سڵاوتان لێبێت، هه‌موو لایه‌ك.
شه‌ره‌فمه‌ندم كه لێره‌م قسه‌تان بۆ بكه‌م،
و ئه‌وه‌ی كه ده‌مه‌وێت له‌باره‌ی قسه
بكه‌م به‌خت و دادپه‌روه‌ریی و
ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌یه كه
له نێوانیاندایه.
چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا،
قوتابییه‌كی پێشووترم په‌یوه‌ندی پێوه كردم
بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی كچه‌كه‌ی.
واده‌ركه‌وت كه كچه‌كه‌ی
له دوا قۆناغی ئاماده‌یی بوو،
زۆر حه‌زی ده‌كرد بۆ
سوارتمۆر پێشكه‌ش بكات،
ئه‌و شوێنه‌ی كه وانه‌م تیا ده‌گوته‌وه،
و ویستی ڕای من بزانێت كه ئایا
ده‌توانێت بچێته ئه‌و شوێنه.
سوارتمۆر قوتابخانه‌یه‌كه
چوونه ناوی كه زۆر زه‌حمه‌ته .
بۆیه پێم گوت،"زۆرباشه،
له باره‌ی كچه‌كه‌ت قسه‌م بۆ بكه."
ئه‌ویش له باره‌یه‌وه بۆم دوا،
نمره‌كانی چۆن بوون،
چالاكییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خوێندنی.
وه‌كو ئه‌ستێره‌یه‌ك ده‌ركه‌وت،
منداڵێكی ته‌واو نایاب.
بۆیه گوتم، "ئه‌فسانه‌یی دیاره.
له‌و جۆره قوتابیانه ده‌چێت كه
سوارتمۆر حه‌زی لێیه وه‌ریان بگرێت."
ئه‌و گووتی، "زۆرباشه، ئه‌مه مانای وایه
كه وه‌رده‌گیرێت؟"
منیش وتم، "نه‌خێر.
شوێنی پێویست له پۆله‌كانی
سوارتمۆر نییه
بۆ هه‌موو كه‌سێك كه باشه.
شوێنی ته‌واو له هارڤارد یان یه‌یڵ یان
پرینستۆن یان ستانفۆرد نییه.
شوێنی ته‌واو له گووگڵ یان ئه‌مه‌زۆن
یاخود ئه‌پڵ نییه.
شوێنی ته‌واو له
كۆنفرانسه‌كانی TED نییه.
ژماره‌یه‌كی ئێجگار زۆر خه‌ڵكی باش هه‌ن،
و هه‌ندێكیان ناتوانن ئه‌نجامی بده‌ن."
بۆیه گو,تی، "باشه، پێویسته چی بكه‌ین؟"
منیش گوتم، "ئه‌مه پرسیارێكی زۆر باشه."
پێویسته چی بكه‌ین؟
و ده‌زانم كۆلێژ و زانكۆكان چی‌یان كردووه.
له پێناو دادپه‌روه‌ریی،
ئه‌وه‌ی ئه‌نجامیان داوه به‌رده‌وام بوون
له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پێوانه‌یی
چونكه دادپه‌روه‌رانه نییه كه‌سانی
كه‌متر شایسته وه‌ربگریت و
كه‌سه زیاتر شایسته‌كان ڕهتبكهیتهوه،
بۆیه به‌رده‌وام ده‌بیت له
به‌رزكردنه‌وه‌ی پێوانه‌كان
تاكو به ڕاده‌یه‌ك به‌رزده‌بنه‌وه
كه ده‌توانیت
ته‌نیا ئه‌وه‌نده قوتابییه وه‌ربگریت
كه بۆت ده‌گونجێت.
و ئه‌مه هه‌ستی زۆر له خه‌ڵكی بریندار
ده‌كات له‌باره‌ی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ریی.
له كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریكی خه‌ڵكی
بیروڕای جیاوازیان هه‌یه
له‌باره‌ی مانایی ئەم
جۆره كرداره یهكسانیانانە،
به‌ڵام وای بۆده‌چم كه شتێك هه‌یه
زۆربه‌ی كه‌سه‌كان له‌سه‌ری ڕازین،
كه له سیسته‌مێكی یه‌كسانیی،
سیسته‌مێكی دادپه‌روه‌ریی،
خه‌ڵك ئه‌و شته به‌ده‌ست دێنن
كه شایه‌نین.
و ئه‌وه‌ی كه به قوتابییه‌كه‌ی
پێشوومم ده‌گوت
ئه‌وه‌یه كه دێته سه‌ر
وه‌رگیران له كۆلێژ،
ئه‌وه ڕاست نییه كه خه‌ڵك
ئه‌و شته به‌ده‌ست دێنن كه شایه‌نین.
هه‌ندێك كه‌س ئه‌وه به‌ده‌ست دێنن كه
شایه‌نین، و هه‌ندێكی تریش نه‌خێر،
بارودۆخه‌كه به‌م شێوه‌یه‌یه.
كاتێك داواكارییه‌كان به‌رزده‌كه‌یته‌وه
هه‌روه‌ك كۆلێژه‌كان،
ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌یت خوڵقاندنی
پێشبڕكێیه‌كی شێتانه‌یه
له نێوان قوتابیانی قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی،
چونكه به‌س نییه باش بیت،
به‌س نییه ته‌واو باش بیت،
پێویسته له هه‌موو كه‌سێكی تر باشتر بیت
كه ئه‌وانیش پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه ئه‌نجامی داوه،
یاخود یارمه‌تیده‌ر بووه تیایدا،
جۆرێكه له په‌تای نیگه‌رانیی و خه‌مۆكیی
كه هه‌رزه‌كاره‌كانمان تێكده‌شكێنێت.
به‌و جۆره پێشبڕكێیانه
نه‌وه‌یه‌ك له‌ناو ده‌به‌ین.
كه بیرم له‌مه ده‌كرده‌وه،
بۆم ئاشكرا بوو كه ڕێگه‌یه‌ك
هه‌یه بۆ چاره‌كردنی ئه‌م كێشه‌یه.
ده‌توانین ئه‌مانه بكه‌ن:
كاتێك خه‌ڵك داواكاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن
بۆ كۆلێژ،
جیاكاری ده‌كه‌ین له نێوان ئه‌و كه‌سانه‌ی
ته‌واو باشن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو بن
و ئه‌وانه‌ش كه ته‌واو باش نین،
ئه‌وانه‌ش ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه كه ته‌واو
باش نین تا سه‌ركه‌وتوو بن،
دواتر هه‌موو ئه‌وانیتر هه‌ڵده‌گرین و
ناوه‌كانیان ده‌خه‌ینه ناو كڵاوێك،
به هه‌ڕه‌مه‌كی ده‌ریان ده‌هێنین
و وه‌ریان ده‌گرین.
به مانایه‌كی تر، وه‌رگرتن له كۆلێژ به
یانسیب ئه‌نجام ده‌ده‌ین،
ڕه‌نگه داواكاری كار له ڕێی یانسیب پێشكه‌ش
ده‌كه‌ین له كۆمپانیا ته‌كنه‌لۆژییه‌كان،
و -- بیرۆكه‌كه وه‌رناگیرێت--
ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه بڕیاربده‌ین كه كێ
بانگهێشت بكرێت بۆ قسه‌كردن له TED
به یانسیب.
ئێستا، به‌هه‌ڵه لێم تێمه‌گه‌ن،
یانسیبێكی له‌و جۆره ناڕه‌وایی
ڕیشه‌كێش ناكات.
هێشتاش كه‌سانێكی زۆر هه‌ن كه
ئه‌وه به‌ده‌ست ناهێنن كه شایه‌نین.
به‌ڵام لانی كه‌م ئه‌مه ڕاشكاوانه‌یه.
ناڕه‌وایی وه‌كو خۆی ئاشكرا ده‌كات له بری
نیشاندانی شتێكی دیكه،
باڵۆنه سه‌یره‌كه‌ی په‌ستان پهنچهردهكات
كه ئێستا قوتابیانی قوتابخانه‌ی
ئاماده‌ییمان له ژێری ده‌ژین.
بۆیه بۆچی ئه‌و پێشنیاره
ته‌واو ژیرانه‌یه،
گه‌ر بۆخۆمی بڵێم،
هیچ مشتومڕێكی جددی له‌سه‌ر ناكرێت؟
وابزانم هۆكاره‌كه‌ی ده‌زانم.
وابزانم ئه‌وه‌یه كه ڕقمان
له‌و بیرۆكه‌یه ده‌بێته‌وه كه
شته زۆر گرنگه‌كان له ژیان له‌وانه‌یه
به‌هۆی به‌خت یان به ڕێكه‌وت ڕوو بده‌ن،
كه شته زۆر گرنگه‌كانی ژیانمان
له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نین.
ڕقم له‌و بیرۆكه‌یه ده‌بێته‌وه.
جێگه‌ی سه‌رسوڕمان نییه كه
خه‌ڵك ڕقیان له‌و بیرۆكه‌یه ده‌بێته‌وه،
به‌ڵام به ساده‌یی كاره‌كان
به‌و جۆره ده‌ڕۆن به‌ڕێوه.
پێش هه‌موو شتێك، وه‌رگیران له كۆلێژ
بۆ خۆی یانسیبه.
كاره‌كه ته‌نیا ئه‌وه‌یه كارمه‌ندانی
وه‌رگرتن وا نیشانی ده‌ده‌ن كه به‌م جۆره
نییه. بۆیه با له‌باره‌یه‌وه ڕاستگۆ بین.
و دووه‌میان،
وای بۆده‌چم گه‌ر ئه‌وه‌مان په‌سه‌ند
بكردبایە ئه‌مه یانسیب بوو،
پاڵی پێوه‌ده‌ناین بۆ دانپێدانان به
گرنگیی به‌ختی باش
له ژیانی زۆربه‌ی زۆرمان.
من به نموونه.
زۆرترین ڕووداوه زۆر بایه‌خداره‌كان
له ژیانی من ڕوویانداوه.
به‌ڕادده‌یه‌كی زۆر،
به‌هۆی به‌ختی باشه‌وه بووه.
كاتێك له پۆلی حه‌وته‌م بوو،
خێزانه‌كه‌م نیویۆركیان جێهێشت
و چوون بۆ ویچێسته‌ر كاونتی.
ڕێك له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی خوێندن.
چاوم به كچێكی گه‌نجی جوان كه‌وت
كه دواتر بووه هاوڕێم،
پاشان بووه باشترین هاوڕێم،
پاشان بووه خۆشه‌ویستم
و دواتریش بووه هاوسه‌رم.
به دڵخۆشییه‌وه، ئێستا خێزانمه
بۆ ماوه‌ی ٥٢ ساڵ.
بۆ ئه‌م كاره زۆرم ئه‌نجام نه‌داوه.
ئه‌مه ڕووداوێكی به‌ختدار بوو.
چووم بۆ كۆلێژ،
له وه‌رزی یه‌كه‌ممدا، ناوی خۆم تۆماركرد
بۆ به‌شی پێشه‌كی ده‌روونناسی.
ته‌نانه‌ت نه‌مده‌زانی ده‌روونناسی چییه،
به‌ڵام له‌گه‌ڵ خشته‌ی كاره‌كانم و
داواكارییه‌كان ده‌گونجا،
بۆیه ئه‌نجاممدا.
به‌هۆی به‌خته‌وه، وانه‌كه له‌لایه‌ن
مامۆستایه‌كی ئه‌فسانه‌یی
ده‌روونناسی سه‌ره‌تایی ده‌گوتراوه.
له‌به‌ر ئه‌مه، بوومه پسپۆڕی ده‌روونناسی.
چوومه خوێندنی باڵا.
زۆرم نه‌مابوو ته‌واو بم.
هاوڕێیه‌كم كه له سوارتمۆر
وانه‌ی ده‌گوته‌وه بڕیاریدا
چیتر كاری پرۆفیسۆری نه‌كات،
بۆیه وازی هێنا و چوو بۆ خوێندنی پزیشكیی.
ئه‌و كاره‌ی ئه‌و گرتبووی كرایه‌وه،
من داواكاریم پێشكه‌ش كرد، به‌ده‌ستم هێنا،
تاكه كار كه داواكاریم
پێشكه‌ش كرد بێت بۆی.
٤٥ ساڵم به‌سه‌ربرد له وانه‌وتنه‌وه
له سوارتمۆر،
دامه‌زراوه‌یه‌ك كه كاریگه‌ریه‌كی گه‌وره‌ی
له‌سه‌ر شێوه‌ی ئه‌زموونی كاركردنم هه‌بوو.
گه‌ر كۆتا نموونه بده‌م،
خه‌ریكی باسكردنی هه‌ندێك له
كاره‌كانم بووم له نیویۆرك،
كه‌سێك له نێو جه‌ماوه‌ره‌كه‌دا
دوای وتاره‌كه‌م هاته لام.
خۆی ناساند.
گوتی، "ناوم كریسه.
ده‌توانیت وتارێك پێشكه‌ش بكه‌یت له TED؟"
وه‌ڵامی من ئه‌مه بوو، "TED چییه."
ڕاستیه‌كه‌ی، مه‌به‌ستم، ئه‌و پێمی گوت،
و TED وه‌كو ئێستا نه‌بوو.
به‌ڵام له‌و چه‌ند ساڵه‌ی نێوانیان،
ئه‌و وتارانه‌ی له TED پێشكه‌شم كردوون
له لایه‌ن
زیاتر له ٢٠ملیۆن كه‌س سه‌یر كراون.
كه‌وایه دهرهئەنجام، من پیاوێكی به‌به‌ختم.
له باره‌ی هاوسه‌رگیریم به‌به‌ختم.
له‌باره‌ی خوێندنم به به‌ختم.
له‌باره‌ی پیشه‌كه‌م به به‌ختم.
به به‌ختم سه‌كۆیه‌ك و ده‌نگێكم
له شتێكی وه‌كو TED هه‌بێت.
ئایا شایه‌نی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌م
كه به‌ده‌ستمهێناوه؟
به دڵنیاییه‌وه شایه‌نی
ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌م،
هه‌روه‌كو تۆ ڕه‌نگه شیاوی
سه‌ركه‌وتنه‌كانت بیت.
به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی شایه‌نی
سه‌ركه‌وتنی وه‌كو ئێمه‌ن
كه به‌ده‌ستیان نه‌هێناوه.
كه‌وایه خه‌ڵكی ئه‌وه‌ی شایه‌نین
به‌ده‌ستی دێنن؟
ئایا كۆمه‌ڵگه دادپه‌روه‌ره؟
به‌دڵنیاییه‌وه نه‌خێر.
كاری جددی و یاریكردن به یاسا
گره‌نتی هیچ شتێك ناكات.
گه‌ر ناچاری ئه‌و جۆره
نایه‌كسانییه و
ناوه‌ڕاستیی به‌ختی باش په‌سه‌ند بكه‌ین،
له‌وانه‌یه پرسیار له خۆمان بكه‌ین
چ بهرپرسیاریتییهكمان له‌سه‌ره بۆ ئه‌و
كه‌سانه‌ی كه وه‌كو پاڵه‌وان ئاهه‌نگیان
بۆ ده‌گێڕین له كاتی ئه‌و په‌تایه
كاتێك خێزانه‌كانیان تووشی
نه‌خۆشییه‌كی كوشنده ده‌بن
بۆ دڵنیا بوون له مانه‌وه‌یان
به ته‌واویی و ژیانیان وێران نابێت
به‌هۆی تێچووی مامه‌ڵه كردن
له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌كه؟
قه‌رزاری چی ئه‌و كه‌سانه‌ین
كه به‌رگری ده‌كه‌ن،
كاری جددی ده‌كه‌ن و كه‌متر
به‌ختیان هه‌یه وه‌ك له ئێمه؟
نزیكه‌ی نیو سه‌ده پێش ئێستا،
پرۆفیسۆر جۆن ڕاوڵس په‌رتووكێكی نووسی
به ناوی "بیردۆزی دادپه‌روه‌ری."
له‌و په‌رتووكه‌دا، بیرۆكه‌یه‌كی ناساند
كه ناوی "تارای نه‌زانیی" لێنا.
ئه‌و پرسیاره‌ی خستیه‌ڕوو ئه‌وه‌بوو:
گه‌ر پێگه‌ی خۆت له كۆمه‌ڵگه نه‌زانی،
ده‌ته‌وێت چ جۆره كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك
بنیات بنێیت؟
ئه‌وه‌ی كه پێشنیازی كرد
ئه‌وه‌یه له كاتێكدا نازانین
گه‌ر بچینه كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك
له سه‌ره‌وه یاخود خواره‌وه،
ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه كه
ته‌واو یه‌كسان بێت،
تاكو ته‌نانه‌ت بێ بهختهكانیش
بتوانن ژیانێكی شیاو، بایه‌خدار و
پڕ ده‌ستكه‌وت بژیێن. بۆیه
ئه‌مه بگه‌ڕێننه‌وه بۆ كۆمهڵگەكانتان،
ئێوه‌ی به‌به‌خت، خه‌ڵكانی سه‌ركه‌وتوو،
ئه‌وه‌ی له ده‌ستتان دێت بیكه‌ن بۆ
دڵنیابوون له‌وه‌ی ڕیزی ئه‌و كه‌سانه
ده‌گرین و ئاگامان لێیان ده‌بێت كه
هه‌روه‌كو ئێمه شایه‌نی سه‌ركه‌وتنن،
به‌ڵام وه‌كو ئێمه به‌به‌خت نین.
سوپاس.