بیر لە سەرکردەیەکی مەزن ئەکەینەوە
وەک کاپتنێک کە ناشڵەژێت و
ڕێبەریمان ئەکات
بەناو ململانێکان و ئاڵۆزییەکان.
سەرکردە متمانەبەخۆبووەکانی ناشڵەژێن،
پڕچەککراو بە زانیاری و ئەزموونی ڕابردوو
لەناو بزنس و سیاسەتیشدا وەک یەک
گرنگیان پێئەدرێت.
بەڵام هەندێک جار و بەتایبەتیش ئێستا،
قەیرانێک هاتۆتە پێشەوە
کە ئەوەنە نوێ و ئەوەنە بەپەلەیە
بە تەواوەتی هەموو ئەوە ئەگۆڕێت
کە ئەیزانین.
شێوەی کارکردنمان
یەک شت کە بەدڵنیاییەوە ئەیزانین
ئەوەیە کە پشێوی زیاتر بەڕێوەیە.
لە جیهانێکدا کە بەتەواوەتی پێکەوە لکاوە
یەک شۆڕشی سیاسی،
ڤیدیۆیەک کە زۆر بڵاودەبێتەوە،
تسۆنامییەکی دوور،
یان ڤایرۆسێکی بچووک ئەتوانێت
شەپۆلی ڕاچڵەکێن بە جیهاندا بنێرێت.
پشێوییەکان ترس درووست ئەکەن، و
لە ناوەڕاستی ئەوەدا خەڵک
هەوڵ بۆ ئاسایش ئەیەن،
کە ئەوەش سەرکردەکان ئەبات،
بەرەو لێوارە باوەکانی هێز،
متمانەبەخۆبوون، سەقامگیری،
بەڵام سوودی نابێت.
پێویستە کتێبی سەرکردایەتیکردن هەڵبەینەوە.
یەکەم، ئەم جۆرەی سەرکردایەتیکردن
پێویستی بەوەیە
بە شەفافییەتەوە پەیوەندی بکەین،
زوو زوو پەیوەندی بکەین.
کەواتە سەرکردەکان چۆن ئەتوانن سەرکردایەتی
بکەن کاتێک دڵنیایی هێندە کەم بێت،
ڕوونی هێندە کەم بێت؟
ئەگەر بەڕێوبەرێک بیت، سەرۆک وەزیرانێک،
بەڕێوبەرێکی پلە مامناوەند
یان تەنانەت بەڕێوبەری قوتابخانەیەکیش،
پشێوێیەکان واتای ئەوەیە پێویستە
سادەیی خۆت زیاتر بکەیت.
کاتێک ئەوەی ئەیزانیت سنووردارە،
نیشاندانی ئەوەی وەڵامەکانت پێیە
هیچ سوودێک ناگەیەنێت.
لەناو پشێوییەکاندا، سەرکردەکان
پێویستە ئەوە بەشکەن کە ئەیزانن و
دانیش بەوەیا بنێن کە نایزانن.
بەشێوەیەکی پێچەوانەیی، ئەو ڕاستگۆییە
سەلامەتی دەروونی زیاتر درووست ئەکات بۆ خەڵک،
نەک کەمتر.
بۆ نموونە کاتێک پەتا جیهانییەکە
بواری گەشتی ئاسمانی وێرانکرد
لە ماوەی شەوێکدا،
بەڕێوبەری دێلتا ئێرلاین
ئێد باستیان
پەیوەندیکردنی لەگەڵ کارمەندەکان زیادکرد
سەرەڕای ئەوەی ڕەوانییەکی کەمی هەبوو
بۆ ڕێگاکانی لەبەردەمیان، و
ئەنجامی چاوەڕوان نەکراویان لەبەردەم بوو.
کاتی وا هەبوو لە ساڵی ٢٠٢٠دا،
ڕۆژی سەد ملیۆن دۆلاریان لەدەست ئەیا،
زۆر ئاسانتر ئەبوو بۆ باستیان
چاوەڕێی زانیاری زیاتر بکات
پێش ئەوەی بکەوێتە کار،
بەڵام سەرکردە کاریگەرەکان
لە کاتی پشێوییەکانا
لە سێبەرەکانا خۆیان ناشارنەوە.
ڕاستییەکەی، وەک باستیان باسیکرد،
زۆر لەوە گرنگتر ئەوەیە پەیوەندی زیاترکەیت
کاتێک وەڵامەکان نازانیت وەک لەو کاتانەی
کە وەڵامەکان ئەزانیت.
دووەم، بە دەستوبردبە
سەرەڕای ناتەواوی زانیارییەکان.
داننان بەوەیا کە وەڵامەکانت لەلا نییە
واتای ئەوە نییە خۆت
لە کارەکان بەدوور بگریت.
لەکاتێکدا سرووشتییە
زانیاری زیاترت بوێت،
کاردانەوەی خێرا زۆر جار تەنیا ڕێگەیە
بۆ بەدەستهێنانی زانیاری زیاتر.
لەوە خراپتر، دەستەوسان بوون وا لە خەڵک ئەکات
هەست بە ونبوون و ناسەقامگیری بکەن.
کاتێک سەرۆک وەزیرانی نیو زیلەندا
جاسیندا ئاردێرن
زۆر خێرا سیستمی ئاگادارکردنەوەی
ئاستی چوارەمی ڕاگەیاند
لەکاتی قەیرانی کۆڤید-١٩،
زانیاری پێویستی لەبەردەستا نەبوو
ئاگادارکردنەوەکە لە چ ئاستێکدا دانێت.
سەرەڕای نەبوونی وەڵامەکان،
چاوەڕێی پەیوەندیکردنی نەکرد
دەربارەی مەترسییەکانی سەر وڵاتەکە.
یەکەمجار لە ئاستی دووەما داینا،
بۆ ئەوەی دوو ڕۆژ دواتر و دوای
بەرزبوونەوەی نەخۆشەکان بیکات بە چوار.
ئەوەش بووە هۆی داخستنی وڵات،
کە بێگومان ژیانی چەندین کەسی ڕزگارکرد.
دواتر، کاتێک حاڵەتەکان کەمبوونەوە،
بڕیاری دواتری یا
کە دەریخست زانیاری تازەی لەلایە.
سێیەم، سەرکردەکان پێویستە بەشێوەیەکی
سەقامگیر مەبەست و بەهاکان بگرن،
تەنانەت کاتێک ئامانجەکان و
بارودۆخەکانیش ئەگۆڕێن.
بەهاکان دەکرێت ڕووناکی
ڕێنیشاندەرت بن
کاتێک هەموو شتێکی تر چۆتە هەوا.
ئەگەر گرنگی بە ئەزموونی کڕیار بەیت،
دەستبەرداری مەبە لە کاتی درووستبوونی
پشێویدا نابێت دەستبەرداری بیت.
ئەگەر بەهای ناوەکی تەندروستی و سەلامەتی بێت،
ئەوە بخەرە ناوەڕاستی هەموو بڕیارێک
کە ئەیەیت.
ئێستا کردنی ئەمە پێویستی بەوەیە
زۆر شەفافانە بیت
دەربارەی بەهاکانت، و
بەم شێوەیە، سەقامگیربوونەکەت دەرئەکەوێت
لە پلانەکانتا نا بەڵکو لە بەهاکانتا.
ئامانجی سەرەکی سەرۆک وەزیران ئادێرن
بەدرێژایی ئەو کاتانە
پاراستنی ژیانی مرۆڤەکان بوو.
هەرچەندە کاتێک ئامانجی یەکسەری
لە ڕێگەگرتن لە نەخۆشییەکەوە گۆڕا
بۆ ئامادەکردنی سیستمی تەندروستی و
دواجاریش بووژاندنەوەی ئابووری. و
لە کۆتاییشدا، دەستبەرداری هێز بە.
غەریزەکانمان ئەوەیە قایمتر
دەست بگرین
بە دەسەڵاتەوە لەکاتی پشێویدا،
بەڵام بە زیانمان ئەشکێتەوە.
یەکێک لە کاریگەرترین ڕێگاکان
بۆ نیشاندانی سەرکردایەتیکردن،
کە پێچەوانەی ژیڕیتییە،
هاوبەشکردنی دەسەڵاتە لەگەڵ چواردەورەکەت.
ئەنجامدانی ئەمە پێویستی بەوەیە
داوای یارمەتی بکەیت،
بە ڕوونی نیشانی بەیت
کە بەتەنیا پێتناکرێت.
ئەمە دەبێتە هۆی داهێنانیش
لە هەمان کاتیشدا وا لە خەڵک ئەکات
هەست بکەن گرنگن.
هیچ شتێک لە قەیرانا هێندەی ئەوە خراپ نییە
کە هەست بکەیت هیچ شتێک نییە
کە بە تۆ بکرێت.
شوێن ئەم جۆرە سەرکردە نوێیە ئەکەوین
لە کاتی پشێوییەکانا،
چونکە متمانەمان هەیە
بە قیبلەنماکەیان نەک نەخشەکەیان.
باوەڕمان وایە ئاڕاستەی
ڕاستیان هەڵبژاردبێت
بەو زانیاریەی لەبەردەستیانایە، و
بەردەوام زانیارییەکانیان نوێئەکەنەوە.
لەهەمووشی گرنگتر، متمانەیان پێئەکەین و
ئەمانەوێ یارمەتیان بەین
لە دۆزینەوە و دووبارە دۆزینەوەی
ڕێگای بەرەوپێشچوون.