[چۆن تکتی یارمەتی ئەماڕا فایل بکەین]
تیکتەکان ڕێگەی ڕاستن بۆ وتنی
کێشەکان وکەموکوڕییەکان.
دەتوانی تیکتەکانت بنێری بۆ ئەم ئیمەیڵە
tedsupport@amara.org.
کاتێ تیکتی یارمەتی فایل دەکەی،
گرنگە هەموو زانیارییە
پێویستەکان لەخۆ بگرێت
کە یارمەتی تیمەکە دەدا بە داوی
کاریەکاندا بچن،
و لەکێشەکە بکۆڵنەوە.
لێرە پێکهاتە گرنگەکانی تیکتی
یارمەتی یان ڕاپۆرت هەیە،
بابەتی وەسفی بەکاربێنە.
با ئەندازیارەکان بزانن
تیکتەکەت دەربارەی چیە
لە پوختەی هێڵێک.
[ناتوانم کارەکەم دابنێم]
لەکوێ بووی کە کێشەکە سەری هەڵدا؟
ئایا داشبۆرد بوو، دەسکاریکەر یان
لەوانەیە لاپەڕەی پڕۆفایل؟
ئەگەر گونجاوە ، با یو ئاڕ ئێڵ لەخۆ بگرێ.
باسی هەڵسوکەوتی ئاسایی و
ئارەزوو مەندانە بکە.
چاوەڕێ دەکەی ئەماڕا چی بکا؟
وردەکاری هەڵسوکەوتی نائاسایی بدە.
چی ڕویدا لە جیاتی ئەوەی
چاوەڕوانت دەکرد ڕووبدا؟
لیستێکی چالاکییەکان بدە ئەم
هەڵسوکەوتانەی بەرهەمهێناوە.
چ هەنگاوێکت نا پێش ئەوەی ڕووداوە
چاوەڕوان نەکراوەکە ڕووبدا؟
باسکردنی ئەم هەنگاوانە
وا لە تیمەکە بکا بۆ وەڵامدانەوەی
ئەوەی کە کردووتە،
هەمان ئەنجام بە دەست بێنێ بۆ
تاقیکردنەوەی بارەکە.
هەروەها، بیرت نەچێ لە ناوهێنانی
ناونیشانی قسە و ئەو زمانەی کاری پێدەکەی:
ناوی بەکارهێنەری ئەماڕا:
سیستەمی کارکردن و ڤێرژنی بڕاوسەرەکە:
ئەگەر کرا ، وێنەی شاشە دابنێ بۆ
زیاتر ڕوون کردنەوەی شتەکە
یان فایلێک بە ناونیشانەوە ئەگەر
ئەپڵۆد یان داونڵۆدی بوێت.
دوای دانانی تیکتەکە:
ڕێگە بە تیمەکە بدە چەند
ڕۆژێک پێداچونەوە بکەن،
بەردەست بە بۆ پرسیارەکانی دواتر.
و بیرت نەچێ:
تەنها یەک کێشە بۆ هەر تیکتێک باس بکە.