جگەرە باش نییە بۆمان. ئەمەش نوێ نییە، دەیەیەکە بە زیانەکانی جگەرەمان زانیوە. بەڵام ئایا جگەرە چۆن زیانمان پێدەگەیەنێت؟ با بزانین چی ڕوودەدات کاتێک پێکهاتەکانی دەچنە ناو جەستەمانەوە و چۆن قازانج دەکەین کاتێک واز لە جگەرەکێشان دەهێنین. لەگەڵ هەر هەڵمژینێکدا، دوكەڵەکەی زیاتر لە ٥٠٠٠ ماددەی کیمیایی دەهێنێتە ناو شانەکانی جەستەمانەوە. لە سەرەتادا، قەتران، مادەیەکی کەتیرەیی ڕەش دەستدەکات بە داپۆشینی ددان و پوک، چینی مینای ددان لەناو دەبات، و لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی کلۆربوون. بە تێپەڕبوونی کات، کۆتایی دەمارەکان لە لووتدا لەناودەبات ئەمەش دەبێتە هۆی لەدەستدانی هەستی بۆنکردن. لە ناوەوەی ڕێڕەوی هەوا و سییەکانیشدا ئەگەری ڕوودانی تووشبوون بە نەخۆشی زیاد دەکات هەروەها نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک هەوکردنی بۆریچکەکان و هەڵئاوسان. بە لەناو بردنی کوڵکەکان پێکهاتەیەکی زۆر بچووکە لە شێوەی موودایە کاری پاک ڕاگرتنی ڕێڕەوی هەوایە. پاشان تورەکەکانی هەوا پڕ دەکات، کیسەی بچووکی هەوان کاریان ئاڵوگۆڕکردنی ئۆکسجین و دوانە ئۆکسیدی کاربۆنە لە نێوان سییەکان و خوێندا. گازێکی ژەهراوی بە ناوی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن بەناو ئەو پەردەیەدا دەچێتە خوێنەوە، دەلکێت بە هیمۆگڵۆبینەوە جێی ئۆکسجین دەگرێتەوە کە بە شێوەیەکی ئاسایی بە هەموو لەشدا دەگوێزرایەوە. ئەمە یەکێکە لەو هۆکارانەی کە جگەرە کێشان دەتوانێت ببێتە هۆی کەمی ئۆکسجین و هەناسە سواری. لە ماوەی نزیکەی ١٠ چرکەدا، تەوژمی خوێن هاندەرێک بە ناوی نیکۆتین بەرەو دەماخ هەڵدەگرێت هانی دەردانی دۆپامین و گوێزەرەوە دەمارییەکان دەدات لەگەڵ هۆڕمۆنی ئیندۆرفین کە هەستی خۆشی دەبەخشێت ئەمەش وا دەکات جگەرەکێشان بە زۆری ببێتە هۆی ئالوودەبوون نیکۆتین و ماددە کیمیاییەکانی تری ناو جگەرە بە شێوەیەکی بەردەوام دەبنە هۆی تەسک بوونەوەی لوولەکانی خوێن و لەناو بردنی نەرمی پەردەی ناوەوەی، تەوژمی خوێن سنووردار دەکەن. ئەم کاریگەرییانەش دەبنە ئەستوور بوونی دیواری لوولەکانی خوێن و هانی ئەستوور بوونی پەڕەکانی خوێنیش دەدەن، ئەمەش ئەگەری دروستبوونی تۆپەڵی خوێن زیاتر دەکات و دەبنە پاڵنەری نۆرەی دڵ و سەکتەی دەماخ. زۆر لە ماددە کیمیاییەکانی ناو جگەرە دەتوانن ببنە گۆڕانی مەترسیدار لە دی ئێن ئەی جەستەدا کە دەبنە هۆی دروست بوونی شێرپەنجە. سەرباری ئەمانەش، پێکهاتەکانی وەک زەرنیخ و نیکل ڕەنگە پڕۆسەی چاک کردنەوەی دی ئێن ئەی لەکاربخەن لەبەر ئەمە توانای جەستە بۆ بەڕەنگاربوونەوەی شێرپەنجە کەمدەبێتەوە، لە ڕاستیدا، لە نەتەوە یەکگرتووەکان یەک لەسەر سێی مردنی تووشبوانی شێرپەنجە بەهۆی جگەرە کێشانەوە بووە. ئەمەش تەنها شێرپەنجەی سی نییە. جگەرەکێشان دەکرێت ببێتە هۆی شێرپەنجە لە چەندین شانە و ئەندامەکاندا لەگەڵ تێکدانی توانای بینین و لاواز بوونی ئێسکەکان. توانای سکپڕبوون لە ئافرەتاندا لاواز دەکات. لە پیاوانیشدا ڕەنگە ببێتە هۆی لەکار کەوتنی توانای ڕەپ بوون. بۆ ئەوانەی وازیان لە جگەرە هێناوە، کاریگەرییەکی پێچەوانە و ئەرێنی هەیە. لەگەڵ قازانجێکی فیزیکی یەکسەری و درێژخایەن. تەنها ٢٠ خولەک لە دوای کێشانی کۆتا جگەرە لێدانی دڵ و پەستانی خوێن دەچنەوە باری ئاسایی خۆیان. دوای ١٢ کاتژمێر ڕێژەی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن جێگیر دەبێت، توانای خوێن بۆ هەڵگرتنی ئۆکسجین زیاد دەکات. ڕۆژێک دوای وازهێنان لە جگەرە لەگەڵ ئاسایی بوونەوەی لێدانی دڵ و پەستانی خوێن، مەترسی نۆرەی دڵیش کەمدەبێتەوە. دوای دوو ڕۆژ، کۆتایی دەمارەکان کە بەرپرسن لە بۆنکردن و تام کردن چاک دەبنەوە. لە دوای مانگێکیش سییەکان تەندروستتر دەبن، لەگەڵ کەمترین کۆکە و هەناسە سواری. کوڵکە نەرمەکانیش کە لە ڕێڕەوی هەوا و سییەکاندا هەن لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا دەژییەنەوە و لە دوای ٩ مانگیش دەکەونەوە کار، باشتر بەرهەڵستی نەخۆشی دەکەن. لەگەڵ تێپەڕبوونی یەک ساڵ وازهێنان لە جگەرەکێشان، لەگەڵ باشتر کارکردنی لوولەکانی خوێن، مەترسی نەخۆشییەکانی دڵ کەم دەبێتەوە. لە دوای پێنج ساڵ، هەلی دروستبوونی تۆپەڵی خوێن، بە شێوەیەکی بەرچاو کەمدەبێتەوە، مەترسی سەکتەی دەماخیش بەردەوام کەم دەبێتەوە. دوای ١٠ ساڵ، ئەگەری دروست بوونی شێرپەنجەی سی مەترسیدار بە ڕێژەی سەدا ٥٠ کەم دەبێتەوە، ڕەنگە لەبەر باشتربوونی توانای جەستە بێت لە چاک کردنەوەی دی ئێن ئەی جارێکی دیکە. دوای پازدە ساڵیش، ئەگەری ڕوودانی نەخۆشییە تاجییەکانی دل ئاسایی وەک کەسێکی جگەرە نەکێشە. هیچ مەبەستێک نییە لە وا نیشاندانی بەدەستهێنانی هەموو ئەمانە ئاسان بێت. وەستان لە جگەرە کێشان ڕەنگە ببێتە هۆی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ، بەهۆی کێشانەوەی نیکۆتینەوە. بەڵام بە خۆشحاڵییەوە، ئەم کاریگەرییانه‌ زۆرجار کاتیین. وازهێنانیش ئاسانتر دەبێت، سوپاس بۆ کارخانە پێشکەوتووەکانی ئامێر. جێگرەوەی نیکۆتین لەڕێی بنێشت، لەزگەی پێست، لەبزینەکان، سپراکان دەتوانن یارمەتیدەربن بۆ وازهێنان لە جگەرە. هەڵدەستن بە هاندانی وەرگرەکانی نیکۆتین لە دەماخدا بەمەش ڕێگری لە نیشانەکانی کەمی نیکۆتین دەکەن، بەبێ ماددەی کیمیایی زیانبەخشی دیکە. ڕاوێژکردن و بەژداری گروپە پاڵپشتەکان چارەسەری ڕەفتارە بەئاگاکان، لەگەڵ ڕاهێنانی بەگوڕی مامناوەند یارمەتی جگەرەکێشەکان دەدەن بۆ وازهێنان لە جگەرە. ئەوە هەواڵێکی خۆشە، کە وازهێنان خۆت و جەستەشت دەگەڕێنێتەوە بۆ سەر ڕێگای تەندروست.