نزیکی دە ساڵە کە لە TED گۆرانی دەڵێم، زۆر بە دەگمەن گۆرانی نوێی خۆم گووتوە. ئەمە لەبەر ئەوە بووە هیچ گۆرانیەکم نەبوو (پێکەنین) چونکە بە چەند پڕۆژەیەک سەرقاڵ بووم، یەکێکیان ئەمەیە، The Nutmeg. کەشتێکی ڕزگارکەری 1930ـیەکانە، کە لە پاخچەکەمدا نوێیم کردۆتەوە لە خانووەکەم لە کەنارەکانی ئینگلاند. هەر بۆیە، ئێستا، کاتێک سەهۆڵەکەکانی بەستەڵەکی باکور دەتوێتەوە، ستۆدیۆکەم وەک کەشتییەکەی نوح بەرز دەبێتەوە، بەسەر ئاوی دونیا ژێر ئاو کەوتوو دەکەوم وەک کەسایەتی ڕۆمانی J.G. Ballard. لە ڕۆژدا، Nutmeg وزە لە ڕێگەی پانێڵەکانی سەر کەشتییەکە کۆ دەکاتەوە، و لە تۆڕبینی ٤٥۰ واتی بەرز کراوەتەوە بۆ دار ئاڵا. بۆیە کاتێک شەو دادێت، ڕێژەیەکی زۆری وزەم کۆ کردۆتەوە کە دەتوانم Nutmeg وەک چرایەکی ڕێنیشاندەر ڕووناک بکەمەوە. هەر بۆیە دەتوانم بچمە وێ تاکو کاتە زووەکانی بەیانی، و لەسەر گۆرانیەکی نوێ کار بکەم هاوڕێیان، دەمەوێت ئەم مۆسیقایە بۆ ئێوە بژەنم. ئەگەر خوازیارن یەکەم کەس بن کە گوێگری بن. (چەپڵە ڕێزان) دەربارەی گەشتەکەی بێڵییە. بەم شێوەیە دەستی پێ کرد، لە شەوێکی ۱۹٤۷، ئەو بۆشایی بەرجەستەی جێهێشت و تەواوی شەوەکە وون ببوو، تاکو لە بەیانییەکە دەرکەوتەوە. بەڵام دەزانم لە کوێ بوو. لە کەشتی ڕزگارکەرەکەی من بوو. و زۆر سەرنج ڕاکێش بوو. (مۆسیقا) ♫ بێڵی بە هێمنی دزەی کرد♫ ♫بۆ ناو بازووی بێدارم♫ ♫گەرم وەک گورزەیەکی ڕووناکی خۆر♫ ♫میوەیەکی سەیرە♫ ♫ شیرین وەک خۆڵ و زبڵ♫ ♫لە بەر دەرەگەی سەکۆ تۆقی بوو♫ ♫هۆڵی کارنیە ♫ ♫دەنگبێژی بەناوبانگی جاز : گەن ئوڵ♫ ♫باڵەخانەکەی بە ژەنینەکەی بەرز کردەوە♫ ♫جەستە و ڕووحیش♫ ♫لەسەر خشپە خشپ♫ ♫ ئەم شەو پیانۆ چەقی گرت بوو ♫ ♫چونکە مانگ♫ ♫تاکە گەواهیدەرمە♫ ♫هەناسەی دەدا♫ ♫لە گوێچکەکانم♫ ♫ئەم جارە خۆشەویستیە♫ ♫بەڵام خۆشەویستی چەکێکی پڕە♫ ♫بەرەبیان ڕۆشت♫ ♫لەسەر ڕووبارە بەستووەکە، ماڵەوە♫ ♫من و جۆنی ۆڵکە♫ ♫سەدەیەکی نوێمان بینی♫ ♫بە تەنها♫ ♫لەگەڵم بمێنەوە♫ ♫دووبارە ئەمشەو♫ ♫بێڵی، کات♫ ♫کات فێڵزانێکی بە توانایە♫ ♫هێشتا زایەڵەیە♫ ♫لە دڵەوە دەڵێم♫ ♫ئەمە خۆشەویستییە♫ (چەپڵە ڕێزان)