''سووتان چێژی تێدایە. چێژێکی تایبەتە بینینی خورانی شتەکان بینینی ڕەشبوونی شتەکان و گۆڕانیان.'' فەهرەنایت ٤٥١ بە گڕێکی خرۆشەوە دەست پێدەکات، و بەزوویی فێردەبین چی ‌هەڵدەچێت لە نێو بڵێسەکاندا. ڕۆمانەکەی ڕەی برادبێری جیهانێکمان دەهێنێتە بەرچاو کە کتێبەکان قەدەغەکراون لە هەموو بوارێکی ژیاندا- و خوێندنەوەی تاکەکانیش بەهەمان شێوە ڕێگەپێنەدراوە. قارەمانی ڕۆمانەکە مۆنتاگی ئاگرکوژێنەرەوەیە بەرپرسە لە لەناوبردنی ئەوەی جێماوە. بەڵام خرۆشی ئیشەکەی گومانی لا دروست دەکات، چیرۆکەکە پرسیارگەلێکی گرنگ دەخاتە ڕوو کە چۆن هزری تاک بپارێزرێت لە کۆمەڵگەیەکدا کە ویستی ئازاد، خۆدەربڕین و مەراق تیایدا لە مەترسیدان. لە جیهانی مۆنتاگدا، هۆیەکانی پەیوەندی قۆرغی زانیارییەکان دەکەن، هەموو ئەو توانستانە دەسڕنەوە کە هەن بۆ بیری سەربەخۆ. لە میترۆدا، درووشمەکان گرمەگرمیان دێت لە دیوارەکانەوە. لە ماڵەوە، ژنەکەی مۆنتاگ میڵدرێد شەو و ڕۆژ گوێی بۆ ڕادیۆکە ڕادەگرت، و سێ لای دیواری ژووری میوانیان بە شاشەکان داپۆشراون. لە ئیشیش، بۆنی نەوتی سپی تەنراوە بەسەر هاوڕێکانی مۆنتاگ، کە جگەرەیان دەکێشا و سەگی میکانیکییان بەدوی جرجەکان دەنارد بۆ ئەوەی کاتیان لێ بڕوات. کاتێک زەنگەگە لێیدا، بە تەوژمێک دەهاتنە دەر لە ناو ئامێرە سەلەمەندەر- ئاسا کەیان، هەندێک جار هەموو کتێبخانەکەیان دەسووتاند تا خاپوور دەبێتەوە. بەڵام هەر کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ گڕی لێبەردەدان، وەک ''پەپوولە ڕەشەکان'' جار جار هزری مۆنتاگ ئەو شتە قاچاغانەی ماڵەوەی بە بیر دەهاتەوە کە شاردرابوونەوە. بەرەبەرە، پرسیار دەربارەی سروشتی ئیشەکەی دەکات. مۆنتاگ بۆی دەردەکەوت کە هەردەم هەستی نارەحەتی هەیە- بەڵام وشە وەسفکەرەکانی کەم بوو تا هەستی خۆی دەربڕێت لە کۆمەڵگەدا کە تەنانەت دەستەواژەی ''جارێ لە جاران'' دەکرێت کوشندە بێت. فەهرەنایت ٤٥١ جیهانێک پیشان دەدات کە فەرمانڕەوایی دەکرێت لەلایەن چاودێری، رۆبۆتی، و جیهانی ئەلکترۆنی- و ئەو ڕوانینەی کە پێشبینیکراوە، بەهەمان شێوە لە گرنگی کات دەدوێت. ڕۆمانەکە ساڵی ١٩٥٣ بڵاوکرایەوە، لە گەرمەی شەڕی سارددا. ئەم سەردەمە ترسناکە دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی ترس و تۆقین بەفراوانی بەنێو شوێنی نیشتەجێبوونی برادبێری ئەمریکا، ترسەکە درێژەی هەبوو بەهۆی زانیارییە شاردراوەکان و لێکۆڵینەوە دڕندەکانی حوکمەت. بە دیاریکراوە، ئەم عەقڵیەتە جادووییە ئەو هونەرمەند و نوسەرانەی دەکردە ئامانج کە گومانیان هەبوو هەستی بۆ کۆمەنیزم هەبێت. برادبێری ترسێنرابوو لەم هەڵمەتە کلتورییە. بڕوای وابوو کە چاودێرییەکانی داهاتووی ترسناکتر دەبن، و بیری وێرانبوونی کتێبخانەکەی ئالەگزاندريەی کەوتەوە و کتێب-سوتانی ڕژێمە فاشیستەکان. ئەم پەیوەندییە تەزاندنانەی لە ٤٥١ی فەهرەنایت بینیەوە، کە لەو پلە گەرمییەوە هاتووە کە تێیدا کاغەز دەسووتێت. وردی ئەو پلە گەرمییە، بۆتە جێی پرس، بەڵام ئەوە لە پایەی ڕۆمانەکە کام ناکاتەوە وەک چیرۆکێکی شاکاری دیستۆپییە. چیرۆکە دیستۆپییەکان وەک چەشنێک کاردەکەن لە بەکێشە کردنی سیما کانی چواردەورمان هەن و سەرەنجامەکانیان بە توندی دەهێننە بەرچاویان. لە زۆربەی چیرۆکە دیستۆپییەکاندا، حوکمەت تەنگەژەیی دەسەپێنێتە سەر بابەتە نەویستراوەکان. بەڵام لە فەهرەنایت ٤٥١ دا، مۆنتاگ بۆی دەردەکەوێت کە ئەوە بێباکی کۆمەڵ بوو وایکردبوو ڕژێمە نوێیەکە دەسەڵاتی هەبێت. حوکەمەت تەنها سەرمایەی لە دیقەتە کورت مەوداکاندا بەکاردەهێنا و ئارەزویەکی زۆر بۆ ڕابوردنە بێ هۆشەکان، کەم کردنەوەی جوڵەی بیرۆکەکان بۆ خۆڵەمێش. هەر کە کلتۆر دیارنەما، خەیاڵکردن و خۆدەربڕینیش بەدوییدا دێ. تەنانەت شێوازی وتووێژی خەڵکیش لە سوڕێکی کورت مەودا دەبێت بۆ نمونە کاتێک بەرپرسەکەی مۆنتاگ کاپتن بیتی باس لە گۆڕانی کلتۆری کۆمەڵ دەکات فیلمەکە خێرابکە، مۆنتاگ، بەپەلە. کرتە؟ بڕوانە، چاو، ئێستا، لەپڕ، لێرە لەوێ،گورج،هەنگاو. سەرەوە، خوارەوە، ناوەوە، دەرەوە، بۆچی، چۆن،کێ، چی، لەکوێ، ئێ؟ ئا! گرمە، لێدان! تێهەڵدان، بینگ، بۆنگ، زرمە! هەرس-هەرس، هەرس-هەرس-هەرس سیاسەت؟ ستونێک، دوو ڕستە، مانشێت! دواتر، لەهەوادا، هەموو بزردەبن!'' لەم جیهانە بێبەرەدا، مۆرگان فێربووە چەند زەحمەتە بەگژداچوونەوە، کاتێک کە هیچ نەماوە هەڵوێستەی لەسەر وەربگریت. بەجارێک، فەهرەنایت ٤٥١ وینەیەکی بیری سەربەخۆیە لەسەر لێواری نەمان- و چیرۆكی ڕەوشی کۆمەڵگەیە کە لە بڵێسە و سۆزشی خۆیدایە.