لە سێ ساڵدا زیاتر لە ٣٢٠٠ بۆنە لە ١٢٦ وڵات و بە ٤٧ زمان ١٣,٠٠٠ ئاخاوتنی تێد ئێکس یەک گفتوگۆ ئەنوەر دەفع الله: خەونی تێد ئێکس ستێرس ئاسایی سەبارەت بەم شتە گەورەیە. چۆن بتوانن شتێکی گەورەتر لە خۆیان ئەنجام بدەن. و ئەوان خەون بینن. جیم ستۆلتز: ئەگەر تۆ کەسێک بدۆزییەوە کە خەونی تۆ ھاوبەشی پێدەکات، پێشوازی لێبکە (کوڕ/کچ)، و بپرسە، "چۆن دەتوانم ھاوکاریت بکەم؟ "چۆن دەتوانم بیرۆکەکانت بۆ داھاتوو ببەم؟" یەحیا ئەلعەبولی: پێم وت، "خەونێکم ھەیە." "دەمەوێت ئەم ئەزموونە بھێنمە عێراق، بۆ بەغداد." تێد ئێکس ئەوەیە کە منی بردەوە وڵاتەکەم. و ھۆکارەکەش کە من چەند ساڵ چاوەرێم کرد، ئەوەیە ویستم بە دەستی بەتاڵ نەچمەوە. شتێکم دۆزیەوە کە توانی کاریگەریەک لە وڵاتەکەم دروست بکات. و لەم حاڵەتەش، ئەوە تێد بوو. دەستم بە سەیرکردنی ڤیدیۆکان لە TED.com کرد. بەڕاستی ئیلھامم بۆ ھات، بەدرێژایی شەو نەخەوتم. ڕۆژی دواتر، باشە، ئەگەر ئەم شتە ئیلھامم پێدەبەخشێت، کەواتە، بۆ نا؟ من ھاوبەشی بەمە دەکەم لە کۆمەڵگەکەم لە ئیسۆپیا. بەشێک لە کۆمەڵگەکەم لە سیبریا. - ئەمە کۆمەڵگەکەمە. - کۆمەڵگەکەم. کۆمەڵگەکان لە گوندەکان دوورە دەستن لە جیھان. بۆ ئەوەی بە جیھان بڵێن کە ئێمە بیرکەرەوە و بکەری باشمان ھەیە. سەرجەم ھەرێمەکە جیھانییە. تەلەفزیۆنەکەت بکوژێنەوە، لە ئینتەرنێت وەرە دەرەوە و ھەستە سەر پێ و دەست بە ئەنجامدانی شتێک بکە! بە فیشەکی لاستیکی، بۆمبی ئاگرینی، دیوارێک، کۆمەڵێک گەنجێکی میسری بڕیاریاندا دەستی بۆ پارێزگاری لە مۆزەخانەیەک درێژ بکەن. ئەمە ھەڵێکە بۆ بەشداری پێکردنی کۆمەڵگەکەیان و جیھان بە ڕێگەی خۆیان بگۆرن.