WEBVTT 00:00:07.176 --> 00:00:12.117 لە ساڵی ١٩٨٥، سێ توێژەر لە گەشتێکی توێژینەوە دەربارەی دۆلفینەکان 00:00:12.117 --> 00:00:13.662 کەمێک بیزار بوون. 00:00:13.662 --> 00:00:16.913 بۆ جۆشدانەوە بە دۆخەکەیان، یەکێکیان خۆی کرد بە پسایدن (خوای دەریا) 00:00:16.913 --> 00:00:21.565 بە دانانی تاجە گوڵینەیەکی گیای دەریایی لەسەر سەری و دواتر فڕێدانی بۆ ناو زەریاکە. 00:00:21.565 --> 00:00:27.193 دواتر دۆلفینێک هاتە سەر ڕووەکە بە تاجە گولینەکەوە کە وەکو تاج لەسەر سەری دانابوو. 00:00:27.193 --> 00:00:29.274 بێگومان، ئەوە دەکرێت ڕێکەوت بوو بیت، 00:00:29.274 --> 00:00:35.255 بەڵام لە لایەکی دیکەوە ئەگەر هەیە کە دۆلفینەکە لاسایی زاناکەی کرد بێتەوە. 00:00:35.255 --> 00:00:39.940 ئەمەش لەبەر ئەوەی دۆلفینەکان یەکێکن لە ژیرترین جۆرەکانی ئاژەل لە سەر زەوی. 00:00:39.940 --> 00:00:42.990 کەواتە ئایا چەند زیرەکن؟ 00:00:42.990 --> 00:00:45.108 وەکو نەهەنگ و بەرازی دەریاکان، 00:00:45.108 --> 00:00:47.709 دۆلفینەکان سەر بە گروپێکی شیردەرە ئاوییەکانن 00:00:47.709 --> 00:00:52.540 بە سێتەیشنس ناسراون کە پیک هاتوون لە ٨٦ جۆری جیاواز زیندەوەر، 00:00:52.540 --> 00:00:57.104 ‎و لەگەڵ ئونگولەیتەکان یان ‎ئاژەڵە سمدارەکاندا لە بەستەرێکدا ھاوبەشن. 00:00:57.104 --> 00:00:59.500 لە بنچینەدا شیردەرە زەمینییەکان، 00:00:59.500 --> 00:01:04.160 یەکەمین سیتەیشنسن کە چووەتە ناو ئاو بە نزیکەیی ٥٥ ملیۆن سال پێش ئێستا 00:01:04.198 --> 00:01:06.791 وەکو نێچیر گرێکی گەورە بە ددانی تیژەوە. 00:01:06.791 --> 00:01:11.550 دواتر، گۆڕانکارییەک لە گەرمیەکانی زەریا نزیکەی ٣٥ ملیۆن ساڵ پێش ئێستا 00:01:11.550 --> 00:01:14.568 بەردەست بوونی ڕاوکردنی کەم کردەوە. 00:01:14.568 --> 00:01:17.686 کۆمەڵێک لە سیتەیشنس کە لەم بارودۆخە دەرباز بوون، 00:01:17.686 --> 00:01:22.103 نەهەنگە ددان دارەکان، بچوکتر بوونەوە لەگەڵ ددانی کەم تیژ، 00:01:22.103 --> 00:01:25.538 بەڵام لەگەڵ مێشکی گەورە و زێدە ئالۆزتر 00:01:25.538 --> 00:01:28.238 ئەمەش ڕێگەی بە پەیوەندی کۆمەڵایەتی ئاڵۆزتر داوە، 00:01:28.238 --> 00:01:31.893 و توانستی دیاری کردنی جێگە بەهۆی دەنگدانەوە بۆ گەڕان و پەیوەندی بەستن. 00:01:31.893 --> 00:01:33.466 تاوێ بازدەوە بۆ ئیستا، و مێشکی 00:01:33.466 --> 00:01:38.227 مێشکی دۆلفینە نوێیەکان زۆر گەورەن کە قەبارەی ڕێژەیی، 00:01:38.227 --> 00:01:41.566 گەورەیی مێشکیان بە بەراورد بە لاشەیان، 00:01:41.566 --> 00:01:43.855 لە دوایی مرۆڤەکان بە دووەم دێت. 00:01:43.855 --> 00:01:46.603 دۆلفینەکان پەرەیان سەندووە بۆ مانەوە لە ژیان 00:01:46.603 --> 00:01:49.844 لە ڕێگەی تواناکانیان بۆ پێکھێنانی شێوازی ڕایەڵەی کۆمەڵایەتی ئاڵۆز 00:01:49.844 --> 00:01:54.021 کە توانای ڕاوکردن، ڕاوە دونانی نەیاران، و بەخێو کردنی کۆرپەکانیان پێکەوە پێ دەدات. 00:01:54.021 --> 00:01:56.728 بۆ نموونە، کۆمەڵەیەک لە دۆلفینەکانی فلۆریدا 00:01:56.728 --> 00:02:01.023 شێوازێکی ئاڵۆزی یارمەتیدان بەکاردەهێنن بۆ ڕاوکردنی ماسی. 00:02:01.023 --> 00:02:04.785 دۆلفینێکیان وەک دروست کەری تۆڕ لە قورەکە دەدات 00:02:04.785 --> 00:02:06.647 لە کاتێکدا یەکێکی تریان ئاماژەکە دەداتە 00:02:06.647 --> 00:02:12.075 دۆلفینەکانی دیکە بۆ ئەوەی پێکەوە ڕیز بن و ماسیە هەڵاتووەکە بگرن. 00:02:12.075 --> 00:02:16.223 بەدەست هێنانی دەر ئەنجامێکی وەها پێویستی بە پلان دانان و هاوکاری هەیە، 00:02:16.223 --> 00:02:20.521 کە پێویستی بە جۆرە پەیوەندیەکی ناوەخۆیی دۆلفینەکان هەیە. 00:02:20.521 --> 00:02:24.025 دۆلفینەکان مێتۆدی پەیوەندی کردن و تواناکانی دیکەیان دەگوازنەوە 00:02:24.025 --> 00:02:26.046 لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی دیکە. 00:02:26.046 --> 00:02:30.157 دانیشتوانی جیاوازی دۆلفینەکان چەشنی جیاوازی سڵاو کردن پێشان دەدەن، 00:02:30.157 --> 00:02:33.237 لەگەڵ ستراتیژی ڕاو کردن، و هەڵسوکەوتەکانی دیکە. 00:02:33.237 --> 00:02:37.510 ئەو شێوازی گواستنەوە کولتوورییە تەنانەت بە کارهێنانی کەرەستەکانیش دەگرێتەوە. 00:02:37.510 --> 00:02:41.303 کۆمەڵەیەک لەو دۆلفینی کەناری زەریاکانی ئوستوڕالیا 00:02:41.303 --> 00:02:43.514 کە بە یانەی ئیسفنجی دۆلفین ناونراوە، 00:02:43.514 --> 00:02:49.073 فێربوون چۆن ڕووییان داپۆشن بەو ئیسفنجانەی بەسەر مەرجانەکانەوە ڕەگیان داکوتیوە، 00:02:49.073 --> 00:02:51.859 زانیاری دەگوازنەوە لە دایکەوە بۆ کچ. 00:02:51.859 --> 00:02:54.954 تەنانەت دۆلفینەکان نیشانیان داوە کە تێگەیشتنیان بۆ زمانیش هەیە. 00:02:54.954 --> 00:02:58.068 کاتێک فێری زمانێک دەکرێن کە پێکهاتووە لە فیکە و ئاماژەکانی دەست، 00:02:58.068 --> 00:03:00.544 ئەوان بە تەنها لەوە ناگەن کە ئاماژەکە واتای چییە، 00:03:00.544 --> 00:03:02.849 بەڵکو لە ڕیزبەندیەکەشی تێ دەگەن: 00:03:02.849 --> 00:03:05.353 جیاوازی نێوان هێنانی تۆپەکە بۆ ئەڵقەکە 00:03:05.353 --> 00:03:07.633 و هێنانی ئەڵقەکە بۆ تۆپەکە. 00:03:07.633 --> 00:03:11.974 کەواتە ئەوان توانایان هەبوو کار لەسەر دوو لە توخمە سەرەکییەکانی زمانی مرۆڤ بکەن: 00:03:11.974 --> 00:03:14.571 هێماکان کە ئاماژەنە بۆ شتەکان و کردارەکان، 00:03:14.571 --> 00:03:18.556 و ڕیزبەندی کە چۆنیەتی ڕێکخستنیان دیاری دەکات. هەروەها دۆلفینەکان 00:03:18.556 --> 00:03:22.772 بەشێکن لە ژمارەیەکی کەم لە جۆرەکانی ئاژەڵ کە بتوانن لە تاقیکردنەوەی ئاوێنە دەربچن. 00:03:22.772 --> 00:03:27.719 لە ڕێگەی ناسینەوەی خۆیان لە ئاوێنەدا، پێمان دەڵین کە ئاگاداری خود-ئاگایی خۆیانن، 00:03:27.719 --> 00:03:31.786 و توێژینەوە نیشانی دەدات ئەوان دەتوانن نەک تەنها لاشەیان بناسنەوە، 00:03:31.786 --> 00:03:36.956 بەڵکو هزرەکانی خۆشیان دەناسنەوە، ئەوەش خاسیەتێکە پێی دەگوترێت درک بەخۆکردن. 00:03:36.956 --> 00:03:39.653 لە توێژینەوەیەکدا، دۆلفینەکان بەراوردی نێوان دوو دەنگیان 00:03:39.653 --> 00:03:44.371 دەکرد دەتوانرا وەڵامی هاوشێوە، جیاواز، یانیش نا دڵنیایی دیاری بکرێت. 00:03:44.371 --> 00:03:45.625 ڕێک وەکو مرۆڤەکان، 00:03:45.625 --> 00:03:49.384 ئەوان زیاتر لە تاقیکردنەوە سەختەکان نا دڵنیایان نیشان دەدا، 00:03:49.384 --> 00:03:51.572 مانای وایە ئەوان ئاگاداری ئەو شتەن کە دەیزانن، 00:03:51.572 --> 00:03:54.557 و چەند هەست بە بڕوا بە خۆبوون دەکەن دەربارەی ئەو زانیارییە. 00:03:54.557 --> 00:03:57.443 بەڵام هەندێک شتی زێدە سەرنجڕاکێش سەبارەت بە دۆلفینەکان 00:03:57.443 --> 00:04:01.172 بریتیین لە هەستەکانی دڵسۆز بوون، مرۆڤ دۆست و پەیوەستی. 00:04:01.172 --> 00:04:05.982 خووی یارمەتیدانی تاکە بریندار بووەکانی چەشنی ئاژەڵەکانی دیکەش تێ دەپەڕێنن 00:04:05.982 --> 00:04:07.817 هەروەکو بەڵگەی گەواهی زۆر هەیە کە 00:04:07.817 --> 00:04:11.476 دۆلفینەکان مرۆڤەکانیان بۆ سەر ڕووی زەریاکە هەڵ گرتووە تا بتوانن هەناسە بدەن. 00:04:11.476 --> 00:04:14.142 وەکو ئێمە، دۆلفینەکان خەم بۆ مردووەکانیان دەخۆن. 00:04:14.142 --> 00:04:16.353 کاتێک ئێمە ڕەچاوی ئەو هەموو بەڵگانە دەکەین، 00:04:16.353 --> 00:04:19.669 ڕەنگە بپرسین بۆچی ئێستاش مرۆڤەکان ڕاوی دۆلفین دەکەن بۆ گۆشتەکەیان، 00:04:19.669 --> 00:04:22.176 لە ڕێگەی ڕاوکردنیان و پیس کردنی ژینگە دەیان خەینە 00:04:22.176 --> 00:04:25.028 مەترسییەوە، یانیش زیندانیان دەکەین تاوەکو نمایشیان پێبکەین. 00:04:25.028 --> 00:04:28.534 ڕەنگە پرسیارە گرینگەکە ئەوە نەبێت کە ئایە دۆلفینەکان زیرەکن 00:04:28.534 --> 00:04:30.424 و بوونەوەری ئاڵۆزن، 00:04:30.424 --> 00:04:34.601 بەڵکو ئایە دەتوانرێت مرۆڤەکان لەگەڵیان هاوهەست بن بەڕادەیەک. 00:04:34.601 --> 00:04:37.222 بیان پارێزن و ئازادیان بکەن.