حەز دەکەم چیرۆکێکتان بۆ بگێڕمەوە سەبارەت بە مەرگ و تەلارسازی. سەد ساڵێک لەمەوبەر، زیاتر بە دەرد دەمردین. بۆ نموونە هەوکردنی سی، گەر دەردەکان بەردەوام بوونایە، ئەوا بە زوویی لەناودەچووین. لە ماڵەوە دەمردین، لە پێخەفەکانماندا، لە ناو خێزانەکانمان، هەرچەندە ئەوە هەڵبژێرێکی ناچاری بوو چوون زۆربەی خەڵکی پێویستیان بە چاودێری پزیشکی بوو. دواتر لەسەدەی بیستدا زۆر شت گۆڕان. دەرمانی نوێمان پەرەپێدا وەک پەنسیلین و توانیمان دژی نەخۆشییە درمەکان بەکاریان بهێنین. ئامێری تەکنەلۆجیای نوێی پزیشکی داهێنرا وەک تیشک. لەبەر ئەوەی گەورە و گران بوون، پێویستمان بە بینای گەورە بوو بۆ ئەو ئامێرانە، دواتر بوون بە نەخۆشخانە مۆدێرنەکانمان. لە دوای جەنگی جیهانی دووەم، چەند وڵاتێک سیستەمی تەندرووستی جیهانیان پەرەپێدا تا هەموو کەس بەکاری بهێنێت. ئەنجامیش ئەوەبوو کاتی ژیان زیادی کرد بۆ ٤٥ لە سەرەتای سەدەدا بۆ ئەمڕۆ کە دوو هێندەیە. سەدەی بیستەم کاتی گەشبینیەکی گەورە بوو لە بارەی بەدەستهێنانەکانی زانستەوە، بەڵام کاتێک هەموو تەرکیزەکان لەسەر ژیان بوون، مردن لەیاد چووەوە، تەنانەت نزیکبوونەوەمان لە مردن زۆر دراماتیکی گۆڕا. ئێستا، من تەلارسازێکم، ساڵ و نیوێکە لەم گۆڕانکاریانە دەکۆڵمەوە و چ مانایەک دەدەن بۆ تەلارسازی لەبارەی مەرگ و مردنەوە. ئێمە ئێستا زیاتر بە شێرپەنجە و نەخۆشی دڵ دەمرین، واتە زۆر لە ئێمە ماوەیەکی زۆرە نەخۆشییە درێژخایەنەکانمان هەیە لە کۆتای ژیانماندا. لەو ماوەیەدا کاتێکی زۆر لە نەخۆشخانە و خان و ماڵە چاودێریەکان بەسەر دەبەین، پێش ئەوەی بێینە ناو نەخۆشخانە مۆدێرنەکانمانەوە. ئەزانن ئەو ڕووناکییە فلۆریانە و مەڕمەڕە بێکۆتاکان و ئەو ڕیزە کورسیە ناخۆشانە. تەلارسازی نەخۆشخانە ناوبانگێکی خراپی بەدەست هێناوە. بەڵام شتە سەرسوڕهێنەرەکە ئەوەیە کە، پێشتر نەخۆشخانەکان وانەبوون. ئەمە L'Ospedale degli Innocenti ە ، ساڵی ١٤١٩ لەلایەن بورنولاسکی درووست کراوە یەکێک لە ناودارترین و کاریگەردارترین تەلارسازی سەردەمی خۆی بووە. کاتێ لەم بینایە دەڕوانم و بیر لە نەخۆشخانەکانی ئەوڕۆ دەکەمەوە، ئەوەی سەرسامم دەکات بەرزویستی بیناکەیە. بەڕاستی بینایەکی مەزنە. ئەم کراوانەی هەیە لە ناوڕاستدا تا هەموو ژوورەکان ڕووناکی خۆر و هەوای نوێیان هەبێت، ژوورەکان گەورەن و بنمیچی بەرزیان هەیە، و نەخۆشەکانی زیاتر هەست بە ئارامی دەکەن. جوانیشە. بە ڕێگەیەک، ئێمە بیرمان چووەوە کە ئەمە شیاوە بۆ نەخۆشخانە. گەر بینای باشترمان بوێت کە تێیدا بمرین، دەبێت لەبارەیەوە بدوێین، چوونکە دەزانین بابەتی مەرگێکی نائارام، لەسەری نادوێین، و پرسیار ناکەین ئێمە وەک کۆمەڵ چەندێک لە مەرگ نزیکبووینەتەوە. یەکێک لە شتەکان کە زۆر سەرنجی ڕاکێشام لە توێژینەوەکەمدا، چۆنیەتی گۆڕانی ڕاستەقینەی بارودۆخکە بوو. ئەمە یەکەمین سوتێگەبوو لە بەریتانیا، کە لە ساڵی ١٨٧٠ دا درووستکرا. کە بۆ یەکەم جار بنیاتنرا دووچاری ناڕەزایی گوندنشینەکان بوو. سوتێنگە لەدیدی کۆمەڵەوە پەسەند نەبوو، لەسەدا ٩٩.٨ ی خەڵکی دەنێژران. تەنها سەد ساڵ دواتر، سێ چارەکی ئێمە دوای مردن دەسوتێنرێین. خەڵکی کراوەن بۆ قبوڵکردنی گۆڕینی شتەکان گەر چانسێکیان پێبدرێت لە بەرەیانەوە بدوێن. جا ئەم وتووێژە دەربارەی مەرگ و تەلارسازیەوە ئەوەبوو کە دەستم پێی کرد کاتێک یەکەمین پێشەنگام لەسەری کرد. لە ڤێنس، لە حوزەیراندا، لە ژێر ناونیشانی ''مەرگ لە ڤێنس.'' وا دیزاین کرابوو تەواو ئاسوودەبێت تا خەڵکی وردە وردە ڕادەکێشران بۆی. ئەمە یەکیکە لە پیشاندراوەکان، کە نەخشەیەکی دوولایەنەی لەندەنە ئەوە پیشاندەدات چەندێک خانووبەرە هەیە لە شارەکەدا وازهێنراوە لە مەرگ و مردن، و کە دەستت لەسەر نەخشەکە دەجوڵێنیت، ناوی خانووبەرە ڕاستەقینەکان، بیناکان و گۆڕستانەکان پیشاندراون . و یەکێکی دی لە پیشاندراوەکان زنجیرەیەک پۆستکاردبوون کە خەڵکی دەیانتوانی لەگەڵ خۆیان بیبەن. و ماڵی خەڵکی و نەخۆشخانەکان پیشاندرابوون و گۆڕستانەکان و مردوخانەکان، و چیرۆکی بۆشایی جیاواز دەڵێن ئەمە ئەوەیە کە پێیدا تێپەردەبین لە لایەکی مەرگدا. ویستمان ئەوە پیشانبدەین ئەو شوێنەی لێی دەمرین کلیلێکە بۆ ئەوەی کە چۆن دەمرین. نامۆترین شت بریتیبوو لەو کاردانەوەی سەردانکەرەکان بۆ پێشەنگاکە، بەتایبەت کارە دەنگ و وێنەکان. خەڵک هەبوو سەمایان دەکرد و ڕایاندەکرد و بازیان دەدا هەوڵیان دەدا پێشەنگاکە چالاک بکەن لە ڕێی جیاوازەوە، و لە خاڵێکی دیاریکراودا، دەوەستان و بریان دەکەوتەوە لە پێشەنگایەکن ،دەربارەی مەرگ ڕەنگە ئەمە مامەڵەیەکی باش نەبێت. بەڵام لە ڕاستیدا دەپرسم تەنها ڕێگەیەک هەیە تا لەلای مەرگ پەیڕەوی بکەین؟ گەر نییە، داوا دەکەم بیر بکەنەوە دەربارەی ئەوەی مردنی باش چییە، و بیردەکەنەوەتان چۆنە کە تەلارسازی پشتگیری مردنێکی باش بکات، لەوە ناچێت لەمە کەمتر بێت و لەمەش زۆرتر بێت؟ سوپاس بۆ ئێوە چەپڵەڕێزان.