WEBVTT 00:00:01.014 --> 00:00:02.435 سڵاوتان لێبێت، هه‌موو لایه‌ك. 00:00:02.435 --> 00:00:06.449 شه‌ره‌فمه‌ندم كه‌ لێره‌م قسه‌تان بۆ بكه‌م، 00:00:06.473 --> 00:00:11.656 و ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌مه‌وێت له‌باره‌ی قسه‌ بكه‌م به‌خت و دادپه‌روه‌ریی و 00:00:11.680 --> 00:00:13.902 ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌یه‌ كه‌ له‌ نێوانیاندایه‌. NOTE Paragraph 00:00:14.373 --> 00:00:15.530 چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا، 00:00:15.554 --> 00:00:18.952 قوتابییه‌كی پێشووترم په‌یوه‌ندی پێوه‌ كردم 00:00:18.976 --> 00:00:21.014 بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی كچه‌كه‌ی. 00:00:21.038 --> 00:00:23.657 واده‌ركه‌وت كه‌ كچه‌كه‌ی له‌ دوا قۆناغی ئاماده‌یی بوو، 00:00:23.657 --> 00:00:28.521 زۆر حه‌زی ده‌كرد بۆ سوارتمۆر پێشكه‌ش بكات، 00:00:28.545 --> 00:00:30.671 ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ وانه‌م تیا ده‌گوته‌وه‌، 00:00:30.671 --> 00:00:35.323 و ویستی ڕای من بزانێت كه‌ ئایا ده‌توانێت بچێته‌ ئه‌و شوێنه‌. 00:00:35.347 --> 00:00:39.681 سوارتمۆر قوتابخانه‌یه‌كه‌ چوونه‌ ناوی كه‌ زۆر زه‌حمه‌ته‌ . 00:00:39.705 --> 00:00:42.522 بۆیه‌ پێم گوت،"زۆرباشه‌، له‌ باره‌ی كچه‌كه‌ت قسه‌م بۆ بكه‌." 00:00:42.522 --> 00:00:44.135 ئه‌ویش له ‌باره‌یه‌وه‌ بۆم دوا، 00:00:44.159 --> 00:00:46.706 نمره‌كانی چۆن بوون، 00:00:46.730 --> 00:00:49.366 چالاكییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خوێندنی. 00:00:49.390 --> 00:00:51.446 وه‌كو ئه‌ستێره‌یه‌ك ده‌ركه‌وت، 00:00:51.470 --> 00:00:53.580 منداڵێكی ته‌واو نایاب. 00:00:54.119 --> 00:00:56.164 بۆیه‌ گوتم، "ئه‌فسانه‌یی دیاره‌. 00:00:56.188 --> 00:00:58.850 له‌و جۆره‌ قوتابیانه‌ ده‌چێت كه‌ 00:00:58.874 --> 00:01:02.140 سوارتمۆر حه‌زی لێیه‌ وه‌ریان بگرێت." 00:01:02.164 --> 00:01:05.428 ئه‌و گووتی، "زۆرباشه‌، ئه‌مه‌ مانای وایه‌ كه‌ وه‌رده‌گیرێت؟" 00:01:06.035 --> 00:01:08.034 منیش وتم، "نه‌خێر. 00:01:08.762 --> 00:01:13.042 شوێنی پێویست له‌ پۆله‌كانی سوارتمۆر نییه‌ 00:01:13.066 --> 00:01:14.757 بۆ هه‌موو كه‌سێك كه‌ باشه‌. 00:01:14.781 --> 00:01:18.764 شوێنی ته‌واو له‌ هارڤارد یان یه‌یڵ یان پرینستۆن یان ستانفۆرد نییه‌. 00:01:18.788 --> 00:01:23.256 شوێنی ته‌واو له‌ گووگڵ یان ئه‌مه‌زۆن یاخود ئه‌پڵ نییه‌. 00:01:23.280 --> 00:01:28.100 شوێنی ته‌واو له‌ كۆنفرانسه‌كانی TED نییه‌. 00:01:28.124 --> 00:01:30.340 ژماره‌یه‌كی ئێجگار زۆر خه‌ڵكی باش هه‌ن، 00:01:30.364 --> 00:01:33.478 و هه‌ندێكیان ناتوانن ئه‌نجامی بده‌ن." 00:01:34.621 --> 00:01:37.207 بۆیه‌ گو,تی، "باشه‌، پێویسته‌ چی بكه‌ین؟" 00:01:38.073 --> 00:01:40.956 منیش گوتم، "ئه‌مه‌ پرسیارێكی زۆر باشه‌." NOTE Paragraph 00:01:41.833 --> 00:01:44.100 پێویسته‌ چی بكه‌ین؟ 00:01:44.124 --> 00:01:48.185 و ده‌زانم كۆلێژ و زانكۆكان چییان كردووه‌. 00:01:48.209 --> 00:01:51.146 له‌ پێناو دادپه‌روه‌ریی، 00:01:51.170 --> 00:01:56.113 ئه‌وه‌ی ئه‌نجامیان داوه‌ به‌رده‌وام بوون له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پێوانه‌یی 00:01:56.137 --> 00:02:02.230 چونكه‌ دادپه‌روه‌رانه‌ نییه‌ كه‌سانی كه‌متر شایسته‌ وه‌ربگریت و 00:02:02.254 --> 00:02:04.841 كه‌سه‌ زیاتر شایسته‌كان ڕه‌تبكه‌یته‌وه‌، 00:02:04.865 --> 00:02:09.141 بۆیه‌ به‌رده‌وام ده‌بیت له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی پێوانه‌كان 00:02:09.165 --> 00:02:11.578 تاكو به‌ ڕاده‌یه‌ك به‌رزده‌بنه‌وه‌ كه‌ ده‌توانیت 00:02:11.578 --> 00:02:15.684 ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ قوتابییه‌ وه‌ربگریت كه‌ بۆت ده‌گونجێت. NOTE Paragraph 00:02:15.708 --> 00:02:22.186 و ئه‌مه‌ هه‌ستی زۆر له‌ خه‌ڵكی بریندار ده‌كات له‌باره‌ی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ریی. 00:02:22.210 --> 00:02:25.188 له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریكی خه‌ڵكی بیروڕای جیاوازیان هه‌یه‌ 00:02:25.212 --> 00:02:28.995 له‌باره‌ی مانایی ئەم جۆره‌ كرداره‌ یه‌كسانیانانە، 00:02:29.019 --> 00:02:32.813 به‌ڵام وای بۆده‌چم كه‌ شتێك هه‌یه‌ زۆربه‌ی كه‌سه‌كان له‌سه‌ری ڕازین، 00:02:32.837 --> 00:02:35.927 كه‌ له‌ سیسته‌مێكی یه‌كسانیی، سیسته‌مێكی دادپه‌روه‌ریی، 00:02:35.951 --> 00:02:38.006 خه‌ڵك ئه‌و شته‌ به‌ده‌ست دێنن كه‌ شایه‌نین. NOTE Paragraph 00:02:38.322 --> 00:02:40.994 و ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ قوتابییه‌كه‌ی پێشوومم ده‌گوت 00:02:41.018 --> 00:02:45.160 ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دێته‌ سه‌ر وه‌رگیران له‌ كۆلێژ، 00:02:45.184 --> 00:02:49.294 ئه‌وه‌ ڕاست نییه‌ كه‌ خه‌ڵك ئه‌و شته‌ به‌ده‌ست دێنن كه‌ شایه‌نین. 00:02:49.318 --> 00:02:52.828 هه‌ندێك كه‌س ئه‌وه‌ به‌ده‌ست دێنن كه‌ شایه‌نین، و هه‌ندێكی تریش نه‌خێر، 00:02:52.852 --> 00:02:56.002 بارودۆخه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌یه‌. NOTE Paragraph 00:02:56.026 --> 00:02:59.649 كاتێك داواكارییه‌كان به‌رزده‌كه‌یته‌وه‌ هه‌روه‌ك كۆلێژه‌كان، 00:02:59.673 --> 00:03:02.673 ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌یت خوڵقاندنی پێشبڕكێیه‌كی شێتانه‌یه‌ 00:03:02.697 --> 00:03:05.062 له‌ نێوان قوتابیانی قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی، 00:03:05.086 --> 00:03:08.384 چونكه‌ به‌س نییه‌ باش بیت، 00:03:08.408 --> 00:03:10.411 به‌س نییه‌ ته‌واو باش بیت، 00:03:10.435 --> 00:03:14.111 پێویسته‌ له‌ هه‌موو كه‌سێكی تر باشتر بیت كه‌ ئه‌وانیش پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. 00:03:14.135 --> 00:03:16.302 ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌مه‌ ئه‌نجامی داوه‌، 00:03:16.326 --> 00:03:18.108 یاخود یارمه‌تیده‌ر بووه‌ تیایدا، 00:03:18.132 --> 00:03:21.680 جۆرێكه‌ له‌ په‌تای نیگه‌رانیی و خه‌مۆكیی 00:03:21.704 --> 00:03:25.138 كه‌ هه‌رزه‌كاره‌كانمان تێكده‌شكێنێت. 00:03:25.162 --> 00:03:28.491 به‌و جۆره‌ پێشبڕكێیانه‌ نه‌وه‌یه‌ك له‌ناو ده‌به‌ین. NOTE Paragraph 00:03:28.890 --> 00:03:30.660 كه‌ بیرم له‌مه‌ ده‌كرده‌وه‌، 00:03:30.684 --> 00:03:33.743 بۆم ئاشكرا بوو كه‌ ڕێگه‌یه‌ك هه‌یه‌ بۆ چاره‌كردنی ئه‌م كێشه‌یه‌. 00:03:34.096 --> 00:03:35.877 ده‌توانین ئه‌مانه‌ بكه‌ن: 00:03:37.056 --> 00:03:39.573 كاتێك خه‌ڵك داواكاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن بۆ كۆلێژ، 00:03:39.597 --> 00:03:45.481 جیاكاری ده‌كه‌ین له‌ نێوان ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌واو باشن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو بن 00:03:45.505 --> 00:03:47.324 و ئه‌وانه‌ش كه‌ ته‌واو باش نین، 00:03:47.348 --> 00:03:50.889 ئه‌وانه‌ش ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ته‌واو باش نین تا سه‌ركه‌وتوو بن، 00:03:50.913 --> 00:03:54.646 دواتر هه‌موو ئه‌وانیتر هه‌ڵده‌گرین و ناوه‌كانیان ده‌خه‌ینه‌ ناو كڵاوێك، 00:03:54.670 --> 00:03:56.962 به‌ هه‌ڕه‌مه‌كی ده‌ریان ده‌هێنین 00:03:56.986 --> 00:03:58.921 و وه‌ریان ده‌گرین. 00:03:58.945 --> 00:04:02.548 به‌ مانایه‌كی تر، وه‌رگرتن له‌ كۆلێژ به‌ یانسیب ئه‌نجام ده‌ده‌ین، 00:04:02.572 --> 00:04:08.224 ڕه‌نگه‌ داواكاری كار له ‌ڕێی یانسیب پێشكه‌ش ده‌كه‌ین له‌ كۆمپانیا ته‌كنه‌لۆژییه‌كان، 00:04:08.248 --> 00:04:09.629 و -- بیرۆكه‌كه‌ وه‌رناگیرێت-- 00:04:09.629 --> 00:04:14.024 ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه‌ بڕیاربده‌ین كه‌ كێ بانگهێشت بكرێت بۆ قسه‌كردن له‌ TED 00:04:14.048 --> 00:04:15.276 به‌ یانسیب. NOTE Paragraph 00:04:15.672 --> 00:04:17.676 ئێستا، به‌هه‌ڵه‌ لێم تێمه‌گه‌ن، 00:04:17.700 --> 00:04:22.206 یانسیبێكی له‌و جۆره‌ ناڕه‌وایی ڕیشه‌كێش ناكات. 00:04:22.230 --> 00:04:26.410 هێشتاش كه‌سانێكی زۆر هه‌ن كه‌ ئه‌وه‌ به‌ده‌ست ناهێنن كه‌ شایه‌نین. 00:04:26.434 --> 00:04:28.568 به‌ڵام لانی كه‌م ئه‌مه‌ ڕاشكاوانه‌یه‌. 00:04:28.592 --> 00:04:34.738 ناڕه‌وایی وه‌كو خۆی ئاشكرا ده‌كات له‌ بری نیشاندانی شتێكی دیكه‌، 00:04:34.762 --> 00:04:37.964 باڵۆنه‌ سه‌یره‌كه‌ی په‌ستان په‌نچه‌رده‌كات 00:04:37.988 --> 00:04:42.170 كه‌ ئێستا قوتابیانی قوتابخانه‌ی ئاماده‌ییمان له‌ ژێری ده‌ژین. NOTE Paragraph 00:04:42.847 --> 00:04:46.673 بۆیه‌ بۆچی ئه‌و پێشنیاره‌ ته‌واو ژیرانه‌یه‌، 00:04:46.697 --> 00:04:48.892 گه‌ر بۆخۆمی بڵێم، 00:04:48.916 --> 00:04:51.165 هیچ مشتومڕێكی جددی له‌سه‌ر ناكرێت؟ 00:04:51.776 --> 00:04:53.215 وابزانم هۆكاره‌كه‌ی ده‌زانم. 00:04:53.663 --> 00:04:56.522 وابزانم ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ڕقمان له‌و بیرۆكه‌یه‌ ده‌بێته‌وه‌ كه‌ 00:04:56.546 --> 00:05:03.092 شته‌ زۆر گرنگه‌كان له‌ ژیان له‌وانه‌یه‌ به‌هۆی به‌خت یان به‌ ڕێكه‌وت ڕوو بده‌ن، 00:05:03.116 --> 00:05:07.544 كه‌ شته‌ زۆر گرنگه‌كانی ژیانمان له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نین. 00:05:07.544 --> 00:05:09.151 ڕقم له‌و بیرۆكه‌یه‌ ده‌بێته‌وه‌. 00:05:09.151 --> 00:05:12.373 جێگه‌ی سه‌رسوڕمان نییه‌ كه‌ خه‌ڵك ڕقیان له‌و بیرۆكه‌یه‌ ده‌بێته‌وه‌، 00:05:12.373 --> 00:05:15.970 به‌ڵام به‌ ساده‌یی كاره‌كان به‌و جۆره‌ ده‌ڕۆن به‌ڕێوه‌. NOTE Paragraph 00:05:16.759 --> 00:05:21.516 پێش هه‌موو شتێك، وه‌رگیران له‌ كۆلێژ بۆ خۆی یانسیبه‌. 00:05:21.540 --> 00:05:25.296 كاره‌كه‌ ته‌نیا ئه‌وه‌یه‌ كارمه‌ندانی وه‌رگرتن وا نیشانی ده‌ده‌ن كه‌ به‌م جۆره‌ 00:05:25.296 --> 00:05:27.417 نییه‌. بۆیه‌ با له‌باره‌یه‌وه‌ ڕاستگۆ بین. NOTE Paragraph 00:05:27.417 --> 00:05:28.716 و دووه‌میان، 00:05:28.740 --> 00:05:32.129 وای بۆده‌چم گه‌ر ئه‌وه‌مان په‌سه‌ند بكردبایە ئه‌مه‌ یانسیب بوو، 00:05:32.153 --> 00:05:36.575 پاڵی پێوه‌ده‌ناین بۆ دانپێدانان به‌ گرنگیی به‌ختی باش 00:05:36.599 --> 00:05:38.939 له‌ ژیانی زۆربه‌ی زۆرمان. NOTE Paragraph 00:05:38.963 --> 00:05:41.419 من به‌ نموونه‌. 00:05:41.981 --> 00:05:46.688 زۆرترین ڕووداوه‌ زۆر بایه‌خداره‌كان له‌ ژیانی من ڕوویانداوه‌. 00:05:46.712 --> 00:05:47.912 به‌ڕادده‌یه‌كی زۆر، 00:05:47.936 --> 00:05:49.615 به‌هۆی به‌ختی باشه‌وه‌ بووه‌. 00:05:50.779 --> 00:05:54.078 كاتێك له‌ پۆلی حه‌وته‌م بوو، خێزانه‌كه‌م نیویۆركیان جێهێشت 00:05:54.102 --> 00:05:56.519 و چوون بۆ ویچێسته‌ر كاونتی. 00:05:56.543 --> 00:05:58.162 ڕێك له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی خوێندن. 00:05:58.186 --> 00:06:01.456 چاوم به‌ كچێكی گه‌نجی جوان كه‌وت كه‌ دواتر بووه‌ هاوڕێم، 00:06:01.480 --> 00:06:03.873 پاشان بووه‌ باشترین هاوڕێم، 00:06:03.897 --> 00:06:06.789 پاشان بووه‌ خۆشه‌ویستم 00:06:06.813 --> 00:06:09.243 و دواتریش بووه‌ هاوسه‌رم. 00:06:09.267 --> 00:06:11.329 به‌ دڵخۆشییه‌وه‌، ئێستا خێزانمه‌ 00:06:11.353 --> 00:06:13.456 بۆ ماوه‌ی ٥٢ ساڵ. 00:06:13.480 --> 00:06:17.257 بۆ ئه‌م كاره‌ زۆرم ئه‌نجام نه‌داوه‌. ئه‌مه‌ ڕووداوێكی به‌ختدار بوو. NOTE Paragraph 00:06:18.056 --> 00:06:19.525 چووم بۆ كۆلێژ، 00:06:19.549 --> 00:06:25.009 له‌ وه‌رزی یه‌كه‌ممدا، ناوی خۆم تۆماركرد بۆ به‌شی پێشه‌كی ده‌روونناسی. 00:06:25.033 --> 00:06:27.129 ته‌نانه‌ت نه‌مده‌زانی ده‌روونناسی چییه‌، 00:06:27.153 --> 00:06:29.880 به‌ڵام له‌گه‌ڵ خشته‌ی كاره‌كانم و داواكارییه‌كان ده‌گونجا، 00:06:29.904 --> 00:06:31.079 بۆیه‌ ئه‌نجاممدا. 00:06:31.103 --> 00:06:33.429 به‌هۆی به‌خته‌وه‌، وانه‌كه‌ له‌لایه‌ن 00:06:33.453 --> 00:06:38.215 مامۆستایه‌كی ئه‌فسانه‌یی ده‌روونناسی سه‌ره‌تایی ده‌گوتراوه‌. 00:06:38.767 --> 00:06:42.012 له‌به‌ر ئه‌مه‌، بوومه‌ پسپۆڕی ده‌روونناسی. NOTE Paragraph 00:06:42.036 --> 00:06:43.861 چوومه‌ خوێندنی باڵا. 00:06:43.885 --> 00:06:45.765 زۆرم نه‌مابوو ته‌واو بم. 00:06:45.789 --> 00:06:48.546 هاوڕێیه‌كم كه‌ له‌ سوارتمۆر وانه‌ی ده‌گوته‌وه‌ بڕیاریدا 00:06:48.570 --> 00:06:51.373 چیتر كاری پرۆفیسۆری نه‌كات، 00:06:51.397 --> 00:06:54.489 بۆیه‌ وازی هێنا و چوو بۆ خوێندنی پزیشكیی. 00:06:55.072 --> 00:06:57.630 ئه‌و كاره‌ی ئه‌و گرتبووی كرایه‌وه‌، 00:06:57.654 --> 00:07:00.430 من داواكاریم پێشكه‌ش كرد، به‌ده‌ستم هێنا، 00:07:00.454 --> 00:07:02.951 تاكه‌ كار كه‌ داواكاریم پێشكه‌ش كرد بێت بۆی. 00:07:02.975 --> 00:07:06.378 ٤٥ ساڵم به‌سه‌ربرد له‌ وانه‌وتنه‌وه‌ له‌ سوارتمۆر، 00:07:06.402 --> 00:07:10.812 دامه‌زراوه‌یه‌ك كه‌ كاریگه‌ریه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر شێوه‌ی ئه‌زموونی كاركردنم هه‌بوو. NOTE Paragraph 00:07:10.836 --> 00:07:12.879 گه‌ر كۆتا نموونه‌ بده‌م، 00:07:12.903 --> 00:07:16.716 خه‌ریكی باسكردنی هه‌ندێك له‌ كاره‌كانم بووم له‌ نیویۆرك، 00:07:16.740 --> 00:07:20.813 كه‌سێك له ‌نێو جه‌ماوه‌ره‌كه‌دا دوای وتاره‌كه‌م هاته‌ لام. 00:07:20.837 --> 00:07:22.229 خۆی ناساند. 00:07:22.253 --> 00:07:23.878 گوتی، "ناوم كریسه‌. 00:07:23.902 --> 00:07:26.212 ده‌توانیت وتارێك پێشكه‌ش بكه‌یت له‌ TED؟" 00:07:27.370 --> 00:07:30.094 وه‌ڵامی من ئه‌مه‌ بوو، "TED چییه‌." 00:07:31.090 --> 00:07:33.356 ڕاستیه‌كه‌ی، مه‌به‌ستم، ئه‌و پێمی گوت، 00:07:33.380 --> 00:07:37.138 و TED وه‌كو ئێستا نه‌بوو. 00:07:37.138 --> 00:07:38.825 به‌ڵام له‌و چه‌ند ساڵه‌ی نێوانیان، 00:07:38.849 --> 00:07:41.149 ئه‌و وتارانه‌ی له‌ TED پێشكه‌شم كردوون له ‌لایه‌ن 00:07:41.173 --> 00:07:43.756 زیاتر له‌ ٢٠ملیۆن كه‌س سه‌یر كراون. NOTE Paragraph 00:07:44.278 --> 00:07:46.713 كه‌وایه‌ ده‌ره‌ئەنجام، من پیاوێكی به‌به‌ختم. 00:07:46.737 --> 00:07:48.533 له ‌باره‌ی هاوسه‌رگیریم به‌به‌ختم. 00:07:48.557 --> 00:07:50.251 له‌باره‌ی خوێندنم به‌ به‌ختم. 00:07:50.275 --> 00:07:52.403 له‌باره‌ی پیشه‌كه‌م به‌ به‌ختم. 00:07:52.427 --> 00:07:58.441 به‌ به‌ختم سه‌كۆیه‌ك و ده‌نگێكم له‌ شتێكی وه‌كو TED هه‌بێت. NOTE Paragraph 00:07:58.441 --> 00:08:01.037 ئایا شایه‌نی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌م كه‌ به‌ده‌ستمهێناوه‌؟ 00:08:01.037 --> 00:08:03.176 به‌ دڵنیاییه‌وه‌ شایه‌نی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌م، 00:08:03.176 --> 00:08:05.512 هه‌روه‌كو تۆ ڕه‌نگه‌ شیاوی سه‌ركه‌وتنه‌كانت بیت. 00:08:05.512 --> 00:08:10.757 به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خه‌ڵكی شایه‌نی سه‌ركه‌وتنی وه‌كو ئێمه‌ن 00:08:10.781 --> 00:08:12.718 كه‌ به‌ده‌ستیان نه‌هێناوه‌. NOTE Paragraph 00:08:13.620 --> 00:08:16.276 كه‌وایه‌ خه‌ڵكی ئه‌وه‌ی شایه‌نین به‌ده‌ستی دێنن؟ 00:08:16.300 --> 00:08:18.310 ئایا كۆمه‌ڵگه‌ دادپه‌روه‌ره‌؟ 00:08:19.042 --> 00:08:20.754 به‌دڵنیاییه‌وه‌ نه‌خێر. 00:08:20.778 --> 00:08:26.794 كاری جددی و یاریكردن به‌ یاسا گره‌نتی هیچ شتێك ناكات. 00:08:26.818 --> 00:08:31.118 گه‌ر ناچاری ئه‌و جۆره‌ نایه‌كسانییه‌ و 00:08:31.142 --> 00:08:33.718 ناوه‌ڕاستیی به‌ختی باش په‌سه‌ند بكه‌ین، 00:08:33.742 --> 00:08:36.171 له‌وانه‌یه‌ پرسیار له‌ خۆمان بكه‌ین 00:08:36.195 --> 00:08:38.251 چ به‌رپرسیاریتییه‌كمان له‌سه‌ره‌ بۆ ئه‌و 00:08:38.251 --> 00:08:44.056 كه‌سانه‌ی كه‌ وه‌كو پاڵه‌وان ئاهه‌نگیان بۆ ده‌گێڕین له‌ كاتی ئه‌و په‌تایه‌ 00:08:44.080 --> 00:08:47.591 كاتێك خێزانه‌كانیان تووشی نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌ ده‌بن 00:08:47.615 --> 00:08:51.593 بۆ دڵنیا بوون له‌ مانه‌وه‌یان به‌ ته‌واویی و ژیانیان وێران نابێت 00:08:51.617 --> 00:08:55.641 به‌هۆی تێچووی مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌كه‌؟ 00:08:55.665 --> 00:08:59.466 قه‌رزاری چی ئه‌و كه‌سانه‌ین كه‌ به‌رگری ده‌كه‌ن، 00:08:59.490 --> 00:09:02.867 كاری جددی ده‌كه‌ن و كه‌متر به‌ختیان هه‌یه‌ وه‌ك له‌ ئێمه‌؟ NOTE Paragraph 00:09:03.507 --> 00:09:05.641 نزیكه‌ی نیو سه‌ده‌ پێش ئێستا، 00:09:05.665 --> 00:09:09.522 پرۆفیسۆر جۆن ڕاوڵس په‌رتووكێكی نووسی به ‌ناوی "بیردۆزی دادپه‌روه‌ری." 00:09:09.546 --> 00:09:14.808 له‌و په‌رتووكه‌دا، بیرۆكه‌یه‌كی ناساند كه‌ ناوی "تارای نه‌زانیی" لێنا. 00:09:14.832 --> 00:09:16.536 ئه‌و پرسیاره‌ی خستیه‌ڕوو ئه‌وه‌بوو: 00:09:16.536 --> 00:09:22.126 گه‌ر پێگه‌ی خۆت له‌ كۆمه‌ڵگه‌ نه‌زانی، 00:09:22.150 --> 00:09:26.166 ده‌ته‌وێت چ جۆره‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بنیات بنێیت؟ 00:09:26.190 --> 00:09:27.898 ئه‌وه‌ی كه‌ پێشنیازی كرد 00:09:27.922 --> 00:09:30.995 ئه‌وه‌یه‌ له‌ كاتێكدا نازانین گه‌ر بچینه‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك 00:09:31.019 --> 00:09:32.838 له‌ سه‌ره‌وه‌ یاخود خواره‌وه‌، 00:09:32.862 --> 00:09:36.660 ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه‌ كه‌ ته‌واو یه‌كسان بێت، 00:09:36.684 --> 00:09:38.530 تاكو ته‌نانه‌ت بێ به‌خته‌كانیش 00:09:38.554 --> 00:09:43.333 بتوانن ژیانێكی شیاو، بایه‌خدار و پڕ ده‌ستكه‌وت بژیێن. بۆیه‌ NOTE Paragraph 00:09:43.357 --> 00:09:49.338 ئه‌مه‌ بگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ كۆمه‌ڵگەكانتان، ئێوه‌ی به‌به‌خت، خه‌ڵكانی سه‌ركه‌وتوو، 00:09:49.362 --> 00:09:56.340 ئه‌وه‌ی له ‌ده‌ستتان دێت بیكه‌ن بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی ڕیزی ئه‌و كه‌سانه‌ 00:09:56.364 --> 00:10:00.369 ده‌گرین و ئاگامان لێیان ده‌بێت كه‌ هه‌روه‌كو ئێمه‌ شایه‌نی سه‌ركه‌وتنن، 00:10:00.393 --> 00:10:02.269 به‌ڵام وه‌كو ئێمه‌ به‌به‌خت نین. NOTE Paragraph 00:10:02.293 --> 00:10:03.707 سوپاس.