بیرۆکە گەورەکەم بیرۆکەیەکی زۆر زۆر بچکۆلانەیە کە دەتوانێت گرێی بلیۆنەەها بیرۆکەی گەورە بکاتەوە کە ئێستا دامرکاون لە ناخماندا بیرۆکە بچکۆلەکەم کە دەتوانێت ئەوە بکات بریتیە لە نوستن (پێکەنین) (چەپڵە) ئەم هۆڵە پڕە لە ئافرەتی ناسراو ئەم ژوورە پڕە لە ئافرەتی بێ خەو منیش بە شێوەیەکی گران فێری بەهای خەو بووم پێش دوو ساڵ و نیو بەر لە ئێستا لە هیلاکیدا بورامەوە سەرم کێشای بە مێزەکەمدا و ئێسکی کوڵمم شکا هەروەها پێنج تەقەڵ کەوتە چاوی ڕاستم پاشان دەستم کرد بە گەشتێک بۆ گەڕان و دۆزینەوەی بەهای نوستن هەروەها لەو گەشتەدا خوێندم، چاوم بە دکتۆر و زاناکان کەوت، وە من لێرەم بۆ ئەوەی پێتان بڵێم کە باشترین ڕێگە بۆ ژیانێکی زیاتر بەرهەمهێنەر ژیانێکی پڕ ئەندێشە، ژیانێکی خۆشتر بریتیە لە نوستنێکی باش (چەپڵە) هەروەها ئێمەی ئافرەت هەڵدەستین بە پێشڕەوی کردن لەم شۆڕشە نوێیەدا، لەم بارە مێیینە نوێیەدا ئێمە دەنوین بۆ گەیشتن بە لوتکە ، بەڵێ دەنوین (پێکەنین) (چەپڵە) لەبەرئەوەی بەداخەوە بۆ پیاوان کەمی خەو بووە بە نیشانەی پیاوەتی لەم دواییانەدا ژوانێکم هەبوو لەگەل پیاوێک خۆی بەوەوە هەڵدەکێشا کە شەوی ڕابردوو تەنها چوار کاتژمێر خەوتوە هەستم دەکرد کە دەبێت بڵێم... بەڵام نەموت... دەمویست بڵێم '' دەزانی چی ئەگەر کاتژمێرێک زیاتر بنوستیتایە، ئەم ژوانەمان زۆر زیاتر خۆش دەەبوو (پێکەنین) ئێستا جۆرێک لە پێشبڕکی هەیە بۆ کەم خەوی لە پیاواندا بەتایبەتی لێرە لە واشنتۆن، ئەگەر بتەوێت ژوانێکی نانی بەیانی ساز بکەی وە بڵێیت، '' کاتژمێر هەشت چۆنە بەلاتەوە ؟ '' ئەوان وەک وایە بڵێن '' کاتژمێر هەشت زۆر دڕەنگە بۆ من، بەڵام ئاساییە، دەتوانم یاریەکی تێنس بکەم هەروەها هەندێ تەلەفۆنی کۆنگرەو کاتژمێر هەشت دەتبینم '' وادەزانن ئەمە واتای ئەوە دەگەیەنێت کە ئەوان زۆر سەرقاڵن و بەرهەمهێنن بەڵام لە ڕاستیدا ئەوان وانین لەبەرئەوەی، لە ئێستادا سەرکردەی زۆر زیرەکمان هەیە لە بازرگانیدا، لە داراییدا ، لە سیاسەتدا کە بڕیاری زۆر نابەجێ دەدەن کەواتە ڕێژەی زیرەکی زۆر بەواتای ئەوە نایەت کە تۆ سەرکردەیەکی باشیت لەبەرئەوەی واتای سەرکردایەتی بریتیە لە توانای بینینی شاخی بەفرینە پێش ئەوەی بکێشێت بە تایتانیکدا بە داخەوە زۆرێک لە شاخی بەفرینمان هەیە کە بەر تایتانیکەکەمان کەوتوون لەڕاستیدا، وا هەستدەکەم کە ئەگەر براکانی لیمان براو خوشکی لیمان بونایە لەوانەبوو تا ئێستا بمانایە (چەپڵە) لە کاتێکدا کە هەموو براکان سەرقاڵ دەبوون بەتەواوی و بە دریژای ٢٤ کاتژمیر لە هەر ٧ ڕۆژەکەی هەفتەدا لەوانەیە خوشکێک تێبینی ئەو شاخە بەفرینەی بکردایە لەبەرئەوەی دوای حەوت کاتژمێر و نیو یان هەشت کاتژمیر خەو هەڵدەستا وە توانای دەبوو بۆ بینینی وێنە گەورەکە کەواتە، هەروەک چۆن ڕووبەڕوی زۆرێک لە تەنگ و چەڵەمەکان دەبینەوە لە جیهانی ئێستاماندا ئەوەی باشە لەسەر ئاستی کەسێتیمان ئەوەی کە دەبێتە هۆی خۆشی زیاتر، سوپاسگوزاری و کاریگەری لە ژیانماندا هەروەها بوونمان بە باشترین لە کارەکانماندا هەر ئەوەیە کە باشترینە بۆ جیهانیش بۆیە داواتان لێدەکەم کە چاوەکانتان بنوقێنن و بیرۆکەی نایاب بدۆزنەوە کە ون بووە لە ناخماندا بۆ کوژاندنەوەی بزوێنەرەکانتان و دۆزینەوەی توانای خەو سوپاس (چەپڵە)