لە ئەنجامی خوێندنەوەم، من سەرەداوێکم دۆزیەوە، کە ناوەڕۆکی ئاین بەزەیی بووە. کەهەموو کەسێک لە ئاینە گەورەکانی جیهان-- یەهودی،ئیسلام،مەسیحی، هیندۆسی،بودیزم،کۆنفۆسیانیزم... هەموویان سووربوون لەسەر ئەوەی زۆرجار زانراوە وەک یاسای زێڕین: بەو جۆرە مامەڵە لەگەڵ کەسانیتر مەکە کەناتەوێ مامەڵەت لەگەڵدا بکرێت. ئاواتم ئەوەبوو دەستەیەکی چالاکوان بەدەست بێنی بەیەکەوە، دەست دەکەین بە پەیمانێک، کورتەیەک لێدوان بەبیر هەموو جیهان دەهێنێتەوە کە ئاین دەربارەی چییە. [چیرۆکی گەورە بە هاوبەشی لە گەڵ تێد] قسەکەر:بیرۆکەی گەورەیان هەبوو بۆ گۆڕینی جیهان. بەڵام بە تەنیا نەیانتوانی ئەوە بکەن. (دەنگەکان بەسەر یەک تێکەڵ بوون) بۆیە، ئاواتم ... ئاواتم ... هیوادارم... ئێستاش، ئەمە ئاواتی منە. [هەڵگری مەشخەڵ] [بیرۆکەی کرداری] (هاوارکردن، ئاگرکوژێنەوە) کەی ئەی: وادیارە کە گەلەکەمان ڕۆژ بە ڕۆژ وردوخاش دەبێت. ئەمەش وامان لێدەکات کە ئاسودە نەبین. هەموومان کێشەی گەورەمان هەیە لە شارەکانماندا. کێشەی نادادپەروەری و دڵڕەقی و توندوتیژی. کەواتە، دەتوانین چی بکەین؟ دەتوانین چی بکەین بۆ گۆڕینی شتەکان؟ هەموو شارێک دەبێت بەسۆز بێت. و زۆر جار خەڵک پرسارم لێدەکەن دەبێت شاری بە سۆز چۆن بێت؟ و گوتم، "باشە، شارێکی میهرەبان دەبێت شارێکی نائاسوودە بێت. یەکێکیان لویسڤایل، کێنتاکی کە سەرۆکی شارەوانی، گرێگ فیشەر لە ڕاستیدا کەمپینی کرد لەسەر بیرۆکەی بەزەیی. [گرێگ فیشەر، سەرۆکی شارەوانی لویسڤایل، کەی وای] گرێگ فیشەر: کاتێک بەزەیم ڕاگەیاند وەک به هایەکی شار. بووە جێی بایەحێکی زۆر. شار سەکۆیەکە بۆ توانایی زیندووی مرۆڤ. میهرەبانی تاکەکان بەهێزتر دەکات وە شارەکەمان بەهێزتر دەکات. کەی ئەی : خەڵک بە تەنیا ناتوانن بانگەشەی شارێکی میهرەبان بکەن. مەگەر ئەوان پێشکەوتنی کرداریان هەبێت بە کردار. جەی ئێف: کەواتە پرسیارەکان ئەمەیە چۆن بەزەیی دەهێنیتە ناو ژیانت؟ چۆن کلتوری شارەکەت دەگۆڕیت؟ چی دەبێت ئەگەر بتوانیت لە سەرەتای ژیانی منداڵیت دەست پێ بکەیت؟ (زەنگی کاتژمێر) ناوم مێگان کلێم ماتینگلییە. من مامۆستای پرۆژەی میهرەبانی قوتابخانەکانم. بەزەیی شتێکە شایەنی فێر بوونە. باشە، من زور هاوڕێ دەبینم کە بە ئامادەیەکی باش دەچنە پێش. هەموو وانەیەکی سی ئێس پی دەست پێدەکات لەگەڵ هێورکردنەوە و سەرنجدان و دواتر جۆرێکمان هەیە لە ڕاهێنانە سەرەکیەکان کە ئێمە دەیکەین گەر باسی شارەزایی خۆ- هۆشیاری یاخود بنیاتنانی هاوسۆزی بکەین. لە ئاستی زەمینی دەست پێ دەکەین، ئەو بناغەیە بۆ قوتابیەکانمان دروست دەکەین لە تەمەنی پێنج ساڵیدا و بەرەو سەرەوە، بۆ ئەوەی زیاتر بە بەزەیی ببن. کەی ئای دی: بەتەنیا جێمبێڵە! ئێم سی ئێم:جێرمی. سەیری خاتوو ماتینگلی بکە، جێرمی. جێرمیا: بڕۆ، من مەژمێرە. ئێم سی ئێم :جێرمیا، بەسەختی ھەوڵی دەدەین بۆ ئەوەی خۆمان ڕێک بخەینەوە. جێرمیا: ئەمە دووەم هۆکارە وادەکات ڕقم لە ژیان بێت. ئێم سی ئێم: جێرمیا، وەرە ئێرە، دەمەوێت زیاترت پێ بڵێیم دەربارەی ئەوە. (ئێم سی ئێم):توڕەبوون یان نائومێدی٫کە هەستێک دێنت -- توڕەبوون، دەتوانم بڵێم سەیری دەستەکانت بکە. بۆیە، پێش ئەوەی باسی بکەین دەتوانیت خۆت ئارام کەیت؟ نەخێر؟ قورسە، وانیە؟ دەتوانی دەستەکانت وەک دەستم لێ بکەیت؟ سەیرکە. دەتوانی واز لەوە بێنیت؟ سەیری دەمووچاوت بکە من زەردەخەنەیەک دەبینم لەسەر دەمووچاوت. تۆ زۆر هەوڵ ئەدەیت بۆ ئەوەی ئەوە بشاریتەوە. هەموو ڕۆژێک ئەم گۆڕانکاریانە دەبینم لەم خوێندکارانە ڕوو دەدەن. و هەموو هیوایەکم هەیە لە جیهان کە ئەم پڕۆژەیە پەروەردەکەمان دەگۆڕێت. جەی ئێف: ئێمە بەڕێزەوە پێناسەی بەزەیی دەکەین بۆهەر هاوڵاتیەک بۆ ئەوەی توانای مرۆییان گەشە بکات، گەشە بکات. (دەنگی زۆر) ئەو خۆشیەم پێ دەبەخشێت بۆ ڕازیبوون بەو شتانەی کە ناتوانم بیگۆڕم. بوێری بۆ گۆڕان ئەو شتانەی کە دەتوانم ودانایی بۆ زانینی جیاوازیەکە، تەنها بۆ ئەمڕۆ. بەردەوام بە لە گەڕانەوە، کار دەکات. جەی ئێف: هۆتێل لۆیزڤایل نمونەیەکی گەورەیە چۆن بیر لە سیستەمێکی گشتی بکەینەوە بۆ ئەوەی کەسێک بگەرێتەوە سەر ڕێچکە. کەواتە ئەوە پەناگەیەکە بۆ ژنان و خێزانەکانیان، بەڵام هۆتێلێکی کارپێکردنیش. سینتیا براون : هۆتێل لویسڤایل تەنها هۆکارێک نەبووە بۆ گەڕانەوەی ئافرەتان، ئەمە بەرنامەی هێزی کارە. هۆتێلەکە بەڕێوە ئەبەین، هەموو کارەکان لێرە دەکەین. هەموو کارێک کە هەر یەکێک لە ئێمە خاوەن بەهرەی تاکەکەسی خۆیانن. هەست بە بەرپرسیارێتی دەکەین، چونکە دەتوانین ئەمە دابنێین لە سەر سیڤیەکانمان کاتێک دەڕۆین لێرە. وابزانم بەزەیی ڕاستەقینە لەو کچانەوە دێت کە لە چارەسەرخانەکانن چونکە ئێمە زۆر پشت بە یەکتر ئەبەستین. پێویستمان بەیەکترە. (دەنگەکان تێکەڵن) ئەگەر من لێرە نەبم لە هۆتێل لۆڤیزلۆیە وا بیردەکەمەوە لە زیندان کات بەسەر دەبەم. ئەو چانسەم پێ درا. و من تەنها -- دەمەوێت بژیم، دەمەوێت ژیانێک بژیم. بیری خۆت بێنەوە: دەتوانیت ئەمە بکەیت تۆ کەسێکی باشی] جەی ئێف: وا لە هەموومان دەکات بڵێین بەم جۆرەیە شاری ئێمە، و ئەمە جۆرێکە لەو شارەی ئێمە هیوای بۆ ئەخوازین. ئەو ڕێگەییە دەتوانین یارمەتی شارەکانی تری پێبدەین وە بمانبەنە بەرزاییەکی گەورەتریش هەر ئەوەیە دەمانەوێت بیکەین. ئەمە کاریگەری شەپۆلێکی هەیە ئێمە وەک شارێک تەواو نین، بەڵام کوڕم،کار دەکەین بۆ ئەوەی هەموو ڕۆژێک باشتر بێت. کەی ئەی: لێرە شارێک هەیە کە بە بەزەییەوە شتی زۆر گرنگ دەکات. شارو سەرۆک شارەوانیەکان ڕۆڵێکی گرینگ دەبینن وەک سەرکردەی داهاتوو. حەز دەکەم هەزار شاری میهرەبان ببینم لە دەیەی داهاتوودا ئەوە بەبیر هەموو جیهان دێنینەوە کە ئەرکی ئێمە چییە. هەمیشە بەوجۆرە مامەڵە ڵەگەڵ کەسانیتردا بکە کە پێت خۆشە وا مامەڵەت لەگەڵ بکرێت. [هاوبەش کردن و ئیمزاکردنی پەیماننامەی بەزەیی] [CharterForCompassion.org]