زۆرجار وتراوە چیرۆکەکانی
مێژوو لە لایەن پاڵەوانەکانەوە دەنوسرێت،
بەڵام ئەگەر ئەوە ڕاستە،
چی بەسەر ستەم لێکراوەکان دێت،
و چۆن ھیچ کاتێک دەتوانن
ھیوای شتێکی گەورەتر بخوازن
ئەگەر ھەرگیز چیرۆکی
ڕابردووە شکۆدارەکەیان نەڵێن؟
بە ڕووکەش، من لە پێش ئێوە
وەستاوم تەنیا وەک دروستکەرێکی قوماش،
بەڵام لە ناو دەقی کوتاڵە
کۆنەکان و چنینی نوێ،
من بانگەوازێکی بڵندترم دۆزیەوە.
لەناو کارەکەم وەك نەخشەدانەر،
گرنگی دابین کردنی نوێنەرايەتیم دۆزیەوە
بۆ ئەندامە پەراوێزخراوەکانی
کۆمەڵگاکەمان،
و گرنگی وتنی بێ دەسەڵاترین
کەس لە ناو ئێمە
کە چیتر پێویست ناکات
خۆیان چارەسەر بکەن
بەم جۆرە دەگونجێن لەگەڵ
زۆرینەی چارەسەرنەکراوەکان.
ئەوە وا دەردەکەوێت کە مۆدە،
پەروەردەکردنی زۆرێک لە ئێمە
بێ بایەخ دادەنرێ،
بەڕاستی دەتوانێت ببێت بە
کەرەستەیەک بۆ نەھێشتنی لادان
و پاڵپشتی وێنەی خودی
بە نەشێواندنی خەڵک
ئارەزووی من لە نەخشەدانان وەک
بارھەڵگرێک بۆ گۆڕانە کۆمەڵایەتییەکان
ڕوودەدات بۆ بوون
بە کەسی.
هەروەك نايجيرى ئەمريكى،
دەزانم چەند ئاسانە زاراوەی" ئەفريقى "
دەتوانێ بخزێت لە بوون بە
دەستپێکەرێکی جوگرافی سەرەتایی
بۆ بوون بە ڕسوايەک
بۆ ئێمە و مانان لەم کیشوەرە جوانە،
بوون بە ئەفریقی پابەند بوونە بە کلتور
وە پڕ بوون لە ھیوای نەمر بۆ داھاتوو.
کەواتە لە ھەوڵدان بۆ گۆڕینی
تێبینییە ناماقوڵەکان کە زۆرێک ھەیانە
دەربارەی شوێنی لە دایک بوونم,
من نەخشە بە مەبەستی
گێڕانەوەی چیرۆک بەکاردەھێنم،
چيرۆك دەربارەى شادى،
چيرۆك دەربارەى سەركەوتن،
چیرۆك دەربارەی تێکۆشان
بە درێژایی ئەفریقای ئاوارە.
ئەم چیرۆکانەم گێڕایەوە
وەك ئەرکێکی دوانی بۆ
ڕاستکردنەوەی تۆماری مێژوو،
چونکە، گرنگ نیە ھەریەك
لە ئێمە لە کوێوە ھاتووە،
ھەریەك لە ئێمە مێژوویەکی ئاڵۆزی ھەبوو
کە خێزانەکانمانی بۆ خاکێکی بێگانە بردبوو.
ئەو مێژووانە شێوازی
بینینی ئێمەیە بۆ جیھان،
و قاڵبی لارییەکانیان کرد کە
لەگەڵ خۆمان ھەڵمان گرتبوو.
بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو لاریانە،
کارەکەم وێنەی جوان دەکێشێ
لە بەشە جیاوازەکانی زەوی
و ھونەری چیرۆك دەربارەی گرنگی
شەڕکردن بۆ ھەمەلایەنی.
بۆ نوێکردنەوەی وێنەکان
لە ھونەری ئەوروپی کۆن
و تێکەڵ کردنیان لەگەڵ
جوانییەکانی ئەفریقا،
دەتوانم دەرکەوتنی مرۆڤە
ڕەنگ جیاوازەکان داڕێژمەوە،
پێدانی پلەی شکۆداری
بە ئەوان
کە لە کۆندا نەیان بووە.
ئەم ڕێبازە مێژووی چیرۆکە قبوڵکراوەکانی
ئەفریقییە ناتەواوەکان دەڕووخێنێ،
و ئەوە بیروڕایەك بە خەڵکانی
ڕەنگ جیاواز دەبەخشێ
کە ھۆشیاری پێدان لە بینینی
خۆیان وەسف کراون بەبێ کارامەیی
و بەبێ جوانی.
ھەریەک لەم لادانانە لە کلتوری قوماش
بووبە پۆشاکی بەرگدروو
یان ملپێچی ئاوریشم، کە من
ئێستا زۆر دەیپۆشم.
(پێکەنین)
هەتا کاتێک چواردەور درابووين
بە ياسای ئەوروپای کلاسيزم،
ئەم چیرۆکانە مەردانە بەھای
دەسەڵاتی ئەفریقای بەرەو پێش برد.
لەو ڕێگەيە، کەرەستە گەورەکان
دەبن بە کاری گەورەکان
بۆ پيرۆز کردنی ئەوانەی
کە يەکەم شوێن کەوتە بوون
ئەو ميتافۆرە لە جيهانی هونەری
بەرفراوان دەبێت
هەروەها لەدەرەوەی جيهانە ڕاستەقينەکە.
ئەگەر لەلایەن پەنابەرەکانەوە بپۆشرێ،
دەسپێشخەرەکانی گۆڕینی جیھان،
کاتێک خەڵکی ئازاد بوون
لە پیشاندانی خۆیان
لە ڕەوتێك دا کە ناسنامە
بێ ھاوتاکەیان پیرۆز دەکرد،
شتی جادووی ڕوودەدەن.
ئێمە بەھێزتر دەبین.
سەربەرزترین و
هۆشياری خودين
چونکە ڕاستيەکانمان
پێشکەش دەکەين، ڕاستی خۆمانن.
و ئێمەو مانان کە لەدەوری ئەوانين
لەو ڕووەوە ڕووناكبیرتر دەبێت،
زۆر کراوە و زۆر بەرگە گرتوو
لە چەند بيرو ڕايەکيان.
بەو شێوەيە جلوبەرگەکان کە لەبەری دەکەين
دەتوانێت ببێتە هەڵوێستێکی مەزن
بۆ هێزی نەرمی ديبلۆماسی.
پۆشاکەکانی دەيپۆشين خزمەتمان
دەکات وەك پردێك
لەنێوان کلتورە جياوەزەکانمان.
و، بەڵێ، وادیارە من لە پێش ئێوە وەستاوم
وەك قوماش دروستکەرێکی تەنیا.
بەڵام کارەکەم هەميشە لە مانای مۆد
زياتر بووە.
ئەوە بووە مەبەستی من بۆ
نوسينەوەی چيرۆکەکانی کەلتور
هەروەها خەڵکی ڕەنگ دەتوانرێت ببينرێت
لە ڕووناکيیەکی نوێ و جياوازيیەکی بچووکدا،
هەروەها کە ئێمە،
منداڵە مەزنەکانی ئەفریقای
ساھەرانی دووەمی،
دەتوانن گۆی زەوی تێبپەڕێنن
کاتێک خۆمان سەربەرز دەبینین.
ئەوە ڕاست بوو کە چیرۆکەکانی مێژوو
لەلایەن پاڵەوانە کۆنەکانی وتراوە،
بەڵام من لە نەتەوەیەکی نوێم.
کارەکەم قسە لەسەر ئەوانە دەکات
کە چیتر ڕێگا نادەن ڕابردووە ناخۆشەکەیان
کاریگەری ھەبێت لەسەر داھاتویان.
ئەمڕۆ، ئێمە وەستاوین و
ئامادەین بۆ وتنی چیرۆکەکانمان
بەبێ سازان، بەبێ پۆزش
بەڵام پرسیارەکە ھێشتا ماوە:
تۆ ئامادەی بۆ ئەوەی کە گوێت لێ دەبێ؟
ھیوادارم ئامادەبن، چونکە
ئێمە دێین ھەرچۆنێک بێت.
(چەپڵە)