1 00:00:07,246 --> 00:00:09,386 لە ئەفسانەیەکی یۆنانی کۆنەوە، 2 00:00:09,386 --> 00:00:13,569 فڕینێك بەسەر کریت بە باڵێکی دروست بوو لە مۆم و پەڕ، 3 00:00:13,569 --> 00:00:19,346 ئیکاروس، کوڕی دێدەلوس، بەرەنگاری یاساکانی مرۆڤ و سروشت بووەوە. 4 00:00:19,346 --> 00:00:23,137 ئاگاداریەکانی باوکی پشتگوێ خست، بەرزتر و بەرزتر هەڵفڕی. 5 00:00:23,137 --> 00:00:26,368 بۆ بینەرەکانی سەر زەوی، ئەو وەک خودایەك دەردەکەوت، 6 00:00:26,368 --> 00:00:30,677 و کە لەسەرەوە بۆ خوارەوە دەیڕوانی وەك خودایەك هەستی دەکرد. 7 00:00:30,677 --> 00:00:32,887 بەڵام، لە ئەفسانەی یۆنانی کۆندا، 8 00:00:32,887 --> 00:00:36,637 ئەو هێڵەی کە خودای لە مرۆڤ جیاکردۆتەوە سنوردار بوو 9 00:00:36,637 --> 00:00:41,167 و سزادان بۆ ئەوانەی کە هەوڵی تێپەڕینیان داوە کوشندە بوو. 10 00:00:41,167 --> 00:00:44,459 وەکو ئەو دۆخەی ئیکاروس و دێدەلوس. 11 00:00:44,459 --> 00:00:46,697 ساڵانێك بەر لەوەی ئیکاروس لەدایك بێت، 12 00:00:46,697 --> 00:00:50,818 دێدەلوسی باوکی ڕێزێکی زۆری لێ دەگیرا وەکو داهێنەرێکی بلیمەت، 13 00:00:50,818 --> 00:00:51,569 پیشەساز، 14 00:00:51,569 --> 00:00:55,439 و پەیکەرتاش لە نیشتیمانەکەی، ئەسینا. 15 00:00:55,439 --> 00:00:59,808 دارتاشی داهێنا و هەموو ئەو ئامێرانەش کە تیایدا بەکاردێن. 16 00:00:59,808 --> 00:01:01,730 نەخشەی یەکەم گەرماوی گشتی 17 00:01:01,730 --> 00:01:03,648 و یەکەم مەیدانی سەماکردنی کێشا. 18 00:01:03,648 --> 00:01:09,818 پەیکەری ڕاستی ئاسای دروست کرد کە هەرقل بەهەڵە بە پیاوی ڕاستەقینە تێگەیشت 19 00:01:09,818 --> 00:01:15,377 سەرەڕای کارامەیی و ناسراوی، دێدەلوس خۆپەرست و چاوچنۆك بوو. 20 00:01:15,377 --> 00:01:18,589 دوودڵ بوو دەربارەی برازاکەی کە پیشەسازێکی کارامەتر بوو، 21 00:01:18,589 --> 00:01:20,854 دایدالوس ئەوی کوشت. 22 00:01:20,854 --> 00:01:26,378 وەک سزایەك، دایدالوس لە ئەسینا دوورخرایەوە و ڕێگەی خۆی بەرەو کریت گرتە بەر. 23 00:01:26,378 --> 00:01:28,616 چیرۆکی ناوبانگیەکەی پێشی کەوتەوە، 24 00:01:28,616 --> 00:01:32,979 دێدەلوس بە گەرمی پێشوازی لێکرا لە لایەن پاشای کریت مینۆس. 25 00:01:32,979 --> 00:01:35,558 لەوێ، وەکو ڕاوێژکاری هونەری لە کۆشك کاری کرد، 26 00:01:35,558 --> 00:01:38,819 دێدەلوس بەردەوام بوو لە پاڵنانی سنوورەکان. 27 00:01:38,819 --> 00:01:40,129 بۆ منداڵەکانی پاشا، 28 00:01:40,129 --> 00:01:44,559 بووکەشوشەی میکانیکیانە جوڵاوی دروست کرد کە وەكو زیندوو دەردەکەوت. 29 00:01:44,559 --> 00:01:50,118 چارۆکەی کەشتی و دارئاڵای دروست کرد کە هێزی کۆنتڕۆڵ کردنی هەوای بە مرۆڤ بەخشی. 30 00:01:50,118 --> 00:01:53,228 لەگەڵ هەر داهێنانێك، دێدەلوس بەرەنگاری ئەو سنوورانەی مرۆڤی دەکرد 31 00:01:53,228 --> 00:01:56,968 کە دەمێکە مرۆڤی بە جیاکراوەیی هێشتۆتەوە لە خوداکان، 32 00:01:56,968 --> 00:02:00,840 تاکو لە کۆتاییدا، ئەو سنورەکانی شکاند. 33 00:02:00,840 --> 00:02:04,600 هاوسەری پاشا مینۆس، پاسیفای، نەفرەتی لێ کرابوو لەلایەن خودا پۆسایدن 34 00:02:04,600 --> 00:02:08,870 بۆ ئەوەی بکەوێتە خۆشەویستی ئەو گایەی کە پاشا بە خەڵات پێیدا بوو. 35 00:02:08,870 --> 00:02:13,329 لەژێر ئەو جادووە، ئەو داوای لە دێدەلوس کرد یارمەتی بدات بۆ فریودانی گایەکە. 36 00:02:13,329 --> 00:02:16,929 لەبەرئەوەی چاونەترس بوو، پەسەندی کرد. 37 00:02:16,929 --> 00:02:19,802 دێدەلوس مانگایەکی دارینی بەتاڵی دروست کرد 38 00:02:19,802 --> 00:02:23,091 ئەوەندە ڕاستەقینە خواز بوو کە گایەکەی هەڵخەڵەتاند. 39 00:02:23,091 --> 00:02:26,441 پاسیفای لەناو دروست کراوەکەی دێدەلوس خۆی شاردەوە، 40 00:02:26,441 --> 00:02:32,165 ئەو دووگیان بوو و منداڵێکی گۆڕاوی نیوە-مرۆڤی نیوە-گای هێناوە دونیا. 41 00:02:32,165 --> 00:02:34,661 ئەوە، بێگومان، پاشای توڕە کرد 42 00:02:34,661 --> 00:02:40,955 کە دێدەڵوسی تاوانبار کرد بە تواناپێدان بەو لادانە ترسناکە لە یاساکانی سروشت. 43 00:02:40,955 --> 00:02:45,691 وەکو سزایەك، دێدەلوسی ناچارکرد بە دروست کردنی مەتەڵێك کە دەربازبوونی تێدا نەبێت 44 00:02:45,691 --> 00:02:49,894 لەژێر کۆشكەکە بۆ گۆڕاوەکە. 45 00:02:49,894 --> 00:02:52,962 کاتێك تەواو بوو، دواتر مینۆس دێدەلوسی بەند کرد 46 00:02:52,962 --> 00:02:54,951 لەگەڵ کوڕە تاقانەکەی ئیکاروس 47 00:02:54,951 --> 00:02:58,710 لەناو لوتکەی بەرزترین تەلاری دوورگەکە 48 00:02:58,710 --> 00:03:02,085 کە ئەوان تا کۆتایی ژیانیان لەوێ دەمانەوە. 49 00:03:02,085 --> 00:03:04,710 بەڵام دێدەلوس هەر وەکو داهێنەرێکی بلیمەت مایەوە. 50 00:03:04,710 --> 00:03:07,311 لە کاتی سەرنجدانی ئەو باڵندانەی دەوری زیندانەکەی دابوو، 51 00:03:07,311 --> 00:03:10,281 ڕێگەی هەڵهاتن لەلای ڕوون بووەوە. 52 00:03:10,281 --> 00:03:13,071 ئەو و ئیکاروس دەیانویست بۆ دوور لە زیندانەکە بفڕن 53 00:03:13,071 --> 00:03:16,732 لە کاتێکدا تەنها باڵندەکان یان خوداکان دەتوانن ئەوە بکەن.بەکارهێنانی پەڕ 54 00:03:16,732 --> 00:03:19,711 بە کارهێنانی پەڕ لەو باڵندانەی لەسەر تەلارەکە هێلانەیان کردووە، 55 00:03:19,711 --> 00:03:21,951 مۆم لە بلوری مۆمەکانەوە، 56 00:03:21,951 --> 00:03:26,342 دێدەلوس دوو جووت باڵی گەورەی دروست کرد. 57 00:03:26,342 --> 00:03:29,081 کاتێك باڵەکانی لە پشتی ئیکاروسی کوڕی دەبەست، 58 00:03:29,081 --> 00:03:30,923 وریاکردنەوەیەکی پێدا: 59 00:03:30,923 --> 00:03:34,842 فڕین لە نزیکی زەریاکە باڵەکان تەڕ دەکات 60 00:03:34,842 --> 00:03:37,201 و وای لێدەکات زۆر گران بێت بۆ فڕین. 61 00:03:37,201 --> 00:03:39,122 فڕین لە نزیکی خۆر، 62 00:03:39,122 --> 00:03:43,802 گەرمیەکە مۆمەکە دەتوێنێتەوە و باڵەکان شیدەبنەوە. 63 00:03:43,802 --> 00:03:47,192 لە هەریەك لەم دۆخانە، بە دڵنیاییەوە دەمرن. 64 00:03:47,192 --> 00:03:52,578 لەبەر ئەوە، کلیلی هەڵهاتنیان مانەوەیانە لە ناوەڕاستدا. 65 00:03:52,578 --> 00:03:56,553 کە فێرکردنەکە ڕوون کرایەوە هەردوو پیاوەکە لە تەلارەکەوە بازیاندا. 66 00:03:56,553 --> 00:04:00,113 ئەوان یەکەم مرۆڤ بوون کە توانیان بفڕن. 67 00:04:00,113 --> 00:04:03,323 کاتێك دێدەلوس لە ئاڕاستەی ناوەندەکە بە وریاییەوە مایەوە، 68 00:04:03,323 --> 00:04:07,813 ئیکاروس نقوم بوو لە شەیدابوون بە فڕین 69 00:04:07,813 --> 00:04:13,264 و هەست کردن بە هێزی خودایی زاڵ بوو بەسەریدا. 70 00:04:13,264 --> 00:04:19,224 دێدەلوس تەنها دەیتوانی بە ترسەوە سەیری بکات کە ئیکاروس بەرزتر و بەرزتر بەرز 71 00:04:19,224 --> 00:04:23,423 دەبۆیەوە، بێ هێز بوو لە گۆڕینی چارەنووسە بەئازارەکەی کوڕەکەی. 72 00:04:23,423 --> 00:04:27,173 کاتێك گەرمی خۆرەکە مۆمی سەر باڵەکانی تواندەوە، 73 00:04:27,173 --> 00:04:29,803 ئیکاروس لە ئاسمانەوە بەر بۆوە. 74 00:04:29,803 --> 00:04:32,194 وەکو دێدەلوس کە چەندین جار سەرەنجامی 75 00:04:32,194 --> 00:04:36,413 بەرەنگار بوونەوەی یاساکانی سروشتی لە مرۆڤدا پشتگوێ خستبوو 76 00:04:36,413 --> 00:04:38,533 لەپێناو خزمەتکردنی خۆ پەسەندیەکەی، 77 00:04:38,533 --> 00:04:43,744 بە هەمان شێوە ئیکاروسیش خۆی لە بیرکرد بەهۆی لە خۆبایی بوونەکەی. 78 00:04:43,744 --> 00:04:44,742 لە کۆتاییدا، 79 00:04:44,742 --> 00:04:49,533 هەردوو پیاوەکە باجێکی زۆری کۆچ کردنەکەیان دا لە ڕێڕەوی میانڕەویدا، 80 00:04:49,533 --> 00:04:51,134 ئیکاروس بە ژیانی 81 00:04:51,134 --> 00:04:53,843 و دێدەلوس بە پەشیمانیەکەی.