ده‌مه‌وێت به‌ باس كردنی كه‌مێك له‌ به‌ڵگه‌ نامه‌ی باوه‌ڕپێكردنی خۆم ده‌ست پێبكه‌م بۆ خستنه‌ ڕووی قسه‌كانم له‌گه‌ڵتان. چونكه‌، زۆر به‌ڕاستگۆیانه‌، پێویست ناكات گوێ له‌ بیروڕای هه‌موو كه‌سێكی پیر ڕابگری ده‌رباره‌ی كۆڤید-19. (پێكه‌نین) له‌ بواری ته‌ندروستی جیهانیی نزیكه‌ی 20 ساڵ كارم كردووه‌، وتابیه‌تمه‌ندیی ته‌كنه‌لۆژی دیاریكراوم له‌ سیسته‌می ته‌ندروستیی و چ رووده‌دات ئه‌گه‌ر سیسته‌می ته‌ندروستی تووشی كۆسپی به‌هێز ببێته‌وه‌. هه‌روه‌ها له‌ ڕۆژنامه‌گه‌ریی ته‌ندروستی جیهانیی كارم كردووه‌: ده‌رباره‌ی ته‌ندروستی جیهانیی و دڵنیایی بایه‌لۆجی نووسیومه‌ بۆ ڕۆژنامه‌و ماڵپه‌ڕه‌كان، چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا په‌رتووكێكم بڵاوكرده‌وه‌ ده‌رباره‌ی گرنگترین هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌ندروستی جیهانیی كه‌ ڕووبه‌ڕوومان ده‌بێته‌وه‌. هاوكاری و ڕابه‌رایه‌تی هه‌وڵه‌كانی زانستی په‌تازانییم كردووه‌ كه‌ درێژده‌بێته‌وه‌ له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌نته‌ره‌كانی چاره‌سه‌ری ئیبۆلا بۆ وردبوونه‌وه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی سیل له‌ دامه‌زراوه‌ ته‌ندروستیی یه‌كان و ئاماده‌باشیی بۆ په‌تای باڵنده‌. پله‌ی ماسته‌رم هه‌یه‌ له‌ ته‌ندروستی نێوده‌وڵه‌تیی. من پزیشك نیم، په‌رستار نیم، تایبه‌تمه‌ندێتی من ئاگاداربوونی نه‌خۆش و ئاگاداربوونی تاكه‌ كه‌سه‌كان نییه‌. به‌ڵكو بریتی یه‌ له‌ وردبوونه‌وه‌ له‌ دانیشتوان و سیسته‌می ته‌ندروستیی، چی ڕووده‌دات كاتێك نه‌خۆشی به‌ ڕادده‌یه‌كی زۆر به‌رده‌وام ده‌بێت. گه‌ر سه‌رچاوه‌كانی شاره‌زایی ته‌ندروستی جیهانیی پۆلێن ده‌كه‌ین له‌ پێوه‌ری یه‌ك بۆ 10، یه‌ك كه‌سێكی هه‌ڕه‌مه‌كیی له‌ فه‌یس بووك هاوار ده‌كات و 10 ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی یه‌، ده‌مه‌وێت بڵێم ده‌توانن له‌ حه‌وته‌م یاخود هه‌شته‌مم دابنێن. بۆیه‌ بیرتان بێت كه‌. قسه‌ بۆ ئێوه‌ ده‌كه‌م به‌ شته‌ بنچینه‌ییه‌كان ده‌ست پێ ده‌كه‌م، چونكه‌ وابیرده‌كه‌مه‌وه‌ له‌بیركراوه‌ له‌هه‌ندێك له‌ ژاوه‌ژاوی ڕاگه‌یاندن له‌باره‌ی كۆڤید-19. كۆڤید-19 ڤایرۆسێكی كۆڕۆنایه‌. ڤایرۆسه‌ كۆڕۆناكان به‌شه‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌كی دیاریكراوی ڤایرۆسن، و هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندیی بێهاوتایان هه‌یه‌ وه‌كو ڤایرۆسه‌كان. ئاڕ ئێن ئه‌ی) به‌كاردێنن له‌بری) دی ئێن ئه‌ی) وه‌كو مادده‌ی بۆماوه‌یی)، له‌سه‌ر ڕووی ڤایرۆسه‌كه‌ به‌ بزماری نووك تیژ داپۆشراون. ئه‌و بزماره‌ نووك تیژانه‌ بۆ داگیركردنی خانه‌كان به‌كاردێنن، ئه‌و بزمارانه‌ تاجه‌كه‌ن له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا. كۆڤید-19 به‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ ده‌ناسرێت چونكه‌، تاكو كانوونی یه‌كه‌م، ته‌نیا گوێبیستی شه‌ش ڤایرۆسی كۆڕۆنا ببووین. كۆڤید-19 حه‌وته‌مینیانه‌. بۆ ئێمه‌ نوێ یه‌. هه‌ر تازه‌ زنجیره‌ی بۆماوه‌یی بۆ دروست بووه‌، تازه‌ ناوی بۆ دروست بووه‌. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ نوێ یه‌. گه‌ر(سارس) تان بیربێته‌وه‌ نه‌خۆشی هه‌وكردنی تووندی سییه‌كان. (یاخود(مێرس، نه‌خۆشی هه‌ناسه‌یی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ، ئه‌وانه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون. هه‌ردووكیان پێیان ده‌گوترێت نه‌خۆشیی هه‌ناسه‌یی، --چونكه‌ ڤایرۆسه‌ كۆڕۆناكان ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن ده‌چنه‌ سی یه‌كانتانه‌وه‌. ناهێڵن بڕشێیه‌وه‌، ناهێڵن له‌ پێڵوه‌كانه‌وه‌ خوێن بڕێژی، ناهێڵن خوێنت لێ به‌ربێت. به‌ره‌و سییه‌كانت ده‌ڕۆن كۆڤید-19جیاواز نییه‌. دەبێتە هۆكاری كۆمه‌ڵه‌ نیشانه‌یه‌كی بۆڕی هه‌ناسه‌یی كه‌ له‌ شتی وه‌كو كۆكه‌ی وشك و تا ده‌ڕوات به‌درێژایی ڕێگاكه‌ بۆ هه‌وكردنی ڤایرۆسی بكوژی سی یه‌كان. ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ نیشانه‌یه‌ یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانه‌ ڕاستی یه‌كه‌ی زۆر قورس بووه‌ شوێنی ئه‌م بڵاوبوونه‌وه‌ بكه‌وین خه‌ڵكانێكی زۆرتووشی كۆڤید-19 ده‌بن به‌ڵام زۆر به‌ سووكی، نیشانه‌كانیان زۆر سووكه‌، ته‌نانه‌ت ناچن بۆ دابینكه‌ری چاودێری ته‌ندروستیی. له‌ سیسته‌مه‌كه‌ ناوی خۆیان تۆمار ناكه‌ن. منداڵان به‌ دیاریكراوی، زۆر به‌ئاسانی تووشی كۆڤید-19 ده‌بن، كه‌ شتێكه‌ پێویسته‌ هه‌موومان سوپاسگوزاربین له‌باره‌یه‌وه‌. ڤایرۆسی كۆرۆناكان گیانداریین، به‌و مانایه‌ی له‌ گیانداره‌كانه‌وه‌ بۆخه‌ڵك ده‌گوازرێنه‌وه‌. هه‌ندێك ڤایرۆسی كۆڕۆنا، وه‌كو كۆڤید-19،له‌ كه‌سێكه‌وه‌ بۆكه‌سێكی تر ده‌گوازرێته‌وه‌. ئه‌وانه‌ی له‌كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكی تر ده‌گوازرێنه‌وه‌، خێراترو دوورتر ده‌گه‌ڕێن، هه‌روه‌كو كۆڤید-19. نه‌خۆشی یه‌ گیاندارییه‌كان به‌ڕاستی ڕزگاربوون لێیان قورسه‌، چونكه‌ عه‌مبارێكی گیانله‌به‌ریان هه‌یه‌. په‌تای باڵنده‌ نموونه‌یه‌كه‌، كه‌ ده‌توانین نه‌یانهێڵین له‌ گیانداره‌ كێڵگه‌یی یه‌كان، له‌ قه‌ل، له‌ مراوی، به‌ڵام به‌رده‌وام ساڵانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ چونكه‌ له‌ باڵنده‌ی كێوی بۆمان هاتوه‌ زۆر له‌باره‌ی گوێت لێ نابێت چونكه‌ په‌تای باڵنده‌ له‌ كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكی تر ناگوازرێته‌وه‌، ساڵانه‌ له‌ هه‌موو جیهان بڵاوبوونه‌وه‌ له‌ كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان هه‌یه‌. ده‌شێت كۆڤید-19 له‌ گیانله‌به‌ره‌وه‌ بازی دابێت بۆ خه‌ڵك له‌ بازاڕێكی گیانداری كێوی له‌ ووهان، له‌ چین. بۆ به‌شه‌ كه‌متر بنچینه‌یی یه‌كان. ئه‌مه‌ كۆتا بڵاوبوونه‌وه‌ی سه‌ره‌كیی نییه‌ كه‌ ده‌یبینین. بڵاوبوونه‌وه‌ی زۆر زیاتر ڕووده‌ده‌ن، په‌تای زۆر زیاتریش بڵاوده‌بێته‌وه‌. ئه‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ك نییه‌. ئه‌وه‌ هه‌ڵبژارده‌یه‌كه‌. ئه‌مه‌ ئه‌نجامی ڕێگایه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ وه‌كو مرۆڤه‌كان، له‌گه‌ڵ هه‌ساره‌كه‌مان كارلێك ده‌كه‌ین. هه‌ڵبژارده‌كانی مرۆڤ به‌ره‌و بارودۆخێكمان ده‌به‌ن كه‌وا بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتر ده‌بینین. به‌شێكی له‌باره‌ی گۆڕانی كه‌ش و هه‌وایه‌ و ئه‌و ڕێگایه‌ی كه‌شو هه‌وای گه‌رم وا له‌ جیهان ده‌كات زیاتر میواندۆست بێت بۆ ڤایرۆس و به‌كتریاكان. به‌ڵام ده‌رباره‌ی ئه‌و ڕێگایه‌ش كه‌ پاڵ به كۆتا بۆشایی چۆڵ ده‌نێین بۆ هه‌ساره‌كه‌مان. كاتێك ئاگر له‌ دارستانی باراناوی ئه‌مازۆن به‌رده‌ده‌ین و ده‌یكێڵین تاكو بتوانین خاكێكی هه‌رزانمان چنگ بكه‌وێت بۆ به‌خێوكردنی په‌له‌وه‌ر. كاتێك كۆتا ده‌وه‌نی ئه‌فریقیایی ده‌گۆڕدرێت بۆ كێڵگه‌، كاتێك گیانداره‌ كێوی یه‌كان له‌ چین تا ئاستی له‌ناوچوون ڕاوده‌كرێن، مرۆڤه‌كان له‌گه‌ڵ جێنشینانی ژیانی كێوی له‌ په‌یوه‌ندی ده‌بن كه‌ هه‌رگیز پێشووتر له‌ په‌یوه‌ندیدا نه‌بوون له‌گه‌ڵیان، ئه‌و دانیشتوانانه‌ جۆری نوێی نه‌خۆشییان هه‌یه‌: به‌كتریا، ڤایرۆس، شتانێك كه‌ ئێمه‌ بۆیان ئاماده‌نین. به‌دیاریكراوی، شه‌مشه‌مه‌كوێره‌كان، توانای پێشوازیكردنی ئه‌و نه‌خۆشییانه‌یان هه‌یه‌ كه‌ ده‌توانن تووشی خه‌ڵك ببن، به‌ڵام ئه‌وان تاكه‌ گیاندار نین كه‌ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن. بۆیه‌ تاكو به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر كه‌متردووركردنی شوێنه‌ دووره‌كانمان ، بڵاوبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن له‌ هاتن. ناتوانین ڕێ له‌ بڵاوبوونه‌وه‌كان بگرین به‌ كه‌ره‌نتینه‌كردن یاخود سنووردانان بۆ گه‌شت ئه‌وه‌ یه‌كه‌مین هانده‌ری هه‌ركه‌سێكه‌: "با ڕێ له‌ خه‌ڵك بگرین له‌ جووڵان، با ڕێ له‌ ڕوودانی بڵاوبوونه‌وه‌كه‌ بگرین." به‌ڵام له‌ڕاستیدا، زۆر قورسه‌ كه‌ره‌نتینه‌ یه‌كی باشت ده‌سبكه‌وێت له‌ شوێنێك. زۆر قورسه‌ سنووردابنێیت بۆ گه‌شتكردن. ته‌نانه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی وه‌به‌رهێنانی جددییان له‌ ته‌ندروستی گشتی كردووه‌، وه‌كو ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان و كۆریای باشوور، ناتوانن ئه‌و جۆره‌ سنووردانانه‌ به‌ده‌ست بێنن ئاوا خێرا بۆ ئه‌وه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌یه‌ك یه‌كسه‌ر ڕابگرن. هۆكاری لۆجیستی و پزیشكیی بۆ ئه‌وه‌ هه‌یه‌. گه‌ر ئێستا له‌ كۆڤید-19 وردببیه‌وه‌، وا دیاره‌ له‌وانه‌یه‌ ماوه‌یه‌كی هه‌بێت كه‌ تووش بووبیت و هیچ نیشانه‌یه‌كیش نییه‌ بۆ ماوه‌ی24 ڕۆژ. خه‌ڵك ده‌گه‌ڕێن له‌گه‌ڵ ڤایرۆسه‌ بێ نبشاندانی هیچ ئاماژه‌یه‌ك. كه‌ره‌نتینه‌ ناكرێن. كه‌س نازانێت پێویستییان به‌ كه‌ره‌نتینه‌كردن هه‌یه‌. هه‌ندێك تێچوونی ڕاستی بۆ كه‌ره‌نتینه‌كردن و سنوورداركردنی گه‌شت هه‌یه‌ . مرۆڤه‌كان گیانداری كۆمه‌ڵایه‌تین، كاتێك هه‌وڵده‌ده‌یت بیانخه‌یته‌ شوێنێك به‌رگری ده‌كه‌ن و كاتێكیش كه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌یت جیایان بكه‌یته‌وه‌. له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئیبۆلا بینیمان هه‌ركه‌ كه‌ره‌نتینه‌یه‌ك له‌ شوێنێك داده‌نێیت، خه‌ڵك ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ هه‌وڵدان بۆ هه‌ڵاتن. نه‌خۆشه‌ تاكه‌كه‌سییه‌كان، گه‌ر بزانن پڕۆتۆكۆڵێكی كه‌ره‌نتینه‌ی توند هه‌یه‌، له‌وانه‌یه‌ نه‌چن بۆ چاودێری ته‌ندروستیی، چونكه‌ له‌ سیسته‌می پزیشكیی ده‌ترسن یاخود ناتوانن به‌رگه‌ی چاودێریكردن بگرن و نایانه‌وێت له‌ خێزان و هاوڕێكانیان جیابكرێنه‌وه‌. سیاسه‌تمه‌داره‌كان، به‌رپرسه‌ حكوومی یه‌كان، كاتێك ده‌زانن وا كه‌ره‌نتینه‌ ده‌كرێن گه‌ر باسی بڵاوبوونه‌وه‌و كه‌یسه‌كان بكرێت، له‌وانه‌یه‌ زانیارییه‌ ڕاسته‌قینه‌كان بشارنه‌وه‌ له‌ترسی ڕوودانی پڕۆتۆكۆڵی كه‌ره‌نتینه‌. و به‌دڵنیایی یه‌وه‌، ئه‌و جۆره‌ خۆلادان و ناپاكی یانه‌ -ئه‌وانه‌ن كه‌ وا ده‌كه‌ن شوێنی بڵاو بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی یه‌كه‌ زۆر قورس بێت. ده‌توانین باشتربین له‌ كه‌ره‌نتینه‌كردن و سنوورداركردنی گه‌شته‌كان، وپێویسته‌، به‌ڵام ئه‌وان ته‌نیا بژارده‌ی ئێمه‌ نین، باشترین بژارده‌ی ئێمه‌ نین بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخانه‌. شێوازی ڕاستیی بۆ ماوه‌ درێژه‌كان بۆئه‌وه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌كان كه‌متر مه‌ترسیداربێت بریتی یه‌ له‌ دروستكردنی سیسته‌می ته‌ندروستی جیهانیی بۆ هاندانی كاره‌كانی چاودێریی ته‌ندروستیی بنچینه‌یی له‌ هه‌موو وڵاتێك له‌ جیهان بۆیه‌ هه‌موو وڵاته‌كان، ته‌نانه‌ت وڵاته‌ هه‌ژاره‌كانیش، ده‌توانن خێرا نه‌خۆشی یه‌ درمه‌ نوێیه‌كان دیارو چاره‌سه‌ربكه‌ن هه‌ركه‌ ده‌رده‌كه‌ون چین ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆر بوویه‌وه‌ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بۆ كۆڤید-19. به‌ڵام ڕاستی یه‌كه‌ی، ئه‌ی ئه‌گه‌ر كۆڤید-19 له‌ (چاد) ده‌ركه‌وتبا، كه‌ بۆ هه‌ر سه‌د هه‌زار خه‌ڵكێك ؟سێ پزیشك و نیوی هه‌یه‌ ئه‌ی ئه‌گه‌ر له‌ كۆماری كۆنگۆی دیموكرات ده‌ركه‌وتبا كه‌ هه‌ر تازه‌ دوا نه‌خۆشی ئیبۆلای ؟له‌ چاره‌سه‌ركردن ڕزگاركرد ڕاستییه‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌، ئه‌و وڵاتانه‌ سه‌رچاوه‌یان نییه‌ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نه‌خۆشی یه‌كی درم-- نه‌ بۆ چاره‌سه‌ری خه‌ڵك و نه‌ بۆ هه‌وڵدان له‌سه‌ری به‌ خێرایی یه‌كی وا بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی ته‌واوی جیهان بدات. ڕێبه‌ریی هه‌ڵسه‌نگاندنێكم بۆ ناوه‌ندی چاره‌سه‌ری ئیبۆلا كرد له‌ سیرالییۆن، ڕاستی یه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ پزیشكه‌ خۆماڵی یه‌كان له‌ سیرالییۆن زۆر خێرا قه‌یرانی ئیبۆلایان دیاریكرد. سه‌ره‌تا وه‌كو ڤایرۆسێكی خوێن به‌ربوونی كوشنده‌ی ترسناك دواتر وه‌كو ئیبۆلا بۆخۆی. به‌ڵام كه‌ دیارییان كرد، سه‌رچاوه‌یان نه‌بوو بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌. پزیشكی پێویستیان نه‌بوو، قه‌روێله‌ی پێویستیان نه‌بوو له‌ نه‌خۆشخانه‌ و زانیاری ته‌واویان نه‌بوو له‌سه‌ر چۆنێتی چاره‌سه‌ركردنی ئیبۆلا یاخود چۆن كۆنتڕۆڵكردنی تووشبوونه‌كه‌ جێ به‌جێ بكه‌ین. یانزه‌ پزیشك له‌ سیرالییۆن به‌هۆی ئیبۆلاوه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا. كاتێك قه‌یرانه‌كه‌ ده‌ستیپێكرد وڵاته‌كه‌ ته‌نیا 120 پزیشكی هه‌بوو. به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، ناوه‌ندی پزیشكیی (داڵاس بایڵه‌ر) زیاتر له‌ هه‌زار پزیشكی هه‌یه‌ له‌ تیمه‌كه‌. ئه‌مانه‌ ئه‌و جۆره‌ ناڕه‌وایی یانه‌یه‌ كه‌ خه‌ڵك ده‌كوژن. سه‌ره‌تا، خه‌ڵكه‌ هه‌ژاره‌كه‌ ده‌كوژن كاتێك بڵاوبوونه‌وه‌كان ده‌ست پێده‌كه‌ن، دواتر خه‌ڵك له‌ ته‌واوی جیهان ده‌كوژن كاتێك بڵاوبوونه‌وه‌كان په‌رش و بڵاوده‌بنه‌وه‌. گه‌ر به‌ڕاستی بمانه‌وێت ئه‌م بڵاوبوونه‌وانه‌ هێواش بكه‌ینه‌وه‌ و كاریگه‌رییه‌كانیان بچووك بكه‌ینه‌وه‌، پێویسته‌ دڵنیابین له‌وه‌ی هه‌موو وڵاتێك له‌ جیهان توانای دیاریكردنی نه‌خۆشیی نوێی هه‌بێت، چاره‌سه‌ریان بكات و ده‌رباره‌یان هه‌واڵ بدات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن زانیاری بڵاوبكه‌نه‌وه‌. كۆڤید-19 ده‌بێته‌ بارگرانییه‌كی گه‌وره‌ بۆ سه‌ر سیسته‌مه‌ ته‌ندروستی یه‌كان. هه‌روه‌ها كۆڤید-19 هه‌ندێك خاڵی لاوازی ڕاسته‌قینه‌ی ئاشكراكرد له‌ زنجیره‌ دابینكردنه‌ ته‌ندروستییه‌ جیهانیی یه‌كانمان. ته‌نیا كاتی گونجاو، سیسته‌مه‌ لاوازه‌كان باشن كه‌ كاره‌كان به‌باشی به‌ڕێوه‌ده‌چن، به‌ڵام له‌كاتی قه‌یران، مانای ئه‌وه‌یه‌ هیچ یه‌ده‌گێكمان نییه‌. گه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌ك-- یاخود وڵاتێك-- ده‌مامكی ده‌م و چاوو كه‌ره‌سته‌ی پارێزگاریكردنی كه‌سیی نه‌مێنێ، هیچ بارخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی پڕ له‌ سندووق نییه‌ تاكو بچین و زیاتری لێ بهێنین. ده‌بێت داوای زیاتر بكه‌یت له‌ دابینكه‌ره‌كه‌، پێویسته‌ چاوه‌ڕێیان بكه‌یت تاكو به‌رهه‌می دێنن و ده‌بێت چاوه‌ڕێ بكه‌یت تاكو ده‌ینێرن به‌گشتی له‌ چینه‌وه‌. ئه‌وه‌ كاتی دواكه‌وتنه‌ له‌كاتێكدا كه‌ گرنگترین شت ئه‌وه‌یه‌ خێرا بجووڵێیت. گه‌ر زۆر به‌ كامڵی خۆمان بۆ كۆڤید-19 ئاماده‌كردبووایه‌، چین خێراتر بڵاوبوونه‌وه‌كه‌ی ڕاده‌گه‌یاند. ئاماده‌ ده‌بوون بۆ پێشكه‌شكردنی چاودێریی بۆ خه‌ڵكه‌ تووشبووه‌كه‌ به‌بێ پێویستیی بۆ دروستكردنی باڵه‌خانه‌ی نوێ. زانیاری ڕاستگۆیانه‌یان بۆ هاوڵاتییه‌كان بڵاوده‌كرده‌وه‌ بۆیه‌ ئه‌م هه‌موو پڕوپاگه‌نده‌ شێتانه‌مان نه‌ده‌بینی بڵاوبكرێنه‌وه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ چین. و ئاڵوگۆڕی زانیارییان كردبایه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ندروستی جیهانیی بۆیه‌ ده‌یانتوانی هه‌واڵبده‌نه‌ سیسته‌می ته‌ندروستیی نه‌ته‌وه‌یی و ئاماده‌ بن كاتێك ڤایرۆسه‌كه‌ بڵاوده‌بێته‌وه‌. ئه‌و كاته‌ سیسته‌مه‌ ته‌ندروستی یه‌ نه‌ته‌وه‌یی یه‌كان ده‌یانتوانی عه‌مباری كه‌ره‌سته‌ پارێزه‌ره‌كان بكه‌ن كه‌ پێویستیان پێیان بوو -و ڕاهێنانی پێشكه‌شكارانی چاودێری ته‌ند روستی بۆ چاره‌سه‌ر و كۆنتڕۆڵكردنی تووشبوون پڕۆتۆكۆڵی پشتبه‌سته‌ی زانستییمان ده‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی چ بكه‌ین كاتێك شته‌كان ڕووده‌ده‌ن، وه‌كو كه‌شتی گه‌شتیاریی نه‌خۆشی تووشبووی پێیه‌. و زانیاری ڕاستمان ده‌بوو له‌باره‌ی خه‌ڵك له‌ هه‌موو شوێنێك، بۆیه‌ ڕووداوی شپرزه‌ و ئابڕووبه‌ری بێگانه‌ ترسییمان نه‌ده‌بینی، وه‌كو ئه‌و خه‌ڵكه‌ ئاسیایی یه‌ی له‌ سه‌ر شه‌قام له‌ فیلادلفیا هێرشیان ده‌كرێته‌ سه‌ر. به‌ڵام ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌بوونی هه‌موو ئه‌مانه‌، هێشتا بڵاوبوونه‌وه‌كانمان هه‌بوو. هه‌ڵبژاردنه‌كانمان ده‌رباره‌ی چۆنێتی داگیركاریمان بۆ ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ واده‌كات ناچاری بێت. ئه‌وه‌نده‌ی كه‌ هاوده‌نگیی شاره‌زاكانمان هه‌یه‌ له‌باره‌ی كۆڤید-19، ئه‌مه‌یه‌: لێره‌ له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان، و له‌ جیهانه‌وه‌، به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات پێش ئه‌وه‌ی به‌ره‌و باشتر بڕوات. تێبینی حاڵه‌تی گواستنه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌كه‌ین كه‌وا له‌ گه‌شت نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌، كه‌ ته‌نیا له‌ كۆمه‌ڵگاكه‌ ڕووده‌ده‌ن، تێبینی ده‌كه‌ین خه‌ڵك تووشی كۆڤید-19 بووه‌ له كاتێك ته‌نانه‌ت نازانین تووشبوونه‌كه‌ له‌كوێ هاتووه‌. ئه‌وانه‌ نیشانه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌یه‌كن كه‌وا خراپتر ده‌بێت، نه‌ك بڵاوبوونه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵات بێت. ئه‌مه‌ بێزاركه‌ره‌، به‌ڵام مایه‌ی سه‌رسوڕمان نییه‌. شاره‌زایانی ته‌ندروستیی جیهانیی، كاتێك ده‌رباره‌ی سیناریۆی ڤایرۆسه‌ نوێیه‌كان ده‌دوێن، ئه‌مه‌ یه‌ك له‌ سیناریۆكانه‌ كه‌ لێی ورد ده‌بنه‌وه‌. ئێمه‌ هه‌موومان هیواخواز بووین به‌ ئاسانی ده‌ربازببین، به‌ڵام كاتێك شاره‌زایان له‌باره‌ی به‌رنامه‌ڕێژی ڤایرۆسیی ده‌دوێن، ئه‌مه‌ جۆره‌ بارودۆخێك و ڕێگایه‌كه‌ كه‌وا پێشبینی ده‌كه‌ن ڤایرۆسه‌كه‌ پێی بجووڵێت. ده‌مه‌وێت به‌ چه‌ند ئامۆژگاریی یه‌كی كه‌سیی ئه‌مه‌ دابخه‌م. ده‌سته‌كانتان بشۆن. زۆر ده‌سته‌كانتان بشۆن. ده‌زانم ئێوه‌ به‌ڕاستی زۆر ده‌سته‌كانتان ده‌شۆن چونكه‌ ئێوه‌ قیزه‌ون نین. به‌ڵام هێشتا زیاتر ده‌سته‌كانتان بشۆن. ڕۆتین و ئاماژه‌ ئاماده‌ بكه‌ له‌ ژیانت كه‌ وات لێبكات ده‌سته‌كانت بشۆیت. هه‌ركاتێك چوویه‌ باڵه‌خانه‌یه‌ك و هاتییه‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌سته‌كانت بشۆ. كاتێك ده‌چییه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك و دێیه‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌سته‌كانت بشۆ. نه‌ریت به‌ده‌ستبێنه‌ به‌پێی بنه‌مای ده‌ست شۆردن. مۆبایله‌كه‌ت پاك بكه‌وه‌. هه‌موو كاتێك به‌ ده‌سته‌ پیس و نه‌شۆراوه‌كه‌ت ده‌ستی لێ ده‌ده‌یت. ده‌زانم له‌گه‌ڵ خۆت ده‌یبه‌یت بۆ گه‌رماو. (پێكه‌نین) بۆیه‌ مۆبایله‌كه‌ت پاك بكه‌وه‌ و ڕه‌چاوی زۆر به‌كارنه‌هێنانی بكه‌ له‌ شوێنی گشتیی. له‌وانه‌یه‌ تیكتۆك و ئینسته‌گرام ده‌توانرێت ته‌نیا شتی ماڵه‌وه‌ بن. ده‌ست له‌ ده‌م وچاوت مه‌ده‌. چاوه‌كانت مه‌سڕه‌. نینۆكی چه‌نجه‌كانت مه‌گه‌زه‌. لووتت به‌ پشتی ده‌ستت مه‌سڕه‌وه‌. مه‌به‌ستم، به‌هیچ جۆرێك ئه‌وه‌ مه‌كه‌ چونكه‌، جوان نییه‌ (پێكه‌نین) ده‌مامكی ده‌م و چاو مه‌پۆشه‌. ده‌مامكی ده‌م و چاو بۆ خه‌ڵكی نه‌خۆش و دابینكه‌رانی چاودێری ته‌ندروستییه‌. گه‌ر نه‌خۆشیت، ده‌مامكه‌كه‌ت به‌رگه‌ی هه‌موو كۆكه‌ و پژمینه‌كه‌ت ده‌گرێت و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌ورووبه‌رت ده‌پارێزێت. گه‌ر تۆ دابینكه‌رێكی چاودێریی ته‌ندروستیت، ده‌مامكه‌كه‌ت ئامرازێكه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ ئامرازێك پێیان ده‌گوترێت كه‌ره‌سته‌ی پارێزه‌ریی كه‌سیی كه‌ ڕاهێنانت پێكراوه‌ به‌كاریبێنیت بۆیه‌ ده‌توانیت بایه‌خ به‌ نه‌خۆشه‌كان بده‌یت و خۆت تووشی نه‌خۆشی نه‌كه‌یت. گه‌ر تۆ كه‌سێكی ته‌ندروستی ڕێك و پێكی ده‌مامكی ده‌م و چاو ده‌پۆشیت، ته‌نیا ده‌م و چاوت ئاره‌قاوی ده‌كه‌یت. (پێكه‌نین) ده‌مامكه‌كان له‌ كۆگاكان جێبهێڵه‌ بۆ پزیشك و په‌رستار و خه‌ڵكه‌ نه‌خۆشه‌كه‌. گه‌ر وابیرده‌كه‌یته‌وه‌ نیشانه‌كانی كۆڤید-19 ت هه‌یه‌، له‌ ماڵ بمێنه‌وه‌، په‌یوه‌ندیی به‌ پزیشكه‌كه‌ت بكه‌ بۆ ئامۆژگاریی. گه‌ر به‌ كۆڤید-19 دیاریكراویت، بیرت بێت به‌ گشتی زۆر سووكه‌ و گه‌ر جگه‌ره‌كێشی، هه‌ر ئێستا باشترین كاتی شیاوه‌ بۆ وازهێنان له‌ جگه‌ره‌كێشان. مه‌به‌ستم، گه‌ر جگه‌ره‌كێشی، هه‌ر ئێستا هه‌میشه‌ باشترین كاتی شیاوه‌ بۆ وازهێنان له‌ جگه‌ره‌كێشان. به‌ڵام گه‌ر جگه‌ره‌كێش بیت و نیگه‌رانیت له‌باره‌ی كۆڤید-19، ئه‌مه‌ ده‌گرمه‌ ئه‌ستۆم كه‌ وازهێنان بێگومان باشترین شته‌ بتوانیت بیكه‌یت بۆئه‌وه‌ی له‌ خراپترین كاریگه‌رییه‌كانی كۆڤید-19 خۆت بپارێزیت. كۆڤید-19 شتێكی ترسێنه‌ره‌، له‌ كاتێك نزیكه‌ی ته‌واوی هه‌واڵه‌كانمان وه‌كو شتی ترسێنه‌ر دیار ده‌بێت. هه‌ڵبژارده‌ی زۆر جوان به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا خراپ بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵی هه‌ن: تۆقین، بێگانه‌ ترسێ، ترسی شوێنی گشتی، سیسته‌می زۆرداریی، درۆی دروستكراون كه‌ وامان لێده‌كه‌ن وابیر بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ ڕق و شێتگیری و ته‌نیایی چاره‌سه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌كانن. به‌ڵام وانین. ته‌نیا وامان لێده‌كه‌ن كه‌متر ئاماده‌ بین. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه‌ هه‌ڵبژارده‌یه‌كی به‌سوود به‌ڵام بێزاركه‌ریش هه‌ن كه‌ ده‌توانین له‌ وه‌ڵامی بڵاوبوونه‌وه‌كان به‌كاری بێنین. شتی وه‌كو به‌ره‌وپێش بردنی چاودێری ته‌ندروستیی لێره‌ و له‌ هه‌موو شوێنێك: وه‌به‌رهێنان له‌ ژێرخانی ته‌ندروستی و چاودێری نه‌خۆشی یه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌زانین كه‌ی نه‌خۆشیی نوێ دێت: بنیاتنانی سیسته‌می ته‌ندروستی له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان: وردبوونه‌وه‌ له‌ به‌هێزكردنی زنجیره‌ دابین كردنه‌كان تاكو ئاماده‌بن بۆ فریاكه‌وتن: و په‌روه‌رده‌یه‌كی باشتر، بۆیه‌ ده‌توانین باسی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كان و بیركاریی مه‌ترسییه‌كه‌ بكه‌ین ته‌نیا به‌بێ تۆقینێكی كوێرانه‌. لێره‌ پێویستیمان به‌وه‌یه‌ ڕێبه‌ریی بكرێین له‌ لایه‌ن دادپه‌روه‌ریی، چونكه‌ له‌و بارودۆخه‌، وه‌كو زۆربه‌ی ئه‌وانی تر، له‌ڕاستیدا دادپه‌روه‌ریی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆمانه‌. بۆیه‌ زۆر سوپاستان ده‌كه‌م كه‌ ئه‌مڕۆ گویتان لێم ڕاگرت. ئایا ده‌توانم یه‌كه‌مین كه‌س بم كه‌ پێتان بڵێم: كاتێك شانۆیه‌كه‌ جێده‌هێڵن ده‌سته‌كانتان بشۆن. (چه‌پڵه‌)