چۆن دەکرێت هەندێک مێرو لە توانایاندا هەیە بەسەر ڕووی گۆمێکی پڕ لە ئاو بڕۆن، بەڵام تۆ بەخێرای بۆ بنەکەی نقوم دەبیت کاتێک هەوڵ دەدەیت بەسەر ئاودا بڕۆیت؟ بۆچی بەشەی سەرەوەی ئاوی دەریاچەکان لە وەرزی زستان دەیبەستێت؟ یەک وشە وڵامی هەموو ئەم پرسیارانەیە ئەوەیش جەمسەریە. ئاو گەردێکی سادەیە لە یەک ئەتۆمی ئۆکسجینی و دوو ئەتۆمی هایدرۆجینی دروست بووە. بەڵام ئاو بۆ ژیان پێویستە. لە ڕاستیدا. ئاو نزیکە ٪٦٠ کێشی جەستەی مرۆڤێکی پێگەیشتوو پێکدێنێت. جەمسەریش لەناو ئەم گەردانەی ئاوداییە بەها بەم مادە باوە دەبەخشێت کەوا بێهاوتای دەکات و ژیانیش بەردەوام دەکات. جەمسەری ئاماژە بە نایەکسانی هاوبەشیکردنی ئەلیکترۆنەکانی ناو گەردێک دەکات. بۆ ئاو، پێکەوە لکانی نێوان ئەتۆمێکی ئۆکسیجینی و دوو ئەتۆمی هایدرۆجینی لەناو تاکە گەرێکی ئاو هەروەکو یاری گوریس ڕاکێشانە لە نێوان یاریزانێکی بەهێز و گەورە و منداڵێکی بچوکی جوان. ئۆکسجین ئەتۆمێکی گەورەترە، پڕۆتۆنی زیاتر لە ناو ئۆکسجین دایە لە چاوە ناوەک کە لە هایدرۆجینداییە. ئەم بارگاویە سالەبە وەکو هێزی جەستەیی کەسێک وان. لە توانایندایە ئەلیکترۆنە بارگاویکراوە موجەب لە بۆندەکە ڕابکێشن. هەروەکو چۆن کەسێک بەهێز دەتوانێت لە یاری گوریس ڕاکێشاندا کەسێک لاوازتر ببەزێنێت. کەواتە ئۆکسجین لە توانایدایە زیاتر لە بەشێکی یەکسانی ئەلیکترۆنەکان ڕابکێشێت. چونکە هایدرۆجین بچووکترە و بێ هێزتریشە، یان پڕۆتۆنی کەمتڕ. یاری ڕاکشانی گوریس دەدۆڕێنێت و کەمتر لە بەشی یەکسانی ئەلکترۆنەکان ڕادەکێشێت. کەواتە، ئۆکسجین لەناو ئاودا وەکو موجەب ڕەفتار دەکات، و هایدرۆجینیش وەکو سالب ڕەفتار دەکات. ئەو بۆندانەی لەناو یەک گەردی ئاودان ناسراون بە بۆندی هاوهێزی جەمسەری. هاوهێزی واتا ئەو ئەلیکترۆنانەی هاوبەشیان پێکراوە. بەڵام، وەک ئەوەی کە فێربووین، جەمسەری واتا ئەم ئەلیکترۆنانەی بە یەکسانی هاوبەشیان پێنەکراوە. لە ئاودا، ئۆکسجین ڕەفتاری موجەبی دەکات و هایدرۆجین ڕەفتاری سالبی دەکات. لەو کاتەوەی موجەب و سالب ڕادەکێشرێن، کەوا ئۆکسجین بۆ ئەتۆمی هایدرۆجینی ڕاکێشراوە بە هاوسێکردنی گەردەکانی ئاو. جۆرێکی تایبەتی پێکهاتەکانی بۆند لە نێوان ئاو و گەردەکاندا ناسراوە بە بۆندی هایدرۆجینی. بۆندەکانی هایدرۆجین لە ئاودا ڕوونادات. دەتوانن لەنێوان گەردەکانی ئاودا پێکبهێنرێن، و مادە جیاوازەکان کەوا جەمسەرین یان ئایۆنین. ئاو لە توانایدایە بە خۆیەوە بلکێت ناسراوە بە یەکگرتن لەکاتێکدا ئاو لە توانایدایە بە مادەیەکی دیکەوە بلکێت ناسراوە بە بەیەکەوەلکان ئێستا، بیر لە پرسیارەکانی سەرەتا بکەوە. یەکەم، بۆچی هەندێک مێرو لە توانایاندایە بەسەر ئاودا بڕۆن؟ جیاوازی ڕووی ئەلکتریکی بەهۆی بۆنده کانی هایدرۆجین چینێکی باریک لەسەر ڕووی ئاوەکە دروست دەکات کەوا بای ئەوەندە بەرگریی پێ دەدات تا مێروەکی کێش سوک بەسەری دابڕوات. ناتوانیت بەسەری دابڕۆیت، چونکە بۆندەکانی هایدرۆجین ئەوەندە بە هێزنین تا ڕات بگرن. بۆچی سەهۆڵ لە ئاوی شل سەرئاو دەکەوێت؟ بۆ زۆربەی مادەکانی تر، دۆخی ڕەقی لە دۆخی شلە چڕترە، بەڵام ئەمە دۆخی ئاو نییە! بۆندەکانی هایدرۆجینی گەردەکانی ئاو دەپارێزن زیاتر لە ئاوی بەستوو لەچاو ئاوی شل. تا ئەو ڕادەیەی گەردە دوورەکان، چڕیان لە ڕەقیان کەمتر دەبێت. هەربۆیە سەهۆڵ نزیکەی 9% لە ئاو کەمتر چرترە، ئەمش واتا سەهۆڵ سەرئاو دەکەوێت هەرلەبەرئەمەشە سەرەوی دەریاچەکان دەیبەستێت و ژیانی ئاوی توانای مانەوەی هەییە، لە زستانی ساردی هەمووساڵێک دا. ئەو جەمسەری گەردی ئاوە و لە ئەنجامی بۆندی هایدرۆجینی کەوا بهای بێهاوتای ئاو تایبەت دەکات. کەوا هۆکاری ئەوەیە ئاو زۆر تایبەتە، لە ناو خانەکانتەوە تا زەریاکانی جیهان سادەیە چونکە ئەمە گەردی جەمسەرییە.