[گسیان] دەستمکرد بە وەرگێرانی ئاخاوتنی تێد دوای بینینی ئاخاوتنی کامکوامبە سەبارەت بە چۆنیەتی بەدیھێنانی خەونەکەت. و من باسی ئەم ئاخاوتنەم بۆ کوڕەکەم کرد. باوەڕی پێ نەکردم، وتی، "بەڵام لە خوێندنگا دەرکرابوو." ئەو ئینگلیزی نازانێ. چۆن ئەمە بکات؟ "من وتم "من ئەمە وەردەگێڕم. "من دەمەوێ ئەو تاک بە تاکی " وشەکان بخوێنێتەوە. و.داڤیس ]زمان تەنها وشەکاری] یاخود ڕێکخستنی یاسای ڕێزمانی نییە. زمان چەخماخەیەکە لە ڕۆحی مرۆڤەوە. ئامڕازێکە کە ڕۆحی هەر کلتورێکی تایبەت پیایا ھاتۆتە جیھانی ماددی. هەر شتێک کە دەیکەین لە تێد بە ھەمان ئەرک بەڕێوە براوە، کە بۆ بڵاوکردنەوەی بیرۆکەن. گەر ئامانجت بڵاوکردنەوەی بیرۆکەیەی بابەتی دیاریکراوە، ڕوبەڕوی ئەوە بوویتەوە کە تەنها بە ئینگلیزی قسە دەکەیت. بنەڕەتی کاری ئێمە دەربارەی پێکەوەبەستنە. ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی لێرەیە کە دەتوانن ببنە بەشێک لە پێکھێنانی داھاتوی باشتر بۆ ھەموان. ھەرگیز ناتوانیت جێیان بھێڵیت. ،ئەپارتا] بۆم نوسین] کە ئەم ئاخاوتنانە پێویستە ژێرنوسی بۆ نابیستانیش ھەبێت، و هەروەها وەرگێڕانی ھەبێت بۆ خەڵکی وڵاتانی تریش. لێرەدا دەبێت یەکێک هەبێت زۆر خۆشەویستی ھەبێت بۆ ئاخاوتنێکی دیاریکراو، و بیەوێت ژێرنوس بە زمانی خۆیشی هەبێ. سەرەتا، دەستم بەوەرگێڕان کرد بۆخوشکەکەم. لەگەڵ دایک و باوکم دەژی لە شارۆچکەیەکی زۆر بچوک، لە شوێنەکەی من لە کازاخستان ئەو هەلی زۆری نییە بۆ گەڕان لە جیهاندا. بەڵام دواتر، بۆم دەرکەوت ئەمە تەنها خێزانی من نییە. هەرکەسێک بە ئوزباکی قسە دەکات دەتوانێ لێی سودمەند بێ. [پەیگڵ] ھەروەک کرانەوەی بازنەی ھەوا بۆ پاڵەوانێتی باڵندەکان، زمان بازنەی هەرەوەزی بۆ پاڵەوانێتی مرۆڤەکان کردەوە. هەمو قسەکەرەکانمان لە ئاستی بەرزی بوارەکانیانن، و لەگەڵ ئەمەشدا لە ئاستی بەرزی زمانیش زۆرێک لەو ناوەڕۆکانەی ئەوان بەکاری دەھێنن ناتوانی لە فەرهەنگ بیاندۆزیتەوە. لەڕاستیدا زۆر گەڕانی وردی پێویستە تا ئاخاوتنێکی تێد وەربگێڕیت. بەپێی ئەوەی تاچەند تەکنیکیە، و چەند وشە ھەیە بۆ گەڕان. دەگونجێت ١٠ کاتژمێر بخایەنێت. دەچم و دەخوێنمەوە سەبارەت بە قسەکەرەکان، پەرتووکەکانیان، ئەوکات ھەموو بابەتەکە تێدەگەم. بەھۆی ئەم کۆمەڵە وەرگێڕانە، ئێمە دەتوانین مەزنترین بیرۆکەکان بدۆزینەوە لەڕێی قسەکەری ھەر زمانێکەوە و بیانھێنین بۆ جیھانی زمانی ئینگلیزی و زیاتریش. من وەرگێڕان دەکەم چونکە دەمەوێ خەڵکی زۆرتر بگەن بە بیرۆکەکە، ئەم کارە بەخشندەییە لەلایەن کۆمەڵێک لە خەڵکیەوە، تەنها بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاری. بۆ ئیلھامدان بە مرۆڤ، بۆ پێدانی هیوا. بە هەندێ خەڵک ئەمە زۆر شت دەگۆڕێ لە جیهاندا.