0:00:06.998,0:00:11.978 ھاواری جەماوەر. نەڕەی شێر.[br]بەریەک کەوتنی شمشێر. 0:00:11.978,0:00:17.013 لە ٨٠ ی زانییەوە ئەم دەنگانە دەبیستران[br]لە نێو یاریگا گەورەکەوە. 0:00:17.013,0:00:18.406 له‌ ساڵێكدا سەدان ڕۆژ، 0:00:18.406,0:00:23.076 زیاتر لە ٥٠ ھەزار دانیشتووی ڕۆما و [br]سەردانیکەرانی لە ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانیەوە 0:00:23.076,0:00:28.414 یاریگاکەیان پڕ دەکرد بە چوار چین لەسەر یەک[br]بۆ بینینی شەڕی زۆرانبازەکان، ئاژەڵان، 0:00:28.414,0:00:31.203 و پێشبڕکێی گالیسکە لە دەوری یاریگاکە. 0:00:31.203,0:00:35.582 و بۆ کۆتا قۆناغ، ئاوییان دەڕشتە نێو[br]یاریگاکە 0:00:35.582,0:00:39.300 شوێنی نمایشەکەیان پڕ ئاو دەکرد بۆ بینینی [br]گەورەترین نمایشی نێو ھەموو نمایشەکان: 0:00:39.300,0:00:41.940 نمایشی جەنگی دەریایی. 0:00:41.940,0:00:46.202 داستانی ڕۆمانی، ڕوبەڕوبونەوەی خەیالی[br]پێی دەوترا نەوماکیا، 0:00:46.202,0:00:50.149 دەستی پێکرد لە سەردەمی جۆلیۆس سیزار[br]لە سەدەی یەکەمی پێش زاین، 0:00:50.149,0:00:53.773 دوای زیاتر لە سەد ساڵ لە دروست کردنی[br]یاریگا گەورەکە. 0:00:53.773,0:00:56.778 ئەنجام دەدران لەگەڵ چەند[br]نمایشێکی تری ئاوی 0:00:56.778,0:01:00.338 لە ناوچەی ئاوی سروشتی و دروستکراو[br]لە دەوروبەری ڕۆما 0:01:00.338,0:01:02.979 ھەتا کاتی ئیمپراتۆر فلاڤیەس ڤیسپەیشن، كه‌ 0:01:02.979,0:01:07.869 دەستیکرد بە دروست کردنی یاریگا گەورەکە له‌[br]٧٠ی زاینی لە شوێنێک کە پێشتر دەریاچە بوو. 0:01:07.869,0:01:12.143 دەیویست یاریگاکە ببێتە ھێمایەک بۆ ھێزی[br]ڕۆما لە جیھانی کۆندا. 0:01:12.143,0:01:14.852 و چی ڕێگەیەک باشتر ھەیە بۆ[br]پیشاندانی ئەو ھێزە 0:01:14.852,0:01:20.103 لە جەستەی ئاوێک کە دەکرێت وشک بکرێت و[br]پڕ بکرێتەوە بە فەرمانی ئیمپراتۆر؟ 0:01:20.103,0:01:25.733 'کوڕەکەی ڤیسپەیشن 'فلاڤیەس تایتەس [br]خەونەکەی باوکی بەدی ھێنا لە ٨٠ ی زاینی 0:01:25.733,0:01:29.078 کاتێک غەنیمەکانی شەڕی بەکارھێنا[br]بۆ تەواوکردنی یاریگا گەورەکە 0:01:29.078,0:01:33.585 یان وەک ئەوەی لەو کاتەدا [br]بە یاریگای فلەیڤیان ناسراو بوو، 0:01:33.585,0:01:39.101 ئاھەنگی کردنەوەی یاریگاکە بریتی بوو لە[br]میھرەجانێکی ١٠٠ ڕۆژی و شەڕی زۆرانبازەکان، 0:01:39.101,0:01:42.482 پێشتر بەرنامەڕێژی بۆ کرا بوو [br]کە چالاکیەکانی 0:01:42.482,0:01:48.916 میوزیک و، لە سێدارەدانی کراوە، و بێگومان[br]شەڕی زۆرنبازەکانیش لە خۆ بگرێت. 0:01:48.916,0:01:52.939 پێچەوانەی یاری لە نێو یاریگا بچوکەکان كه‌[br]لە لایەن ڕۆمانیە دەوڵەمەندەکانەوە دەکران، 0:01:52.939,0:01:57.119 ئەم نمایشە شاھانەییە زۆر تێچووە[br]پشتگیری ئابوری دەکرا لەلایەن ئیمپراتۆرەوە. 0:01:57.119,0:02:00.145 نمایشی ئاژەڵە بیانییەکان، نمایشی شانۆیی، 0:02:00.145,0:02:03.272 و کێبڕکێ ترسناک و ناوازەکانی نەوماکیا [br]کە ھەموویان دروست کرا بوون 0:02:03.272,0:02:06.174 بۆ بەھێز کردنی متمانە بە[br]ئیمپراتۆری خودا ئاسا، 0:02:06.174,0:02:07.874 کە دوای مردنی[br]دەکرێت بە خودا. هێشتا 0:02:07.874,0:02:14.214 ئاشکرا نییە چۆن ئەندازیاران یاریگایان[br]پڕ دەکرد لە ئاو بۆ دروست کردنی ئەو نمایشە. 0:02:14.217,0:02:18.827 ھەندێک لە مێژوو ناسان بڕوایان وایە کە [br]جۆگەی ئاوی گەورە ڕاکێشراوە بۆ نێو یاریگاکە 0:02:18.827,0:02:23.375 ئەوانی تر پێیان وایە سیستەمی ژورەکان و [br]دەرگای عەماراو بەکارھاتووە بۆ وشک کردنەوە، 0:02:23.375,0:02:25.594 و پڕ کردنەوەی یاریگاکە. 0:02:25.594,0:02:28.673 دەکرێت ئەم ژورانە پڕ کرابێتن لە ئاو [br]پیش نمایشەکان 0:02:28.673,0:02:30.861 دواتر بەردرابێتن بۆ پڕ ئاو کردنی[br]شوێنی نمایشەکە 0:02:30.861,0:02:35.791 نزیکەی یەک ملیۆن گاڵۆن ئاو، بۆ پڕ کردن[br]بە قوڵایی پێنج پێ ئاو. 0:02:35.793,0:02:37.859 بەڵام تەنانەت بەو ھەموو ئاوەشەوە، 0:02:37.859,0:02:41.920 ڕۆمانەکان دەبوو بەلەمی بچووکی ژێر تەخت[br]دروست بکەن 0:02:41.920,0:02:44.526 تا بەر زەوی یاریگا گەورەکە نەکەون. 0:02:44.526,0:02:47.641 درێژی بەلەمەکان لە نێوان ٧ بۆ ١٥ مەتر بوو، 0:02:47.641,0:02:51.340 و وا دروست کرا بوون کە لەو بەلەمانە بچن[br]کە لە شەڕی ڕاستی بەکاردێن. 0:02:51.340,0:02:55.294 لە کاتی شەڕدا، دوو دەرزەن لەم بەلەمانە[br]سەر ئاو دەکەوتن دەوروبەری یاریگاکە، 0:02:55.294,0:03:00.264 زۆرانبازەکان لێیان دەخوڕی کە جلیان [br]وەک دوو لایەنی شەڕە دروستکراوەکە پۆشی بوو. 0:03:00.264,0:03:02.532 ئەم شەڕکارانە دەجەنگان لەسەر بەلەمەکانەوە، 0:03:02.532,0:03:06.007 دەچوونە ناوی، دەجەنگان، دەخنکان و[br]دوژمنەکانیان لاواز دەکرد 0:03:06.007,0:03:09.947 ھەتا ئەو کاتەی یەک کۆمەڵەیان دەمایەوە. 0:03:09.947,0:03:14.405 خۆشبەختانە، ھەموو نمایشێکی ئاوی ئەم[br]جۆرە چیرۆکە ترسناکەی تیا نەبوو 0:03:14.405,0:03:15.704 لە ھەندێکیاندا، 0:03:15.704,0:03:19.690 سەکۆی ژێر ئاو کەوتووەکە کراوە دەبوو[br]بۆ لێخوڕینی گالیسکە بە سەر ئاوەکەیدا 0:03:19.690,0:03:24.570 وەک ئەوەی ئەوان خوای دەریایی "تریتۆن" بن[br]کە لەگەڵ ڕۆشتنیدا شەپۆلی دروست دەکرد. 0:03:24.570,0:03:28.079 ئاژەڵان دەڕۆشتن بە سەر ئاوەکە، ئەفسانەکان[br]نمایش دەکران لە لایەن بەندکراوە 0:03:28.079,0:03:34.167 تاوانباره‌كان، لە شەودا، مەلەوانە ڕوتەکان [br]نمایشیان دەکرد لە بەر ڕوناکی گڕی مەشخەڵدا. 0:03:34.167,0:03:38.149 بەڵام سەردەمی یاریگای ئاوی نەمایەوە[br]بۆ ھەمیشە. 0:03:38.149,0:03:42.477 شەڕە دەریاییەکان زۆر بەناوبانگ بوون[br]دەریاچە نزیکەکەیان تەرخان کرد بۆی 0:03:42.477,0:03:46.094 لەلایەن ئیمپراتۆر دۆمیشن لە سەرەتاکانی[br]٩٠ یی زاینی. 0:03:46.094,0:03:48.835 دەریاچە گەورەکە زۆر باشتر بو بۆ[br]نەوماکیا، 0:03:48.835,0:03:52.543 و ھەر زوو یاریگاکە بووش شوێنی [br]ئاژەڵە لە قەفەزکراوەکان 0:03:52.543,0:03:56.106 و بەربەستی ئاوی زیاتر دانرا کە ڕێی نەدەدا[br]بە لافاوی زیاتر. 0:03:56.106,0:03:57.675 بەڵام بۆ ماوەیەکی کورت، 0:03:57.675,0:04:01.074 ئیمپراتۆرەکانی فلەیڤیان باڵادەست بوون [br]بەسەر لافاوی شەڕ و ئاو دا 0:04:01.074,0:04:03.794 لە نمایشێکی سەرنج ڕاکێشی پیشاندانی ھێزدا.