوکم دەدەنێ.
ئێستا، من دژی پێلاوی سووک نیم بە تەواوی.
(پێکەنین)
دیزاین کاریگەری هەیە
لەسەر شتی پچوک.
وەک دانێشتن لەسەر کورسی.
ناتوانم بە ئاسانی لە دۆخی
بەپێوە بۆ دانیشتن بچم.
بەهۆی ستاندردی دیزینکردنی
بەرزی کورسییەکان،
دەبیت بە دەست و
ئەژنۆکانم هەڵزنێم
تا بگەمە سەر کورسیەکە،
ئەگەرچی باش دەزانم لەوانەیە
لە هەرکاتێکدا بیت هەڵبگەڕیتەوە.
بەڵام هەموو کاتێک دیزاین کاریگەری
دەکات لەسەرم
ئەگەر کورسیبیت یان توالێت یان
قاوەخانە یان جلوبەرگ،
کە من پشتیان پێ دەبەستم و سوود وەردەگرم
لە کەسانی باش و نەناسراو.
بەڵام هەموو کەس باش نییە.
ئەمە بیرم دەخاتەوە کە من
کەسێکی بچوکم
کاتێک نەناسروێک ئیشارەتم دەکات،
سەیرم دەکات.
پێدەکنێت،
بە ناوێک بانگم دەکات
یان وێنیەکم دەگرێت،
ئەمە بە هەموو ڕۆژێک ڕوودەداتەوە.
پاش دروستبونی سۆشیال مەیدیا،
دەرفەرتێکی پێم دا
وەک پلاتفۆرمەکی تادەنگم هەبێت
وەک بلۆگەرێک و وەک چالاکوانێک،
بەڵام ئەمیش وام لێدەکات بترسم
کە ئەمە ببێتە شتێکی بڵاو
یان بڵاوکراوەیەکی هەست و روژێن،
ئەوەش بە بی ڕەزامەندی من.
کەواتە با ئێستا بۆ ساتێک بوەستین
بۆ ئەوەی شتێک بە تەواوی ڕوون بکەینەوە.
وشەی 'کورتەبنە' ئیهانەیە.
ئەمە گەشەی سەندوە لە زەمەنی سێرکی
" پ. ت . بارنوم" و نمایشە ترسناکەکان
کۆمەڵگەش بەشداربووە.
هەروەها وشەکاریش.
زمان ئامێرکی زۆر بەهێزە.
تەنها ناوی کۆمەڵگەمان نانێت.
بەڵکو شێوەیەکی دەداتێ.
من زۆر شانازی بەوەوە دەکەم
کە کەسێکی بچوکم،
کە دۆخێ بۆماوەی " ئیکوندپلازیا"م هەیە.
بەڵام من زۆر شانازی دەکەم کە "شنیاد" بم.
ئیکوندپلازیا - شێوازێکی هەرە باوی
کورتەباڵاییە.
ئیکوندپلازیا پێناسە دەکرێت بە
دروست بوون بە بێ کارتلەج.
من باڵی کورتم هەیە لەگەڵ
شێوەی دەموچاوی ئەندۆپلاستیک،
بەشی پێشەوەی سەرم و لوتم
قۆلەکانم بە تەواوی ڕیک نین
بەڵام من ئەتوانم زمان بدەم لە ئەنیشکم.
من ئەوەتان پیشان نادەم.
ئیکوندپلازیا بە نزیکەی لە
٢٠٠٠٠ لەدایک بوون دانەیەک ڕوودەدات.
٨٠ لە سەدای خەڵکانی پچووک
لە دایک و باوکێکی باڵا مام ناوندن
ئەوە مانای ئەوەیە هەرکەسێک لەم ژوورە ڕەنگە
مندالێکی ئیکوندپلازیای هەبێت.
لەگڵ ئەوشدا، ئەمەم لە باوکمەوە
بۆماوەتەوە.
من دەمەوێت وێنەکەی خێزانەکمتان پیشان بەم
دایکم باڵای مامناوەندە،
باوکم کەسێکی بچوکە
من گەورەترینی پێنج منداڵەکەم.
من سێ خوشک و برایەکم هەیە
هەموو باڵا مامناوەندن.
زۆر بەختەوەرم کە لەم خێزانە لەدایک بووم
ئەمە کونجکۆڵی و نەرمبوونمی زیاتر کردووە،
منی پاراستووە لە بێ بەزەی و
پشتگوخستنی نەناسراوکەن
ئەمە پڕچەکی کردووم بە نەرمی و
داهێنان و باوربەخۆبوون
کە پێویستمە تا بتوانم بژێم و بگۆنجێم
لەگەل کەشی کۆمەڵگەو و دەوروبەردا.
ئەگەر لەسەرم بێت هۆکاری سەرکەوتنم
دیاری بکەم،
لەبەر ئەوەی من منداڵیکی خۆشەویستبووم
و ئێستاش خۆشەویستم،
منداڵێکی خۆشەویست،
بە گاڵتەپێکردنەوە،
سەرباری ئەوە مندڵێکی خۆشەویستم.
دەمەوێت ڕوونکردنەویکتان بدەمی
کە لە ئێستادا چۆنم
من دەمەوێت ڕوانگەیەکی نوێتان پێشکەش بکەم.
دەمویست ڕکابەری بیرۆکەیەک بکەم
کە دیزاین جگە لەوەی ئامێریکە بەکار دێت بۆ
دروستکردنی کار و جوانی.
دیزاین کاریگەرییەکی زۆری هەیە
لەسەر ژیانی خەڵک،
هەموو زیندەوەر،
دیزاین ڕێگەیەکە تیایدا دەبێت
هەستبکەین سەر بەم دنیایەین،
هەروها ڕیگەیەک
کەرامتی تاکی تیا بپارێزین
هەموو مافە مرۆڤایەتیەکانی.
دیزاین دەتوانێت کەم و کورتی دروست بکات
لەسەر ئەو گروپەی کە پێدوایستکەنیان
بەرجەستە ناکرێت.
کەواتە ئەمرۆ، دەمەوێت ڕکابەری
بۆچونەکانتان بکەم.
ئەوانەی کێن کە دیزاینیان بۆ ناکرێت؟
چۆن دەنگیان بەرز بکەینەوە؟
لەگەل ئەزمونەکنیان؟
هەنگاوی ئایندە چی دەبێت؟
دیزاین تایبەتمەندییەکی گەورەیە،
بەڵام بەرپرسیارتیەکی گەورەیە.
من دەمەوێت چاوتان بکەنەوە
زۆر سوپاس بۆ ئێوە
(چەپڵە)