بەخێربێن بۆ شتێکى تایبەت! بەخێربێن بۆ TEDx! ئەم بۆنەیەی TEDx بەشێکە لەگفتوگۆی جیهانی کە هەموو ڕۆژێک ڕوو دەدەن، لە هەموو سوچێکى جیهان. لە قوتابخانەکان، لە شانۆکان، لە شوێنی کار، تەنانەت لە بەندینخانەکانیش! خەڵکى بۆ گوێ گرتن لە باشترین بیرۆکەکانى ناو کۆمەڵگەکانیان کۆ دەبنەوە. زیاتر لە ٣٠٠٠ بۆنەی TEDx لە هەر ساڵێکدا دەکرێت، لە ١٧٠ وڵاتدا! ئەوە شتیکى سەرنجڕاکێشە. بۆنەکانی TEDx خەڵکێک ڕێکی دەخەن، لە لایەن TED مۆلەتیان پێدراوە، کە رێکخراوێکى بێ قازانجە تەرخانکراوە بۆ دۆزینەوە و ئاڵوگۆڕ کردنى بیرۆکە بەهێزەکان لە شێوەى ئاخاوتنەکانى TED. ئەوە خودى TED نییە، بەلکو تیمە خۆبەخشەکانى TED ن کە هەموو کارەکانیان کردووە بۆ ڕێکخستنی بۆنەکانی ئەمڕۆ، لەوانە دابینکردنی شوێنی مانەوە بۆ قسەکەرەکان. ئەوە بیرۆکەکانى ئەو تیمەیە، دلسۆزیان، و کاتە کە وایکردووە ئەمە بێتە بوون. بەراستى ئێمە هیواخوازین کە بەرنامەى ئەمڕۆمان گفتوگۆیەکى سەرنجڕاکێش بوو بێت. ڕۆژ ڕۆژى زانخوازی، و گومانکاریی، هاندان، و کار کردنە. تا زیاتر بچێنیت، زیاتر دەدوریتەوە. و ئێستاش، ئێوەو نمایش.