1 00:00:06,998 --> 00:00:11,978 ھاواری جەماوەر. نەڕەی شێر. بەریەک کەوتنی شمشێر. 2 00:00:11,978 --> 00:00:17,013 لە ٨٠ ی زانییەوە ئەم دەنگانە دەبیستران لە نێو یاریگا گەورەکەوە. 3 00:00:17,013 --> 00:00:18,406 له‌ ساڵێكدا سەدان ڕۆژ، 4 00:00:18,406 --> 00:00:23,076 زیاتر لە ٥٠ ھەزار دانیشتووی ڕۆما و سەردانیکەرانی لە ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانیەوە 5 00:00:23,076 --> 00:00:28,414 یاریگاکەیان پڕ دەکرد بە چوار چین لەسەر یەک بۆ بینینی شەڕی زۆرانبازەکان، ئاژەڵان، 6 00:00:28,414 --> 00:00:31,203 و پێشبڕکێی گالیسکە لە دەوری یاریگاکە. 7 00:00:31,203 --> 00:00:35,582 و بۆ کۆتا قۆناغ، ئاوییان دەڕشتە نێو یاریگاکە 8 00:00:35,582 --> 00:00:39,300 شوێنی نمایشەکەیان پڕ ئاو دەکرد بۆ بینینی گەورەترین نمایشی نێو ھەموو نمایشەکان: 9 00:00:39,300 --> 00:00:41,940 نمایشی جەنگی دەریایی. 10 00:00:41,940 --> 00:00:46,202 داستانی ڕۆمانی، ڕوبەڕوبونەوەی خەیالی پێی دەوترا نەوماکیا، 11 00:00:46,202 --> 00:00:50,149 دەستی پێکرد لە سەردەمی جۆلیۆس سیزار لە سەدەی یەکەمی پێش زاین، 12 00:00:50,149 --> 00:00:53,773 دوای زیاتر لە سەد ساڵ لە دروست کردنی یاریگا گەورەکە. 13 00:00:53,773 --> 00:00:56,778 ئەنجام دەدران لەگەڵ چەند نمایشێکی تری ئاوی 14 00:00:56,778 --> 00:01:00,338 لە ناوچەی ئاوی سروشتی و دروستکراو لە دەوروبەری ڕۆما 15 00:01:00,338 --> 00:01:02,979 ھەتا کاتی ئیمپراتۆر فلاڤیەس ڤیسپەیشن، كه‌ 16 00:01:02,979 --> 00:01:07,869 دەستیکرد بە دروست کردنی یاریگا گەورەکە له‌ ٧٠ی زاینی لە شوێنێک کە پێشتر دەریاچە بوو. 17 00:01:07,869 --> 00:01:12,143 دەیویست یاریگاکە ببێتە ھێمایەک بۆ ھێزی ڕۆما لە جیھانی کۆندا. 18 00:01:12,143 --> 00:01:14,852 و چی ڕێگەیەک باشتر ھەیە بۆ پیشاندانی ئەو ھێزە 19 00:01:14,852 --> 00:01:20,103 لە جەستەی ئاوێک کە دەکرێت وشک بکرێت و پڕ بکرێتەوە بە فەرمانی ئیمپراتۆر؟ 20 00:01:20,103 --> 00:01:25,733 'کوڕەکەی ڤیسپەیشن 'فلاڤیەس تایتەس خەونەکەی باوکی بەدی ھێنا لە ٨٠ ی زاینی 21 00:01:25,733 --> 00:01:29,078 کاتێک غەنیمەکانی شەڕی بەکارھێنا بۆ تەواوکردنی یاریگا گەورەکە 22 00:01:29,078 --> 00:01:33,585 یان وەک ئەوەی لەو کاتەدا بە یاریگای فلەیڤیان ناسراو بوو، 23 00:01:33,585 --> 00:01:39,101 ئاھەنگی کردنەوەی یاریگاکە بریتی بوو لە میھرەجانێکی ١٠٠ ڕۆژی و شەڕی زۆرانبازەکان، 24 00:01:39,101 --> 00:01:42,482 پێشتر بەرنامەڕێژی بۆ کرا بوو کە چالاکیەکانی 25 00:01:42,482 --> 00:01:48,916 میوزیک و، لە سێدارەدانی کراوە، و بێگومان شەڕی زۆرنبازەکانیش لە خۆ بگرێت. 26 00:01:48,916 --> 00:01:52,939 پێچەوانەی یاری لە نێو یاریگا بچوکەکان كه‌ لە لایەن ڕۆمانیە دەوڵەمەندەکانەوە دەکران، 27 00:01:52,939 --> 00:01:57,119 ئەم نمایشە شاھانەییە زۆر تێچووە پشتگیری ئابوری دەکرا لەلایەن ئیمپراتۆرەوە. 28 00:01:57,119 --> 00:02:00,145 نمایشی ئاژەڵە بیانییەکان، نمایشی شانۆیی، 29 00:02:00,145 --> 00:02:03,272 و کێبڕکێ ترسناک و ناوازەکانی نەوماکیا کە ھەموویان دروست کرا بوون 30 00:02:03,272 --> 00:02:06,174 بۆ بەھێز کردنی متمانە بە ئیمپراتۆری خودا ئاسا، 31 00:02:06,174 --> 00:02:07,874 کە دوای مردنی دەکرێت بە خودا. هێشتا 32 00:02:07,874 --> 00:02:14,214 ئاشکرا نییە چۆن ئەندازیاران یاریگایان پڕ دەکرد لە ئاو بۆ دروست کردنی ئەو نمایشە. 33 00:02:14,217 --> 00:02:18,827 ھەندێک لە مێژوو ناسان بڕوایان وایە کە جۆگەی ئاوی گەورە ڕاکێشراوە بۆ نێو یاریگاکە 34 00:02:18,827 --> 00:02:23,375 ئەوانی تر پێیان وایە سیستەمی ژورەکان و دەرگای عەماراو بەکارھاتووە بۆ وشک کردنەوە، 35 00:02:23,375 --> 00:02:25,594 و پڕ کردنەوەی یاریگاکە. 36 00:02:25,594 --> 00:02:28,673 دەکرێت ئەم ژورانە پڕ کرابێتن لە ئاو پیش نمایشەکان 37 00:02:28,673 --> 00:02:30,861 دواتر بەردرابێتن بۆ پڕ ئاو کردنی شوێنی نمایشەکە 38 00:02:30,861 --> 00:02:35,791 نزیکەی یەک ملیۆن گاڵۆن ئاو، بۆ پڕ کردن بە قوڵایی پێنج پێ ئاو. 39 00:02:35,793 --> 00:02:37,859 بەڵام تەنانەت بەو ھەموو ئاوەشەوە، 40 00:02:37,859 --> 00:02:41,920 ڕۆمانەکان دەبوو بەلەمی بچووکی ژێر تەخت دروست بکەن 41 00:02:41,920 --> 00:02:44,526 تا بەر زەوی یاریگا گەورەکە نەکەون. 42 00:02:44,526 --> 00:02:47,641 درێژی بەلەمەکان لە نێوان ٧ بۆ ١٥ مەتر بوو، 43 00:02:47,641 --> 00:02:51,340 و وا دروست کرا بوون کە لەو بەلەمانە بچن کە لە شەڕی ڕاستی بەکاردێن. 44 00:02:51,340 --> 00:02:55,294 لە کاتی شەڕدا، دوو دەرزەن لەم بەلەمانە سەر ئاو دەکەوتن دەوروبەری یاریگاکە، 45 00:02:55,294 --> 00:03:00,264 زۆرانبازەکان لێیان دەخوڕی کە جلیان وەک دوو لایەنی شەڕە دروستکراوەکە پۆشی بوو. 46 00:03:00,264 --> 00:03:02,532 ئەم شەڕکارانە دەجەنگان لەسەر بەلەمەکانەوە، 47 00:03:02,532 --> 00:03:06,007 دەچوونە ناوی، دەجەنگان، دەخنکان و دوژمنەکانیان لاواز دەکرد 48 00:03:06,007 --> 00:03:09,947 ھەتا ئەو کاتەی یەک کۆمەڵەیان دەمایەوە. 49 00:03:09,947 --> 00:03:14,405 خۆشبەختانە، ھەموو نمایشێکی ئاوی ئەم جۆرە چیرۆکە ترسناکەی تیا نەبوو 50 00:03:14,405 --> 00:03:15,704 لە ھەندێکیاندا، 51 00:03:15,704 --> 00:03:19,690 سەکۆی ژێر ئاو کەوتووەکە کراوە دەبوو بۆ لێخوڕینی گالیسکە بە سەر ئاوەکەیدا 52 00:03:19,690 --> 00:03:24,570 وەک ئەوەی ئەوان خوای دەریایی "تریتۆن" بن کە لەگەڵ ڕۆشتنیدا شەپۆلی دروست دەکرد. 53 00:03:24,570 --> 00:03:28,079 ئاژەڵان دەڕۆشتن بە سەر ئاوەکە، ئەفسانەکان نمایش دەکران لە لایەن بەندکراوە 54 00:03:28,079 --> 00:03:34,167 تاوانباره‌كان، لە شەودا، مەلەوانە ڕوتەکان نمایشیان دەکرد لە بەر ڕوناکی گڕی مەشخەڵدا. 55 00:03:34,167 --> 00:03:38,149 بەڵام سەردەمی یاریگای ئاوی نەمایەوە بۆ ھەمیشە. 56 00:03:38,149 --> 00:03:42,477 شەڕە دەریاییەکان زۆر بەناوبانگ بوون دەریاچە نزیکەکەیان تەرخان کرد بۆی 57 00:03:42,477 --> 00:03:46,094 لەلایەن ئیمپراتۆر دۆمیشن لە سەرەتاکانی ٩٠ یی زاینی. 58 00:03:46,094 --> 00:03:48,835 دەریاچە گەورەکە زۆر باشتر بو بۆ نەوماکیا، 59 00:03:48,835 --> 00:03:52,543 و ھەر زوو یاریگاکە بووش شوێنی ئاژەڵە لە قەفەزکراوەکان 60 00:03:52,543 --> 00:03:56,106 و بەربەستی ئاوی زیاتر دانرا کە ڕێی نەدەدا بە لافاوی زیاتر. 61 00:03:56,106 --> 00:03:57,675 بەڵام بۆ ماوەیەکی کورت، 62 00:03:57,675 --> 00:04:01,074 ئیمپراتۆرەکانی فلەیڤیان باڵادەست بوون بەسەر لافاوی شەڕ و ئاو دا 63 00:04:01,074 --> 00:04:03,794 لە نمایشێکی سەرنج ڕاکێشی پیشاندانی ھێزدا.