1 00:00:00,954 --> 00:00:03,880 ئەمڕۆ بۆ ئەوە هاتووم باسی ئەو دوو بیرۆکەیە بکەم، 2 00:00:03,904 --> 00:00:06,262 کە لەسەر سەرنجدانەکانم لە ئەکادیمیای خان بنچینەیان گرتووە، 3 00:00:06,286 --> 00:00:10,164 بەبۆچوونی من ناوک، یان خاڵی کلیلی فێربوونن. 4 00:00:10,188 --> 00:00:12,204 ئەویش بیرۆکەی شارەزابوون و 5 00:00:12,228 --> 00:00:14,013 بیرۆکەی مێشک لەسەر جێگیرکردنە. 6 00:00:14,037 --> 00:00:16,871 ئەمەم لە ڕۆژەکانی سەرەتای کارکردن لەگەڵ پورزاکانما بینی. 7 00:00:16,895 --> 00:00:19,375 یەکەمجار زۆریان کێشەیان هەبوو لەگەڵ فێربوونی بیرکارییا، 8 00:00:19,399 --> 00:00:22,453 چونکە هەموویان بۆشایی کەڵەکەبوویان هەبوو لە فێربووندا. 9 00:00:22,477 --> 00:00:25,466 بەهۆی ئەوەشەوە، لە خاڵێکدا چوونەتە وانەی ئەلجێبرە و 10 00:00:25,490 --> 00:00:28,892 لەوانەیە کەمێک بێ بناغە بووبێتن لەسەر بابەتە سەرەتاییەکانی ئەلجێبرە، 11 00:00:28,916 --> 00:00:32,361 بەهۆی ئەوەوە، لەوانەیە وایان بیرکردبێتەوە کە جیناتی بیرکارییان نییە. 12 00:00:32,385 --> 00:00:34,048 یان چوبێتنە وانەی ژمێرزانییەوە، و 13 00:00:34,072 --> 00:00:36,834 کەمێک بێ بناغە بووبێتن لەسەر ئەلجێبرە. 14 00:00:36,858 --> 00:00:38,428 لە ڕۆژەکانی سەرەتادا بەدیم ئەکرد 15 00:00:38,452 --> 00:00:41,980 کاتێک هەندێک لەو ڤیدیۆیایانەم لەسەر یوتیوب دائەنا، و 16 00:00:42,004 --> 00:00:45,281 درکم بەوە کرد خەڵکی تریش کە پورزام نەبوون سەیریان ئەکرد. 17 00:00:45,305 --> 00:00:47,170 (پێکەنین) 18 00:00:47,194 --> 00:00:51,060 یەکەمجاریش، سەرنجەکانی ئەیاننوسی تەنیا سوپاس کردن بوو. 19 00:00:51,084 --> 00:00:53,053 ئەوەم بە شتێکی زۆر گەورە ئەزانی. 20 00:00:53,077 --> 00:00:55,529 نازانم هەمووتان چەندێک کات بەسەر ئەبەن لەسەر یوتیوب. 21 00:00:55,553 --> 00:00:57,640 زۆربەی سەرنجەکان "زۆر سوپاس" نین. 22 00:00:57,664 --> 00:00:59,121 (پێکەنین) 23 00:00:59,145 --> 00:01:00,783 کەمێک لەوە سەرنج و تانەی ڕەقترن. 24 00:01:00,807 --> 00:01:03,238 بەڵام ئینجا سەرنجەکان کەمێک قورستر بوون، 25 00:01:03,262 --> 00:01:07,718 خوێندکار لەدوای خوێندکار ئەینوسی کە لەگەڵ گەورەبوونیانا حەزیان لە بیرکاری نەبووە. 26 00:01:07,742 --> 00:01:10,941 قورستر بووە بۆیان کاتێک چونەتە ناو بابەتی پێشکەوتووتری بیرکارییەوە. 27 00:01:10,965 --> 00:01:12,493 ئەوکاتە گەشتوونەتە ئەلجێبرە، 28 00:01:12,517 --> 00:01:15,845 بۆشایی زۆریان هەبووە لە ئاستی زانیارییاندا و پێیان قوت نەدراوە. 29 00:01:15,869 --> 00:01:17,942 ئیتر وایان زانیوە جیناتی باشبوون لە بیرکارییان نییە. 30 00:01:17,966 --> 00:01:19,446 بەڵام کە گەورەتر بوون، 31 00:01:19,470 --> 00:01:21,713 بۆخۆیان ڕێوشوێنی پێویستیان گرتۆتە بەر و بڕیاریان یاوە بیکەن. 32 00:01:21,737 --> 00:01:23,589 سەرچاوەی وەک خان ئەکادیمییان دۆزیوەتەوە و 33 00:01:23,613 --> 00:01:26,763 توانیویانە ئەو بۆشاییانە پڕ بکەنەوە و شارەزای ئەو چەمکانە ببن، و 34 00:01:26,787 --> 00:01:29,377 ئەوەش بیرکردنەوەکەی بەهێزتر کردوون کە چەقبەستوو نەبووە؛ 35 00:01:29,401 --> 00:01:32,966 کە هەر بەڕاستی ئەکرێت فێری بیرکاری ببن. 36 00:01:32,990 --> 00:01:37,043 بە چەندین ڕێگاش، هەر بەم شێوەیە شارەزای زۆر شتی ژیان ئەبیت. 37 00:01:37,067 --> 00:01:39,366 بەو شێوەیە فێری هونەری شەڕکردن ئەبیت. 38 00:01:39,390 --> 00:01:42,556 لە هونەری شەڕکردندا، یەکەمجار ڕاهێنان لەسەر پشتێنی سپی ئەکەیت 39 00:01:42,580 --> 00:01:43,993 چەندێک پێویست بکات، و 40 00:01:44,017 --> 00:01:45,568 تەنیا ئەوکاتەی بەتەواوەتی شارەزای ئەبیت 41 00:01:45,592 --> 00:01:47,727 ئەتوانیت بچیتە سەر پشتێنی زەرد. 42 00:01:47,751 --> 00:01:49,822 هەر بەو شێوەیەش فێری ئامێری موزیک ئەبیت: 43 00:01:49,846 --> 00:01:52,140 دووبارە و دووبارە ڕاهێنان لەسەر پارچە سەرەتاییەکە ئەکەیت، و 44 00:01:52,164 --> 00:01:53,752 ئەوکاتەی بە تەواوەتی فێری ئەبیت، 45 00:01:53,776 --> 00:01:55,447 ئینجا ئەچیتە سەر دانەیەکی پێشکەوتووتر. 46 00:01:55,471 --> 00:01:56,811 بەڵام ئەوەی ئەیخەینە ڕوو -- 47 00:01:56,835 --> 00:02:01,320 مۆدێلە ئەکادیمییە کۆنەکان بەم شێوەیە بنیات نەنراون، 48 00:02:01,344 --> 00:02:04,679 ئەو مۆدێلەی زۆربەمان تیایدا گەورەبووین و فێریبووین. 49 00:02:04,703 --> 00:02:06,245 لە مۆدێلێکی ئەکادیمی کۆندا، 50 00:02:06,269 --> 00:02:08,688 خوێندکاران ئەکەین بە گرووپ، زۆربەی کات بەپێی تەمەن، و 51 00:02:08,712 --> 00:02:09,991 لەکاتی خوێندنی ناوەندیدا، 52 00:02:10,015 --> 00:02:11,861 بە تەمەن و خەمڵاندن بۆ تواناکانیان، و 53 00:02:11,885 --> 00:02:14,443 هەوڵ ئەیەین هەموویان پێکەوە فێر بکەین بە هەمان خێرایی. 54 00:02:15,038 --> 00:02:16,335 ئەوەشی زۆرجار ڕووئەیات، 55 00:02:16,359 --> 00:02:18,860 با بڵێین لە پۆلێکی ناوەندی وانەیەکی بناغەکانی ئەلجێبرەداین، و 56 00:02:18,884 --> 00:02:20,678 لە بەشی توانەکانداین، 57 00:02:20,702 --> 00:02:22,892 مامۆستاکە وانەیەک ئەڵێتەوە لەسەر چەندجارەکان، 58 00:02:22,916 --> 00:02:25,201 ئینجا ئەچینەوە ماڵەوە، هەندێک ئەرکی ماڵەوە بەجێئەهێنین. 59 00:02:25,225 --> 00:02:27,279 بۆ بەیانی دواتر سەیری ئەرکەکانی ماڵەوەیان ئەکەین، 60 00:02:27,303 --> 00:02:29,651 ئینجا وانەیەکی تر، ئەرکی ماڵەوە، وانە، ئەرکی ماڵەوە. 61 00:02:29,675 --> 00:02:31,936 ئەوە بۆ نزیکەی دوو یان سێ هەفتە بەردەوام ئەبێت، و 62 00:02:31,960 --> 00:02:33,135 ئینجا تاقیکردنەوەیەک ئەکەین. 63 00:02:33,159 --> 00:02:36,477 لەوانەیە لە تاقیکردنەوەکەیا، من حەفتا و پێنج بێنم، 64 00:02:36,501 --> 00:02:37,918 لەوانەیە تۆ نەوەت بێنیت، 65 00:02:37,942 --> 00:02:39,926 لەوانەیە نەوەت و پێنج بێنیت. 66 00:02:39,950 --> 00:02:42,697 هەرچەندە تاقیکردنەوەکە بۆشاییەکانیش لە زانیارییەکانمانا دەرئەخات، 67 00:02:42,721 --> 00:02:44,680 لەسەدا بیست و پێنجی بابەتەکانم نەزانیوە. 68 00:02:44,704 --> 00:02:47,676 تەنانەت ئەوەشی نەوەت و پێنجی هێناوە، ئەو لەسەدا پێنجە چی بووە کە نەیزانیوە؟ 69 00:02:47,700 --> 00:02:49,513 هەرچەندە بۆشاییەکانیشمان دیاریکردووە، 70 00:02:49,537 --> 00:02:52,075 هێشتا هەموو پۆلەکە هەر ئەچێتە سەر بابەتی دوواتری خۆی، 71 00:02:52,099 --> 00:02:55,501 لەوانەیە بابەتێکی پێشکەوتووتریش بێت کە لەسەر ئەو بۆشاییانە بنیات ئەنرێت. 72 00:02:55,525 --> 00:02:58,898 لەوانەیە لۆگاریسم بێت یان چەندجارەی سالب. 73 00:02:58,922 --> 00:03:01,953 پرۆسەکەش بەردەوام ئەبێت، و یەکسەر دەست ئەکەیت بە درک کردن بەوەی 74 00:03:01,977 --> 00:03:03,152 ئەمە چەندێک سەیرە. 75 00:03:03,176 --> 00:03:05,947 لەسەدا بیست و پێنجی بابەتە بنچینەییەکانم نەزانیوە، و 76 00:03:05,971 --> 00:03:08,416 ئێستا ئەبێت بچمە سەر بابەتەکەی تر کە زۆر پێشکەوتووترە. و 77 00:03:08,440 --> 00:03:12,152 ئەمە بۆ چەندین مانگ، و ساڵیش بەردەوام ئەبێت هەتا لە خاڵێکدا، 78 00:03:12,176 --> 00:03:14,616 لەوانەیە بگەمە وانەی ئەلجێبرە یان وانەی سێگۆشەزانی و 79 00:03:14,640 --> 00:03:15,897 خۆم بییەم بە دیوارێکدا. و 80 00:03:15,921 --> 00:03:18,575 لەبەر ئەوەش نییە کە ئەلجێبرە خۆی زۆر قورس بێت 81 00:03:18,599 --> 00:03:22,591 یان خوێندکارەکە زیرەک نەبێت. 82 00:03:22,615 --> 00:03:25,926 لەبەر ئەوەیە کە من هاوکێشەیەک ئەبینم و ئەوانیش لە چەند جارەزانیدان و 83 00:03:25,950 --> 00:03:28,679 ئەو لەسەدا سییەش کە نەمئەزانی هەیە خەریکە دەر ئەکەون. و 84 00:03:28,703 --> 00:03:31,532 ئینجا ئەتوانم بەیەکییەوە ببەستمەوە. 85 00:03:32,469 --> 00:03:35,895 پێی ئەزانم ئەوە چەندێک نابەجێیە، 86 00:03:35,919 --> 00:03:38,664 بیهێنەرە بەرچاوت ئەگەر شتەکانی تریش بەو شێوەیە بکەین لە ژیانمانا. 87 00:03:39,124 --> 00:03:40,578 بۆ نموونە، درووستکردنی خانوو. 88 00:03:40,602 --> 00:03:43,275 (پێکەنین) 89 00:03:44,878 --> 00:03:48,272 ئەچین بەڵێندەرەکە ئەهێنین و ئەڵێین، 90 00:03:48,296 --> 00:03:50,844 "پێمان وتراوە دوو هەفتەمان هەیە بۆ درووستکردنی بناغەکە. 91 00:03:50,868 --> 00:03:52,204 چیت پێئەکرێت بیکە." 92 00:03:52,228 --> 00:03:54,531 (پێکەنین) 93 00:03:54,985 --> 00:03:56,777 بۆیە ئەوە ئەکەن کە پێیان ئەکرێت. 94 00:03:56,801 --> 00:03:57,957 لەوانەیە باران ببارێت. 95 00:03:57,981 --> 00:03:59,950 لەوانەیە هەندێک لە پێداویستییەکان نەگات. 96 00:03:59,974 --> 00:04:03,284 دوو هەفتە دواتریش، پشکنەرەکە یەت، سەیر ئەکات، 97 00:04:03,308 --> 00:04:05,973 ئەڵێت، "باشە، هێشتا لەویا کۆنکرێتەکە تەڕترە، 98 00:04:05,997 --> 00:04:07,849 ئەو بەشە وەک پێویست نییە... 99 00:04:08,838 --> 00:04:10,196 هەشتا لەسەدی ئەیەمێ." 100 00:04:10,220 --> 00:04:11,284 (پێکەنین) 101 00:04:11,308 --> 00:04:14,043 تۆش ئەڵێیت، "هەر باشە. با ئیتر نهۆمی یەکەم دروستکەین." 102 00:04:14,067 --> 00:04:15,085 (پێکەنین) 103 00:04:15,109 --> 00:04:16,263 بەهەمان شێوە. 104 00:04:16,287 --> 00:04:20,126 دوو هەفتەمان هەیە، چیت پێ ئەکرێت بیکە، پشکنەر یەت، حەفتا و پێنج لەسەد. 105 00:04:20,150 --> 00:04:21,309 زۆرباشە، نمرەیەکی خراپ نییە. 106 00:04:21,333 --> 00:04:22,579 نهۆمی دووەم، نهۆمی سێیەم، و 107 00:04:22,603 --> 00:04:25,381 ئینجا لەپڕێکدا، لەکاتێکدا کە نهۆمی سێیەم بنیات ئەنێیت، 108 00:04:25,405 --> 00:04:26,841 هەموو تەلارەکە هەرەس ئەهێنێت. 109 00:04:26,865 --> 00:04:30,109 ئەگەر کاردانەوەکەش هەمان ئەو کاردانەوەیە بێت کە لە بواری خوێندندا ئەتبێت، 110 00:04:30,133 --> 00:04:31,474 یان کە زۆر خەڵک هەیانە، 111 00:04:31,498 --> 00:04:33,604 لەوانەیە بڵێیت، لەوانەیە بەڵێندەرەکە خراپ بووبێت، 112 00:04:33,628 --> 00:04:36,721 یان پێویستمان بە پشکنینێکی باشترە یان پشکنینی زیاتر. 113 00:04:36,745 --> 00:04:38,994 بەڵام ئەوەی بەڕاستی شکاوە پرۆسەکە بووە. 114 00:04:39,018 --> 00:04:42,047 بەشێوەیەکی دەستکرد زۆرمان دەکرد لەوەی ئەبێ چەندێک زۆر شتێک بکەین 115 00:04:42,071 --> 00:04:44,444 بۆ ئەوەی دڵنیابینەوە لە دەرئەنجامێکی جیاواز، و 116 00:04:44,468 --> 00:04:47,992 ئێمەش ئەرکمان کێشا ئەو بۆشاییانەمان پشکنی و دیاریکرد، 117 00:04:48,016 --> 00:04:49,949 بەڵام ڕێک لەسەر ئەوە بنیاتنانمان کردەوە. 118 00:04:49,973 --> 00:04:52,910 کەواتە بیرۆکەی شارەزابوون ڕێک کردنی پێچەوانەکەیەتی. 119 00:04:52,934 --> 00:04:55,402 لەجیاتی ئەوەی بەشێوەیەکی دەستکرد زۆربکەیت، و چاکی بکەیتەوە 120 00:04:55,426 --> 00:04:57,414 کە کەی و بۆ ماوەی چەندێک کار لەسەر شتێک ئەکەیت 121 00:04:57,438 --> 00:04:59,656 هەتا ڕادەیەکی زۆر دڵنیا ئەبیت لە دەرئەنجامێکی هەمەجۆر، 122 00:04:59,680 --> 00:05:01,353 هێنانی نمرە جیاجیاکان -- 123 00:05:01,980 --> 00:05:03,464 ڕێک بە پێچەوانەوە بیکەیت. 124 00:05:03,844 --> 00:05:05,636 ئەوەی ئەگۆڕێت ئەوەیە کەی و بۆ ماوەی چەندێک 125 00:05:05,660 --> 00:05:07,754 پێویستە خوێندکارێک کار لەسەر شتێک بکات، و 126 00:05:07,778 --> 00:05:11,025 ئەوەی جێگیرکراوە ئەوەیە کە بە تەواوەتی فێری بابەتەکە ببن. 127 00:05:11,445 --> 00:05:13,096 هەروەها گرنگیشە درک بکەیت 128 00:05:13,120 --> 00:05:16,485 کە ئەمە نەک تەنیا وا لە خوێندکارەکە ئەکات چەند جارەکان باشتر فێربێت، 129 00:05:16,509 --> 00:05:19,467 بەڵکو بیرکردنەوە ڕاستەکەش ئەخاتە ئیش. 130 00:05:19,491 --> 00:05:22,919 وایان لێئەکات درک بەوە بکەن ئەگەر لەسەدا بیست هەڵە بکەن لە شتێکا، 131 00:05:22,943 --> 00:05:26,332 واتای ئەوە نییە ئاستی سێیەم لەسەر دی ئێن ئەیەکەیان نوسرابێت. 132 00:05:26,356 --> 00:05:28,790 واتای ئەوەیە کە پێویستە بەردەوامبیت لە کارکردن لەسەری. 133 00:05:28,814 --> 00:05:31,306 پێویستە خۆڕاگریت هەبێت؛ پێویستە درێژەپێدانت هەبێت؛ 134 00:05:31,330 --> 00:05:33,471 پێویستە خۆت ببیت بە چاودێر بەسەر فێربوونەکەتەوە. 135 00:05:33,908 --> 00:05:36,898 ئێستا، زۆرێک لە ڕەخنەگرە ڕەشبینەکان، لەوانەیە بڵێن، ئەمە زۆر باشە، 136 00:05:36,922 --> 00:05:39,643 لەڕووی فەلسەفییەوە، ئەم بیرۆکەی فێربوون هەتا شارەزابوونە و 137 00:05:39,667 --> 00:05:41,103 پەیوەندییەکەی بە بیرکردنەوەوە، 138 00:05:41,127 --> 00:05:43,226 خوێندکاران ببن بە چاودێر بەسەر فێربوونی خۆیانەوە. 139 00:05:43,250 --> 00:05:46,385 زۆر ڕێی تێئەچێت، بەڵام لەوە ئەچێ پراکتیزە نەکرێت. 140 00:05:46,409 --> 00:05:49,806 بۆ ئەوەی ئەوە بکرێت، هەر خوێندکارە و لەسەر ڕێڕەوی خوێندنی خۆی ئەبێت. 141 00:05:49,830 --> 00:05:51,454 پێویستە جیا بکرێتەوە، 142 00:05:51,478 --> 00:05:54,660 پێویستە مامۆستای تایبەتیت هەبێت و هەر خوێندکارە و وانەی خۆی. و 143 00:05:54,684 --> 00:05:56,183 ئەمانەش بیرۆکەی نوێ نین -- 144 00:05:56,207 --> 00:05:59,033 تاقیکردنەوە کراوە لە وینێتکا، ئیلینۆیس، سەد ساڵ لەمەوبەر، 145 00:05:59,057 --> 00:06:01,875 کە فێربوونی هەتا شارەزابوونیان کردووە و ئەنجامی زۆر مەزنیان بینیوە، 146 00:06:01,899 --> 00:06:05,196 بەڵام وتیان گشتگیر ناکرێت چونکە لەڕووی دارایی و مرۆییەوە قورسە. 147 00:06:05,220 --> 00:06:08,127 مامۆستاکە ئەبوو وانەی جیاواز بیات بە هەر خوێندکارێک، 148 00:06:08,151 --> 00:06:09,439 هەڵسەنگاندنی جیا جیا بکات. 149 00:06:09,463 --> 00:06:11,724 بەڵام ئێستا ئەمڕۆ، ئەوە چیتر شتێک نییە نەکرێت. 150 00:06:11,748 --> 00:06:13,114 ئامرازی پێویستمان هەیە بۆی. 151 00:06:13,138 --> 00:06:15,733 خوێندکارەکان ڕوونکردنەوە لە کات و خێرایی خۆیانا ئەبینن؟ 152 00:06:15,757 --> 00:06:17,352 ڤیدیۆی پێویست هەیە بۆ ئەوە. 153 00:06:17,376 --> 00:06:19,448 پێویستیان بە ڕاهێنانە؟ پێویستیان بە تێبینییە؟ 154 00:06:19,472 --> 00:06:23,912 ڕاهێنانی گونجاو هەیە بۆ هەر خوێندکارێک. 155 00:06:24,311 --> 00:06:26,905 کە ئەوەش ڕووئەیات هەموو شتە ڕێکوپێکەکان ڕووئەیەن. 156 00:06:26,929 --> 00:06:29,702 یەک، خوێندکارەکان ئەتوانن شارەزای چەمکەکە بن، 157 00:06:29,726 --> 00:06:31,921 بەڵام لە توانای گەشەکردنی خۆشیان تێئەگەن، 158 00:06:31,945 --> 00:06:33,742 خۆڕاگری، و بەردەوامبوون بنیات ئەنێن، 159 00:06:33,766 --> 00:06:35,789 خۆیان ئەبن بە چاودێر بەسەر فێربوونەکەیانەوە. 160 00:06:35,813 --> 00:06:38,370 ئیتر هەموو جۆرە شتە جوانەکانیش وردە وردە ڕووئەیەن 161 00:06:38,394 --> 00:06:40,030 لەناو پۆلە ڕاستەقینەکەدا. 162 00:06:40,054 --> 00:06:42,112 لەجیاتی ئەوەی کە تیشک بخاتە سەر وانەکە، 163 00:06:42,136 --> 00:06:43,954 خوێندکارەکان ئەتوانن پێکەوە کار بکەن. 164 00:06:43,978 --> 00:06:46,136 ئەتوانن بەشێوەیەکی قوڵتر شارەزای بابەتەکە ببن. 165 00:06:46,160 --> 00:06:48,513 ئەکرێت بچنە ناو درووستکردنەوەی بابەتەکە، یان گفتوگۆی سوقراتیانە. 166 00:06:48,537 --> 00:06:51,216 بۆ پێزانینی زیاتر بۆ ئەوەی باسی ئەکەین و 167 00:06:51,240 --> 00:06:55,287 تراژیدیای تواناکانی لەدەستدراوە لێرەیا، 168 00:06:55,311 --> 00:06:58,454 ئەمەوێت ئەزموونێکی بیریتان پێبڵێم. 169 00:06:58,985 --> 00:07:04,051 ئەگەر چوارسەد ساڵ بچینە دواوە بۆ ڕابردوی خۆرئاوای ئەوروپا، 170 00:07:04,075 --> 00:07:07,239 کە ئەوکاتەش، لەسەر هەسارەکە ئاستی خوێندەواری تیایدا زیاتر بووە، 171 00:07:07,263 --> 00:07:10,990 ئەبینیت کە نزیکەی لەسەدا پانزەی خەڵکەکەی خوێندنەوەیان زانیوە. 172 00:07:11,556 --> 00:07:15,194 گومانیشم هەیە ئەگەر لە کەسێکت پرسیبێت کە خوێندنەوەی زانیبێت، 173 00:07:15,218 --> 00:07:17,114 بۆ نموونە پیاوێکی ئاینی، 174 00:07:17,138 --> 00:07:20,750 "پێتوایە چەندێکی خەڵک توانای خوێندنەوەی هەیە؟" 175 00:07:20,774 --> 00:07:24,335 لەوانەیە بڵێن، "بە سیستمێکی پەروەردەی باشەوە، 176 00:07:24,359 --> 00:07:26,603 لەوانەیە لەسەدا بیست یان سی." 177 00:07:27,424 --> 00:07:29,011 بەڵام ئەگەر ئەمڕۆ بوایە، 178 00:07:29,035 --> 00:07:32,050 ئەزانین کە ئەو پێشبینییە زۆر ڕەشبینانە ئەبوو، 179 00:07:32,074 --> 00:07:36,199 کە نزیکەی لەسەدا سەدی خەڵک توانای خوێندنەوەیان هەیە. 180 00:07:36,223 --> 00:07:38,774 بەڵام ئەگەر بمەوێت پرسیارێکی هاوشێوەتان لێبکەم: 181 00:07:39,494 --> 00:07:43,033 "پێتان وایە چەندێکی خەڵک توانای ئەوەیان هەیە 182 00:07:43,057 --> 00:07:45,930 بەڕاستی فێری ژمێرزانی ببن، 183 00:07:45,954 --> 00:07:48,967 یان لە کیمیای ئەندامی تێبگەن، 184 00:07:48,991 --> 00:07:52,277 یان بتوانن بەشداری بکەن لە توێژینەوەی شێرپەنجەدا؟" 185 00:07:52,301 --> 00:07:55,198 لەوانەیە زۆرێکتان بڵێن، "باشە، بە سیستمێکی پەروەردەی باشەوە، 186 00:07:55,222 --> 00:07:57,244 لەوانەیە لەسەدا بیست یان سی." 187 00:07:57,778 --> 00:07:59,091 بەڵام ئەگەر ئەو خەمڵاندنە 188 00:07:59,115 --> 00:08:02,502 تەنیا لەسەر بنچینەی ئەزموونی خۆت بێت لە چوارچێوەیەکی شارەزانەبووندا، 189 00:08:02,526 --> 00:08:05,358 ئەزموونەکەت لەگەڵ خۆت یان بینینی هاوپۆلەکانت، 190 00:08:05,382 --> 00:08:08,171 کە فشارت ئەخرێتە سەر لەم خێراییە دیاریکراوەدا بەدرێژایی وانەکان، و 191 00:08:08,195 --> 00:08:09,534 ئەم هەموو بۆشاییەت تیا کۆبێتەوە؟ 192 00:08:09,558 --> 00:08:11,199 تەنانەت کاتێکیش نەوەت و پێنج لەسەد ئەهێنیت، 193 00:08:11,223 --> 00:08:13,035 ئەو پێنجە چییە کە نەتزانیوە؟ 194 00:08:13,059 --> 00:08:15,786 بەردەوامیش کۆ ئەبێتەوە -- هەتا ئەگەیتە پۆلێکی پێشکەوتوو، 195 00:08:15,810 --> 00:08:17,682 لەپڕا خۆت ئەیەیت بە دیوارێک و ئەڵێیت، 196 00:08:17,706 --> 00:08:19,709 "من بۆ ئەوە نەکراوم ببم بە توێژەرەوە لەسەر شێرپەنجە؛ 197 00:08:19,733 --> 00:08:22,661 ببم بە زانای فیزیا؛ ببم بە زانای بیرکاری." 198 00:08:22,685 --> 00:08:24,662 گومان ئەکەم ئەوە کێشەکە بێت، 199 00:08:24,686 --> 00:08:28,512 بەڵام ئەگەر ڕێگەت پێبدرێت لە چوارچێوەی شارەزابووندا کاربکەیت، 200 00:08:28,536 --> 00:08:31,953 ئەگەر ڕێگەت پێبدرێت ببیت بەچاودێر بەسەر فێربوونەکەتەوە، و 201 00:08:31,977 --> 00:08:33,573 کاتێک شتێک بەهەڵە تێئەگەیت، 202 00:08:33,597 --> 00:08:36,389 دانی پیانێیت -- ساتی شکستەکە وەک ساتێکی فێربوون سەیر بکەیت -- 203 00:08:36,413 --> 00:08:40,370 ئەو ژمارەیە، ئەو ڕێژە سەدییە کە شارەزای ژمێرزانی بیت 204 00:08:40,394 --> 00:08:42,154 یان لە کیمیای ئەندامی تێبگەیت، 205 00:08:42,178 --> 00:08:44,680 زۆر لە لەسەدا سەد نزیکتر ئەبێت. 206 00:08:45,601 --> 00:08:48,458 ئەمەش تەنیا شتێک نییە کە خۆشە بکرێت. 207 00:08:49,019 --> 00:08:51,082 پێموابێت پێویستییەکی کۆمەڵایەتییە. 208 00:08:51,511 --> 00:08:55,362 لەوە دەرئەچین کە پێی ئەوترێت سەردەمی پیشەسازی و 209 00:08:55,386 --> 00:08:59,190 ئەچینە ناو شۆڕشی زانینەوە. 210 00:08:59,646 --> 00:09:01,820 ئەوەش ڕوونە کە هەندێک شت خەریکە ڕووئەیەن. 211 00:09:01,844 --> 00:09:03,957 لە سەردەمی پیشەسازیدا، کۆمەڵگا هەرەمێک بوو. 212 00:09:03,981 --> 00:09:08,633 لە بناغەی هەرەمەکەدا، پێویستت بە دەستی کار بوو. 213 00:09:09,085 --> 00:09:12,418 لە ناوەڕاستی هەرەمەکەدا بە بەکارهێنانی زانیارییەکانت هەیە، 214 00:09:12,442 --> 00:09:14,040 چینی بیرۆکراتەکان، و 215 00:09:14,064 --> 00:09:17,738 لە لوتکەی هەرەمەکەشدا، خاوەنەکانی کۆمپانیاکان و 216 00:09:17,762 --> 00:09:19,761 خاوەنکارە نوێکان و 217 00:09:19,785 --> 00:09:21,237 چینە داهێنەرەکەت هەیە. 218 00:09:21,904 --> 00:09:23,700 بەڵام ئەزانین کە ئێستا چی ڕووئەیات، 219 00:09:23,724 --> 00:09:25,739 کاتێک بەرەو شۆڕشی زانیاری ئەچین. 220 00:09:25,763 --> 00:09:28,716 بناغەی ئەو هەرەمە، خۆکاری، دەست بەسەر شتەکانا ئەگرێت. 221 00:09:28,740 --> 00:09:31,065 تەنانەت بەشی ناوەڕاستیش، بەکارهێنانی زانیاری، 222 00:09:31,089 --> 00:09:32,715 کۆمپیوتەرەکان ئەو کارە ئەکەن. 223 00:09:32,739 --> 00:09:34,486 کەواتە وەک کۆمەڵگا، پرسیارێکمان هەیە: 224 00:09:34,510 --> 00:09:37,628 هەموو ئەم بەرهەمهێنانە نوێیانە بەهۆی تەکنەلۆجیاوەیە، 225 00:09:37,652 --> 00:09:38,982 بەڵام کێ بەشداری تیا ئەکات؟ 226 00:09:39,006 --> 00:09:42,201 ئایا تەنیا ئەو لوتکەیەی هەرەمەکە ئەبێت، ئەگەر وابێت، 227 00:09:42,225 --> 00:09:43,566 ئەوانەی تر چی ئەکەن؟ 228 00:09:43,590 --> 00:09:44,756 چۆن کار ئەکەن؟ 229 00:09:44,780 --> 00:09:47,200 یان شتێک بکەین کە زیاتر بەرز خواز بێت؟ 230 00:09:47,581 --> 00:09:50,691 هەوڵی ئەوە بەین هەرەمەکە هەڵگێڕینەوە، 231 00:09:50,715 --> 00:09:52,716 کە چینێکی داهێنەری گەورەت هەبێت، 232 00:09:52,740 --> 00:09:56,421 کە بکرێت هەمووان بەشداری بکەن وەک نوێگەر لە کارکردن، 233 00:09:56,445 --> 00:09:58,390 هونەرمەند، و توێژەرەوە؟ 234 00:09:58,850 --> 00:10:00,780 پێشموانییە ئەمە جیهانێکی بێوێنەی خەیاڵی بێت. 235 00:10:00,804 --> 00:10:03,168 پێموابێت بەڕاستی ئەمە هەمووی لەسەر بنچینەی بیرۆکەکەیە 236 00:10:03,192 --> 00:10:05,376 کە ئەگەر بهێڵین خەڵک بگەنە توانای ڕاستەقینەیان 237 00:10:05,400 --> 00:10:07,364 بە شارەزابوون لە چەمکەکاندا، 238 00:10:07,388 --> 00:10:10,965 بەوەی بتوانن فێربوونی خۆیان بگرنە دەستی خۆیان، 239 00:10:10,989 --> 00:10:12,331 ئەتوانن بگەنە ئەوێ. و 240 00:10:12,672 --> 00:10:16,672 کاتێکیش تەنیا وەک دانیشتووێکی جیهانەکە سەیری ئەکەیت، 241 00:10:16,696 --> 00:10:17,959 زۆر سەرنجڕاکێشە. 242 00:10:17,983 --> 00:10:20,611 بیر لەو ئاستی یەکسانییە بکەنەوە کە دەکرێت هەمانبێت، و 243 00:10:20,635 --> 00:10:23,839 خێراییەکەی ئەکرێت شارستانییەت گەشە بکات لەسەری. و 244 00:10:24,339 --> 00:10:26,552 بۆیە من گەشبینم لەم بارەیەوە. 245 00:10:26,576 --> 00:10:30,139 پێموابێت کاتێکی خۆش ئەبێت بۆ ئەوەی تیایدا بژیت. 246 00:10:30,163 --> 00:10:31,329 زۆر سوپاس 247 00:10:31,353 --> 00:10:36,830 (چەپڵەلێدان)