1 00:00:00,553 --> 00:00:04,536 ده‌مه‌وێت به‌ باس كردنی كه‌مێك له‌ به‌ڵگه‌ نامه‌ی باوه‌ڕپێكردنی خۆم ده‌ست پێبكه‌م 2 00:00:04,536 --> 00:00:06,294 بۆ خستنه‌ ڕووی قسه‌كانم له‌گه‌ڵتان. 3 00:00:06,294 --> 00:00:08,471 چونكه‌، زۆر به‌ڕاستگۆیانه‌، 4 00:00:08,495 --> 00:00:12,963 پێویست ناكات گوێ له‌ بیروڕای هه‌موو كه‌سێكی پیر ڕابگری 5 00:00:12,987 --> 00:00:14,578 ده‌رباره‌ی كۆڤید-19. 6 00:00:14,602 --> 00:00:16,231 (پێكه‌نین) 7 00:00:16,255 --> 00:00:20,260 له‌ بواری ته‌ندروستی جیهانیی نزیكه‌ی 20 ساڵ كارم كردووه‌، 8 00:00:20,284 --> 00:00:24,798 وتابیه‌تمه‌ندیی ته‌كنه‌لۆژی دیاریكراوم له‌ سیسته‌می ته‌ندروستیی 9 00:00:24,822 --> 00:00:28,520 و چ رووده‌دات ئه‌گه‌ر سیسته‌می ته‌ندروستی تووشی كۆسپی به‌هێز ببێته‌وه‌. 10 00:00:28,520 --> 00:00:31,417 هه‌روه‌ها له‌ ڕۆژنامه‌گه‌ریی ته‌ندروستی جیهانیی كارم كردووه‌: 11 00:00:31,417 --> 00:00:34,928 ده‌رباره‌ی ته‌ندروستی جیهانیی و دڵنیایی بایه‌لۆجی نووسیومه‌ 12 00:00:34,952 --> 00:00:38,064 بۆ ڕۆژنامه‌و ماڵپه‌ڕه‌كان، 13 00:00:38,088 --> 00:00:40,243 چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا په‌رتووكێكم بڵاوكرده‌وه‌ 14 00:00:40,243 --> 00:00:43,999 ده‌رباره‌ی گرنگترین هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌ندروستی جیهانیی كه‌ ڕووبه‌ڕوومان ده‌بێته‌وه‌. 15 00:00:44,281 --> 00:00:48,047 هاوكاری و ڕابه‌رایه‌تی هه‌وڵه‌كانی زانستی په‌تازانییم كردووه‌ 16 00:00:48,071 --> 00:00:51,939 كه‌ درێژده‌بێته‌وه‌ له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌نته‌ره‌كانی چاره‌سه‌ری ئیبۆلا 17 00:00:51,963 --> 00:00:56,092 بۆ وردبوونه‌وه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی سیل له‌ دامه‌زراوه‌ ته‌ندروستیی یه‌كان 18 00:00:56,116 --> 00:00:58,872 و ئاماده‌باشیی بۆ په‌تای باڵنده‌. 19 00:00:59,397 --> 00:01:02,486 پله‌ی ماسته‌رم هه‌یه‌ له‌ ته‌ندروستی نێوده‌وڵه‌تیی. 20 00:01:02,940 --> 00:01:05,048 من پزیشك نیم، په‌رستار نیم، 21 00:01:05,072 --> 00:01:09,345 تایبه‌تمه‌ندێتی من ئاگاداربوونی نه‌خۆش و ئاگاداربوونی تاكه‌ كه‌سه‌كان نییه‌. 22 00:01:09,369 --> 00:01:13,050 به‌ڵكو بریتی یه‌ له‌ وردبوونه‌وه‌ له‌ دانیشتوان و سیسته‌می ته‌ندروستیی، 23 00:01:13,074 --> 00:01:16,255 چی ڕووده‌دات كاتێك نه‌خۆشی به‌ ڕادده‌یه‌كی زۆر به‌رده‌وام ده‌بێت. 24 00:01:17,288 --> 00:01:20,946 گه‌ر سه‌رچاوه‌كانی شاره‌زایی ته‌ندروستی جیهانیی پۆلێن ده‌كه‌ین 25 00:01:20,970 --> 00:01:23,549 له‌ پێوه‌ری یه‌ك بۆ 10، 26 00:01:23,573 --> 00:01:27,196 یه‌ك كه‌سێكی هه‌ڕه‌مه‌كیی له‌ فه‌یس بووك هاوار ده‌كات 27 00:01:27,220 --> 00:01:31,075 و 10 ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی یه‌، 28 00:01:31,099 --> 00:01:34,823 ده‌مه‌وێت بڵێم ده‌توانن له‌ حه‌وته‌م یاخود هه‌شته‌مم دابنێن. 29 00:01:34,847 --> 00:01:37,386 بۆیه‌ بیرتان بێت كه‌. قسه‌ بۆ ئێوه‌ ده‌كه‌م 30 00:01:38,331 --> 00:01:42,116 به‌ شته‌ بنچینه‌ییه‌كان ده‌ست پێ ده‌كه‌م، چونكه‌ وابیرده‌كه‌مه‌وه‌ له‌بیركراوه‌ 31 00:01:42,140 --> 00:01:45,557 له‌هه‌ندێك له‌ ژاوه‌ژاوی ڕاگه‌یاندن له‌باره‌ی كۆڤید-19. 32 00:01:46,281 --> 00:01:50,251 كۆڤید-19 ڤایرۆسێكی كۆڕۆنایه‌. 33 00:01:50,275 --> 00:01:54,228 ڤایرۆسه‌ كۆڕۆناكان به‌شه‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌كی دیاریكراوی ڤایرۆسن، 34 00:01:54,252 --> 00:01:57,663 و هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندیی بێهاوتایان هه‌یه‌ وه‌كو ڤایرۆسه‌كان. 35 00:01:57,687 --> 00:02:01,426 ئاڕ ئێن ئه‌ی) به‌كاردێنن له‌بری) دی ئێن ئه‌ی) وه‌كو مادده‌ی بۆماوه‌یی)، 36 00:02:01,450 --> 00:02:04,573 له‌سه‌ر ڕووی ڤایرۆسه‌كه‌ به‌ بزماری نووك تیژ داپۆشراون. 37 00:02:04,597 --> 00:02:07,484 ئه‌و بزماره‌ نووك تیژانه‌ بۆ داگیركردنی خانه‌كان به‌كاردێنن، 38 00:02:07,508 --> 00:02:11,010 ئه‌و بزمارانه‌ تاجه‌كه‌ن له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا. 39 00:02:12,364 --> 00:02:16,035 كۆڤید-19 به‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ ده‌ناسرێت 40 00:02:16,059 --> 00:02:20,173 چونكه‌، تاكو كانوونی یه‌كه‌م، ته‌نیا گوێبیستی شه‌ش ڤایرۆسی كۆڕۆنا ببووین. 41 00:02:20,197 --> 00:02:22,053 كۆڤید-19 حه‌وته‌مینیانه‌. 42 00:02:22,053 --> 00:02:22,887 بۆ ئێمه‌ نوێ یه‌. 43 00:02:22,887 --> 00:02:25,050 هه‌ر تازه‌ زنجیره‌ی بۆماوه‌یی بۆ دروست بووه‌، 44 00:02:25,050 --> 00:02:26,335 تازه‌ ناوی بۆ دروست بووه‌. 45 00:02:26,335 --> 00:02:27,827 هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ نوێ یه‌. 46 00:02:28,215 --> 00:02:32,428 گه‌ر(سارس) تان بیربێته‌وه‌ نه‌خۆشی هه‌وكردنی تووندی سییه‌كان. 47 00:02:32,452 --> 00:02:33,623 (یاخود(مێرس، 48 00:02:33,623 --> 00:02:35,575 نه‌خۆشی هه‌ناسه‌یی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ، 49 00:02:35,599 --> 00:02:37,638 ئه‌وانه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون. 50 00:02:37,662 --> 00:02:40,779 هه‌ردووكیان پێیان ده‌گوترێت نه‌خۆشیی هه‌ناسه‌یی، 51 00:02:40,803 --> 00:02:43,692 --چونكه‌ ڤایرۆسه‌ كۆڕۆناكان ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن 52 00:02:43,716 --> 00:02:45,514 ده‌چنه‌ سی یه‌كانتانه‌وه‌. 53 00:02:45,538 --> 00:02:48,882 ناهێڵن بڕشێیه‌وه‌، ناهێڵن له‌ پێڵوه‌كانه‌وه‌ خوێن بڕێژی، 54 00:02:48,906 --> 00:02:50,390 ناهێڵن خوێنت لێ به‌ربێت. 55 00:02:50,414 --> 00:02:51,698 به‌ره‌و سییه‌كانت ده‌ڕۆن 56 00:02:52,595 --> 00:02:54,694 كۆڤید-19جیاواز نییه‌. 57 00:02:55,193 --> 00:02:58,517 دەبێتە هۆكاری كۆمه‌ڵه‌ نیشانه‌یه‌كی بۆڕی هه‌ناسه‌یی 58 00:02:58,541 --> 00:03:01,714 كه‌ له‌ شتی وه‌كو كۆكه‌ی وشك و تا ده‌ڕوات 59 00:03:01,738 --> 00:03:05,386 به‌درێژایی ڕێگاكه‌ بۆ هه‌وكردنی ڤایرۆسی بكوژی سی یه‌كان. 60 00:03:05,410 --> 00:03:08,699 ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ نیشانه‌یه‌ یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانه‌ 61 00:03:08,723 --> 00:03:12,070 ڕاستی یه‌كه‌ی زۆر قورس بووه‌ شوێنی ئه‌م بڵاوبوونه‌وه‌ بكه‌وین 62 00:03:12,094 --> 00:03:17,190 خه‌ڵكانێكی زۆرتووشی كۆڤید-19 ده‌بن به‌ڵام زۆر به‌ سووكی، 63 00:03:17,214 --> 00:03:21,113 نیشانه‌كانیان زۆر سووكه‌، ته‌نانه‌ت ناچن بۆ دابینكه‌ری چاودێری ته‌ندروستیی. 64 00:03:21,113 --> 00:03:23,095 له‌ سیسته‌مه‌كه‌ ناوی خۆیان تۆمار ناكه‌ن. 65 00:03:23,119 --> 00:03:26,879 منداڵان به‌ دیاریكراوی، زۆر به‌ئاسانی تووشی كۆڤید-19 ده‌بن، 66 00:03:26,879 --> 00:03:29,730 كه‌ شتێكه‌ پێویسته‌ هه‌موومان سوپاسگوزاربین له‌باره‌یه‌وه‌. 67 00:03:31,570 --> 00:03:33,934 ڤایرۆسی كۆرۆناكان گیانداریین، 68 00:03:33,958 --> 00:03:37,218 به‌و مانایه‌ی له‌ گیانداره‌كانه‌وه‌ بۆخه‌ڵك ده‌گوازرێنه‌وه‌. 69 00:03:37,242 --> 00:03:41,872 هه‌ندێك ڤایرۆسی كۆڕۆنا، وه‌كو كۆڤید-19،له‌ كه‌سێكه‌وه‌ بۆكه‌سێكی تر ده‌گوازرێته‌وه‌. 70 00:03:42,263 --> 00:03:46,130 ئه‌وانه‌ی له‌كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكی تر ده‌گوازرێنه‌وه‌، خێراترو دوورتر ده‌گه‌ڕێن، 71 00:03:46,130 --> 00:03:47,605 هه‌روه‌كو كۆڤید-19. 72 00:03:48,079 --> 00:03:51,415 نه‌خۆشی یه‌ گیاندارییه‌كان به‌ڕاستی ڕزگاربوون لێیان قورسه‌، 73 00:03:51,439 --> 00:03:53,690 چونكه‌ عه‌مبارێكی گیانله‌به‌ریان هه‌یه‌. 74 00:03:54,229 --> 00:03:57,251 په‌تای باڵنده‌ نموونه‌یه‌كه‌، 75 00:03:57,275 --> 00:04:02,376 كه‌ ده‌توانین نه‌یانهێڵین له‌ گیانداره‌ كێڵگه‌یی یه‌كان، له‌ قه‌ل، له‌ مراوی، 76 00:04:02,400 --> 00:04:06,623 به‌ڵام به‌رده‌وام ساڵانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ چونكه‌ له‌ باڵنده‌ی كێوی بۆمان هاتوه‌ 77 00:04:06,647 --> 00:04:08,062 زۆر له‌باره‌ی گوێت لێ نابێت 78 00:04:08,062 --> 00:04:11,210 چونكه‌ په‌تای باڵنده‌ له‌ كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكی تر ناگوازرێته‌وه‌، 79 00:04:11,210 --> 00:04:15,235 ساڵانه‌ له‌ هه‌موو جیهان بڵاوبوونه‌وه‌ له‌ كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان هه‌یه‌. 80 00:04:16,506 --> 00:04:20,735 ده‌شێت كۆڤید-19 له‌ گیانله‌به‌ره‌وه‌ بازی دابێت بۆ خه‌ڵك 81 00:04:20,759 --> 00:04:23,316 له‌ بازاڕێكی گیانداری كێوی له‌ ووهان، له‌ چین. 82 00:04:24,987 --> 00:04:27,115 بۆ به‌شه‌ كه‌متر بنچینه‌یی یه‌كان. 83 00:04:28,034 --> 00:04:31,727 ئه‌مه‌ كۆتا بڵاوبوونه‌وه‌ی سه‌ره‌كیی نییه‌ كه‌ ده‌یبینین. 84 00:04:32,106 --> 00:04:36,371 بڵاوبوونه‌وه‌ی زۆر زیاتر ڕووده‌ده‌ن، په‌تای زۆر زیاتریش بڵاوده‌بێته‌وه‌. 85 00:04:36,395 --> 00:04:39,225 ئه‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ك نییه‌. ئه‌وه‌ هه‌ڵبژارده‌یه‌كه‌. 86 00:04:39,672 --> 00:04:42,861 ئه‌مه‌ ئه‌نجامی ڕێگایه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ وه‌كو مرۆڤه‌كان، 87 00:04:42,885 --> 00:04:44,770 له‌گه‌ڵ هه‌ساره‌كه‌مان كارلێك ده‌كه‌ین. 88 00:04:45,225 --> 00:04:48,273 هه‌ڵبژارده‌كانی مرۆڤ به‌ره‌و بارودۆخێكمان ده‌به‌ن 89 00:04:48,297 --> 00:04:50,920 كه‌وا بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتر ده‌بینین. 90 00:04:51,239 --> 00:04:53,171 به‌شێكی له‌باره‌ی گۆڕانی كه‌ش و هه‌وایه‌ 91 00:04:53,171 --> 00:04:56,709 و ئه‌و ڕێگایه‌ی كه‌شو هه‌وای گه‌رم وا له‌ جیهان ده‌كات زیاتر میواندۆست بێت 92 00:04:56,709 --> 00:04:57,850 بۆ ڤایرۆس و به‌كتریاكان. 93 00:04:58,287 --> 00:05:04,328 به‌ڵام ده‌رباره‌ی ئه‌و ڕێگایه‌ش كه‌ پاڵ به كۆتا بۆشایی چۆڵ ده‌نێین بۆ هه‌ساره‌كه‌مان. 94 00:05:04,746 --> 00:05:07,879 كاتێك ئاگر له‌ دارستانی باراناوی ئه‌مازۆن به‌رده‌ده‌ین و ده‌یكێڵین 95 00:05:07,879 --> 00:05:11,118 تاكو بتوانین خاكێكی هه‌رزانمان چنگ بكه‌وێت بۆ به‌خێوكردنی په‌له‌وه‌ر. 96 00:05:11,118 --> 00:05:14,475 كاتێك كۆتا ده‌وه‌نی ئه‌فریقیایی ده‌گۆڕدرێت بۆ كێڵگه‌، 97 00:05:14,499 --> 00:05:19,301 كاتێك گیانداره‌ كێوی یه‌كان له‌ چین تا ئاستی له‌ناوچوون ڕاوده‌كرێن، 98 00:05:19,325 --> 00:05:22,461 مرۆڤه‌كان له‌گه‌ڵ جێنشینانی ژیانی كێوی له‌ په‌یوه‌ندی ده‌بن 99 00:05:22,485 --> 00:05:25,278 كه‌ هه‌رگیز پێشووتر له‌ په‌یوه‌ندیدا نه‌بوون له‌گه‌ڵیان، 100 00:05:25,302 --> 00:05:28,290 ئه‌و دانیشتوانانه‌ جۆری نوێی نه‌خۆشییان هه‌یه‌: 101 00:05:28,314 --> 00:05:31,685 به‌كتریا، ڤایرۆس، شتانێك كه‌ ئێمه‌ بۆیان ئاماده‌نین. 102 00:05:32,286 --> 00:05:34,085 به‌دیاریكراوی، شه‌مشه‌مه‌كوێره‌كان، 103 00:05:34,085 --> 00:05:37,712 توانای پێشوازیكردنی ئه‌و نه‌خۆشییانه‌یان هه‌یه‌ كه‌ ده‌توانن تووشی خه‌ڵك ببن، 104 00:05:37,712 --> 00:05:40,159 به‌ڵام ئه‌وان تاكه‌ گیاندار نین كه‌ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن. 105 00:05:40,610 --> 00:05:45,250 بۆیه‌ تاكو به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر كه‌متردووركردنی شوێنه‌ دووره‌كانمان ، 106 00:05:45,274 --> 00:05:47,336 بڵاوبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن له‌ هاتن. 107 00:05:49,093 --> 00:05:53,737 ناتوانین ڕێ له‌ بڵاوبوونه‌وه‌كان بگرین به‌ كه‌ره‌نتینه‌كردن یاخود سنووردانان بۆ گه‌شت 108 00:05:53,761 --> 00:05:55,673 ئه‌وه‌ یه‌كه‌مین هانده‌ری هه‌ركه‌سێكه‌: 109 00:05:55,697 --> 00:05:59,567 "با ڕێ له‌ خه‌ڵك بگرین له‌ جووڵان، با ڕێ له‌ ڕوودانی بڵاوبوونه‌وه‌كه‌ بگرین." 110 00:05:59,591 --> 00:06:05,076 به‌ڵام له‌ڕاستیدا، زۆر قورسه‌ كه‌ره‌نتینه‌ یه‌كی باشت ده‌سبكه‌وێت له‌ شوێنێك. 111 00:06:05,100 --> 00:06:08,176 زۆر قورسه‌ سنووردابنێیت بۆ گه‌شتكردن. 112 00:06:08,200 --> 00:06:11,798 ته‌نانه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی وه‌به‌رهێنانی جددییان له‌ ته‌ندروستی گشتی كردووه‌، 113 00:06:11,798 --> 00:06:14,092 وه‌كو ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان و كۆریای باشوور، 114 00:06:14,092 --> 00:06:16,665 ناتوانن ئه‌و جۆره‌ سنووردانانه‌ به‌ده‌ست بێنن ئاوا خێرا 115 00:06:16,665 --> 00:06:18,768 بۆ ئه‌وه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌یه‌ك یه‌كسه‌ر ڕابگرن. 116 00:06:19,123 --> 00:06:22,643 هۆكاری لۆجیستی و پزیشكیی بۆ ئه‌وه‌ هه‌یه‌. 117 00:06:22,667 --> 00:06:25,502 گه‌ر ئێستا له‌ كۆڤید-19 وردببیه‌وه‌، 118 00:06:25,526 --> 00:06:29,550 وا دیاره‌ له‌وانه‌یه‌ ماوه‌یه‌كی هه‌بێت كه‌ تووش بووبیت و هیچ نیشانه‌یه‌كیش نییه‌ 119 00:06:29,574 --> 00:06:31,668 بۆ ماوه‌ی24 ڕۆژ. 120 00:06:32,460 --> 00:06:36,376 خه‌ڵك ده‌گه‌ڕێن له‌گه‌ڵ ڤایرۆسه‌ بێ نبشاندانی هیچ ئاماژه‌یه‌ك. 121 00:06:36,400 --> 00:06:40,274 كه‌ره‌نتینه‌ ناكرێن. كه‌س نازانێت پێویستییان به‌ كه‌ره‌نتینه‌كردن هه‌یه‌. 122 00:06:43,090 --> 00:06:47,181 هه‌ندێك تێچوونی ڕاستی بۆ كه‌ره‌نتینه‌كردن و سنوورداركردنی گه‌شت هه‌یه‌ . 123 00:06:47,940 --> 00:06:49,679 مرۆڤه‌كان گیانداری كۆمه‌ڵایه‌تین، 124 00:06:49,703 --> 00:06:52,297 كاتێك هه‌وڵده‌ده‌یت بیانخه‌یته‌ شوێنێك به‌رگری ده‌كه‌ن 125 00:06:52,297 --> 00:06:54,607 و كاتێكیش كه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌یت جیایان بكه‌یته‌وه‌. 126 00:06:54,727 --> 00:07:00,695 له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئیبۆلا بینیمان هه‌ركه‌ كه‌ره‌نتینه‌یه‌ك له‌ شوێنێك داده‌نێیت، 127 00:07:00,719 --> 00:07:03,126 خه‌ڵك ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ هه‌وڵدان بۆ هه‌ڵاتن. 128 00:07:03,150 --> 00:07:07,202 نه‌خۆشه‌ تاكه‌كه‌سییه‌كان، گه‌ر بزانن پڕۆتۆكۆڵێكی كه‌ره‌نتینه‌ی توند هه‌یه‌، 129 00:07:07,226 --> 00:07:09,354 له‌وانه‌یه‌ نه‌چن بۆ چاودێری ته‌ندروستیی، 130 00:07:09,354 --> 00:07:12,917 چونكه‌ له‌ سیسته‌می پزیشكیی ده‌ترسن یاخود ناتوانن به‌رگه‌ی چاودێریكردن بگرن 131 00:07:12,917 --> 00:07:16,134 و نایانه‌وێت له‌ خێزان و هاوڕێكانیان جیابكرێنه‌وه‌. 132 00:07:16,134 --> 00:07:18,198 سیاسه‌تمه‌داره‌كان، به‌رپرسه‌ حكوومی یه‌كان، 133 00:07:18,198 --> 00:07:20,561 كاتێك ده‌زانن وا كه‌ره‌نتینه‌ ده‌كرێن 134 00:07:20,561 --> 00:07:23,182 گه‌ر باسی بڵاوبوونه‌وه‌و كه‌یسه‌كان بكرێت، له‌وانه‌یه‌ 135 00:07:23,182 --> 00:07:26,903 زانیارییه‌ ڕاسته‌قینه‌كان بشارنه‌وه‌ له‌ترسی ڕوودانی پڕۆتۆكۆڵی كه‌ره‌نتینه‌. 136 00:07:27,522 --> 00:07:31,271 و به‌دڵنیایی یه‌وه‌، ئه‌و جۆره‌ خۆلادان و ناپاكی یانه‌ 137 00:07:31,295 --> 00:07:34,956 -ئه‌وانه‌ن كه‌ وا ده‌كه‌ن شوێنی بڵاو بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی یه‌كه‌ زۆر قورس بێت. 138 00:07:37,101 --> 00:07:41,176 ده‌توانین باشتربین له‌ كه‌ره‌نتینه‌كردن و سنوورداركردنی گه‌شته‌كان، وپێویسته‌، 139 00:07:41,176 --> 00:07:44,356 به‌ڵام ئه‌وان ته‌نیا بژارده‌ی ئێمه‌ نین، باشترین بژارده‌ی ئێمه‌ نین 140 00:07:44,380 --> 00:07:46,351 بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخانه‌. 141 00:07:47,320 --> 00:07:51,792 شێوازی ڕاستیی بۆ ماوه‌ درێژه‌كان بۆئه‌وه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌كان كه‌متر مه‌ترسیداربێت 142 00:07:51,816 --> 00:07:54,589 بریتی یه‌ له‌ دروستكردنی سیسته‌می ته‌ندروستی جیهانیی 143 00:07:54,613 --> 00:07:59,666 بۆ هاندانی كاره‌كانی چاودێریی ته‌ندروستیی بنچینه‌یی له‌ هه‌موو وڵاتێك له‌ جیهان 144 00:07:59,666 --> 00:08:02,284 بۆیه‌ هه‌موو وڵاته‌كان، ته‌نانه‌ت وڵاته‌ هه‌ژاره‌كانیش، 145 00:08:02,308 --> 00:08:07,272 ده‌توانن خێرا نه‌خۆشی یه‌ درمه‌ نوێیه‌كان دیارو چاره‌سه‌ربكه‌ن هه‌ركه‌ ده‌رده‌كه‌ون 146 00:08:08,375 --> 00:08:13,064 چین ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆر بوویه‌وه‌ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بۆ كۆڤید-19. 147 00:08:13,064 --> 00:08:16,210 به‌ڵام ڕاستی یه‌كه‌ی، ئه‌ی ئه‌گه‌ر كۆڤید-19 له‌ (چاد) ده‌ركه‌وتبا، 148 00:08:17,505 --> 00:08:21,041 كه‌ بۆ هه‌ر سه‌د هه‌زار خه‌ڵكێك ؟سێ پزیشك و نیوی هه‌یه‌ 149 00:08:21,999 --> 00:08:25,000 ئه‌ی ئه‌گه‌ر له‌ كۆماری كۆنگۆی دیموكرات ده‌ركه‌وتبا 150 00:08:25,024 --> 00:08:29,169 كه‌ هه‌ر تازه‌ دوا نه‌خۆشی ئیبۆلای ؟له‌ چاره‌سه‌ركردن ڕزگاركرد 151 00:08:29,193 --> 00:08:32,170 ڕاستییه‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌، ئه‌و وڵاتانه‌ سه‌رچاوه‌یان نییه‌ 152 00:08:32,194 --> 00:08:34,116 بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نه‌خۆشی یه‌كی درم-- 153 00:08:34,116 --> 00:08:37,409 نه‌ بۆ چاره‌سه‌ری خه‌ڵك و نه‌ بۆ هه‌وڵدان له‌سه‌ری به‌ خێرایی یه‌كی وا 154 00:08:37,409 --> 00:08:39,263 بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی ته‌واوی جیهان بدات. 155 00:08:40,878 --> 00:08:45,795 ڕێبه‌ریی هه‌ڵسه‌نگاندنێكم بۆ ناوه‌ندی چاره‌سه‌ری ئیبۆلا كرد له‌ سیرالییۆن، 156 00:08:45,819 --> 00:08:48,922 ڕاستی یه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ پزیشكه‌ خۆماڵی یه‌كان له‌ سیرالییۆن 157 00:08:48,946 --> 00:08:51,917 زۆر خێرا قه‌یرانی ئیبۆلایان دیاریكرد. 158 00:08:51,941 --> 00:08:54,897 سه‌ره‌تا وه‌كو ڤایرۆسێكی خوێن به‌ربوونی كوشنده‌ی ترسناك 159 00:08:54,921 --> 00:08:57,399 دواتر وه‌كو ئیبۆلا بۆخۆی. 160 00:08:57,423 --> 00:09:01,555 به‌ڵام كه‌ دیارییان كرد، سه‌رچاوه‌یان نه‌بوو بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌. 161 00:09:01,579 --> 00:09:04,949 پزیشكی پێویستیان نه‌بوو، قه‌روێله‌ی پێویستیان نه‌بوو له‌ نه‌خۆشخانه‌ 162 00:09:04,973 --> 00:09:07,954 و زانیاری ته‌واویان نه‌بوو له‌سه‌ر چۆنێتی چاره‌سه‌ركردنی ئیبۆلا 163 00:09:07,954 --> 00:09:10,473 یاخود چۆن كۆنتڕۆڵكردنی تووشبوونه‌كه‌ جێ به‌جێ بكه‌ین. 164 00:09:11,075 --> 00:09:15,802 یانزه‌ پزیشك له‌ سیرالییۆن به‌هۆی ئیبۆلاوه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا. 165 00:09:15,826 --> 00:09:19,185 كاتێك قه‌یرانه‌كه‌ ده‌ستیپێكرد وڵاته‌كه‌ ته‌نیا 120 پزیشكی هه‌بوو. 166 00:09:19,885 --> 00:09:21,353 به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، 167 00:09:21,377 --> 00:09:25,446 ناوه‌ندی پزیشكیی (داڵاس بایڵه‌ر) زیاتر له‌ هه‌زار پزیشكی هه‌یه‌ له‌ تیمه‌كه‌. 168 00:09:26,365 --> 00:09:29,073 ئه‌مانه‌ ئه‌و جۆره‌ ناڕه‌وایی یانه‌یه‌ كه‌ خه‌ڵك ده‌كوژن. 169 00:09:29,073 --> 00:09:32,750 سه‌ره‌تا، خه‌ڵكه‌ هه‌ژاره‌كه‌ ده‌كوژن كاتێك بڵاوبوونه‌وه‌كان ده‌ست پێده‌كه‌ن، 170 00:09:32,750 --> 00:09:34,518 دواتر خه‌ڵك له‌ ته‌واوی جیهان ده‌كوژن 171 00:09:34,518 --> 00:09:36,708 كاتێك بڵاوبوونه‌وه‌كان په‌رش و بڵاوده‌بنه‌وه‌. 172 00:09:36,708 --> 00:09:39,652 گه‌ر به‌ڕاستی بمانه‌وێت ئه‌م بڵاوبوونه‌وانه‌ هێواش بكه‌ینه‌وه‌ 173 00:09:39,652 --> 00:09:41,474 و كاریگه‌رییه‌كانیان بچووك بكه‌ینه‌وه‌، 174 00:09:41,474 --> 00:09:43,985 پێویسته‌ دڵنیابین له‌وه‌ی هه‌موو وڵاتێك له‌ جیهان 175 00:09:44,009 --> 00:09:46,873 توانای دیاریكردنی نه‌خۆشیی نوێی هه‌بێت، 176 00:09:46,897 --> 00:09:48,155 چاره‌سه‌ریان بكات 177 00:09:48,179 --> 00:09:51,380 و ده‌رباره‌یان هه‌واڵ بدات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن زانیاری بڵاوبكه‌نه‌وه‌. 178 00:09:52,205 --> 00:09:55,936 كۆڤید-19 ده‌بێته‌ بارگرانییه‌كی گه‌وره‌ بۆ سه‌ر سیسته‌مه‌ ته‌ندروستی یه‌كان. 179 00:09:56,517 --> 00:09:59,730 هه‌روه‌ها كۆڤید-19 هه‌ندێك خاڵی لاوازی ڕاسته‌قینه‌ی ئاشكراكرد 180 00:09:59,730 --> 00:10:02,399 له‌ زنجیره‌ دابینكردنه‌ ته‌ندروستییه‌ جیهانیی یه‌كانمان. 181 00:10:02,399 --> 00:10:07,133 ته‌نیا كاتی گونجاو، سیسته‌مه‌ لاوازه‌كان باشن كه‌ كاره‌كان به‌باشی به‌ڕێوه‌ده‌چن، 182 00:10:07,157 --> 00:10:11,193 به‌ڵام له‌كاتی قه‌یران، مانای ئه‌وه‌یه‌ هیچ یه‌ده‌گێكمان نییه‌. 183 00:10:11,217 --> 00:10:13,579 گه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌ك-- یاخود وڵاتێك-- 184 00:10:13,603 --> 00:10:17,494 ده‌مامكی ده‌م و چاوو كه‌ره‌سته‌ی پارێزگاریكردنی كه‌سیی نه‌مێنێ، 185 00:10:17,518 --> 00:10:21,238 هیچ بارخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی پڕ له‌ سندووق نییه‌ تاكو بچین و زیاتری لێ بهێنین. 186 00:10:21,238 --> 00:10:23,380 ده‌بێت داوای زیاتر بكه‌یت له‌ دابینكه‌ره‌كه‌، 187 00:10:23,380 --> 00:10:27,375 پێویسته‌ چاوه‌ڕێیان بكه‌یت تاكو به‌رهه‌می دێنن و ده‌بێت چاوه‌ڕێ بكه‌یت تاكو ده‌ینێرن 188 00:10:27,375 --> 00:10:28,381 به‌گشتی له‌ چینه‌وه‌. 189 00:10:28,381 --> 00:10:32,615 ئه‌وه‌ كاتی دواكه‌وتنه‌ له‌كاتێكدا كه‌ گرنگترین شت ئه‌وه‌یه‌ خێرا بجووڵێیت. 190 00:10:33,391 --> 00:10:37,410 گه‌ر زۆر به‌ كامڵی خۆمان بۆ كۆڤید-19 ئاماده‌كردبووایه‌، 191 00:10:37,434 --> 00:10:40,961 چین خێراتر بڵاوبوونه‌وه‌كه‌ی ڕاده‌گه‌یاند. 192 00:10:40,985 --> 00:10:44,539 ئاماده‌ ده‌بوون بۆ پێشكه‌شكردنی چاودێریی بۆ خه‌ڵكه‌ تووشبووه‌كه‌ 193 00:10:44,563 --> 00:10:47,103 به‌بێ پێویستیی بۆ دروستكردنی باڵه‌خانه‌ی نوێ. 194 00:10:47,127 --> 00:10:50,364 زانیاری ڕاستگۆیانه‌یان بۆ هاوڵاتییه‌كان بڵاوده‌كرده‌وه‌ 195 00:10:50,364 --> 00:10:53,501 بۆیه‌ ئه‌م هه‌موو پڕوپاگه‌نده‌ شێتانه‌مان نه‌ده‌بینی بڵاوبكرێنه‌وه‌ 196 00:10:53,501 --> 00:10:54,952 له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ چین. 197 00:10:54,952 --> 00:10:58,536 و ئاڵوگۆڕی زانیارییان كردبایه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ندروستی جیهانیی 198 00:10:58,536 --> 00:11:01,581 بۆیه‌ ده‌یانتوانی هه‌واڵبده‌نه‌ سیسته‌می ته‌ندروستیی نه‌ته‌وه‌یی 199 00:11:01,581 --> 00:11:03,769 و ئاماده‌ بن كاتێك ڤایرۆسه‌كه‌ بڵاوده‌بێته‌وه‌. 200 00:11:03,769 --> 00:11:07,359 ئه‌و كاته‌ سیسته‌مه‌ ته‌ندروستی یه‌ نه‌ته‌وه‌یی یه‌كان ده‌یانتوانی عه‌مباری 201 00:11:07,359 --> 00:11:09,983 كه‌ره‌سته‌ پارێزه‌ره‌كان بكه‌ن كه‌ پێویستیان پێیان بوو 202 00:11:09,983 --> 00:11:13,952 -و ڕاهێنانی پێشكه‌شكارانی چاودێری ته‌ند روستی بۆ چاره‌سه‌ر و كۆنتڕۆڵكردنی تووشبوون 203 00:11:13,952 --> 00:11:17,956 پڕۆتۆكۆڵی پشتبه‌سته‌ی زانستییمان ده‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی چ بكه‌ین كاتێك شته‌كان ڕووده‌ده‌ن، 204 00:11:17,956 --> 00:11:20,213 وه‌كو كه‌شتی گه‌شتیاریی نه‌خۆشی تووشبووی پێیه‌. 205 00:11:20,213 --> 00:11:24,286 و زانیاری ڕاستمان ده‌بوو له‌باره‌ی خه‌ڵك له‌ هه‌موو شوێنێك، 206 00:11:24,310 --> 00:11:28,351 بۆیه‌ ڕووداوی شپرزه‌ و ئابڕووبه‌ری بێگانه‌ ترسییمان نه‌ده‌بینی، 207 00:11:28,375 --> 00:11:32,454 وه‌كو ئه‌و خه‌ڵكه‌ ئاسیایی یه‌ی له‌ سه‌ر شه‌قام له‌ فیلادلفیا هێرشیان ده‌كرێته‌ 208 00:11:32,454 --> 00:11:35,187 سه‌ر. به‌ڵام ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌بوونی هه‌موو ئه‌مانه‌، 209 00:11:35,211 --> 00:11:37,673 هێشتا بڵاوبوونه‌وه‌كانمان هه‌بوو. 210 00:11:38,319 --> 00:11:41,667 هه‌ڵبژاردنه‌كانمان ده‌رباره‌ی چۆنێتی داگیركاریمان بۆ ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ 211 00:11:41,691 --> 00:11:42,996 واده‌كات ناچاری بێت. 212 00:11:44,003 --> 00:11:48,308 ئه‌وه‌نده‌ی كه‌ هاوده‌نگیی شاره‌زاكانمان هه‌یه‌ له‌باره‌ی كۆڤید-19، ئه‌مه‌یه‌: 213 00:11:48,656 --> 00:11:51,292 لێره‌ له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان، و له‌ جیهانه‌وه‌، 214 00:11:51,316 --> 00:11:53,999 به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات پێش ئه‌وه‌ی به‌ره‌و باشتر بڕوات. 215 00:11:54,489 --> 00:11:58,931 تێبینی حاڵه‌تی گواستنه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌كه‌ین كه‌وا له‌ گه‌شت نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌، 216 00:11:58,955 --> 00:12:01,053 كه‌ ته‌نیا له‌ كۆمه‌ڵگاكه‌ ڕووده‌ده‌ن، 217 00:12:01,077 --> 00:12:03,296 تێبینی ده‌كه‌ین خه‌ڵك تووشی كۆڤید-19 بووه‌ 218 00:12:03,320 --> 00:12:06,508 له كاتێك ته‌نانه‌ت نازانین تووشبوونه‌كه‌ له‌كوێ هاتووه‌. 219 00:12:06,532 --> 00:12:09,255 ئه‌وانه‌ نیشانه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌یه‌كن كه‌وا خراپتر ده‌بێت، 220 00:12:09,279 --> 00:12:11,629 نه‌ك بڵاوبوونه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵات بێت. 221 00:12:14,298 --> 00:12:17,365 ئه‌مه‌ بێزاركه‌ره‌، به‌ڵام مایه‌ی سه‌رسوڕمان نییه‌. 222 00:12:17,790 --> 00:12:19,362 شاره‌زایانی ته‌ندروستیی جیهانیی، 223 00:12:19,386 --> 00:12:22,331 كاتێك ده‌رباره‌ی سیناریۆی ڤایرۆسه‌ نوێیه‌كان ده‌دوێن، 224 00:12:22,355 --> 00:12:24,953 ئه‌مه‌ یه‌ك له‌ سیناریۆكانه‌ كه‌ لێی ورد ده‌بنه‌وه‌. 225 00:12:24,977 --> 00:12:27,549 ئێمه‌ هه‌موومان هیواخواز بووین به‌ ئاسانی ده‌ربازببین، 226 00:12:27,573 --> 00:12:30,958 به‌ڵام كاتێك شاره‌زایان له‌باره‌ی به‌رنامه‌ڕێژی ڤایرۆسیی ده‌دوێن، 227 00:12:30,982 --> 00:12:34,850 ئه‌مه‌ جۆره‌ بارودۆخێك و ڕێگایه‌كه‌ كه‌وا پێشبینی ده‌كه‌ن ڤایرۆسه‌كه‌ پێی بجووڵێت. 228 00:12:36,727 --> 00:12:39,508 ده‌مه‌وێت به‌ چه‌ند ئامۆژگاریی یه‌كی كه‌سیی ئه‌مه‌ دابخه‌م. 229 00:12:40,524 --> 00:12:41,836 ده‌سته‌كانتان بشۆن. 230 00:12:42,442 --> 00:12:44,768 زۆر ده‌سته‌كانتان بشۆن. 231 00:12:44,768 --> 00:12:48,215 ده‌زانم ئێوه‌ به‌ڕاستی زۆر ده‌سته‌كانتان ده‌شۆن چونكه‌ ئێوه‌ قیزه‌ون نین. 232 00:12:48,239 --> 00:12:50,445 به‌ڵام هێشتا زیاتر ده‌سته‌كانتان بشۆن. 233 00:12:50,469 --> 00:12:54,222 ڕۆتین و ئاماژه‌ ئاماده‌ بكه‌ له‌ ژیانت كه‌ وات لێبكات ده‌سته‌كانت بشۆیت. 234 00:12:54,222 --> 00:12:57,508 هه‌ركاتێك چوویه‌ باڵه‌خانه‌یه‌ك و هاتییه‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌سته‌كانت بشۆ. 235 00:12:57,508 --> 00:13:01,142 كاتێك ده‌چییه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك و دێیه‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌سته‌كانت بشۆ. 236 00:13:01,166 --> 00:13:03,454 نه‌ریت به‌ده‌ستبێنه‌ به‌پێی بنه‌مای ده‌ست شۆردن. 237 00:13:04,160 --> 00:13:06,014 مۆبایله‌كه‌ت پاك بكه‌وه‌. 238 00:13:06,038 --> 00:13:09,819 هه‌موو كاتێك به‌ ده‌سته‌ پیس و نه‌شۆراوه‌كه‌ت ده‌ستی لێ ده‌ده‌یت. 239 00:13:09,843 --> 00:13:12,271 ده‌زانم له‌گه‌ڵ خۆت ده‌یبه‌یت بۆ گه‌رماو. 240 00:13:12,295 --> 00:13:14,446 (پێكه‌نین) 241 00:13:15,264 --> 00:13:20,314 بۆیه‌ مۆبایله‌كه‌ت پاك بكه‌وه‌ و ڕه‌چاوی زۆر به‌كارنه‌هێنانی بكه‌ له‌ شوێنی گشتیی. 242 00:13:20,338 --> 00:13:23,539 له‌وانه‌یه‌ تیكتۆك و ئینسته‌گرام ده‌توانرێت ته‌نیا شتی ماڵه‌وه‌ بن. 243 00:13:24,370 --> 00:13:25,857 ده‌ست له‌ ده‌م وچاوت مه‌ده‌. 244 00:13:26,888 --> 00:13:28,538 چاوه‌كانت مه‌سڕه‌. 245 00:13:28,562 --> 00:13:30,014 نینۆكی چه‌نجه‌كانت مه‌گه‌زه‌. 246 00:13:30,038 --> 00:13:31,720 لووتت به‌ پشتی ده‌ستت مه‌سڕه‌وه‌. 247 00:13:31,720 --> 00:13:34,335 مه‌به‌ستم، به‌هیچ جۆرێك ئه‌وه‌ مه‌كه‌ چونكه‌، جوان نییه‌ 248 00:13:34,335 --> 00:13:36,090 (پێكه‌نین) 249 00:13:36,114 --> 00:13:37,669 ده‌مامكی ده‌م و چاو مه‌پۆشه‌. 250 00:13:37,938 --> 00:13:41,473 ده‌مامكی ده‌م و چاو بۆ خه‌ڵكی نه‌خۆش و دابینكه‌رانی چاودێری ته‌ندروستییه‌. 251 00:13:41,497 --> 00:13:45,409 گه‌ر نه‌خۆشیت، ده‌مامكه‌كه‌ت به‌رگه‌ی هه‌موو كۆكه‌ و پژمینه‌كه‌ت ده‌گرێت 252 00:13:45,433 --> 00:13:47,590 و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌ورووبه‌رت ده‌پارێزێت. 253 00:13:47,590 --> 00:13:49,587 گه‌ر تۆ دابینكه‌رێكی چاودێریی ته‌ندروستیت، 254 00:13:49,587 --> 00:13:51,778 ده‌مامكه‌كه‌ت ئامرازێكه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ ئامرازێك 255 00:13:51,778 --> 00:13:53,875 پێیان ده‌گوترێت كه‌ره‌سته‌ی پارێزه‌ریی كه‌سیی 256 00:13:53,875 --> 00:13:57,634 كه‌ ڕاهێنانت پێكراوه‌ به‌كاریبێنیت بۆیه‌ ده‌توانیت بایه‌خ به‌ نه‌خۆشه‌كان بده‌یت 257 00:13:57,634 --> 00:13:59,052 و خۆت تووشی نه‌خۆشی نه‌كه‌یت. 258 00:13:59,052 --> 00:14:02,236 گه‌ر تۆ كه‌سێكی ته‌ندروستی ڕێك و پێكی ده‌مامكی ده‌م و چاو ده‌پۆشیت، 259 00:14:02,236 --> 00:14:04,051 ته‌نیا ده‌م و چاوت ئاره‌قاوی ده‌كه‌یت. 260 00:14:04,051 --> 00:14:04,893 (پێكه‌نین) 261 00:14:04,917 --> 00:14:07,314 ده‌مامكه‌كان له‌ كۆگاكان جێبهێڵه‌ 262 00:14:07,338 --> 00:14:10,077 بۆ پزیشك و په‌رستار و خه‌ڵكه‌ نه‌خۆشه‌كه‌. 263 00:14:11,055 --> 00:14:13,686 گه‌ر وابیرده‌كه‌یته‌وه‌ نیشانه‌كانی كۆڤید-19 ت هه‌یه‌، 264 00:14:13,710 --> 00:14:16,872 له‌ ماڵ بمێنه‌وه‌، په‌یوه‌ندیی به‌ پزیشكه‌كه‌ت بكه‌ بۆ ئامۆژگاریی. 265 00:14:17,143 --> 00:14:22,571 گه‌ر به‌ كۆڤید-19 دیاریكراویت، بیرت بێت به‌ گشتی زۆر سووكه‌ 266 00:14:22,595 --> 00:14:24,056 و گه‌ر جگه‌ره‌كێشی، 267 00:14:24,080 --> 00:14:26,948 هه‌ر ئێستا باشترین كاتی شیاوه‌ بۆ وازهێنان له‌ جگه‌ره‌كێشان. 268 00:14:27,679 --> 00:14:29,028 مه‌به‌ستم، گه‌ر جگه‌ره‌كێشی، 269 00:14:29,052 --> 00:14:32,469 هه‌ر ئێستا هه‌میشه‌ باشترین كاتی شیاوه‌ بۆ وازهێنان له‌ جگه‌ره‌كێشان. 270 00:14:32,493 --> 00:14:35,359 به‌ڵام گه‌ر جگه‌ره‌كێش بیت و نیگه‌رانیت له‌باره‌ی كۆڤید-19، 271 00:14:35,383 --> 00:14:39,133 ئه‌مه‌ ده‌گرمه‌ ئه‌ستۆم كه‌ وازهێنان بێگومان باشترین شته‌ بتوانیت بیكه‌یت 272 00:14:39,157 --> 00:14:42,853 بۆئه‌وه‌ی له‌ خراپترین كاریگه‌رییه‌كانی كۆڤید-19 خۆت بپارێزیت. 273 00:14:44,846 --> 00:14:47,345 كۆڤید-19 شتێكی ترسێنه‌ره‌، 274 00:14:47,369 --> 00:14:51,548 له‌ كاتێك نزیكه‌ی ته‌واوی هه‌واڵه‌كانمان وه‌كو شتی ترسێنه‌ر دیار ده‌بێت. 275 00:14:52,099 --> 00:14:57,093 هه‌ڵبژارده‌ی زۆر جوان به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا خراپ بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵی هه‌ن: 276 00:14:57,117 --> 00:15:02,405 تۆقین، بێگانه‌ ترسێ، ترسی شوێنی گشتی، سیسته‌می زۆرداریی، 277 00:15:02,429 --> 00:15:07,243 درۆی دروستكراون كه‌ وامان لێده‌كه‌ن وابیر بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ ڕق و شێتگیری و ته‌نیایی 278 00:15:07,267 --> 00:15:09,420 چاره‌سه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌كانن. 279 00:15:09,444 --> 00:15:10,658 به‌ڵام وانین. 280 00:15:10,682 --> 00:15:12,784 ته‌نیا وامان لێده‌كه‌ن كه‌متر ئاماده‌ بین. 281 00:15:13,356 --> 00:15:17,566 هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه‌ هه‌ڵبژارده‌یه‌كی به‌سوود به‌ڵام بێزاركه‌ریش هه‌ن 282 00:15:17,590 --> 00:15:20,302 كه‌ ده‌توانین له‌ وه‌ڵامی بڵاوبوونه‌وه‌كان به‌كاری بێنین. 283 00:15:20,302 --> 00:15:23,724 شتی وه‌كو به‌ره‌وپێش بردنی چاودێری ته‌ندروستیی لێره‌ و له‌ هه‌موو شوێنێك: 284 00:15:23,748 --> 00:15:26,943 وه‌به‌رهێنان له‌ ژێرخانی ته‌ندروستی و چاودێری نه‌خۆشی یه‌كان 285 00:15:26,967 --> 00:15:29,302 له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌زانین كه‌ی نه‌خۆشیی نوێ دێت: 286 00:15:29,326 --> 00:15:32,268 بنیاتنانی سیسته‌می ته‌ندروستی له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان: 287 00:15:32,292 --> 00:15:36,863 وردبوونه‌وه‌ له‌ به‌هێزكردنی زنجیره‌ دابین كردنه‌كان تاكو ئاماده‌بن بۆ فریاكه‌وتن: 288 00:15:36,887 --> 00:15:39,015 و په‌روه‌رده‌یه‌كی باشتر، 289 00:15:39,039 --> 00:15:43,524 بۆیه‌ ده‌توانین باسی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كان و بیركاریی مه‌ترسییه‌كه‌ 290 00:15:43,548 --> 00:15:45,845 بكه‌ین ته‌نیا به‌بێ تۆقینێكی كوێرانه‌. 291 00:15:45,980 --> 00:15:49,181 لێره‌ پێویستیمان به‌وه‌یه‌ ڕێبه‌ریی بكرێین له‌ لایه‌ن دادپه‌روه‌ریی، 292 00:15:49,181 --> 00:15:51,491 چونكه‌ له‌و بارودۆخه‌، وه‌كو زۆربه‌ی ئه‌وانی تر، 293 00:15:51,491 --> 00:15:54,514 له‌ڕاستیدا دادپه‌روه‌ریی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆمانه‌. 294 00:15:55,597 --> 00:15:58,189 بۆیه‌ زۆر سوپاستان ده‌كه‌م كه‌ ئه‌مڕۆ گویتان لێم ڕاگرت. 295 00:15:58,189 --> 00:16:00,534 ئایا ده‌توانم یه‌كه‌مین كه‌س بم كه‌ پێتان بڵێم: 296 00:16:00,534 --> 00:16:02,684 كاتێك شانۆیه‌كه‌ جێده‌هێڵن ده‌سته‌كانتان بشۆن. 297 00:16:02,684 --> 00:16:04,873 (چه‌پڵه‌)