0:00:06.898,0:00:09.219 جگەرە باش نییە بۆمان. 0:00:09.219,0:00:13.345 ئەمەش نوێ نییە،[br]دەیەیەکە بە زیانەکانی جگەرەمان زانیوە. 0:00:13.865,0:00:16.860 بەڵام ئایا جگەرە چۆن زیانمان پێدەگەیەنێت؟ 0:00:16.860,0:00:19.192 با بزانین چی ڕوودەدات کاتێک پێکهاتەکانی 0:00:19.192,0:00:20.851 دەچنە ناو جەستەمانەوە و 0:00:20.851,0:00:25.478 چۆن قازانج دەکەین[br]کاتێک واز لە جگەرەکێشان دەهێنین. 0:00:25.478,0:00:27.358 لەگەڵ هەر هەڵمژینێکدا، 0:00:27.358,0:00:31.158 دوكەڵەکەی زیاتر لە ٥٠٠٠ ماددەی کیمیایی 0:00:31.158,0:00:33.766 دەهێنێتە ناو شانەکانی جەستەمانەوە. 0:00:33.766,0:00:37.444 لە سەرەتادا، قەتران، مادەیەکی کەتیرەیی ڕەش 0:00:37.444,0:00:39.825 دەستدەکات بە داپۆشینی ددان و پوک، 0:00:39.825,0:00:43.708 چینی مینای ددان لەناو دەبات،[br]و لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی کلۆربوون. 0:00:43.708,0:00:47.721 بە تێپەڕبوونی کات،[br]کۆتایی دەمارەکان لە لووتدا لەناودەبات 0:00:47.721,0:00:50.006 ئەمەش دەبێتە هۆی لەدەستدانی هەستی بۆنکردن. 0:00:50.006,0:00:51.815 لە ناوەوەی ڕێڕەوی هەوا و سییەکانیشدا 0:00:51.815,0:00:54.604 ئەگەری ڕوودانی تووشبوون بە نەخۆشی[br]زیاد دەکات 0:00:54.604,0:00:59.277 هەروەها نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک [br]هەوکردنی بۆریچکەکان و هەڵئاوسان. 0:00:59.277,0:01:01.707 بە لەناو بردنی کوڵکەکان 0:01:01.707,0:01:07.067 پێکهاتەیەکی زۆر بچووکە لە شێوەی موودایە [br]کاری پاک ڕاگرتنی ڕێڕەوی هەوایە. 0:01:07.067,0:01:09.504 پاشان تورەکەکانی هەوا پڕ دەکات، 0:01:09.504,0:01:13.654 کیسەی بچووکی هەوان کاریان ئاڵوگۆڕکردنی[br]ئۆکسجین و دوانە ئۆکسیدی کاربۆنە 0:01:13.654,0:01:15.258 لە نێوان سییەکان و خوێندا. 0:01:15.258,0:01:20.251 گازێکی ژەهراوی بە ناوی یەکەم ئۆکسیدی[br]کاربۆن بەناو ئەو پەردەیەدا دەچێتە خوێنەوە، 0:01:20.251,0:01:21.958 دەلکێت بە هیمۆگڵۆبینەوە 0:01:21.958,0:01:23.561 جێی ئۆکسجین دەگرێتەوە 0:01:23.561,0:01:26.771 کە بە شێوەیەکی ئاسایی[br]بە هەموو لەشدا دەگوێزرایەوە. 0:01:26.771,0:01:30.380 ئەمە یەکێکە لەو هۆکارانەی کە جگەرە کێشان[br]دەتوانێت ببێتە هۆی کەمی ئۆکسجین و 0:01:30.380,0:01:32.954 هەناسە سواری. 0:01:32.954,0:01:35.121 لە ماوەی نزیکەی ١٠ چرکەدا، 0:01:35.121,0:01:38.897 تەوژمی خوێن هاندەرێک بە ناوی نیکۆتین [br]بەرەو دەماخ هەڵدەگرێت 0:01:38.897,0:01:42.413 هانی دەردانی دۆپامین و[br]گوێزەرەوە دەمارییەکان دەدات 0:01:42.413,0:01:43.689 لەگەڵ [br]هۆڕمۆنی ئیندۆرفین 0:01:43.689,0:01:47.684 کە هەستی خۆشی دەبەخشێت ئەمەش وا دەکات [br]جگەرەکێشان بە زۆری ببێتە هۆی ئالوودەبوون 0:01:47.684,0:01:50.043 نیکۆتین و ماددە کیمیاییەکانی تری ناو جگەرە 0:01:50.043,0:01:53.006 بە شێوەیەکی بەردەوام دەبنە هۆی[br]تەسک بوونەوەی لوولەکانی خوێن و 0:01:53.006,0:01:55.942 لەناو بردنی نەرمی پەردەی ناوەوەی، 0:01:55.942,0:01:57.675 تەوژمی خوێن سنووردار دەکەن. 0:01:57.675,0:02:00.957 ئەم کاریگەرییانەش دەبنە [br]ئەستوور بوونی دیواری لوولەکانی خوێن و 0:02:00.957,0:02:03.471 هانی ئەستوور بوونی پەڕەکانی خوێنیش دەدەن، 0:02:03.471,0:02:06.055 ئەمەش ئەگەری دروستبوونی[br]تۆپەڵی خوێن زیاتر دەکات و 0:02:06.055,0:02:08.929 دەبنە پاڵنەری نۆرەی دڵ و سەکتەی دەماخ. 0:02:08.929,0:02:12.689 زۆر لە ماددە کیمیاییەکانی ناو جگەرە[br]دەتوانن ببنە گۆڕانی مەترسیدار لە 0:02:12.689,0:02:15.965 دی ئێن ئەی جەستەدا کە دەبنە هۆی[br]دروست بوونی شێرپەنجە. 0:02:15.965,0:02:18.955 سەرباری ئەمانەش، پێکهاتەکانی وەک[br]زەرنیخ و نیکل 0:02:18.955,0:02:21.524 ڕەنگە پڕۆسەی چاک کردنەوەی[br]دی ئێن ئەی لەکاربخەن 0:02:21.524,0:02:25.443 لەبەر ئەمە توانای جەستە بۆ [br]بەڕەنگاربوونەوەی شێرپەنجە کەمدەبێتەوە، 0:02:25.443,0:02:29.175 لە ڕاستیدا، لە نەتەوە یەکگرتووەکان[br]یەک لەسەر سێی مردنی تووشبوانی شێرپەنجە 0:02:29.175,0:02:31.218 بەهۆی جگەرە کێشانەوە بووە. 0:02:31.218,0:02:33.571 ئەمەش تەنها شێرپەنجەی سی نییە. 0:02:33.571,0:02:36.938 جگەرەکێشان دەکرێت ببێتە هۆی شێرپەنجە لە[br]چەندین شانە و ئەندامەکاندا 0:02:36.938,0:02:38.745 لەگەڵ تێکدانی توانای بینین و 0:02:38.745,0:02:40.901 لاواز بوونی ئێسکەکان. 0:02:40.901,0:02:43.110 توانای سکپڕبوون لە ئافرەتاندا لاواز دەکات. 0:02:43.110,0:02:46.088 لە پیاوانیشدا ڕەنگە ببێتە هۆی[br]لەکار کەوتنی توانای ڕەپ بوون. 0:02:46.088,0:02:47.785 بۆ ئەوانەی وازیان[br]لە جگەرە هێناوە، 0:02:47.785,0:02:49.763 کاریگەرییەکی پێچەوانە و ئەرێنی هەیە. 0:02:49.763,0:02:53.328 لەگەڵ قازانجێکی فیزیکی یەکسەری[br]و درێژخایەن. 0:02:53.328,0:02:57.010 تەنها ٢٠ خولەک لە دوای کێشانی کۆتا جگەرە 0:02:57.010,0:03:00.841 لێدانی دڵ و پەستانی خوێن [br]دەچنەوە باری ئاسایی خۆیان. 0:03:00.841,0:03:03.979 دوای ١٢ کاتژمێر ڕێژەی[br]یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن جێگیر دەبێت، 0:03:04.259,0:03:07.023 توانای خوێن بۆ هەڵگرتنی ئۆکسجین[br]زیاد دەکات. 0:03:07.023,0:03:08.540 ڕۆژێک دوای وازهێنان لە جگەرە 0:03:08.540,0:03:13.894 لەگەڵ ئاسایی بوونەوەی لێدانی دڵ و پەستانی[br]خوێن، مەترسی نۆرەی دڵیش کەمدەبێتەوە. 0:03:13.894,0:03:15.170 دوای دوو ڕۆژ، 0:03:15.170,0:03:20.094 کۆتایی دەمارەکان کە بەرپرسن لە بۆنکردن و [br]تام کردن چاک دەبنەوە. 0:03:20.094,0:03:23.520 لە دوای مانگێکیش سییەکان تەندروستتر دەبن، 0:03:23.520,0:03:25.875 لەگەڵ کەمترین کۆکە و هەناسە سواری. 0:03:25.875,0:03:28.999 کوڵکە نەرمەکانیش کە لە ڕێڕەوی هەوا [br]و سییەکاندا هەن 0:03:28.999,0:03:31.077 لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا دەژییەنەوە و 0:03:31.077,0:03:35.340 لە دوای ٩ مانگیش دەکەونەوە کار،[br]باشتر بەرهەڵستی نەخۆشی دەکەن. 0:03:35.340,0:03:37.717 لەگەڵ تێپەڕبوونی یەک ساڵ[br]وازهێنان لە جگەرەکێشان، 0:03:37.717,0:03:42.761 لەگەڵ باشتر کارکردنی لوولەکانی خوێن، [br]مەترسی نەخۆشییەکانی دڵ کەم دەبێتەوە. 0:03:42.761,0:03:44.025 لە دوای پێنج ساڵ، 0:03:44.025,0:03:46.845 هەلی دروستبوونی تۆپەڵی خوێن، بە شێوەیەکی[br]بەرچاو کەمدەبێتەوە، 0:03:46.845,0:03:49.751 مەترسی سەکتەی دەماخیش بەردەوام[br]کەم دەبێتەوە. 0:03:49.751,0:03:53.352 دوای ١٠ ساڵ، ئەگەری دروست بوونی شێرپەنجەی[br]سی مەترسیدار 0:03:53.352,0:03:55.398 بە ڕێژەی سەدا ٥٠ کەم دەبێتەوە، 0:03:55.398,0:04:00.169 ڕەنگە لەبەر باشتربوونی توانای جەستە بێت[br]لە چاک کردنەوەی دی ئێن ئەی جارێکی دیکە. 0:04:00.169,0:04:04.008 دوای پازدە ساڵیش، ئەگەری ڕوودانی [br]نەخۆشییە تاجییەکانی دل 0:04:04.008,0:04:07.522 ئاسایی وەک کەسێکی جگەرە نەکێشە. 0:04:07.522,0:04:10.818 هیچ مەبەستێک نییە لە وا نیشاندانی[br]بەدەستهێنانی هەموو ئەمانە ئاسان بێت. 0:04:10.818,0:04:13.640 وەستان لە جگەرە کێشان ڕەنگە ببێتە هۆی[br]خەمۆکی و دڵەڕاوکێ، 0:04:13.640,0:04:15.582 بەهۆی کێشانەوەی نیکۆتینەوە. 0:04:15.582,0:04:19.292 بەڵام بە خۆشحاڵییەوە، ئەم کاریگەرییانه‌[br]زۆرجار کاتیین. 0:04:19.292,0:04:23.980 وازهێنانیش ئاسانتر دەبێت، [br]سوپاس بۆ کارخانە پێشکەوتووەکانی ئامێر. 0:04:23.980,0:04:26.426 جێگرەوەی نیکۆتین لەڕێی بنێشت، 0:04:26.426,0:04:27.655 لەزگەی پێست، 0:04:27.655,0:04:28.439 لەبزینەکان، 0:04:28.439,0:04:29.352 سپراکان 0:04:29.352,0:04:32.345 دەتوانن یارمەتیدەربن بۆ وازهێنان لە جگەرە. 0:04:32.345,0:04:35.458 هەڵدەستن بە هاندانی وەرگرەکانی[br]نیکۆتین لە دەماخدا 0:04:35.458,0:04:37.850 بەمەش ڕێگری لە نیشانەکانی[br]کەمی نیکۆتین دەکەن، 0:04:37.850,0:04:40.758 بەبێ ماددەی کیمیایی زیانبەخشی دیکە. 0:04:40.758,0:04:42.470 ڕاوێژکردن و بەژداری[br]گروپە پاڵپشتەکان 0:04:42.470,0:04:44.413 چارەسەری ڕەفتارە بەئاگاکان، 0:04:44.413,0:04:46.606 لەگەڵ ڕاهێنانی بەگوڕی مامناوەند 0:04:46.606,0:04:50.061 یارمەتی جگەرەکێشەکان دەدەن بۆ وازهێنان[br]لە جگەرە. 0:04:50.061,0:04:51.608 ئەوە هەواڵێکی خۆشە، 0:04:51.608,0:04:56.256 کە وازهێنان خۆت و جەستەشت دەگەڕێنێتەوە[br]بۆ سەر ڕێگای تەندروست.