کریستین وینبیگلەر: سڵاو! بەخێربێن.
[۲۰۰۰۰ وەرگێڕ،
۷۰۰۰۰ وەرگێڕان، +۱۰۷زمانەکان]
ئەوەی منی هێنا بۆ تێد، پڕۆژەی وەرگێڕانە.
ئێوه دەزانن، کاتێک
وەرگێڕە جیاوازەکان دهبینم،
ئەو کێشەو بەرەنگاریانەی کە من ڕووبەڕوویان
دەبمەوە هەمان شتن
هەروەکو ئەوان ڕووبەڕوی دهبنهوهو
تاقیدهكهنهوه.
لەبەرئەوە، وابیردەکەمەوە بیرۆکەی
هاوكاریكردن کە ئێمە وتوێژمان لێی کردوە--
وابیردەکەمەوە کە ئەمە بەنرخترین شتە بۆ من.
لە کارخانەی وەرگێڕاندا
کە ئێمە ئەنجامماندا،
ههروەک ئێمەی وەرگێڕ هاوبەشیمان بە زۆرێک
لە ئەزمون کرد لەگەڵ یەکتردا،
،ئێمە لە ئەزمونی یەکترەوە فێری
هەڵەکان بوین،
جڵەوماندا بە چارەسەری بەرەنگاریەکانی
یەکتری.
بەڕاستی حەزم لەم ئەزمونە بوو.
،و دواتر بانگێشتکرام بۆ چالاکی تێد
ئەوە لەبنەڕەتدا هەمو شتێکی گۆڕی،
چونکە بۆ یەکەمجار بوو
وڵاتی خۆم جێبێلم، بەڕازیل.
،من چێژ لە هەموو وتەکان وەردەگرم
من هەموو بیرۆکەکان لەخۆ دەگرم،
،حەزم لە بینینی خەڵکە
هاوبەشیپێکردنی بیرۆکەکان، تێکەڵاوی.
وابیردەکەمەوە پێویستم بە ههندێک وشەی
جیاواز دهبێت بۆ وەسفکردنی ئەم ڕووداوە.
دەزانن، من لە خەونی خۆمدا دەژیم؟
ئەمە شتێکی سەرسوڕهێنەرە، و من--
بۆ کاتی بەتاڵ دەگەڕام، بەڵام ئێوه دەزانن،
پێویستە من ئێستا دابنیشم، بیر لەمە ،
بكهمهوه، چونکە ئەمە رۆر گرینگە.
هەمووکات باشە کە لەگەڵ کۆمەڵەی تێد بیت.
بۆ هاوبەشیکردنی ئهزموونهكانمان و
ئاڵوگۆڕكردنی بیرکردنەوەکان و گفتوگۆکانمان.
ههندێك بیرۆکە هەن کە تۆ ناتوانی تەنانەت
--خەیاڵیش بکەیت كه ههن، کەوایە
ئەم كهشە باوهڕپێنهكراوە، حەزم لێیەتی.
جگە لە کۆمەڵەی تێد، من دکتۆرم،
و لە کۆلێژی كالیكۆتی پزیشکی
وەکو پزیشكی گشتی كاردهكهم.
بەڕاستی من دەمەوێ ئەم ڤیدیۆیە
نایابانە بڵاوبکەمەوە
لەگەڵ گەنج، و ئهو كهسانهی لە لادێ
دهژین، کە ناتوانن بە ئینگلیزی قسەبکەن.
ئەو بەشەی کۆمەڵگا ئەوانەن
کە پێویستە گۆڕانکاری له ژیانیان بكهن.
بۆیە من هیوام بەم وتە ژێرنوسکراوانە هەیە،
من ئەو کەسە دەبم یان، تێد دەبێ، ئێمە ئەو
بەشەی کۆمەڵگا فێردەکەین،
کە پێویستیان بە گۆڕانی ڕاستهقینه هەیە.
و من وابیردەکەمەوە کە ئەمە ئهو
هاوبەشیكردنه ڕاستەقینەیه،
کە من هیوای بۆ دەخوازم.
بەڕاستی من ویستم خەڵک لەوێ له كێرالا
له پارێزگای من، لەوڵاتی من دانیشن،
بۆئەوەی توانای تێگەیشتنی ئهو
شتانهیان به زمانی خۆیان هەبێت،
بۆ ئهوهی بتوانن لەهێزەکە و لە بیرۆکەکە
تێبگەن و بەسەریاندا زاڵ بن،
ئەوان دەتوانن جیهانێکی باشتر دروست بکەن،
بەهۆی هاوبەشیپێکردنی بیرۆکەکان،
له ناوچهکەی خۆیاندا جێبهجێی بكهن.
،کاریگەریەکەی: تۆ دێیت و ئەم هەمووە
خەڵکە قەشەنگە دەبینیت.
ئەوان هەمووی خەڵکی ژیرن،
،ئەوان لە هەوو وڵاتێکەوە دێن
بە هەموو زمانێکیش قسە دەکەن،
و دەزانن، ئەو ژینگەی کە دروستکراوە،
وابیردەکەمەوە ئەمە ژینگەیەکی لەبارە.
ئەمە لە کاتێکدا هات کە من بەڕاستی پێویستم
بە شتێک بوو تا باوەڕی پێبکەم،
بەڕاستی پێویستم بە شتێک بوو
کە دەمویست بیکەم
تەنها لەبەرئەوەی ویستوومه بیکەم.
تێد تەنیا دهربارهی وەرگێڕان نییە، و
تەنیا دهربارهی قسەکردنیش نییە.
ئەمە دهربارهی خەڵکە. دهربارهی ئهو
بیرۆکانەیە کە ئێمە بڵاوی دەکەینەوە.
ڕۆمانس فیریێرا: یاری خلیسکینی سەربەفر،
ههبوو، کە من زۆر دڵنیا نهبووم بۆی دەچم،
،بەڵام کاتێک چووم بۆ ئهوێ زۆر خۆش بوو
و زۆر دڵخۆشم کە بڕیارم دا بڕۆم.
(مۆسیقا)
(مۆسیقا کۆتایی دێت)