چەند شوێنێکی کەم ھەن لەسەر زەوی
کە کەمتر گونجاو بن بۆ ژیان
کەمتر لە بیابانی وشکی سەحارا.
بەڵام ھەموو کات بەم شێوەیە نەبووە.
١٠٠ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر، لە سەردەمێک
کە ناسراوە بە چاخی بەردینی ناوەڕاست،
سیستەمێکی ڕووباری زەبەلاح دەڕۆشت
بە درێژایی ھەرێمەکە
لە میسڕی ئەمڕۆوە تا مەغریب.
ھەموو جیھان لەو کاتەدا جیاواز
دەر دەکەون بۆمان.
کیشوەرەکان ھێشتا نەچووبوونە ئەو شوێنەی
ئێستا تێیدان.
بەردەوام پلەی گەرما زۆر بەرز بوو
و زریانی سەخت وای کرد
پێشبینی کردنی ژیان مەحاڵ بێت.
داینەسۆرەکان لەسەر زەوی دەژیان،
تێراسۆرسەکان دەفڕین بە ئاسماندا،
خشۆکە دەریاییە زەبەلاحەکان و قرشەکان
مەلەیان لە زەریاکاندا دەکرد.
شیردەرە بچووکەکان، باپیرانی ئێمە،
بە تەواوی لە ژێر سێبەری
ئەم بوونەوەرە ناوازانەدا دەژیان.
لەم جیھانە پڕ دڕندەیەدا،
ڕووباری زەبەلاحەکان،
کە ئێستا ھەندێک بەم ناوچەیە دەڵێن
ئەفریقای باکوور،
وەک شوێنێکی زۆر ترسناک دەهاتە بەر چاو.
لە زۆربەی سیستەمە ژینگەییەکان، تەنھا یەک
زیندەوەر لە سەرووی زنجیرەی خۆراکەوە دەبوو.
نێچیری پێویست نەبوو بۆ بەردەوام بوونی
ژیانی ئەو ھەموو دڕندەیە.
بەڵام زۆری جۆری نێچیری ئاوی لە
ڕووبارەکەدا
ڕێی دابوو بە ژمارەیەکی زۆر لە ئاژەڵە دڕندە
زاڵەکان تا بە یەکەوە بژین.
ئەمە دەزانین سوپاس بۆ ئەو پاشماوە
بە بەردبووانەی دۆزیمانەوە لە ناوچەیەک
کە پێی دەوترێت کێم کێم بێدز.
زۆرێک لەو دڕندانەی دۆزیومانەتەوە
جۆرێک لە سەر و شێوەی لاشەیان ھەیە
کە وای کردووە بە تایبەتی بگونجێن بۆ
ڕاو کردنی جۆر و قەبارەی جیاوازی
نێچیرە ئاوییەکان.
ئەمە ڕێی بە زۆرێک لە دڕندەکانی کێم کێم
داوە سوودی تەواو وەربگرن
لە دەوڵەمەندی سەرچاوەی یەک خۆراک
لەم ژینگەیەدا: ماسی.
ئەمە ڕێی بۆ خۆش کردوون کە ڕکابەری
ڕاستەوخۆ نەکەن
لەگەڵ ئەو دڕندانەی ڕاوی ئەو ئاژەڵانە
دەکەن کە لەسەر زەوین.
جۆرەکانی نێچیر لە سیستەمی ڕوبارەکە دەبوو
بەرگەی ھێرش بگرن لە ھەموو لایەکەوە،
تەنانەت لە سەرەوەش.
خشۆکە باڵدارەکان ئاسمانیان داگیر کرد بوو.
باڵەکانی ئەلانکا سەھاریکا نۆ مەترێک
درێژ بوون،
و شەویلگە درێژ و باریکەکانی
یارمەتی دەدات بۆ گرتنی ماسی و
ئاژەڵە بچووکەکانی سەر زەوی.
بە لایەنی کەمەوە ٧ جۆری تیمساح
وەک دڕندەکان
لە ژێر ئاودا دەژیان،
لەوانە ئێلۆسوکەس کە نزیکەی دە مەتر درێژە.
و جۆرەھا داینەسۆری جۆری تی-ڕێکسی
گۆشتخۆر کە پێی دەوترێت سیرۆپۆدسەکان،
شان بە شانی یەکتر دەژیان.
لە ڕووباری زەبەلاح،
سپینۆساروس پادشا بوو.
ئەم ئاژەڵە ١٥ مەترییە تەنانەت لە
ئاژەڵی تی-ڕێکسیش درێژتر بووە،
لەگەل قاچی دواوەی ماسولکەدار و کورت،
و کلکی جیڕ،
و پێی فراوان.
چارۆکەی پشتی ٢ مەتر بەرز بوو ئاژەڵەکانی
تری لە قەبارە ترسناکەکەی ئاگادار دەکردەوە
و لەوانەشە بەکار ھاتبێت بۆ
سەرنج ڕاکێشانی ڕەگەزی بەرامبەر.
شەویلگە درێژ و باریکەکەی سپینۆساروس
تیژ بوون دانەکانی شێوە قووچەکی بوون،
گونجاو بوو بۆ بەکارھێنانی لە دژی
نێچیرە ئاوییە لووسەکان.
ئەم دڕندە زاڵە، و سیستەمە ژینگەیەکەی،
بێ وێنە بوون لە مێژووی ژیانی سەر زەوی.
ھەموو ئەوەش کە لێیان بە جێماوە
پاشماوەی بەبەردبووە.
دەوری ٩٣ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر،
ئاستی دەریا بەرزبووەوە،
ھەرێمی کێم کێم کەوتە ژێر
لیتاوی زەریا.
دەیان ملیۆن ساڵ دواتر،
کاریگەری ئەستێرەیی،
تەقینەوەی بورکانی،
و گۆڕانی پەیوەندیدار لە کەشوو ھەوادا
داینەسۆرەکان، پتیرۆسۆرەکان، و
کۆمەڵێکی زۆری ئاژەڵ و ڕووەکی لەناوبرد،
لەگەڵ سیستەمی ژینگەییە تایبەتەکەیان.
ئەم قڕ تێکەوتنە گەورەیە ڕێگەی خۆش کرد
بۆ گەشە کردنی جۆری نوێی باڵندەکان،
و شیردەرە گەورەکانی تر،
و لە کۆتاییدا ئێمە.