نازانم گەر زانیبێتان، بەڵام ژمارەیەکی زۆرپەڕتووک هەن کە بەم دوایانە هاتونەتە ڕوو پێشبینی وهەڵهێنان دەکەن لەسەر تێگەیشتن وژیانی سۆزداری سەگەکان. ئایا ئەوان بیردەکەنەوە، ئەوان هەست دەکەن، گەر وایە ،چۆن؟ بۆیە ئەم ئێوارەیە، لەکاتێکی سنورداردا، من ویستم زۆرێک لەمانە مەزندەبکەم لەڕێگەی ناساندنی ئێوە بە دوو سەگ، هەردوکیان کە فرمانی قسەکردنیان وەرگرتوە وەک خۆی بەتەواوی. یەکەم سەگ یەکەمە دەستپێدەکا، بەوردی سەیری لایەنێکی پەیوەندیەکەی دەکات لەگەڵ خاوەنەکەی، سەگ لەسەر خاوەنەکەی "سەردێڕەکەیەتی". هەرچەندە گەنج دیارم" من زووتر بەتەمەن دادەچم لە ئەو. بە ڕێژەی حەوت بۆ یەک،وەک ئەوان دەیڵێن. هەرچی ژمارەیەک بێت،ڕۆژێک پێشی دەکەومەوە و ڕابەرایەتیەکە دەگرمەدەست، هەمان شێوەی لەکاتی ڕۆشتنمان بە دارستان دەیکەم، و ئەگەر ئەمە بە مێشکیدا تێپەڕی ئەوە دەبێتە دڵگیرترین سێبەر کە هەمبووبێت لەسەر بەفر وگیادا." (چەپڵە لێدان) سوپاس. و سەگی دواترمان بەشێوەی گیانێکی گەڕاوەی مردوو قسەدەکات، واتە گیانێک کەگەڕاوەتەوە بۆ سەردانی تۆ. من ئەو سەگەبووم تۆ خەواندووتە، وەک تۆ حەزدەکەیت بەدەرزی بێ ئاگای ناوی ببەیت، هاتوومەوە بۆ ئەوەی شتێکی سادەت پێ بڵێم: من هەرگیز تۆم بەدڵ نەبووە. (پێکەنین) کاتێک دەموچاوتم دەلێسیەوە، بیرم لەگازگرتن لەلوتت دەکردەوە. کاتێک سەیرم دەکردیت خۆت وشک دەکردەوە بە خاولی دەمویست کەپەلامارت بدەم وبە قەپێک لەپیاوەتیت بخەم. من بێزاربووم لەو شێوەی تۆ دەجوڵایەوە، نەبوونی نەرم ونیانی ئاژەڵ ئاسا، ئەو شێوەیەی کە دادەنیشتیت لەسەر کورسی بۆ خواردن، دەسڕێک لەسەر کۆشت ،چەقویەک بەدەستەوە. من هەڵدەهاتم بەڵام من لاواز بووم ئەو فێڵەی تۆ فێرت کردم کاتێک من فێری دانیشتن ولاربوونەوە دەبووم و،گەورەترین ڕسوایەکان، دەست ڕاوەشاندن بێ هەبوونی دەست. دان بەوە دەنێم کە دیتنی لغاوە دەیوروژاندم، بەڵام تەنها لەبەر ئەوەی خەریک بوو بۆنی شتم دەکرد کە تۆ هەرگیز دەستت لێنەدابوو. تۆ ناتەوێت باوەڕ بەوە بکەت، بەڵام من هیچ هۆکارێکم نیە بۆ درۆکردن: ڕقم لەئۆتۆمبێلەکە بوو، ڕقم لەیاریە لاستیکیەکان بوو، حەزم بە هاوڕێکانت نەدەکرد،ولەوەش خراپتر خزمەکانت. زرنگانەوەی کارتەکەم شێتی کردبووم. تۆ هەمیشە شوێنی هەڵەی منت دەخوراند." (پێکەنین) هەموو ئەوەی لەتۆم دەویست خۆراک و ئاو بوو لەناو دەفرەکەم. کاتێک خەوتبوویت،سەیری هەناسەدانی تۆم دەکرد وەک بەرزبوونەوەی مانگ لەئاسمان. هەموو توانامی دەویست بۆ ئەوەی سەربرند نەکەم و نەلورێنم. من ئێستا ئازادم لەو ملوانکە، ئازادم لەبارانپۆشە زەردەکە، لەبلوزە مۆنۆگرامەکەت، لەنابەجێی چیمەنەکەت، و ئەوە هەموویەتی کە پێویستە بزانی لەسەر ئەم شوێنە، جگە لەوەی کەخۆت بەرلەوە واتزانیبوو و ئاسودەن کەزووتر ڕوینەداوە، هەمووکەس لێرە دەتوانێت بخوێنێت و بنوسێت، سەگەکان لەهۆنراوەدا، و پشیلەو ئەوانی تر لەپەخشاندا" سووپاس. (چەپڵە لێدان)