گشت قۆناغەکانی جیهان بەشێک لە درامای As You Like Itی ویلیام شەیکسپیر. گشت سەکۆکانی جیهان، گشت ژن و پیاوەکان تەنها ڕۆڵگێرن: کاتی دەرکەوتن و بزربوونیان هەیە: هەر مرۆڤێک لە یەک کاتێک دەتوانێت چەند ڕۆڵێک بگێڕێت، ڕۆڵەکان لە تەمەنی حەوت ساڵی دەست پێدەکات. لە کاتی ساواییدا، لە ئامێزی بەخێوکەر دەڕشێتەوە و دەگری: و خوێندکاری سەرەتایی گرینۆکی جەنتا بە دەست و ڕوخساری گەشاوەی بەرەبەیان وەک هێلکە شەیتانۆکە بە نابەدڵی دەچێتە قوتابخانە. دواتر خۆشەویست، وەک فڕن ئاخ هەڵدەکێشێت، وەک بەندێکی خەمئامێز کە بۆ برۆکانی یار نووسراوە. دواتر سەرباز، زاری پڕ لە سوێندنی سەیر، ڕیشدار وەک پڵنگ، بەخیل لە شەرەف، خێرا و هەڵمەتبەر لە شەڕدا، بە دوای ناوبانگی بڵق-ئاسا وێڵە تەنانەت لە ناو بۆشایی لولەی موشەکهاوێژەکانیش. دواتر یەکسانی، سکێکی بازنەیی دیار، چاوێکی دەرپەڕیو، ڕیشێکی فەرمی، پڕ لە ئامۆژگاری و حیکمەتی سەردەم: بەم شێوەیە ڕۆڵی خۆی دەگێرێت. تەمەنی شەشەم دەگۆڕێت بۆ پانتۆڵێکی تەسک و ڕەنگ کاڵ، چاویلکە لەسەر لووت و جەنتا لە شان: گۆرەوییەکی گەنجانە، جیهانێکی فراوانە بۆ قاچە ماندووەکان، بۆ دەنگە بەرزە نێرانەکان، دووبارە وەک منداڵ دەجوڵێتەوە و خرمە خرم و دەنگی نەشاز لە قسەی دەبیسترێت. کۆتای گشت دیمەنەکان، ئەو دیمەنەی کۆتایی بە مێژوویەکی دورو درێژ و پڕ ڕوداو دەهێنێت، بریتییە لە دووبارە منداڵ بوونەوە و لە بیر چوون: بەبێ ددان، لە چاو کەوتن، بەبێ خواردن و بەبێ هیچ شتێک.