1 00:00:06,777 --> 00:00:11,302 بێنه‌ پێش چاوت هه‌وڵی به‌كارهێنانی وشەکان‌ ده‌ده‌ی بۆ وێناكردنی هه‌ر دیمه‌نێكی فیلمێك 2 00:00:11,302 --> 00:00:13,448 هه‌موو تێبینیه‌ك له‌ گۆرانی هه‌ڵبژارده‌ی خۆت، 3 00:00:13,448 --> 00:00:15,845 یاخود هه‌موو شه‌قامێك له‌ شارۆچكه‌كه‌ت. 4 00:00:15,845 --> 00:00:20,949 ئێستا بێنه‌ پێش چاوت هه‌وڵ ده‌ده‌یت ئه‌مه‌ بكه‌یت ته‌نیا به‌ به‌كارهێنانی 1 یەک و 0. 5 00:00:20,949 --> 00:00:23,754 هه‌ر جارێك بۆ سه‌یر كردنی فیلمێك ئینته‌رنێت به‌كاردێنیت، 6 00:00:23,754 --> 00:00:24,863 گوێ له‌ مۆسیقا دەگرێت، 7 00:00:24,863 --> 00:00:26,469 یاخود به‌ دوای شوێنه‌كان دەگەرێیت، 8 00:00:26,469 --> 00:00:28,859 ئامێره‌كه‌ت هه‌مان ئه‌و شته‌ ده‌كات، 9 00:00:28,859 --> 00:00:31,722 به‌ به‌كارهێنانی زمانی كۆدی دوانه‌یی. 10 00:00:31,722 --> 00:00:36,332 كۆمپیوته‌ره‌كان دوانه‌یی به‌كاردێنن چونكه‌ ڕێگه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوه‌ بۆ ئه‌مباركردنی 11 00:00:36,332 --> 00:00:40,577 داتا. بۆ نموونه‌، یادگه‌ی سه‌ره‌كی كۆمپیوته‌رێك له‌ ترانسیسته‌ر دروستكراوه‌ 12 00:00:40,577 --> 00:00:44,154 كه‌ له‌ نێوان ئاستی ڤۆڵتییه‌ی نزم و به‌رز ده‌گۆڕێت، 13 00:00:44,154 --> 00:00:47,524 وه‌كو پێنج ڤۆڵت و سفر ڤۆڵت. 14 00:00:47,524 --> 00:00:51,850 ڤۆڵتاجه‌كان هه‌ندێكجار ده‌له‌رنه‌وه‌، بەڵام چونكه‌ ته‌نها دوو هه‌ڵبژارده‌ 15 00:00:51,850 --> 00:00:55,241 هه‌یه‌، به‌های یەک ڤۆڵت وه‌كو "نزم" ده‌خوێندرێته‌وه‌. 16 00:00:55,241 --> 00:00:58,960 ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه‌ له‌لایه‌ن ڕێکخەری كۆمپیوته‌ره‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت، 17 00:00:58,960 --> 00:01:02,595 كه‌ دۆخی ترانزیسته‌ر به‌كاردێنێت بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئامێری تری كۆمپیوته‌ر 18 00:01:02,595 --> 00:01:04,791 به‌ گوێره‌ی ڕێنماییه‌كانی به‌رنامه‌كه‌. 19 00:01:04,791 --> 00:01:08,132 بلیمه‌تیی ئه‌م سیسته‌مه‌ له‌وه‌یه‌ كه‌ زنجیره‌یه‌كی دوانه‌یی دیاریكراو 20 00:01:08,132 --> 00:01:11,520 له‌ خۆیه‌وه‌ هیچ مانایه‌كی دیاریكراوی پێشووتری نییه‌. 21 00:01:11,520 --> 00:01:15,205 له‌بڕی ئه‌مه‌، هه‌موو جۆره‌ داتایه‌ك له‌ دوانه‌یی به‌كۆد كراوه‌ 22 00:01:15,205 --> 00:01:18,115 به‌گوێره‌ی كۆمه‌ڵه‌ یاسایه‌كی جیاكراوه‌. 23 00:01:18,115 --> 00:01:19,497 با ژماره‌كان وه‌رگرین. 24 00:01:19,497 --> 00:01:21,179 له‌ ئاماژه‌ كردنی ده‌یی ئاساییدا، 25 00:01:21,179 --> 00:01:26,032 هه‌ر ڕه‌نووسێك جارانی ١٠ ده‌كرێت نرخی خۆی پێ به‌رزده‌كریته‌وه‌، 26 00:01:26,032 --> 00:01:28,483 به‌ سفر له‌لای ڕاست ده‌ست پێده‌كات. 27 00:01:28,483 --> 00:01:35,040 كه‌واته‌ ٨٤ له‌ شێوه‌ی ده‌یی ده‌كاتە 4x10⁰ + 8x10¹. 28 00:01:35,040 --> 00:01:37,755 ئاماژه‌كردنی ژماره‌ی دوانه‌یی هاوشێوه‌ كارده‌كات، 29 00:01:37,755 --> 00:01:41,561 به‌ڵام له‌ هه‌ر بارێكدا له‌سه‌ر بنچینه‌ی ٢ به‌رز دە‌كرێته‌وه‌ بۆ هێز. 30 00:01:41,561 --> 00:01:45,413 بۆیه‌ ٨٤ به‌مشێوه‌یه‌ ده‌نووسرێت: پیته‌كان 31 00:01:45,413 --> 00:01:50,376 له‌سه‌ر بنه‌مای یاسا پێوانه‌یه‌كانی وه‌كو 8-UTF لێكدانه‌وه‌یان بۆده‌كرێت، 32 00:01:50,376 --> 00:01:55,493 هه‌ر كاراكته‌رێك بۆ گروپێكی دیاریكراوی ڕێنووسی زنجیره‌ی دوانه‌یی ده‌خاته‌ڕوو. 33 00:01:55,493 --> 00:02:02,389 له‌و باره‌دا، 01010100 وه‌ڵامی پیتی T ده‌داته‌وه‌. 34 00:02:02,389 --> 00:02:06,147 چۆن ده‌زانیت ئایا نموونه‌یه‌كی دیاریكراوی ئه‌م زنجیره‌یه‌ 35 00:02:06,147 --> 00:02:08,832 ده‌شێت مانای T بدات یان ٨٤؟ 36 00:02:08,832 --> 00:02:11,870 ناتوانیت به‌ته‌نیا بینینی ئه‌م ڕیزه‌ 37 00:02:11,870 --> 00:02:16,442 ناتوانیت بڵێیت ده‌نگی "دا" مانای چییه‌ گه‌ر به‌ دابڕاوی گوێت لێیبێت. 38 00:02:16,442 --> 00:02:21,279 پێویستیت به‌ ده‌قه‌ پێت بڵێت ئایا گوێت له‌ ڕوسی، ئیسپانی، یان ئینگلیزیه‌. 39 00:02:21,279 --> 00:02:22,830 و پێویستیت به‌ ده‌قی هاوشێوه‌یه‌ 40 00:02:22,830 --> 00:02:26,785 تا پێت بڵێت ئایا له‌ ژماره‌ی دوانه‌یی ورد دە‌بیه‌وه‌ یان ده‌قی دوانه‌یی. 41 00:02:26,785 --> 00:02:31,146 كۆدی دوانه‌یی بۆ جۆره‌ داتای ئاڵۆزتر به‌كاردێت. 42 00:02:31,146 --> 00:02:33,492 بۆ نموونه‌، هه‌ر چوارچێوه‌یه‌كی ئه‌م ڤیدیۆیه‌، 43 00:02:33,492 --> 00:02:35,960 له‌ سه‌دان هه‌زار وێنه‌خاڵ دروستكراوه‌. 44 00:02:35,960 --> 00:02:37,641 له‌ وێنه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگ، 45 00:02:37,641 --> 00:02:41,095 هه‌ر وێنه‌خاڵێك به‌ سێ زنجیره‌ی دوانه‌یی خراوه‌ته‌ڕوو 46 00:02:41,095 --> 00:02:43,701 كه‌ وه‌ڵامی ڕه‌نگه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ده‌نه‌وه‌. 47 00:02:43,701 --> 00:02:45,557 هه‌ر زنجیره ‌و ژماره‌یه‌ك به‌كۆد ده‌كات 48 00:02:45,557 --> 00:02:48,671 كه‌ توندی ئه‌و ڕە‌نگه‌ تایبه‌ته‌ دیاریده‌كات 49 00:02:48,671 --> 00:02:52,600 دواتر، پرۆگرامی كارپێكردنی ڤیدیۆ ئه‌م زانیارییه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌ 50 00:02:52,600 --> 00:02:55,090 بۆ ملیۆنان كریستاڵی شل له‌ شاشەکەت 51 00:02:55,090 --> 00:02:58,088 بۆ دروستكردنی هه‌موو ئه‌و ڕه‌نگه‌ جیاوازانه‌ی ئێستا ده‌یانبینیت. 52 00:02:58,088 --> 00:03:01,402 ده‌نگیش له‌م ڤیدیۆیه‌دا له‌ دوانه‌یی ئه‌مباركراوه‌. 53 00:03:01,402 --> 00:03:04,806 به‌ یارمه‌تی ته‌كنیكی گۆڕینی كۆدی پرته‌. 54 00:03:04,806 --> 00:03:07,190 شه‌پۆله‌ ده‌نگییه‌ به‌رده‌وامه‌كان ده‌نووسرێن 55 00:03:07,190 --> 00:03:11,582 له‌ڕێی گرتنی وێنه‌ی مه‌وداكانیان له‌ هه‌موو چه‌ند میللی چركه‌یه‌ك. 56 00:03:11,582 --> 00:03:15,247 ئه‌مانه‌ وه‌كو ژماره‌ تۆماركراون له‌ شێوه‌ی زنجیره‌ی دوانه‌یی، 57 00:03:15,247 --> 00:03:18,581 له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌گاته‌ 44,000 له‌ هه‌ر چركه‌یه‌كی ده‌نگی. 58 00:03:18,581 --> 00:03:22,300 كاتێك له‌لایه‌ن به‌رنامه‌ی ده‌نگ له‌ ئامێری كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت ده‌خوێندرێنه‌وه‌، 59 00:03:22,300 --> 00:03:26,124 ژماره‌كان ماوه‌ی خێرایی له‌رینه‌وه‌ی كۆیله‌كان له‌ بڵندگۆكانت دیاریده‌كه‌ن 60 00:03:26,124 --> 00:03:28,965 بۆ دروستكردنی ده‌نگ به‌ له‌ره‌له‌ری جیاواز. 61 00:03:28,965 --> 00:03:32,660 هه‌موو ئه‌مانه‌ پێویستی به‌ بلیۆنان دوانه‌ ڕه‌نووس هه‌یه‌. 62 00:03:32,660 --> 00:03:36,663 ده‌كرێت ئه‌م بڕه‌ له‌ ڕێگه‌ی فۆڕماتی په‌ستاوتنی زیره‌ك كه‌مبكرێنه‌وه‌. 63 00:03:36,663 --> 00:03:41,171 بۆ نمونه‌، ئەگه‌ر وێنه‌یه‌ك ٣٠ وێنەخاڵی نزیك یه‌كتری هه‌بێت له‌ بۆشایی سه‌وز، 64 00:03:41,171 --> 00:03:46,019 ده‌توانرێت وه‌ك "٣٠ سه‌وز" تۆمار بكرێن له‌بڕی به‌كۆدكردنی هه‌ر وێنه‌خاڵێك به‌ جیا 65 00:03:46,019 --> 00:03:49,194 به‌ پرۆسه‌ی به‌ كۆدكردنی ماوه‌ درێژ ده‌ناسرێت. 66 00:03:49,194 --> 00:03:54,094 ئه‌م فۆڕماته‌ په‌ستاوتنانه‌ بۆ خۆیان به‌ كۆدی دوانه‌یی ده‌نووسرێن. 67 00:03:54,094 --> 00:03:57,164 كه‌واته‌ ئایا دوانه‌یی كۆتایی هه‌موو شتێكه‌ له‌ ژماردن؟ 68 00:03:57,164 --> 00:03:58,549 گرنگ نیە‌. 69 00:03:58,549 --> 00:04:01,287 لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ری سیانی ئه‌نجامدراوه‌، كه‌ 70 00:04:01,287 --> 00:04:03,432 بازنه‌ی هه‌بووه‌ له‌ سێ دۆخی شیاو، 71 00:04:03,432 --> 00:04:05,252 ته‌نانه‌ت كۆمپیوته‌ره‌ چه‌ند بڕییه‌كان، 72 00:04:05,252 --> 00:04:08,916 كه‌ ده‌كرێت بازنه‌كانیان له‌ یه‌ك كاتدا له‌ دۆخی هه‌مه‌جۆردا بن. 73 00:04:08,916 --> 00:04:11,339 به‌ڵام تا ئیستا، هیچ كامیان هێنده‌ی جێگیری ماده‌یی 74 00:04:11,339 --> 00:04:14,635 بۆ كۆكردنه‌وه‌ی داتا و گواستنه‌وه‌ ده‌سته‌به‌ریان نە‌كردووه‌ . 75 00:04:14,635 --> 00:04:17,079 به‌ڵام بۆ ئێستا، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ده‌یبینن، 76 00:04:17,079 --> 00:04:17,848 گوێبیستی ده‌بن، 77 00:04:17,848 --> 00:04:19,614 و‌ له‌ ڕێی شاشه‌كه‌تان ده‌یخویننه‌وه 78 00:04:19,614 --> 00:04:23,097 وه‌كو ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنێكی ساده‌ی "ڕاست" یان " چه‌وت" بۆتان دێت، 79 00:04:23,097 --> 00:04:25,371 ملیاران جار دروست بووه‌.