چەپڵە لێدان
نه‌خۆشی(ئایدز) له‌ساڵی ١٩٨١ دۆزرایه‌و و ڤایرۆسه‌که‌ش له‌ساڵی ١٩٨٣
ئه‌م خشته‌یه ئه‌وه‌تان نیشان ده‌دات
که بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه له‌ساڵی ١٩٨٣ له‌جیهاندا چۆن بوو
یان چۆن ئێمه ده‌ی خهمڵێنین که چۆن بووه
ئه‌وه‌ی که لیره‌دا نیشانی ده‌ده‌ین ئه‌وه‌یه
له‌م ته‌وه‌ره‌دا، من گه‌نجانی توش بوو نیشان ده‌ده‌م
وه له‌م ته‌وه‌ره‌دا، داهاتووی تاکه که‌سێک به دۆلار نیشان ده‌ده‌م
قه‌باره‌ی ئه‌م هه‌ڵاوسانه، ئه‌م قه‌بارانه‌ی ئێره
که توش بووان له‌هه‌ر وڵاتێک نیشان ده‌دات
وه ڕه‌نگه که (کیشوەرەکە ) نیشان ده‌دات
ئێستا، ده‌توانن ئه‌مه‌ریکا له‌ساڵی ١٩٨٣ ببین
ڕێژه‌یه‌کی که‌می توش بووانی هه‌بووه
به‌ڵام بۆ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی گه‌وره، هێشتا قه‌باره‌یه‌کی هه‌ڵاوساوی له‌م جۆره هه‌یه
ژماره‌یه‌کی زۆر خه‌ڵک توش بوو له ئه‌مه‌ریکا
له‌به‌شی سه‌ره‌ره‌وه، ئۆگه‌ندا ده‌بینن
نزیکه‌ی (%٥) یان توش بوو
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که وڵاتێکی بچوکه، هه‌ڵاوسانه‌که زۆره
له‌وانه‌یه ئه‌وان زۆرترین توش بوانیان هه‌بووبێت له جیهاندا
چی ڕویدا؟
ئێوه له‌و هێڵکارییه تێگه‌یشتوون
ئێستا له (٦٠) چرکه‌ی داهاتوودا
باسی بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئایدز ده‌که‌ین له‌جیهاندا
به‌ڵام، سه‌ره‌تا داهێنراوێکی تازه‌م پێیه لێره
پێکه‌نین
من تیشکی لهیزهرهکهم پته‌و کردووه
پێهنین
چه‌پڵه لێدان
که‌واته، ئاماده‌ی، جێگیربه، بڕۆ
یه‌که‌م، به‌رزبونه‌وه‌یه‌کی خێرا له ئۆگه‌ندا و زیمبابۆی دا هه‌یه
به‌م شێوه‌یه به‌رزبوونه‌ته‌وه
له ئاسیا، یه‌که‌م وڵات که به‌قورسی تووش بوو، تایله‌ند بوو
ئه‌وان گه‌یشتنه یه‌ک بۆ دوو له سه‌دا
دوایی. ئۆگه‌ندا ده‌ستی کرد به کشانه‌وه
به‌ڵام زیمبابۆی به‌ره‌و هه‌ڵکشان ڕۆیشت
وه دوای چه‌ند ساڵێک باشوری ئه‌فه‌ریقا به‌رزبونه‌وه‌یه‌کی زۆری (شێرپه‌نجه )ی به‌خۆوه بینی
ته‌ماشاکه، له‌هیندستان ژماره‌یه‌کی زۆر توش بوون
به‌ڵام ئاستێکی نزمی هه‌بوو
ئه‌وه به‌هه‌مان شێوه لێره ڕویدا
ده‌بینی ئۆگه‌ندا به‌ره‌و خواره‌وه دیت، زیمبابۆی به‌ره‌و خواره‌وه دێت
ڕوسیا به‌ره‌و یه‌ک له‌سه‌دا ڕۆیشت
له دوو بۆ سێ ساڵی ڕابردوودا
ئێمه گه‌یشتوینه‌ته بڵاوبونه‌وه‌یه‌کی هاوسه‌نگی ئایدز له‌جیهاندا
ئه‌وه (٢٥) ساڵی خایاند
به‌ڵام، حاڵه‌تی هاوسه‌نگی ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت شته‌کان به‌ره‌و باشتر ده‌ڕۆن
ته‌نها ئه‌وه‌یه که شته‌کان به‌ره‌و خراپتر ڕۆشتن وه‌ستاون
هاوسه‌نگییه‌کی که‌م یان زۆری هه‌یه
لە (%١)ی دانیشتوانی گه‌نجی جیهان توشی ئایدز بوون
که ده‌کاته (٣٠ بۆ ٤٠) ملیۆن خه‌ڵک
هه‌موو کالیفۆڕنیا -- هه‌رکه‌سێک
ئه‌وه که‌متر یان زیاتره که ئه‌مڕۆ له‌جیهاندا هه‌یه
ڕێگه‌م بده‌ن به‌خێرایی بگه‌ڕێمه‌وه بۆ باسی بۆتسوانا
بۆتسوانا -- وڵاتێکی داهات مام ناوه‌ند له‌به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌فه‌ریقا
حکومه‌تێکی دیموکرات و ئابوری یه‌کی باش
وه ئه‌م بوو که له‌وێ ڕویدا
به‌ڕێژه‌یه‌کی نزم ده‌ستیان پێ‌کرد، ئه‌وان زۆر به‌رزبوونه‌وه
ئه‌وان گه‌یشتنه لوتکه له‌ساڵی ٢٠٠٣
وه ئێستا هاتۆته خوار له‌و ئاسته‌دا
به‌ڵام، ئه‌وان به‌هێواشی به‌ره‌و ڕوخان ده‌ڕۆن
چونکه له بۆتسوانا، له‌گه‌ڵ حکومه‌تێک و ئابورییه‌کی باش‌دا
ئه‌وان ده‌توانن خۆیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵک بگونجینن
ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که توش بوون چاره‌سه‌ر بکرێن، ئه‌وان به‌هۆی ئایدزه‌وه نامرن
ئه‌م ڕێژانه نایه‌نه خواره‌وه
چونکه خه‌ڵك ده‌توانێت بژی(١٠) بۆ (٢٠) ساڵ
ئێستا چه‌ند کێشه‌یه‌ک هه‌یه له ئه‌م شێوازی مه‌تری یه
به‌ڵام وڵاته زۆر هه‌ژاره‌کانی ئه‌فه‌ریقا، وڵاته داهات که‌مه‌کانی به‌شی خواره‌وه
تێکڕاکانی ئه‌وانه‌ی که توش بوون به‌خێرایی دێنه خواره‌وه
چونکه هێشتا خه‌ڵک هه‌ر ده‌مرن
سه‌ره‌ڕای چاره‌سه‌ری دوور
هه‌موو خه‌ڵک چاره‌سه‌ریان وه‌رنه‌گرتووه
وه له‌ناو ئه‌وانه‌ی چاره‌سه‌ریان وه‌رگرتووه له وڵاتانی هه‌ژاردا
دوای دوو ساڵ ته‌نها (%٦٠)یان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ر ماونه‌ته‌وه
شتێکی ڕاسته‌قینه خوازانه نیه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ره به‌درێژایی ژیان
بۆ هه‌موو که‌سێک له‌وڵاته زۆر هه‌ژاره‌کان
به‌ڵام، ئه‌وه زۆر باشه که ئه‌وه‌ی کراوه بکرێت
به‌ڵام، گرنگیه‌که گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ قه‌ده‌غه‌کردن
ته‌نها له‌ڕێگه‌ی وه‌ستانی گواستنه‌وه‌یه
که جیهان ده‌توانێت خۆی له‌گه‌ڵدا بگونجێنێت
ده‌رمان زۆر گرانه --ئێمه (ڤاکسین) مان هه‌یه
یان کاتێک (ڤاکسینه‌که ) چاره‌سه‌ره‌که وه‌رده‌گرین، ئه‌وه شتێکی کاریگه‌رتره
به‌ڵام ده‌رمان زۆر گرانه بۆ که‌سانی هه‌ژار
نه‌ک ته‌نها ده‌رمانه‌که خۆی، به‌ڵکو چاره‌سه‌ر کردنه‌که
وه ئه‌و چاودێرییه‌ی که پێویسته هه‌بێت
له‌به‌رئه‌وه، کاتێک ته‌ماشای شێوازه‌که ده‌که‌ین
زۆر به‌ڕونی شتێک ده‌رده‌که‌وێت
ئیوه بڵقی شین ده‌بینن
خه‌ڵک ده‌ڵێت ئایدز له ئهفوریقا زۆره
من ده‌ڵێم، ئایدز له ئه‌فه‌ریقا زۆر جیاوازه
تۆ به‌رزترین ئاستی ئایدز له‌جیهاندا دەدۆزیتەوە
له وڵاتانی ئه‌فه‌ریقا ده‌یبینی
وه هێشتا ده‌یبینن سه‌نیگال له‌به‌شی خواره‌وه‌یە
که هه‌مان ڕێژه‌ی ئه‌مه‌ریکای هه‌یه
وه مهدهشقه ده‌بینن
زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌فه‌ریقا ده‌بینن
که‌هه‌مان ئاستی نزمی جیهانیان هه‌یه
ئه‌وه لێکدانه‌وه‌یه‌کی باش نیه که یه‌ک ئه‌فه‌ریقا هه‌یه
شته‌کان له ئه‌فه‌ریقا به‌یه‌ک ئاڕاسته‌دا ده‌ڕۆن
پێویسته ئه‌وه ڕاگرین
ئه‌وه بێ ڕێزییه و زیره‌کانه نییه
به‌و شێوه‌یه بیربکه‌ینه‌وه
چه‌پڵه لێدان
به‌ختێکی باشم هه‌بوو که له‌ئه‌مه‌ریکا بژیم و کاربکه‌م
بۆم ده‌رکه‌وت که شاره‌ی (سالتی له‌یک) و شاری (سان فرانسیسکۆ) که جیاوازن
پیکه‌نین
که‌واته ئه‌وه له ئه‌فه‌ریقا زۆر جیاوازه
بۆچی ئه‌وه‌نده به‌رزه؟ ئایه ئه‌وه شاره؟
نه‌خێر، ته‌ماشای ئێره بکه
شه‌ڕ کۆنگۆی له‌به‌شی خواره‌وه بۆ (%٢،٣،٤)به‌ش کردووه
ئه‌مە زامبیای ئاشتی خوازه دراوسێی ئه‌وه، لە (%١٥)یه
توێژینه‌وه‌یه‌کی باش ده‌رده‌چێت سه‌باره‌ت به ئاواره‌کانی کۆنگۆ
ئه‌وان به‌ڕێژه‌ی (%٢،٣) توش بوون
وه له زامبیای ئاشتی خواز زۆر زیاتره
ئێستا توێژینه‌وه‌کان زۆر به‌ڕونی ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن
که شاره‌کان سامناکن، ئه‌و زه‌وت کردنانه سامناکن
به‌ڵام، ئه‌مانه له ئه‌فه‌ریقا به‌ره‌و ئاستێکی به‌رز ناڕۆن
که‌واته هه‌ژارییه؟
باشه، ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ئاستی به‌رز بکه‌ی
له پاره‌ی زیاتر ده‌چێت، ئایدزی زیاتر
به‌ڵام، ئه‌وه زۆر ئاسانه
با به‌ره‌و خواره‌وه بچین و ته‌ماشای تانزانیا بکه‌ین
تانزانیا ده‌که‌م به پێنج داهاتی گرووپه‌وه
له‌به‌رزترین داهاته‌وه بۆ نزمترین داهات
وه ئه‌وه‌تا
ئه‌وانه‌ی که داهاتیان به‌رزه، ده‌ڵێم ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان
ڕێژه‌یه‌کی به‌رزی ئایدزیان هه‌یه
جیاوازییه‌که‌ی (%١١)ه وه بۆ (%٤) داده‌به‌زێت
ڕێژه‌که له‌ناو ئافره‌ته‌کاندا زیاد ده‌بێت
شتی زۆر هه‌یه که‌ئێمه بیرمان لێکردۆته‌وه که توێژینه‌وه‌ی باش
ئه‌نجام دراوه له‌لایەن ده‌زگاکان و توێژه‌ره‌وه ئه‌فه‌ریقییه‌کان
پێکه‌وه له‌گه‌ڵ توێژه‌ره‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، ئه‌وه نیشان ده‌دات که بابه‌ته‌که ئه‌وه نییه
ئه‌مه جیاوازییه‌که له‌نێوان تانزانییا دا
ناتوانم نیشاندانی کینیا پشت گوێ بخه‌م
ته‌ماشای کینیا بکه
کینیام بۆ هه‌رێمه‌کانی دابه‌ش کردووه
به‌م شێوه‌یه ده‌ڕوات
ته‌ماشای جیاوازی له‌یه‌ک وڵاتی ئه‌فه‌ریقا بکه
له‌ئاستێکی زۆر نزمه‌وه ده‌ڕوات بۆ ئاستێکی به‌رز
وه زۆربه‌ی هه‌رێمه‌کانی کینیا بێ هێزن
که دوای چی ده‌بێت؟
بۆچی ئه‌و ئاسته به‌رزانه له‌چه‌ند وڵاتێک وا ده‌بینن؟
چه‌ند شێوازێکی هاوبه‌ش هه‌یه
به‌کارهێنانی (کۆندۆم) که‌مه
وه جیاوازی ته‌مه‌نی ڕه‌گه‌زه‌کان
ئه‌وه‌تا، پیاوێکی به‌ته‌مه‌ن ده‌یه‌وێت سێکس له‌گه‌ڵ ئافره‌تێکی گه‌نجتر بکات
ڕێژه‌یه‌کی به‌رز له ئافره‌تان گه‌نج ده‌بینن زیاتر له پیاوان
له‌زۆربه‌ی وڵاتانی توش بوودا
به‌ڵام ئه‌مانه ده‌که‌وێته کوێوه؟
من بڵقه‌کان ده‌گۆڕم بۆ نه‌خشه‌یه‌ک
ته‌ماشا بکه، ڕێژه‌ی به‌ندی توش بووان لە (%٤)ی هه‌موو دانیشتوانه
وە له (%٥٠)یان نه‌خۆشی ئایدزیان هه‌ڵگرتووه
ئایدز له‌هه‌موو جیهاندا هه‌یه
ته‌ماشابکه، تۆ لێره بڵقت له‌هه‌موو جیهاندا هه‌یه
به‌ڕازیل ڕێژه‌یه‌کی زۆر توشبوانی ئایدزی هه‌یه
له وڵاتانی عه‌ره‌بی ڕێژه‌یه‌کی زۆر نییه، به‌ڵام ئێران تاڕاده‌یه‌ک به‌رزه
ئالودەبوو بە هیرۆین هه‌یه و هه‌روه‌ها (سۆزانی)(داوێن پیس) یشیان هه‌یه
هندستان زۆرێک له‌وانه‌ی هه‌یه چونکه دانیشتوانیان زۆره
باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و.دواتریش
به‌ڵام به‌شێک له ئه‌فه‌ریقا هه‌یه
له‌هه‌مان کاتدا، شته قورسه‌که ئه‌وه‌یه
ڕونکردنه‌وه‌ی هاوبه‌ش ده‌رده‌که‌ن له‌باره‌ی ئه‌فه‌ریقا
له‌لایه‌که‌وه، نه‌گه‌یته بڕیاری ئاسان که بۆچی ئه‌وشته به‌و شێوه‌یه‌یه
له‌لایه‌کی تره‌وه، هه‌وڵ بده ئه‌وه بڵێ که ئه‌وه بابه‌ته‌که نییه
چهونکه ئێستا یه‌کگرییه‌کی زانستی هاوبه‌ش هه‌یه له‌باره‌ی ئه‌و شێوازه‌وه
له‌کۆتایدا (بەرنامەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ ئایدز) چه‌ند داتایه‌کی خستۆته به‌رده‌ست
له‌باره‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی ئایدز
له‌وانه‌یه ئه‌وه ڕێکه‌وتن بێت
له‌وانه‌یه چه‌ند جۆرێک ڤایرۆس بێت
له‌وانه‌یه ئه‌وه‌بێت که شتی تر هه‌یه
که گواستنه‌وه‌که دروست ده‌کات به‌ڕێژه‌یه‌کی به‌رز
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه، ئه‌گه‌ر تۆ به‌ته‌واوی ته‌ندروست بیت و سێکس ده‌که‌ی له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی جیاوزدا
مه‌ترسی توش بونی له‌یه‌ک حاڵه‌ت دا یه‌ک له (١٠٠)ه
ئێستا خۆت هه‌ڵمه‌ده بۆ کۆتایی چۆن
ئه‌م شه‌و هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ین و ئه‌و شتانه
پێکه‌نین
به‌ڵام - -ئه‌گه‌ر تۆ له‌دۆخێکی باش‌دا نیت
زیاتر گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه ڕه‌گه‌زییه‌کان له‌وانه‌یه یه‌ک له (١٠٠) بێت
به‌ڵام، ئه‌وه‌ی که ئێمه بیری لێده‌که‌ینه‌وه که له‌وانه‌یه ڕێکه‌وتن بێت
ڕێکه‌وتنی چی؟
له سوید، ڕێکه‌وتنمان نییه
زنجیره‌یه‌ک ژن هێنانی یه‌ک جاریمان هه‌یه
ڤۆدگا، له‌ئێواره‌ی سه‌ری ساڵدا- - هاوڕێیه‌کی نوێ بۆ به‌هار
ڤۆدگا، ئێوارەی ناوه‌ڕاستی هاوین -- هاوڕێیه‌کی تازه بۆ پایز
ڤۆدگا، به‌م شێوه‌یه ده‌ڕوات ده‌زانی؟
تۆ ژماره‌یه‌کی زۆر وشه‌ی (لهمهوپێش) کۆده‌که‌یته‌وه
ئێمه نه‌خۆشییه‌کی داپۆشراوی سامناکمان هه‌یه
نه‌خۆشییه‌کی داپۆشراوی سامناک که بۆ چه‌ندین ساڵ له ده‌وروبه‌رماندا
ئایدز ده‌گاته لوتکه دوای سێ بۆ شه‌ش هه‌فته له‌توش بوون
له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی، ده‌ست که‌وتنی زیاتر له هاوڕێیهک له‌یه‌ک مانگ دا
زۆر مه‌ترسیداره بۆ ئایدز زیاتر له شته‌کانی تر
له‌وانه‌یه، پێکه‌وه به‌ستنی ئه‌وه بێت
ئێستا ئه‌وه‌ی که‌من دڵخۆش ده‌کات ئه‌وه‌یه که ئێمه به‌ره‌و
ڕاستی ده‌ڕۆین کاتێک ته‌ماشای ئه‌مه ده‌که‌ین
ده‌توانی به‌بێ به‌رامبه‌ر ئه‌م هێڵکارییهت ده‌ست بکه‌وێ
ئێمه داتاکانی(بەرنامەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ ئایدز)مان له‌سایتی (گاپ مایندهر)ه‌وه وه‌رگرتووه
هیوامان وایه کاتێک هه‌ڵوێست له‌سه‌ر کێشه جیهانیهکان ده‌که‌ین له‌داهاتوودا
ته‌نها دڵمان نه‌بێت
ته‌نها په‌ره‌مان نه‌بێت
به‌ڵکو مێشکمان به‌کار بهێنیین
زۆر سوپاس
چه‌پڵه لێدان