WEBVTT 00:00:01.690 --> 00:00:04.609 ئەمەوێ باسی پەرەسەندنی تواناکانی مرۆڤ بکەم، و 00:00:04.633 --> 00:00:09.723 حەز ئەکەم بە چیرۆکێک دەستپێکەم کە لەوانەیە کاریگەرترین چیرۆکی پەرەسەندنی سەردەم بێت. 00:00:09.747 --> 00:00:13.527 لەوانەیە زۆرێک لە ئێوە لێرە یاسای ١٠ هەزار کاتژمێرەکەتان بیستبێت. 00:00:13.551 --> 00:00:15.661 لەوانەیە تەنانەت ژیانی خۆشتان لەسەر ئەوە بەڕێوە بەرن. 00:00:15.685 --> 00:00:18.434 بەشێوەیەکی بنچینەیی، بیرۆکەکە ئەوەیە بۆ ئەوەی لە شتێکا مەزن بیت 00:00:18.458 --> 00:00:21.394 پێویستت بە ١٠ هەزار کاتژمێر لە ڕاهێنانی چڕە، 00:00:21.418 --> 00:00:23.772 بۆیە پێویستە بە زووترین کات دەستپێکەیت. 00:00:23.796 --> 00:00:27.711 مناڵی پۆستەرەکە بۆ ئەم چیرۆکە تایگەر وودسە. 00:00:27.735 --> 00:00:30.997 ئەوکاتەی حەوت مانگ بوو باوکی دارێکی گۆڵفی یا پێی. 00:00:31.408 --> 00:00:34.512 لە دە مانگیدا، دەستیکرد بە لاساییکردنەوەی پیاکێشانەکەی باوکی. 00:00:34.973 --> 00:00:38.443 لە دوو ساڵیدا، ئەتوانیت بچیتە سەر یو تویب و ڤیدیۆکانی لەسەر تەلەفزیۆنی نەتەوەیی ببینیت. 00:00:38.467 --> 00:00:40.125 بۆ پێشەوە بڕۆین بۆ ٢١ ساڵی، 00:00:40.149 --> 00:00:42.008 مەزنترین یاریزانی گۆڵفی جیهانە. 00:00:42.032 --> 00:00:43.684 دە هەزار کاتژمێرە نموونەییەکە ئەکات. 00:00:43.708 --> 00:00:46.259 نموونەیەکی تری زۆر باڵای ئەم بیردۆزە 00:00:46.283 --> 00:00:48.060 هی سێ خووشکە پۆڵگارەکەیە، 00:00:48.084 --> 00:00:51.290 کە باوکیان بڕیاری یا بە شێوەیەکی زۆر تەکنیکی فێری شەترەنجیان بکات 00:00:51.314 --> 00:00:52.470 لە تەمەنێکی منداڵییەوە. 00:00:52.494 --> 00:00:53.953 ئەیویست نیشانی بات 00:00:53.977 --> 00:00:55.996 بە دەستپێکردنێکی زوو و ڕاهێنانی چڕەوە، 00:00:56.020 --> 00:00:58.438 هەر منداڵێک بێت ئەتوانێت لە شتێکا ببێت بە بلیمەت. 00:00:58.462 --> 00:00:59.638 ڕاستییەکەشی، 00:00:59.662 --> 00:01:02.814 دووان لە کچەکانی بوون بە یاریزانی جیهانی شەترەنج. 00:01:02.838 --> 00:01:06.087 بۆیە کە بووم بە نووسەری زانست لە گۆڤاری "وەرزش بە ڕوونکراوەیی"، 00:01:06.111 --> 00:01:07.267 حەسرەت گرتمی. 00:01:07.291 --> 00:01:09.237 ئەگەر ئەم یاسای ١٠ هەزار کاتژمێرە ڕاست بێت، 00:01:09.261 --> 00:01:11.859 کەواتە پێویستە ببینین کە وەرزشەوانە پێشەنگەکان پێشدەکەون 00:01:11.883 --> 00:01:13.632 لەو شتەی پێی ئەوترێت "ڕاهێنانی بەمەبەست." 00:01:13.656 --> 00:01:16.395 ئەمە ڕاهێنانی چڕی ڕاستکردنەوەی هەڵەی ژێر ڕاهێنەرایەتییە، 00:01:16.419 --> 00:01:17.909 نەک هەر یاریکردنی ئاسایی. 00:01:17.933 --> 00:01:20.289 کاتێک زانایانیش سەیری وەرزشەوانە پێشەنگەکانیان کردووە، 00:01:20.313 --> 00:01:23.159 بینیویانە کە کاتی زیاتریان بەسەربردووە لە ڕاهێنانی بەمەبەست -- 00:01:23.183 --> 00:01:24.339 زۆر جێی سەرسوڕمان نییە. 00:01:24.363 --> 00:01:27.757 کاتێک شوێن وەرزشەوانەکان کەوتوون بەدرێژایی ماوەی پەرەسەندنیان، 00:01:27.781 --> 00:01:29.119 شێوەی بەرەوپێشچوون ئاوا بووە: 00:01:29.143 --> 00:01:31.778 پێشەنگەکانی داهاتوو لە سەرەتای خۆیانا کاتی کەمتریان بەسەربردووە 00:01:31.802 --> 00:01:34.563 لە ڕاهێنانی بەمەبەست لەو وەرزشەی لەسەری جێگیر بوون. 00:01:34.587 --> 00:01:37.883 ئەو کارەیان کردووە کە زانایان پێی ئەڵێن "ماوەی نموونە وەرگرتن،" 00:01:37.907 --> 00:01:40.162 کە تیایا چالاکی جەستەیی هەمەجۆر تاقی ئەکەنەوە، 00:01:40.186 --> 00:01:42.020 شارەزایی فراوان و گشتی وەرئەگرن، 00:01:42.044 --> 00:01:44.197 بە حەزەکانیان و تواناکانیان ئەزانن و 00:01:44.221 --> 00:01:48.184 درەنگتر لە هاوەڵەکانیان بوار جیا ئەکەنەوە کە لە ئاستێکی نزمترا جێگیر ئەبن. 00:01:48.847 --> 00:01:50.977 بۆیە کە ئەوەم بینی، وتم، 00:01:51.001 --> 00:01:54.438 "باشە ئەوە یەکناگرێتەوە لەگەڵ یاسای ١٠ هەزار کاتژمێرەکە، وانییە؟" 00:01:54.462 --> 00:01:56.472 بۆیە دەستمکرد بە بیرکردنەوە لە بوارەکانی تر 00:01:56.496 --> 00:01:59.627 کە پەیوەندی هەیە بە شارەزایی پەیاکردنی ناچاری زوو، 00:01:59.651 --> 00:02:00.965 وەک موزیک. 00:02:00.989 --> 00:02:02.841 دەرکەوت ڕێڕەوی گەشەکردنەکە زۆر جار هاوشێوەیە. 00:02:02.865 --> 00:02:05.281 ئەمە توێژینەوەی ئەکادیمیایەکی فێربوونی موزیکی جیهانییە، و 00:02:05.305 --> 00:02:07.666 ئەوەی ئەمەوێ سەرنجی ئێوەی بخەمە سەر ئەمەیە: 00:02:07.690 --> 00:02:11.508 موزیسیانە نایابەکان دەستیان نەکردووە بە کات بەسەربردن زیاتر لەسەر ڕاهێنانی بەمەبەست 00:02:11.532 --> 00:02:12.771 وەک لە موزیسیانە ئاساییەکان 00:02:12.795 --> 00:02:14.186 هەتا تاقیکردنەوەی ئامێری سێیەمیان. 00:02:14.210 --> 00:02:16.289 ئەوانیش بەهەمان شێوە ماوەی نموونە وەرگرتنیان هەبووە، 00:02:16.313 --> 00:02:18.728 تەنانەت موزیسیانەکانیش کە وا ئەزانین زوو بەناوبانگ بوون، 00:02:18.752 --> 00:02:19.958 وەک یۆ-یۆ ما. 00:02:19.982 --> 00:02:21.227 ماوەی هەڵبژاردنی هەبووە، 00:02:21.251 --> 00:02:24.083 تەنیا لە موزیسیانەکانی تر خێراتر بەوەیا تێپەڕیوە. 00:02:24.107 --> 00:02:27.295 بەهەرحاڵ، ئەم توێژینەوەیە بە تەواوەتی فەرامۆش کراوە، و 00:02:27.319 --> 00:02:28.646 ئەوەی زۆر کاریگەرترە 00:02:28.670 --> 00:02:31.718 پەڕەی یەکەمی کتێبەکەی "سروودی شەڕی پڵنگە دایکەکە،"یە 00:02:31.742 --> 00:02:34.840 کە تیایا نوسەرەکە باسی ئەوە ئەکات کەمانچەی یابێت بە کچەکەی. 00:02:34.864 --> 00:02:37.320 لەوە ئەچێت کەس ئەو بەشەی دواتری بیرنەکەوێتەوە 00:02:37.344 --> 00:02:40.467 کە کچەکە ڕووی تێئەکات و ئەڵێت، "تۆ هەڵتبژارد، نەک من،" و 00:02:40.491 --> 00:02:41.641 ئینجا وازئەهێنێت. 00:02:41.665 --> 00:02:44.819 بۆیە دوای بینینی ئەم جۆرە ئاقارە سەرسوڕهێنەرەی وەرزش و موزیک، 00:02:44.843 --> 00:02:47.831 دەستمکرد بە بیرکردنەوە لە بوارەکانی کە کار لە خەڵکی زیاتر ئەکات، 00:02:47.855 --> 00:02:49.011 وەک فێربوون. 00:02:49.035 --> 00:02:50.919 ئابوریناسێک تاقیکردنەوەیەکی سرووشتی دۆزییەوە 00:02:50.943 --> 00:02:53.238 لە سیستمە فێرکردنە پێشکەوتووترەکانی ئینگلتەرا و سۆکتلەندا. 00:02:53.262 --> 00:02:55.916 ئەو ماوەیەی توێژینەوەکەی، سیستمەکان زۆر هاوشێوە بوون، 00:02:55.940 --> 00:02:59.193 جگە لە ئینگلتەرا، کە خوێندکارەکان ئەبوو لە ناوەڕاستی هەرزەکاری بوار جیاکەنەوە 00:02:59.217 --> 00:03:01.422 بۆ ئەوەی ڕێڕەوێکی دیاریکراوی خوێندن هەڵبژێرن. 00:03:01.446 --> 00:03:04.676 بەڵام لە سکۆتلەندا، ئەیانتوانی بەردەوام شت تاقیکەنەوە لە زانکۆ 00:03:04.700 --> 00:03:05.851 ئەگەر بیانویستایە. 00:03:05.875 --> 00:03:07.026 پرسیارەکەشی ئەمە بوو: 00:03:07.050 --> 00:03:09.833 کێ گرەوەکە ئەباتەوە، زوو بوار جیاکردنەوە یان درەنگ؟ 00:03:09.857 --> 00:03:13.352 ئەوەیان بەدی کرد ئەو کەسانەی زوو بواریان جیاکردەوە خێرا داهاتیان زۆر بووە 00:03:13.376 --> 00:03:15.538 چونکە شارەزایی زیاتریان هەبووە لە بوارەکەی خۆیانا. 00:03:15.562 --> 00:03:18.164 ئەوانەشی درەنگ بواریان جیاکردۆتەوە توانیویانە شتی جیاوازی تر تاقیکەنەوە، و 00:03:18.188 --> 00:03:20.254 کاتێکیش هەڵئەبژێرن، باشتر ئەگونجێن لەگەڵی، 00:03:20.278 --> 00:03:22.227 یان ئەوەی ئابوریناسان پێی ئەڵێن "تایبەتمەندی گونجاو" 00:03:22.251 --> 00:03:24.909 بۆیە ڕێژەی گەشەکردنیان خێراتر ئەبێت. 00:03:24.933 --> 00:03:26.090 لە ماوەی شەش ساڵا، 00:03:26.114 --> 00:03:27.749 جیاوازی داهات ناهێڵن. 00:03:27.773 --> 00:03:30.973 بەڵام، ئەوانەی زوو بوار جیائەکەنەوە دەست ئەکەن بە وازهێنان لەو ڕەوتی کارە 00:03:30.997 --> 00:03:32.159 بە ڕێژەیەکی زۆر زیاتر، 00:03:32.183 --> 00:03:34.692 بە زۆری لەبەر ئەوەی زۆر زوو ناچارکراون کە هەڵبژێرن و 00:03:34.716 --> 00:03:36.605 زۆرجار هەڵبژاردنی خراپیان کردووە. 00:03:36.629 --> 00:03:38.835 کەواتە ئەوانەی درەنگ بوار دیاری ئەکەن لە سەرەتایا دۆڕاون و 00:03:38.859 --> 00:03:40.015 لەسەر ئاستی درێژخایەن براوەن. 00:03:40.039 --> 00:03:42.619 پێموابێت ئەگەر وەک ژوانکردن سەیری هەڵبژاردنی کار بکەین، 00:03:42.643 --> 00:03:45.514 لەوانەیە فشار لە خەڵک نەکەین ئەوەنە بەخێرایی هەڵبژێرن. 00:03:45.538 --> 00:03:48.027 بۆیە ئەمە سەرنجی ڕاکێشام، دووبارە ئەم ڕێڕەوی ژیانە ببینمەوە، 00:03:48.051 --> 00:03:52.004 لە گەڕان بۆ پێشینەی پەرەسەندنی ئەو کەسانەی ماوەیەکی زۆر ڕێزم هەبوو بۆ کارەکانیان، 00:03:52.028 --> 00:03:54.615 وەک دیوک ئێڵینگتۆن، کە وازی لە وانەکانی موزیک هێنا بە مناڵی 00:03:54.639 --> 00:03:56.833 بۆ ئەوەی تیشک بخاتە سەر بەیسبۆڵ و وێنەکێشان. 00:03:56.857 --> 00:03:59.914 یان مەریەم میرزاخانی، کە بە مناڵی حەزی بە بیرکاری نەبوو -- 00:03:59.938 --> 00:04:01.523 خەونی ئەبینی ببێت بە ڕۆمان نووسێک و 00:04:01.547 --> 00:04:04.059 لە کۆتاییا بوو بە یەکەمین ژن کە هەتا ئێستا، 00:04:04.083 --> 00:04:05.239 مەدالیای مەیدانەکانی بردبێتەوە، 00:04:05.263 --> 00:04:07.535 کە بەرزترین خەڵاتە لە جیهانی بیرکارییا. 00:04:07.559 --> 00:04:09.774 یان ڤینسینت ڤان کوخ پێنج ڕەوتی کارکردنی جیای هەبوو، 00:04:09.798 --> 00:04:13.314 هەر یەکێکیانی بە کاری خۆی ئەزانی پێش ئەوەی لە یەکێکیانا بدرەوشێتەوە، و 00:04:13.338 --> 00:04:17.541 لە کۆتاییەکانی ٢٠ەکانیا، کتێبێکی خوێندەوە پێی ئەوترا "ئەی بی سی وێنەکێشان." 00:04:18.068 --> 00:04:19.392 ئەوە سەرکەوتوو بوو بۆی. 00:04:19.874 --> 00:04:23.282 کلاودی شانۆن ئەندازیاری کارەبا بوو لە زانکۆی میچیگان 00:04:23.306 --> 00:04:26.286 کە کۆرسێکی فەلسەفەی وەرگرت بەس بۆ ئەوەی پێویستییەک بەجێبێنێت، و 00:04:26.310 --> 00:04:29.504 لەوەیا، سیستمێکی لۆجیکی فێربوو کە نزیکەی سەدەیەک تەمەنێتی 00:04:29.528 --> 00:04:32.735 کە بەوە دەستەواژە ڕاست و هەڵەکان ئەکرێت وەک ژمارە یەک و سفر کۆدی بۆ دانرێت و 00:04:32.759 --> 00:04:34.689 وەک هاوکێشەی بیرکاری حەل بکرێت. 00:04:34.713 --> 00:04:37.040 ئەمە بووە هۆی پەرەدان بە کۆدی ئاوێتەیی، 00:04:37.064 --> 00:04:40.137 کە ئەمڕۆ هەموو کۆمپیتەرەکانمان لەسەر بنەمای ئەوە کار ئەکەن. 00:04:40.161 --> 00:04:42.869 لە کۆتاییشدا، جۆرە نموونە باڵاکەی خۆم، فرانسیس هیسیڵبین -- 00:04:42.893 --> 00:04:44.141 ئەمە من و ئەوین -- 00:04:44.165 --> 00:04:47.316 یەکەمین کاری پیشەگەری خۆی لە تەمەنی ٥٤یدا وەرگرت و 00:04:47.340 --> 00:04:49.646 توانی ببێت بە سەرۆکی ڕێکخراوی دیدەوانە کچەکان، 00:04:49.670 --> 00:04:50.846 کە خۆی ڕزگاریکرد. 00:04:50.870 --> 00:04:52.612 ئەندامێتی کەمینەکانی کرد بە سێ هێندە، 00:04:52.636 --> 00:04:55.398 ١٣٠ هەزار خۆبەخشی بۆ زیادکرد و 00:04:55.422 --> 00:04:58.835 ئەمە یەکێکە لە باجەکانی کارامەیی کە لە دامەزرێنەری ئەوەوە هاتووە -- 00:04:58.859 --> 00:05:01.534 کۆدی دوانییە بۆ کچەکانی فێری کۆمپیتەر ئەبن. 00:05:01.558 --> 00:05:03.627 ئەمڕۆ، فرانسیس پەیمانگایەکی سەرکردایەتیکردن بەڕێوە ئەبا 00:05:03.651 --> 00:05:05.858 کە هەموو ڕۆژێکی هەفتە کار ئەکات لە مانهاتن. و 00:05:05.882 --> 00:05:07.396 تەنیا تەمەنی ١٠٤ ساڵە، 00:05:07.420 --> 00:05:08.939 بۆیە کەس نازانێت کێ دواترە. 00:05:08.963 --> 00:05:10.113 (پێکەنین) 00:05:10.740 --> 00:05:13.592 هەرگیز چیرۆکی پەرەسەندنی تری ئاواهی نابیستین، وانییە؟ 00:05:13.616 --> 00:05:15.167 هیچ نابیستین لە بارەی توێژینەوەیەکەوە 00:05:15.191 --> 00:05:18.314 کە زانایانی براوەی نۆبڵ ئەگەریان ٢٢ هێندە زیاترە 00:05:18.338 --> 00:05:19.820 خولیایەکیان هەبێت لە دەرەوەی کارەکەیان 00:05:19.844 --> 00:05:21.087 وەک زانا ئاساییەکان. 00:05:21.111 --> 00:05:22.269 هەرگیز ئەوە نابیستین. 00:05:22.293 --> 00:05:24.738 تەنانەت کاتێکیش ئەنجامدەرەکان یان کارەکە زۆر بەناوبانگە، 00:05:24.762 --> 00:05:26.724 ئەم چیرۆکی پەرەسەندنانە نابیستین. 00:05:26.748 --> 00:05:28.879 بۆ نموونە، ئەمە وەرزشەوانێکە کە بەشوێنییەوە بووم. 00:05:28.903 --> 00:05:31.363 لێرەیا شەش ساڵە، جلێکی رەگبی سکۆتلەندی لەبەرایە. 00:05:31.387 --> 00:05:33.591 تێنسی تاقیکردۆتەوە، کەمێک خلیسکێنە، و زۆرانبازی. 00:05:33.615 --> 00:05:36.831 دایکی ڕاهێنەری تێنس بووە بەڵام ڕەتیکردۆتەوە ڕاهێنان بەم بکات 00:05:36.855 --> 00:05:39.051 چونکە بەشێوەیەکی ئاسایی تۆپی نەگەڕاندۆتەوە. 00:05:39.075 --> 00:05:41.304 هەندێکیش یاری باسکە، تێنسی سەر مێز، مەلەی کردووە. 00:05:41.328 --> 00:05:43.497 کاتێک ڕاهێنەرەکانی ویستوویانە پلەیەک بەرزیکەنەوە 00:05:43.521 --> 00:05:44.672 لەگەڵ گەورەکان، 00:05:44.696 --> 00:05:47.671 ڕەتیکردۆتەوە، چونکە تەنیا ویستوێتی باسی زۆرانبازی پیشەگەر بکات 00:05:47.695 --> 00:05:49.231 دوای ڕاهێنانێک لەگەڵ هاوڕێکانی. و 00:05:49.255 --> 00:05:50.751 بەردەوام بووە لە تاقیکردنەوەی وەرزشی زیاتر: 00:05:50.775 --> 00:05:53.765 تۆپی دەست، باسکە، تۆپی پێ، ڕیشە، سکەیت بۆرد... 00:05:53.789 --> 00:05:56.011 کەواتە، ئەمە کێیە؟ 00:05:56.674 --> 00:05:58.530 ئەمە رۆجەر فێدرێرە. 00:05:58.554 --> 00:06:01.754 هێندەی تایگەر وودز بە گەورەیی بەناوبانگە، و 00:06:01.778 --> 00:06:05.061 کەچی هێشتا هەوادارانی تێنس هیچ شتێکی ئەوتۆ نازانن 00:06:05.085 --> 00:06:06.597 لەسەر چیرۆکی پەرەسەندنی. 00:06:06.621 --> 00:06:09.221 ئەوە لەبەر چی، هەرچەنە شتێکی جێگیرە؟ 00:06:09.245 --> 00:06:12.424 پێموابێت بەشێکی لەبەر ئەوەیە کە چیرۆکەکەی تایگەر زۆر دراماییە، 00:06:12.448 --> 00:06:14.835 بەڵام لەبەر ئەوەشە لەوە ئەچێت ئەم گێڕانەوە ڕێک و پێکە 00:06:14.859 --> 00:06:17.855 بتوانین بگونجێنین لەگەڵ هەر شتێک کە ئەمانەوێ باشبین تیایا 00:06:17.879 --> 00:06:19.241 لە ژیانی خۆماندا. 00:06:19.265 --> 00:06:20.861 بەڵام پێموابێت ئەوە، کێشەیەکە، 00:06:20.885 --> 00:06:24.416 چونکە دەرکەوت بە چەندین شێوە، گۆڵف مۆدێلێکی ناخۆشی بێهاوتایە 00:06:24.440 --> 00:06:26.696 بۆ هەموو شتێک کە مرۆڤەکان ئەیانەوێ فێری ببن. 00:06:26.720 --> 00:06:28.050 (پێکەنین) 00:06:28.074 --> 00:06:29.237 گۆڵف پوختەیەکە لەو شتەی 00:06:29.261 --> 00:06:32.732 دەروون ناس رۆبین هۆگارس پێی ئەڵێت "ژینگەی فێربوونی باش." 00:06:32.756 --> 00:06:35.965 ژینگەی فێربوونی باش هەنگاو و ئامانجی دواتری هەیە کە ڕوونن، 00:06:35.989 --> 00:06:37.839 یاساکانی ڕوونن و هەرگیز ناگۆڕێن. 00:06:37.863 --> 00:06:41.115 کاتێک شتێک ئەکەیت، هەڵسەنگاندن ئەدرێتێ کە خێرا و وردە، 00:06:41.139 --> 00:06:43.339 کارکردنی ساڵی دواترت وەک ئەوە ئەبێت دوایین ساڵت بێت کار بکەی. 00:06:43.363 --> 00:06:45.799 شەترەنج: ئەویش ژینگەیەکی فێربوونی باشە. 00:06:45.823 --> 00:06:47.205 باڵادەستی مامۆستا گەورەکان 00:06:47.229 --> 00:06:49.692 بە زۆری پشتی بەستووە بە زانیارییان لەسەر ڕێکخستنە دووبارەبووەکان، 00:06:49.716 --> 00:06:51.765 لەبەر ئەوەشە هێندە ئاسانە بکرێت بە ئۆتۆماتیک. 00:06:51.789 --> 00:06:55.032 لەلاکەی تری شەبەنگەکەش "ژینگە خراپەکانی فێربوونن،" 00:06:55.056 --> 00:06:57.276 کە لەوانەیە هەنگاو و ئامانجەکانی دواتر هێندە ڕوون نەبن. 00:06:57.300 --> 00:06:58.881 لەوانەیە یاساکان بگۆڕێن. 00:06:58.905 --> 00:07:01.449 کە شتێک ئەکەیت لەوانەیە و لەوانەش نییە یەکسەر هەڵسەنگاندن وەرگری. 00:07:01.473 --> 00:07:03.414 لەوانەیە دواکەوێت، ورد نەبێت، و 00:07:03.438 --> 00:07:06.116 کارکردنی ساڵی دواتر وەک کارکردنی دواین ساڵ نەبێت. 00:07:06.140 --> 00:07:10.352 کەواتە کام لەمانە لەو جیهانە ئەچێت کە زیاتر و زیاتر تیایا ئەژین؟ 00:07:10.376 --> 00:07:12.844 ڕاستییەکەی، پێویستیمان بۆ بیرکردنەوە بە شێوەیەکی خۆگونجێن و 00:07:12.868 --> 00:07:14.979 چاودێریمان بۆ بەشە پێکەوەبەستووەکان 00:07:15.003 --> 00:07:17.340 بەشێوەیەکی بنەڕەتییانە تێڕوانینی گۆڕیوین، 00:07:17.364 --> 00:07:19.197 بۆیە کاتێک سەیری ئەم دایاگرامە ئەکەیت، 00:07:19.221 --> 00:07:22.551 بازنەی ناوەڕاست لە ڕاستەوە لەوانەیە گەورەتر دەرکەوێت 00:07:22.575 --> 00:07:24.011 چونکە مێشکت ڕائەکێشرێت 00:07:24.035 --> 00:07:26.170 بۆ پەیوەندی هەموو بەشەکان پێکەوە، 00:07:26.194 --> 00:07:28.856 لەکاتێکا کەسێک کە بەرکەوتنی نەبووە بۆ کارکردنی ئەم سەردەمە 00:07:28.880 --> 00:07:31.505 لەگەڵ پێویستییەکانی بۆ بیرکردنەوەی خۆگونجێنەری، چەمکداری، 00:07:31.529 --> 00:07:34.605 بە شێوەیەکی ڕاست ئەوە ئەبینێت کە بازنەکانی ناوەڕاست هەمان قەبارەن. 00:07:35.073 --> 00:07:38.145 کەواتە لێرەیاین لە جیهانی کارکردنی خراپا و 00:07:38.169 --> 00:07:41.680 هەندێک جار تیایا، خێرا بوار جیاکردنەوە خراپ ئەشکێتەوە. 00:07:41.704 --> 00:07:44.037 بۆ نموونە، لە توێژینەوەی چەند وڵاتێکا 00:07:44.061 --> 00:07:46.879 چەند کەسێکی هاوشێوە لە ئاستی خوێندەواری دایک و باوکا، 00:07:46.903 --> 00:07:48.067 نمرەی تاقیکردنەوەکانیان، 00:07:48.091 --> 00:07:49.498 ساڵەکانی خوێندنی خۆیان، 00:07:49.522 --> 00:07:52.226 جیاوازییان بەس ئەوە بوو هەندێکیان فێرکردنییان لەسەر بابەتێک بووە و 00:07:52.250 --> 00:07:54.411 ئەوانی تر فێرکردنی گشتیتر و فراوانتریان هەبووە. 00:07:54.435 --> 00:07:57.206 ئەم شێوەی فێرکردنە نیشانی یاوە ئەوانەی زوو فێری بوارێک کراون 00:07:57.230 --> 00:07:59.614 ئەگەری زۆربووە یەکسەر کاتی ڕاهێنان بخرێنە سەر کارێک، 00:07:59.638 --> 00:08:01.670 ئەگەریان زیاتر بووە یەکسەر پارە پەیاکەن، 00:08:01.694 --> 00:08:04.099 بەڵام کەمتر گونجاوبوون لە جیهانێکی کارکردنی خۆگۆڕدا 00:08:04.123 --> 00:08:06.860 کە بە هەمووییەوە کاتێکی کەمتریان بەسەربردووە لە هێزی کاردا 00:08:06.884 --> 00:08:09.786 کە لە مەودای کورتدا براوە ئەبن و لە مەودای درێژخایەندا دۆڕاو ئەبن. 00:08:09.810 --> 00:08:13.189 یان توێژینەوەیەکی بیست ساڵی بەناوبانگی پسپۆڕەکان 00:08:13.213 --> 00:08:16.013 کە پێشبینی ئابووری و جیۆپۆڵیتیکی کردووە. 00:08:16.037 --> 00:08:20.115 خراپترین پێشبینیکەرەکان پسپۆڕەکان بوون کە زۆرترین تایبەتمەندیان وەرگرتووە، 00:08:20.139 --> 00:08:23.327 ئەوانەی هەموو ماوەی کارکردنیان بەسەربردووە لە فێربوون لەسەر یەک یان دوو کێشە 00:08:23.351 --> 00:08:26.461 هاتوون هەموو جیهان ببینن لە ڕێگەی یەک مۆدێلی دەروونی یان هاوێنەوە. 00:08:26.485 --> 00:08:27.994 ڕاستییەکەی هەندێکیان خراپتریش بوون 00:08:28.018 --> 00:08:30.446 کاتێک ئەزموون و بڕوانامەیان کۆکردۆتەوە. 00:08:30.470 --> 00:08:35.289 باشترین پێشبینیکەرەکان خەڵکە زیرەکەکان بوون کە خولیای فراوانیان هەبووە. 00:08:35.789 --> 00:08:37.764 ئێستا لە هەندێک بواردا، وەک پزیشکی، 00:08:37.788 --> 00:08:40.975 زیادکردنی پسپۆڕی ڕێگەلێنەگیراویشە و بەسوودیشە، 00:08:40.999 --> 00:08:42.159 هیچ پرسیار لەسەر ئەوە نییە. و 00:08:42.183 --> 00:08:44.112 هێشتا، شمشێرێکی دوو خەنجەر بووە. 00:08:44.136 --> 00:08:47.776 چەند ساڵێک لەمەوبەر، یەکێک لە بڵاوترین نەشتەرگەرییەکانی جیهان بۆ ئازاری ئەژنۆ 00:08:47.800 --> 00:08:49.787 تاقیکرایەوە لە تاقیکردنەوەی ساختەی کۆنترۆڵکراودا. 00:08:49.811 --> 00:08:51.727 هەندێک لە نەخۆشەکان "نەشتەرگەری ساختە."یان بۆ کرا 00:08:51.751 --> 00:08:53.714 واتە نەشتەرگەرەکان بڕینێکیان ئەکرد، 00:08:53.738 --> 00:08:55.919 خۆیان خەریک ئەکرد وەک ئەوەی شتێک بکەن، 00:08:55.943 --> 00:08:57.612 ئینجا برینی نەخۆشەکەیان ئەدوورییەوە. 00:08:57.636 --> 00:08:59.121 ئەوە هێشتا سوودی هەبوو بۆ نەخۆشەکە. 00:08:59.145 --> 00:09:02.298 کەچی هێشتا نەشتەرگەرەکانی پسپۆڕییان هەیە لەم نەشتەرگەرییەیا بەردەوامن 00:09:02.322 --> 00:09:03.472 لە کردنی بە ملیۆنەها. 00:09:04.043 --> 00:09:08.260 کەواتە ئەگەر پسپۆڕی ورد هەموو کاتێک فێڵەکە نەبێت، ئەی کەواتە چی؟ 00:09:08.284 --> 00:09:10.045 باسکردنی ئەوە قورس ئەبێت، 00:09:10.069 --> 00:09:12.283 چونکە هەموو جارێک لەم ڕەوتە ناچێت. 00:09:12.307 --> 00:09:14.623 هەندێک جار لە شەپۆلکردن یان زیگزاگکردن ئەچێت 00:09:14.647 --> 00:09:15.940 یان هێشتنەوەی بینینێکی فراوانتر. 00:09:15.964 --> 00:09:17.535 ئەکرێت لەوە بچێت بچیتە دواوە. 00:09:17.559 --> 00:09:20.389 بەڵام ئەمەوێ باسی ئەوە بکەم ئەبێت هەندێک لەو فێڵانە چی بن. 00:09:20.413 --> 00:09:24.160 ئەگەر سەیری توێژینەوە بکەین لەسەر داهێنانی تەکنەلۆجیا، دەریئەخات هەتا دێت زیاتر، 00:09:24.184 --> 00:09:26.949 کاریگەرترین داهێنانەکان لەلایەن ئەو کەسانەوە نین 00:09:26.973 --> 00:09:29.845 قوڵتر و قوڵتر ئەچنە ناو یەک بواری تەکنەلۆجیاوە 00:09:29.869 --> 00:09:31.706 وەک نوسینگەی داهێنانی ئەمریکا پۆڵێنی کردووە 00:09:31.730 --> 00:09:34.702 بەڵکو لەلایەن تیمەکانەوە کە ئەو کەسانەشی تیایە 00:09:34.726 --> 00:09:37.992 کە کاریان لەسەر ژمارەیەکی گەورەتری پۆڵێنە جیاوازەکانی تەکنەلۆجیا کردووە و 00:09:38.016 --> 00:09:40.208 زۆرجار شتەکانی ناو بوارە جیاوازەکان یەک ئەخەن. 00:09:40.232 --> 00:09:43.663 کەسێک ڕێزم هەبوو بۆ کارەکەی و بە جۆرێک لە پێشەنگی ئەم کارانەیا بوو 00:09:43.687 --> 00:09:45.580 پیاوێکی ژاپۆنییە بەناوی گونپی یۆکۆی. 00:09:45.604 --> 00:09:48.381 یۆکۆی لە تاقیکردنەوەی ئەلیکترۆنییەکانیا لە قوتابخانە باش نەبوو، 00:09:48.405 --> 00:09:51.701 بۆیە ناچار بوو کارێک وەرگرێت وەک کرێکاری ڕاگرتنی ئامێرێک 00:09:51.725 --> 00:09:53.546 لە کۆمپانیایەکی کارتی یاریکردن لە کیۆتۆ. 00:09:53.570 --> 00:09:56.616 درکی بەوە کرد کە ئامرازی پێویستی نییە بۆ کارکردن لەسەر نوێترین ئامێر، 00:09:56.640 --> 00:09:59.564 بەڵام ئەوەنە زانیاری زۆری بە ئاسانی لەبەردەستدا بوو 00:09:59.588 --> 00:10:02.562 ئەیتوانی ئەو شتانە تێکەڵ بکات کە خۆیان پێشتر باش زانرابوون 00:10:02.586 --> 00:10:05.155 بە شێوەیەک پسپۆڕەکانی زۆر بیر تەسک بوون و نەیانبینیوە. 00:10:05.179 --> 00:10:08.679 بۆیە چەند تەکنەلۆجیایەکی زانراوی پیشەسازی ژمێرەکان 00:10:08.703 --> 00:10:11.619 لەگەڵ هەندێک تەکنەلۆجیای زانراوی پیشەسازی کارتی بانقی 00:10:11.643 --> 00:10:13.084 یارییە دەسکەکانی درووستکرد. 00:10:13.108 --> 00:10:14.462 داهێنانێکی بێوێنەش بوون. و 00:10:14.486 --> 00:10:16.708 ئەم کۆمپانیای کارتی یاریکردنە، 00:10:16.732 --> 00:10:20.303 کە لە سەدەی نۆزدەیەمدا لە ماڵێکی تەختەدا درووستکرابوو، 00:10:20.327 --> 00:10:22.084 کرد بە کۆمپانیای یاری. 00:10:22.108 --> 00:10:24.334 لەوانەیە بیستبێتتان؛ پێی ئەوترێت نینتێندۆ. 00:10:24.358 --> 00:10:25.655 فەلسەفە داهێنەرانەکەی یۆکۆی 00:10:25.679 --> 00:10:28.860 وەرئەگێڕدرێت بۆ "بیرکردنەوەی تەنیشتی بە تەکنەلۆجیای سستبوو،" 00:10:28.884 --> 00:10:31.812 تەکنەلۆجیای ناسراو بێنیت و بە شێوازی نوێ بەکاریبێنیت. و 00:10:31.836 --> 00:10:33.775 گەورەترین داهێنانیشی ئەمە بوو: 00:10:33.799 --> 00:10:34.979 گەیم بۆی. 00:10:35.003 --> 00:10:37.440 بە هەموو شێوەیەک لەڕووی تەکنەلۆجیاوە خراپ بووە. و 00:10:37.464 --> 00:10:41.279 لە هەمان کاتی ڕکابەرە ڕەنگاوڕەنگەکانی بوو لە ساگا و ئەتاری، و 00:10:41.303 --> 00:10:42.965 لێی بردنەوە، 00:10:42.989 --> 00:10:45.629 چونکە یۆکۆی ئەیزانی ئەوەی کڕیارەکانی بایەخی پێئەیەن 00:10:45.653 --> 00:10:46.803 ڕەنگ نەبووە. 00:10:46.827 --> 00:10:50.788 بەرگەگرتن، توانای هەڵگرتن، هەرزانی، ماوەی پاترییەکە، و 00:10:50.812 --> 00:10:52.112 هەڵبژاردنی یارییەکان بووە. 00:10:52.136 --> 00:10:54.589 ئەمە ئەوەی خۆمە کە لە ژێرزەمینی ماڵی باوکم دۆزیمەوە. 00:10:54.613 --> 00:10:55.773 (پێکەنین) 00:10:55.797 --> 00:10:57.351 ڕۆژی باشتری بینیوە. 00:10:57.375 --> 00:10:59.120 بەڵام ئەبینیت گڵۆپە سوورەکەی هەڵکراوە. 00:10:59.144 --> 00:11:01.035 هەڵمکرد و تۆزێک تێتریسم کرد، 00:11:01.059 --> 00:11:03.045 کە زۆر سەرسوڕهێنەر بوو بەلامەوە 00:11:03.069 --> 00:11:05.533 چونکە پاترییەکانی ٢٠٠٧ و ٢٠١٣ش کۆتاییان پێهاتووە. 00:11:05.557 --> 00:11:06.901 (پێکەنین) 00:11:07.489 --> 00:11:11.078 کەواتە ئەم لایەنە باشترانە وایکردووە زیاتر بە برەو بێت. 00:11:11.102 --> 00:11:14.574 لە توێژینەوەیەکی سەرنجڕاکێشی ئەوەی چی هەندێک نوسەری کۆمیکی والێکردووە 00:11:14.598 --> 00:11:17.438 ئەگەریان زیاتر بێت کۆمپیکی ناوازەتر درووستکەن، 00:11:17.462 --> 00:11:18.771 دوو توێژەر بۆیان دەرکەوت 00:11:18.795 --> 00:11:22.327 نە ژمارەی ساڵەکانی ئەزموون بووە لەو بوارەیا 00:11:22.351 --> 00:11:25.217 نە سەرچاوەکانی لەبەردەستی بڵاوکەرەوەکەیا بووە 00:11:25.241 --> 00:11:27.457 نە ژمارەی کۆمیکەکانی پێشتر دەریکردووە. 00:11:27.481 --> 00:11:31.949 ژمارەی جۆرە جیاوازەکان بووە کە درووستکەرەکە کاری لەسەر کردووە. و 00:11:31.973 --> 00:11:33.295 سەرنجڕاکێشانەش، 00:11:33.319 --> 00:11:36.968 کەسێکی ئەزمون براوان ناتوانرێ بە تەواوەتی شوێن بگیرێتەوە 00:11:36.992 --> 00:11:38.786 بە تیمێکی پسپۆڕ. 00:11:39.154 --> 00:11:42.124 لەوانەیە ئەوەنە لەو کەسانە درووست نەکەین وەک پێویست 00:11:42.148 --> 00:11:44.957 چونکە لە سەرەتایا، لەوە ئەچن کە لە دواوە بن و 00:11:44.981 --> 00:11:48.677 نامانەوێت بایەخ بە شتێک بەین کە لە سەرەتایەکی باش نەچێت 00:11:48.701 --> 00:11:49.878 یان لە بوار جیاکردنەوە. 00:11:49.902 --> 00:11:52.749 ڕاستییەکەی، لە پاڵنەر بۆ دۆزینەوەی واتای سەرەتایەکی باش، 00:11:52.773 --> 00:11:55.625 زۆر جار تەنانەت دژی بەرهەم کەمکردنەوە تەنانەت ڕێگاکە کورت ئەکەینەوە 00:11:55.649 --> 00:11:56.946 بۆ فێربوونی بابەتی نوێ، 00:11:56.970 --> 00:11:58.555 لە ئاستێکی بنەڕەتییا. 00:11:58.579 --> 00:12:02.425 لە توێژینەوەیەکی ساڵی پاردا، پۆلەکانی پۆلی حەوتی ئەمریکا 00:12:02.449 --> 00:12:05.325 جۆری فێرکردنی جیاوازیان پێ سپێردرا. 00:12:05.349 --> 00:12:07.925 هەندێک ئەوەیان بۆ دەرچوو کە پێی ئەوترێت "ڕاهێنانی قەتیسخواردوو" 00:12:07.949 --> 00:12:09.691 ئەوەش واتە، بۆ نموونە پرسیاری ئەیت هەیە، 00:12:09.715 --> 00:12:12.624 هەمووی بە شێوەی ئەی ئەی ئەی یان بی بی بی ئەبێت. 00:12:12.648 --> 00:12:14.073 بەرەوپێشچوون خێرایە، 00:12:14.097 --> 00:12:15.248 منداڵەکان دڵخۆشن، 00:12:15.272 --> 00:12:16.436 هەموو شتێک باشە. 00:12:16.460 --> 00:12:20.498 پۆلەکانی تریش شتێکیان پێ درا پێی ئەوترێ "ڕاهێنانی هەمەجۆر." 00:12:20.522 --> 00:12:23.778 ئەوەش وەک ئەوە وایە هەموو جۆرەکانی کێشەکان بێنیت و بیخەیتە کڵاوێکە و 00:12:23.802 --> 00:12:25.146 ئینجا هەڕەمەکییانە لێی هەڵگریت. 00:12:25.170 --> 00:12:28.097 بەرەوپێشچوون خاوترە، منداڵان زیاتر مەراقیان ئەبێ. 00:12:28.121 --> 00:12:30.784 بەڵام لەجیاتی ئەوەی فێری ئەوە ببن یەک جۆر پەیڕەو بکەن، 00:12:30.808 --> 00:12:34.621 فێری ئەوە ئەبن چۆن ستراتیجییەک بگونجێنن لەگەڵ جۆرێکی دیاریکراو پرسیارا. 00:12:34.645 --> 00:12:36.240 کاتێکیش تاقیکردنەوەکە یەتە پێشەوە، 00:12:36.264 --> 00:12:39.698 کۆمەڵەکەی ڕاهێنانی هەمەجۆریان کردووە کۆمەڵە قەتیسخواردووەکەیان بەزاندووە. 00:12:39.722 --> 00:12:41.129 تەنانەت نزیکیش نەبوون لە یەکترەوە. 00:12:41.825 --> 00:12:45.445 ئێستا بۆم دەرکەوت زۆرێک لەم توێژینەوانە لەڕووی ژیرییەوە دژ بە یەکن، 00:12:45.469 --> 00:12:46.818 بیرۆکەی ئەوەی سەرەتایەکی خێرا، 00:12:46.842 --> 00:12:49.121 ئەگەر لە هەڵبژاردنی ڕەوتی کار یان ڕێڕەوی خوێندن بێت 00:12:49.145 --> 00:12:50.764 یان تەنیا فێربوونی ئامرازی نوێ، 00:12:50.788 --> 00:12:53.481 هەندێک جار ئەکرێت پەرەسەندنی درێژخایەن پەک بخات. 00:12:53.505 --> 00:12:56.288 بەشێوەیەکی سرووشتیش، هێندەی خەڵکەکانی ئەتوانن سەرکەوتوو بن 00:12:56.312 --> 00:12:57.680 ڕێگای سەرکەوتن هەیە. 00:12:57.704 --> 00:13:01.925 بەڵام پێموابێت ئێمە تەنیا هانی ڕێگاکەی تایگەر ودز ئەیەین 00:13:01.949 --> 00:13:03.736 لەکاتێکا لەم جیهانە خراپەیا، 00:13:03.760 --> 00:13:06.689 ئەو کەسانەمان ئەوێت کە پێویستە لەسەر ڕێگای رۆجەر بڕۆن. 00:13:06.713 --> 00:13:09.271 یان وەک فیزیاناس و بیرکاری ناسی دیار و 00:13:09.295 --> 00:13:12.719 نوسەری سەرسوڕهێنەر، فریمان دایسۆن ئەیڵێت -- 00:13:12.743 --> 00:13:15.638 دایسۆن دوێنێ کۆچی دوایی کرد، 00:13:15.662 --> 00:13:17.937 بۆیە هیوادارم لێرەیا ڕێز لە قسەکانی بنێم -- 00:13:17.961 --> 00:13:22.854 وەک ئەلێت: بۆ سیستمێکی ژینگەیی تەندروست، پێویستمان بە باڵندەکان و بۆقەکانیشە. 00:13:22.878 --> 00:13:24.181 بۆقەکان لەناو قوڕەکەیان، 00:13:24.205 --> 00:13:26.303 هەموو وردەکارییە بچوکەکان ئەبینن. 00:13:26.327 --> 00:13:29.084 باڵندەکان لە سەرەوەن و ئەو وردەکارییانە نابینن 00:13:29.108 --> 00:13:31.156 بەڵام زانیاری لە بۆقەکان وەرئەگرن. و 00:13:31.180 --> 00:13:32.491 هەردووکیشیمان ئەوێت. 00:13:32.515 --> 00:13:34.210 دایسۆن ئەڵێت کێشەکە ئەوەیە، 00:13:34.234 --> 00:13:36.909 بە هەمووان ئەڵێین ببن بە بۆقەکە. و 00:13:36.933 --> 00:13:38.135 پێموابێت، 00:13:38.159 --> 00:13:39.611 لە جیهانێکی خراپا، 00:13:39.635 --> 00:13:41.786 ئەوە هەتا یەت بیر کورتتر ئەبێت. 00:13:41.810 --> 00:13:43.102 زۆر سوپاس بۆ ئێوە. 00:13:43.126 --> 00:13:46.086 (چەپڵەلێدان)