0:00:01.690,0:00:04.609 ئەمەوێ باسی پەرەسەندنی[br]تواناکانی مرۆڤ بکەم، و 0:00:04.633,0:00:09.723 حەز ئەکەم بە چیرۆکێک دەستپێکەم کە لەوانەیە[br]کاریگەرترین چیرۆکی پەرەسەندنی سەردەم بێت. 0:00:09.747,0:00:13.527 لەوانەیە زۆرێک لە ئێوە لێرە یاسای[br]١٠ هەزار کاتژمێرەکەتان بیستبێت. 0:00:13.551,0:00:15.661 لەوانەیە تەنانەت ژیانی خۆشتان[br]لەسەر ئەوە بەڕێوە بەرن. 0:00:15.685,0:00:18.434 بەشێوەیەکی بنچینەیی، بیرۆکەکە ئەوەیە[br]بۆ ئەوەی لە شتێکا مەزن بیت 0:00:18.458,0:00:21.394 پێویستت بە ١٠ هەزار کاتژمێر[br]لە ڕاهێنانی چڕە، 0:00:21.418,0:00:23.772 بۆیە پێویستە بە زووترین کات دەستپێکەیت. 0:00:23.796,0:00:27.711 مناڵی پۆستەرەکە بۆ ئەم چیرۆکە[br]تایگەر وودسە. 0:00:27.735,0:00:30.997 ئەوکاتەی حەوت مانگ بوو باوکی[br]دارێکی گۆڵفی یا پێی. 0:00:31.408,0:00:34.512 لە دە مانگیدا، دەستیکرد بە لاساییکردنەوەی[br]پیاکێشانەکەی باوکی. 0:00:34.973,0:00:38.443 لە دوو ساڵیدا، ئەتوانیت بچیتە سەر یو تویب و[br]ڤیدیۆکانی لەسەر تەلەفزیۆنی نەتەوەیی ببینیت. 0:00:38.467,0:00:40.125 بۆ پێشەوە بڕۆین بۆ ٢١ ساڵی، 0:00:40.149,0:00:42.008 مەزنترین یاریزانی گۆڵفی جیهانە. 0:00:42.032,0:00:43.684 دە هەزار کاتژمێرە نموونەییەکە ئەکات. 0:00:43.708,0:00:46.259 نموونەیەکی تری زۆر باڵای[br]ئەم بیردۆزە 0:00:46.283,0:00:48.060 هی سێ خووشکە پۆڵگارەکەیە، 0:00:48.084,0:00:51.290 کە باوکیان بڕیاری یا بە شێوەیەکی زۆر تەکنیکی[br]فێری شەترەنجیان بکات 0:00:51.314,0:00:52.470 لە تەمەنێکی منداڵییەوە. 0:00:52.494,0:00:53.953 ئەیویست نیشانی بات 0:00:53.977,0:00:55.996 بە دەستپێکردنێکی زوو و[br]ڕاهێنانی چڕەوە، 0:00:56.020,0:00:58.438 هەر منداڵێک بێت ئەتوانێت[br]لە شتێکا ببێت بە بلیمەت. 0:00:58.462,0:00:59.638 ڕاستییەکەشی، 0:00:59.662,0:01:02.814 دووان لە کچەکانی بوون بە یاریزانی جیهانی شەترەنج. 0:01:02.838,0:01:06.087 بۆیە کە بووم بە نووسەری زانست[br]لە گۆڤاری "وەرزش بە ڕوونکراوەیی"، 0:01:06.111,0:01:07.267 حەسرەت گرتمی. 0:01:07.291,0:01:09.237 ئەگەر ئەم یاسای ١٠ هەزار کاتژمێرە ڕاست بێت، 0:01:09.261,0:01:11.859 کەواتە پێویستە ببینین کە وەرزشەوانە[br]پێشەنگەکان پێشدەکەون 0:01:11.883,0:01:13.632 لەو شتەی پێی ئەوترێت [br]"ڕاهێنانی بەمەبەست." 0:01:13.656,0:01:16.395 ئەمە ڕاهێنانی چڕی ڕاستکردنەوەی هەڵەی[br]ژێر ڕاهێنەرایەتییە، 0:01:16.419,0:01:17.909 نەک هەر یاریکردنی ئاسایی. 0:01:17.933,0:01:20.289 کاتێک زانایانیش سەیری وەرزشەوانە[br]پێشەنگەکانیان کردووە، 0:01:20.313,0:01:23.159 بینیویانە کە کاتی زیاتریان بەسەربردووە[br]لە ڕاهێنانی بەمەبەست -- 0:01:23.183,0:01:24.339 زۆر جێی سەرسوڕمان نییە. 0:01:24.363,0:01:27.757 کاتێک شوێن وەرزشەوانەکان کەوتوون[br]بەدرێژایی ماوەی پەرەسەندنیان، 0:01:27.781,0:01:29.119 شێوەی بەرەوپێشچوون ئاوا بووە: 0:01:29.143,0:01:31.778 پێشەنگەکانی داهاتوو لە سەرەتای خۆیانا[br]کاتی کەمتریان بەسەربردووە 0:01:31.802,0:01:34.563 لە ڕاهێنانی بەمەبەست لەو وەرزشەی[br]لەسەری جێگیر بوون. 0:01:34.587,0:01:37.883 ئەو کارەیان کردووە کە زانایان[br]پێی ئەڵێن "ماوەی نموونە وەرگرتن،" 0:01:37.907,0:01:40.162 کە تیایا چالاکی جەستەیی[br]هەمەجۆر تاقی ئەکەنەوە، 0:01:40.186,0:01:42.020 شارەزایی فراوان و گشتی وەرئەگرن، 0:01:42.044,0:01:44.197 بە حەزەکانیان و تواناکانیان ئەزانن و 0:01:44.221,0:01:48.184 درەنگتر لە هاوەڵەکانیان بوار جیا ئەکەنەوە[br]کە لە ئاستێکی نزمترا جێگیر ئەبن. 0:01:48.847,0:01:50.977 بۆیە کە ئەوەم بینی، وتم، 0:01:51.001,0:01:54.438 "باشە ئەوە یەکناگرێتەوە لەگەڵ یاسای[br]١٠ هەزار کاتژمێرەکە، وانییە؟" 0:01:54.462,0:01:56.472 بۆیە دەستمکرد بە بیرکردنەوە لە [br]بوارەکانی تر 0:01:56.496,0:01:59.627 کە پەیوەندی هەیە بە شارەزایی پەیاکردنی[br]ناچاری زوو، 0:01:59.651,0:02:00.965 وەک موزیک. 0:02:00.989,0:02:02.841 دەرکەوت ڕێڕەوی گەشەکردنەکە[br]زۆر جار هاوشێوەیە. 0:02:02.865,0:02:05.281 ئەمە توێژینەوەی ئەکادیمیایەکی[br]فێربوونی موزیکی جیهانییە، و 0:02:05.305,0:02:07.666 ئەوەی ئەمەوێ سەرنجی ئێوەی[br]بخەمە سەر ئەمەیە: 0:02:07.690,0:02:11.508 موزیسیانە نایابەکان دەستیان نەکردووە[br]بە کات بەسەربردن زیاتر لەسەر ڕاهێنانی بەمەبەست 0:02:11.532,0:02:12.771 وەک لە موزیسیانە ئاساییەکان 0:02:12.795,0:02:14.186 هەتا تاقیکردنەوەی ئامێری سێیەمیان. 0:02:14.210,0:02:16.289 ئەوانیش بەهەمان شێوە[br]ماوەی نموونە وەرگرتنیان هەبووە، 0:02:16.313,0:02:18.728 تەنانەت موزیسیانەکانیش کە وا ئەزانین[br]زوو بەناوبانگ بوون، 0:02:18.752,0:02:19.958 وەک یۆ-یۆ ما. 0:02:19.982,0:02:21.227 ماوەی هەڵبژاردنی هەبووە، 0:02:21.251,0:02:24.083 تەنیا لە موزیسیانەکانی تر خێراتر[br]بەوەیا تێپەڕیوە. 0:02:24.107,0:02:27.295 بەهەرحاڵ، ئەم توێژینەوەیە[br]بە تەواوەتی فەرامۆش کراوە، و 0:02:27.319,0:02:28.646 ئەوەی زۆر کاریگەرترە 0:02:28.670,0:02:31.718 پەڕەی یەکەمی کتێبەکەی[br]"سروودی شەڕی پڵنگە دایکەکە،"یە 0:02:31.742,0:02:34.840 کە تیایا نوسەرەکە باسی ئەوە ئەکات[br]کەمانچەی یابێت بە کچەکەی. 0:02:34.864,0:02:37.320 لەوە ئەچێت کەس ئەو بەشەی[br]دواتری بیرنەکەوێتەوە 0:02:37.344,0:02:40.467 کە کچەکە ڕووی تێئەکات و ئەڵێت،[br]"تۆ هەڵتبژارد، نەک من،" و 0:02:40.491,0:02:41.641 ئینجا وازئەهێنێت. 0:02:41.665,0:02:44.819 بۆیە دوای بینینی ئەم جۆرە ئاقارە[br]سەرسوڕهێنەرەی وەرزش و موزیک، 0:02:44.843,0:02:47.831 دەستمکرد بە بیرکردنەوە لە بوارەکانی[br]کە کار لە خەڵکی زیاتر ئەکات، 0:02:47.855,0:02:49.011 وەک فێربوون. 0:02:49.035,0:02:50.919 ئابوریناسێک تاقیکردنەوەیەکی سرووشتی دۆزییەوە 0:02:50.943,0:02:53.238 لە سیستمە فێرکردنە پێشکەوتووترەکانی[br]ئینگلتەرا و سۆکتلەندا. 0:02:53.262,0:02:55.916 ئەو ماوەیەی توێژینەوەکەی،[br]سیستمەکان زۆر هاوشێوە بوون، 0:02:55.940,0:02:59.193 جگە لە ئینگلتەرا، کە خوێندکارەکان[br]ئەبوو لە ناوەڕاستی هەرزەکاری بوار جیاکەنەوە 0:02:59.217,0:03:01.422 بۆ ئەوەی ڕێڕەوێکی دیاریکراوی[br]خوێندن هەڵبژێرن. 0:03:01.446,0:03:04.676 بەڵام لە سکۆتلەندا، ئەیانتوانی بەردەوام[br]شت تاقیکەنەوە لە زانکۆ 0:03:04.700,0:03:05.851 ئەگەر بیانویستایە. 0:03:05.875,0:03:07.026 پرسیارەکەشی ئەمە بوو: 0:03:07.050,0:03:09.833 کێ گرەوەکە ئەباتەوە، زوو بوار جیاکردنەوە[br]یان درەنگ؟ 0:03:09.857,0:03:13.352 ئەوەیان بەدی کرد ئەو کەسانەی زوو [br]بواریان جیاکردەوە خێرا داهاتیان زۆر بووە 0:03:13.376,0:03:15.538 چونکە شارەزایی زیاتریان هەبووە[br]لە بوارەکەی خۆیانا. 0:03:15.562,0:03:18.164 ئەوانەشی درەنگ بواریان جیاکردۆتەوە[br]توانیویانە شتی جیاوازی تر تاقیکەنەوە، و 0:03:18.188,0:03:20.254 کاتێکیش هەڵئەبژێرن،[br]باشتر ئەگونجێن لەگەڵی، 0:03:20.278,0:03:22.227 یان ئەوەی ئابوریناسان پێی ئەڵێن[br]"تایبەتمەندی گونجاو" 0:03:22.251,0:03:24.909 بۆیە ڕێژەی گەشەکردنیان خێراتر ئەبێت. 0:03:24.933,0:03:26.090 لە ماوەی شەش ساڵا، 0:03:26.114,0:03:27.749 جیاوازی داهات ناهێڵن. 0:03:27.773,0:03:30.973 بەڵام، ئەوانەی زوو بوار جیائەکەنەوە[br]دەست ئەکەن بە وازهێنان لەو ڕەوتی کارە 0:03:30.997,0:03:32.159 بە ڕێژەیەکی زۆر زیاتر، 0:03:32.183,0:03:34.692 بە زۆری لەبەر ئەوەی زۆر زوو[br]ناچارکراون کە هەڵبژێرن و 0:03:34.716,0:03:36.605 زۆرجار هەڵبژاردنی خراپیان کردووە. 0:03:36.629,0:03:38.835 کەواتە ئەوانەی درەنگ بوار دیاری ئەکەن[br]لە سەرەتایا دۆڕاون و 0:03:38.859,0:03:40.015 لەسەر ئاستی درێژخایەن براوەن. 0:03:40.039,0:03:42.619 پێموابێت ئەگەر وەک ژوانکردن[br]سەیری هەڵبژاردنی کار بکەین، 0:03:42.643,0:03:45.514 لەوانەیە فشار لە خەڵک نەکەین[br]ئەوەنە بەخێرایی هەڵبژێرن. 0:03:45.538,0:03:48.027 بۆیە ئەمە سەرنجی ڕاکێشام،[br]دووبارە ئەم ڕێڕەوی ژیانە ببینمەوە، 0:03:48.051,0:03:52.004 لە گەڕان بۆ پێشینەی پەرەسەندنی ئەو کەسانەی[br]ماوەیەکی زۆر ڕێزم هەبوو بۆ کارەکانیان، 0:03:52.028,0:03:54.615 وەک دیوک ئێڵینگتۆن، کە وازی [br]لە وانەکانی موزیک هێنا بە مناڵی 0:03:54.639,0:03:56.833 بۆ ئەوەی تیشک بخاتە سەر بەیسبۆڵ و[br]وێنەکێشان. 0:03:56.857,0:03:59.914 یان مەریەم میرزاخانی، کە بە مناڵی[br]حەزی بە بیرکاری نەبوو -- 0:03:59.938,0:04:01.523 خەونی ئەبینی ببێت بە ڕۆمان نووسێک و 0:04:01.547,0:04:04.059 لە کۆتاییا بوو بە یەکەمین ژن[br]کە هەتا ئێستا، 0:04:04.083,0:04:05.239 مەدالیای مەیدانەکانی بردبێتەوە، 0:04:05.263,0:04:07.535 کە بەرزترین خەڵاتە لە جیهانی بیرکارییا. 0:04:07.559,0:04:09.774 یان ڤینسینت ڤان کوخ[br]پێنج ڕەوتی کارکردنی جیای هەبوو، 0:04:09.798,0:04:13.314 هەر یەکێکیانی بە کاری خۆی ئەزانی[br]پێش ئەوەی لە یەکێکیانا بدرەوشێتەوە، و 0:04:13.338,0:04:17.541 لە کۆتاییەکانی ٢٠ەکانیا، کتێبێکی خوێندەوە[br]پێی ئەوترا "ئەی بی سی وێنەکێشان." 0:04:18.068,0:04:19.392 ئەوە سەرکەوتوو بوو بۆی. 0:04:19.874,0:04:23.282 کلاودی شانۆن ئەندازیاری کارەبا بوو[br]لە زانکۆی میچیگان 0:04:23.306,0:04:26.286 کە کۆرسێکی فەلسەفەی وەرگرت بەس بۆ ئەوەی[br]پێویستییەک بەجێبێنێت، و 0:04:26.310,0:04:29.504 لەوەیا، سیستمێکی لۆجیکی فێربوو کە نزیکەی[br]سەدەیەک تەمەنێتی 0:04:29.528,0:04:32.735 کە بەوە دەستەواژە ڕاست و هەڵەکان ئەکرێت[br]وەک ژمارە یەک و سفر کۆدی بۆ دانرێت و 0:04:32.759,0:04:34.689 وەک هاوکێشەی بیرکاری حەل بکرێت. 0:04:34.713,0:04:37.040 ئەمە بووە هۆی پەرەدان بە کۆدی ئاوێتەیی، 0:04:37.064,0:04:40.137 کە ئەمڕۆ هەموو کۆمپیتەرەکانمان[br]لەسەر بنەمای ئەوە کار ئەکەن. 0:04:40.161,0:04:42.869 لە کۆتاییشدا، جۆرە نموونە باڵاکەی خۆم،[br]فرانسیس هیسیڵبین -- 0:04:42.893,0:04:44.141 ئەمە من و ئەوین -- 0:04:44.165,0:04:47.316 یەکەمین کاری پیشەگەری خۆی [br]لە تەمەنی ٥٤یدا وەرگرت و 0:04:47.340,0:04:49.646 توانی ببێت بە سەرۆکی ڕێکخراوی[br]دیدەوانە کچەکان، 0:04:49.670,0:04:50.846 کە خۆی ڕزگاریکرد. 0:04:50.870,0:04:52.612 ئەندامێتی کەمینەکانی کرد بە سێ هێندە، 0:04:52.636,0:04:55.398 ١٣٠ هەزار خۆبەخشی بۆ زیادکرد و 0:04:55.422,0:04:58.835 ئەمە یەکێکە لە باجەکانی کارامەیی[br]کە لە دامەزرێنەری ئەوەوە هاتووە -- 0:04:58.859,0:05:01.534 کۆدی دوانییە بۆ کچەکانی[br]فێری کۆمپیتەر ئەبن. 0:05:01.558,0:05:03.627 ئەمڕۆ، فرانسیس پەیمانگایەکی[br]سەرکردایەتیکردن بەڕێوە ئەبا 0:05:03.651,0:05:05.858 کە هەموو ڕۆژێکی هەفتە کار ئەکات[br]لە مانهاتن. و 0:05:05.882,0:05:07.396 تەنیا تەمەنی ١٠٤ ساڵە، 0:05:07.420,0:05:08.939 بۆیە کەس نازانێت کێ دواترە. 0:05:08.963,0:05:10.113 (پێکەنین) 0:05:10.740,0:05:13.592 هەرگیز چیرۆکی پەرەسەندنی تری[br]ئاواهی نابیستین، وانییە؟ 0:05:13.616,0:05:15.167 هیچ نابیستین لە بارەی توێژینەوەیەکەوە 0:05:15.191,0:05:18.314 کە زانایانی براوەی نۆبڵ ئەگەریان[br]٢٢ هێندە زیاترە 0:05:18.338,0:05:19.820 خولیایەکیان هەبێت لە دەرەوەی کارەکەیان 0:05:19.844,0:05:21.087 وەک زانا ئاساییەکان. 0:05:21.111,0:05:22.269 هەرگیز ئەوە نابیستین. 0:05:22.293,0:05:24.738 تەنانەت کاتێکیش ئەنجامدەرەکان[br]یان کارەکە زۆر بەناوبانگە، 0:05:24.762,0:05:26.724 ئەم چیرۆکی پەرەسەندنانە نابیستین. 0:05:26.748,0:05:28.879 بۆ نموونە، ئەمە وەرزشەوانێکە[br]کە بەشوێنییەوە بووم. 0:05:28.903,0:05:31.363 لێرەیا شەش ساڵە، جلێکی رەگبی[br]سکۆتلەندی لەبەرایە. 0:05:31.387,0:05:33.591 تێنسی تاقیکردۆتەوە، کەمێک[br]خلیسکێنە، و زۆرانبازی. 0:05:33.615,0:05:36.831 دایکی ڕاهێنەری تێنس بووە بەڵام[br]ڕەتیکردۆتەوە ڕاهێنان بەم بکات 0:05:36.855,0:05:39.051 چونکە بەشێوەیەکی ئاسایی[br]تۆپی نەگەڕاندۆتەوە. 0:05:39.075,0:05:41.304 هەندێکیش یاری باسکە،[br]تێنسی سەر مێز، مەلەی کردووە. 0:05:41.328,0:05:43.497 کاتێک ڕاهێنەرەکانی ویستوویانە[br]پلەیەک بەرزیکەنەوە 0:05:43.521,0:05:44.672 لەگەڵ گەورەکان، 0:05:44.696,0:05:47.671 ڕەتیکردۆتەوە، چونکە تەنیا ویستوێتی[br]باسی زۆرانبازی پیشەگەر بکات 0:05:47.695,0:05:49.231 دوای ڕاهێنانێک لەگەڵ هاوڕێکانی. و 0:05:49.255,0:05:50.751 بەردەوام بووە لە تاقیکردنەوەی[br]وەرزشی زیاتر: 0:05:50.775,0:05:53.765 تۆپی دەست، باسکە، تۆپی پێ،[br]ڕیشە، سکەیت بۆرد... 0:05:53.789,0:05:56.011 کەواتە، ئەمە کێیە؟ 0:05:56.674,0:05:58.530 ئەمە رۆجەر فێدرێرە. 0:05:58.554,0:06:01.754 هێندەی تایگەر وودز بە گەورەیی بەناوبانگە، و 0:06:01.778,0:06:05.061 کەچی هێشتا هەوادارانی تێنس[br]هیچ شتێکی ئەوتۆ نازانن 0:06:05.085,0:06:06.597 لەسەر چیرۆکی پەرەسەندنی. 0:06:06.621,0:06:09.221 ئەوە لەبەر چی، هەرچەنە[br]شتێکی جێگیرە؟ 0:06:09.245,0:06:12.424 پێموابێت بەشێکی لەبەر ئەوەیە[br]کە چیرۆکەکەی تایگەر زۆر دراماییە، 0:06:12.448,0:06:14.835 بەڵام لەبەر ئەوەشە لەوە ئەچێت[br]ئەم گێڕانەوە ڕێک و پێکە 0:06:14.859,0:06:17.855 بتوانین بگونجێنین لەگەڵ هەر شتێک[br]کە ئەمانەوێ باشبین تیایا 0:06:17.879,0:06:19.241 لە ژیانی خۆماندا. 0:06:19.265,0:06:20.861 بەڵام پێموابێت ئەوە، کێشەیەکە، 0:06:20.885,0:06:24.416 چونکە دەرکەوت بە چەندین شێوە،[br]گۆڵف مۆدێلێکی ناخۆشی بێهاوتایە 0:06:24.440,0:06:26.696 بۆ هەموو شتێک کە مرۆڤەکان[br]ئەیانەوێ فێری ببن. 0:06:26.720,0:06:28.050 (پێکەنین) 0:06:28.074,0:06:29.237 گۆڵف پوختەیەکە لەو شتەی 0:06:29.261,0:06:32.732 دەروون ناس رۆبین هۆگارس پێی ئەڵێت[br]"ژینگەی فێربوونی باش." 0:06:32.756,0:06:35.965 ژینگەی فێربوونی باش هەنگاو و[br]ئامانجی دواتری هەیە کە ڕوونن، 0:06:35.989,0:06:37.839 یاساکانی ڕوونن و هەرگیز ناگۆڕێن. 0:06:37.863,0:06:41.115 کاتێک شتێک ئەکەیت، هەڵسەنگاندن ئەدرێتێ[br]کە خێرا و وردە، 0:06:41.139,0:06:43.339 کارکردنی ساڵی دواترت وەک ئەوە ئەبێت[br]دوایین ساڵت بێت کار بکەی. 0:06:43.363,0:06:45.799 شەترەنج: ئەویش ژینگەیەکی فێربوونی باشە. 0:06:45.823,0:06:47.205 باڵادەستی مامۆستا گەورەکان 0:06:47.229,0:06:49.692 بە زۆری پشتی بەستووە بە زانیارییان[br]لەسەر ڕێکخستنە دووبارەبووەکان، 0:06:49.716,0:06:51.765 لەبەر ئەوەشە هێندە ئاسانە[br]بکرێت بە ئۆتۆماتیک. 0:06:51.789,0:06:55.032 لەلاکەی تری شەبەنگەکەش[br]"ژینگە خراپەکانی فێربوونن،" 0:06:55.056,0:06:57.276 کە لەوانەیە هەنگاو و ئامانجەکانی دواتر[br]هێندە ڕوون نەبن. 0:06:57.300,0:06:58.881 لەوانەیە یاساکان بگۆڕێن. 0:06:58.905,0:07:01.449 کە شتێک ئەکەیت لەوانەیە و لەوانەش نییە[br]یەکسەر هەڵسەنگاندن وەرگری. 0:07:01.473,0:07:03.414 لەوانەیە دواکەوێت،[br]ورد نەبێت، و 0:07:03.438,0:07:06.116 کارکردنی ساڵی دواتر وەک[br]کارکردنی دواین ساڵ نەبێت. 0:07:06.140,0:07:10.352 کەواتە کام لەمانە لەو جیهانە ئەچێت[br]کە زیاتر و زیاتر تیایا ئەژین؟ 0:07:10.376,0:07:12.844 ڕاستییەکەی، پێویستیمان بۆ بیرکردنەوە[br]بە شێوەیەکی خۆگونجێن و 0:07:12.868,0:07:14.979 چاودێریمان بۆ بەشە پێکەوەبەستووەکان 0:07:15.003,0:07:17.340 بەشێوەیەکی بنەڕەتییانە[br]تێڕوانینی گۆڕیوین، 0:07:17.364,0:07:19.197 بۆیە کاتێک سەیری ئەم[br]دایاگرامە ئەکەیت، 0:07:19.221,0:07:22.551 بازنەی ناوەڕاست لە ڕاستەوە[br]لەوانەیە گەورەتر دەرکەوێت 0:07:22.575,0:07:24.011 چونکە مێشکت ڕائەکێشرێت 0:07:24.035,0:07:26.170 بۆ پەیوەندی هەموو بەشەکان پێکەوە، 0:07:26.194,0:07:28.856 لەکاتێکا کەسێک کە بەرکەوتنی نەبووە[br]بۆ کارکردنی ئەم سەردەمە 0:07:28.880,0:07:31.505 لەگەڵ پێویستییەکانی بۆ بیرکردنەوەی[br]خۆگونجێنەری، چەمکداری، 0:07:31.529,0:07:34.605 بە شێوەیەکی ڕاست ئەوە ئەبینێت[br]کە بازنەکانی ناوەڕاست هەمان قەبارەن. 0:07:35.073,0:07:38.145 کەواتە لێرەیاین لە جیهانی[br]کارکردنی خراپا و 0:07:38.169,0:07:41.680 هەندێک جار تیایا، خێرا بوار جیاکردنەوە[br]خراپ ئەشکێتەوە. 0:07:41.704,0:07:44.037 بۆ نموونە، لە توێژینەوەی[br]چەند وڵاتێکا 0:07:44.061,0:07:46.879 چەند کەسێکی هاوشێوە لە[br]ئاستی خوێندەواری دایک و باوکا، 0:07:46.903,0:07:48.067 نمرەی تاقیکردنەوەکانیان، 0:07:48.091,0:07:49.498 ساڵەکانی خوێندنی خۆیان، 0:07:49.522,0:07:52.226 جیاوازییان بەس ئەوە بوو هەندێکیان[br]فێرکردنییان لەسەر بابەتێک بووە و 0:07:52.250,0:07:54.411 ئەوانی تر فێرکردنی گشتیتر و فراوانتریان هەبووە. 0:07:54.435,0:07:57.206 ئەم شێوەی فێرکردنە نیشانی یاوە[br]ئەوانەی زوو فێری بوارێک کراون 0:07:57.230,0:07:59.614 ئەگەری زۆربووە یەکسەر کاتی ڕاهێنان[br]بخرێنە سەر کارێک، 0:07:59.638,0:08:01.670 ئەگەریان زیاتر بووە[br]یەکسەر پارە پەیاکەن، 0:08:01.694,0:08:04.099 بەڵام کەمتر گونجاوبوون لە جیهانێکی[br]کارکردنی خۆگۆڕدا 0:08:04.123,0:08:06.860 کە بە هەمووییەوە کاتێکی کەمتریان[br]بەسەربردووە لە هێزی کاردا 0:08:06.884,0:08:09.786 کە لە مەودای کورتدا براوە ئەبن و[br]لە مەودای درێژخایەندا دۆڕاو ئەبن. 0:08:09.810,0:08:13.189 یان توێژینەوەیەکی بیست ساڵی[br]بەناوبانگی پسپۆڕەکان 0:08:13.213,0:08:16.013 کە پێشبینی ئابووری و جیۆپۆڵیتیکی کردووە. 0:08:16.037,0:08:20.115 خراپترین پێشبینیکەرەکان پسپۆڕەکان بوون[br]کە زۆرترین تایبەتمەندیان وەرگرتووە، 0:08:20.139,0:08:23.327 ئەوانەی هەموو ماوەی کارکردنیان بەسەربردووە[br]لە فێربوون لەسەر یەک یان دوو کێشە 0:08:23.351,0:08:26.461 هاتوون هەموو جیهان ببینن لە ڕێگەی[br]یەک مۆدێلی دەروونی یان هاوێنەوە. 0:08:26.485,0:08:27.994 ڕاستییەکەی هەندێکیان خراپتریش بوون 0:08:28.018,0:08:30.446 کاتێک ئەزموون و بڕوانامەیان کۆکردۆتەوە. 0:08:30.470,0:08:35.289 باشترین پێشبینیکەرەکان خەڵکە زیرەکەکان بوون[br]کە خولیای فراوانیان هەبووە. 0:08:35.789,0:08:37.764 ئێستا لە هەندێک بواردا، وەک پزیشکی، 0:08:37.788,0:08:40.975 زیادکردنی پسپۆڕی ڕێگەلێنەگیراویشە و[br]بەسوودیشە، 0:08:40.999,0:08:42.159 هیچ پرسیار لەسەر ئەوە نییە. و 0:08:42.183,0:08:44.112 هێشتا، شمشێرێکی دوو خەنجەر بووە. 0:08:44.136,0:08:47.776 چەند ساڵێک لەمەوبەر، یەکێک لە بڵاوترین[br]نەشتەرگەرییەکانی جیهان بۆ ئازاری ئەژنۆ 0:08:47.800,0:08:49.787 تاقیکرایەوە لە تاقیکردنەوەی ساختەی کۆنترۆڵکراودا. 0:08:49.811,0:08:51.727 هەندێک لە نەخۆشەکان[br]"نەشتەرگەری ساختە."یان بۆ کرا 0:08:51.751,0:08:53.714 واتە نەشتەرگەرەکان بڕینێکیان ئەکرد، 0:08:53.738,0:08:55.919 خۆیان خەریک ئەکرد[br]وەک ئەوەی شتێک بکەن، 0:08:55.943,0:08:57.612 ئینجا برینی نەخۆشەکەیان ئەدوورییەوە. 0:08:57.636,0:08:59.121 ئەوە هێشتا سوودی هەبوو بۆ نەخۆشەکە. 0:08:59.145,0:09:02.298 کەچی هێشتا نەشتەرگەرەکانی پسپۆڕییان هەیە[br]لەم نەشتەرگەرییەیا بەردەوامن 0:09:02.322,0:09:03.472 لە کردنی بە ملیۆنەها. 0:09:04.043,0:09:08.260 کەواتە ئەگەر پسپۆڕی ورد هەموو کاتێک[br]فێڵەکە نەبێت، ئەی کەواتە چی؟ 0:09:08.284,0:09:10.045 باسکردنی ئەوە قورس ئەبێت، 0:09:10.069,0:09:12.283 چونکە هەموو جارێک[br]لەم ڕەوتە ناچێت. 0:09:12.307,0:09:14.623 هەندێک جار لە شەپۆلکردن[br]یان زیگزاگکردن ئەچێت 0:09:14.647,0:09:15.940 یان هێشتنەوەی بینینێکی فراوانتر. 0:09:15.964,0:09:17.535 ئەکرێت لەوە بچێت[br]بچیتە دواوە. 0:09:17.559,0:09:20.389 بەڵام ئەمەوێ باسی ئەوە بکەم ئەبێت[br]هەندێک لەو فێڵانە چی بن. 0:09:20.413,0:09:24.160 ئەگەر سەیری توێژینەوە بکەین لەسەر[br]داهێنانی تەکنەلۆجیا، دەریئەخات هەتا دێت زیاتر، 0:09:24.184,0:09:26.949 کاریگەرترین داهێنانەکان لەلایەن[br]ئەو کەسانەوە نین 0:09:26.973,0:09:29.845 قوڵتر و قوڵتر ئەچنە ناو[br]یەک بواری تەکنەلۆجیاوە 0:09:29.869,0:09:31.706 وەک نوسینگەی داهێنانی ئەمریکا[br]پۆڵێنی کردووە 0:09:31.730,0:09:34.702 بەڵکو لەلایەن تیمەکانەوە[br]کە ئەو کەسانەشی تیایە 0:09:34.726,0:09:37.992 کە کاریان لەسەر ژمارەیەکی گەورەتری[br]پۆڵێنە جیاوازەکانی تەکنەلۆجیا کردووە و 0:09:38.016,0:09:40.208 زۆرجار شتەکانی ناو بوارە[br]جیاوازەکان یەک ئەخەن. 0:09:40.232,0:09:43.663 کەسێک ڕێزم هەبوو بۆ کارەکەی و بە جۆرێک[br]لە پێشەنگی ئەم کارانەیا بوو 0:09:43.687,0:09:45.580 پیاوێکی ژاپۆنییە بەناوی گونپی یۆکۆی. 0:09:45.604,0:09:48.381 یۆکۆی لە تاقیکردنەوەی ئەلیکترۆنییەکانیا[br]لە قوتابخانە باش نەبوو، 0:09:48.405,0:09:51.701 بۆیە ناچار بوو کارێک وەرگرێت وەک[br]کرێکاری ڕاگرتنی ئامێرێک 0:09:51.725,0:09:53.546 لە کۆمپانیایەکی کارتی یاریکردن لە کیۆتۆ. 0:09:53.570,0:09:56.616 درکی بەوە کرد کە ئامرازی پێویستی نییە[br]بۆ کارکردن لەسەر نوێترین ئامێر، 0:09:56.640,0:09:59.564 بەڵام ئەوەنە زانیاری زۆری[br]بە ئاسانی لەبەردەستدا بوو 0:09:59.588,0:10:02.562 ئەیتوانی ئەو شتانە تێکەڵ بکات[br]کە خۆیان پێشتر باش زانرابوون 0:10:02.586,0:10:05.155 بە شێوەیەک پسپۆڕەکانی [br]زۆر بیر تەسک بوون و نەیانبینیوە. 0:10:05.179,0:10:08.679 بۆیە چەند تەکنەلۆجیایەکی زانراوی[br]پیشەسازی ژمێرەکان 0:10:08.703,0:10:11.619 لەگەڵ هەندێک تەکنەلۆجیای زانراوی[br]پیشەسازی کارتی بانقی 0:10:11.643,0:10:13.084 یارییە دەسکەکانی درووستکرد. 0:10:13.108,0:10:14.462 داهێنانێکی بێوێنەش بوون. و 0:10:14.486,0:10:16.708 ئەم کۆمپانیای کارتی یاریکردنە، 0:10:16.732,0:10:20.303 کە لە سەدەی نۆزدەیەمدا لە ماڵێکی[br]تەختەدا درووستکرابوو، 0:10:20.327,0:10:22.084 کرد بە کۆمپانیای یاری. 0:10:22.108,0:10:24.334 لەوانەیە بیستبێتتان؛[br]پێی ئەوترێت نینتێندۆ. 0:10:24.358,0:10:25.655 فەلسەفە داهێنەرانەکەی یۆکۆی 0:10:25.679,0:10:28.860 وەرئەگێڕدرێت بۆ "بیرکردنەوەی تەنیشتی[br]بە تەکنەلۆجیای سستبوو،" 0:10:28.884,0:10:31.812 تەکنەلۆجیای ناسراو بێنیت و[br]بە شێوازی نوێ بەکاریبێنیت. و 0:10:31.836,0:10:33.775 گەورەترین داهێنانیشی ئەمە بوو: 0:10:33.799,0:10:34.979 گەیم بۆی. 0:10:35.003,0:10:37.440 بە هەموو شێوەیەک لەڕووی تەکنەلۆجیاوە[br]خراپ بووە. و 0:10:37.464,0:10:41.279 لە هەمان کاتی ڕکابەرە ڕەنگاوڕەنگەکانی بوو[br]لە ساگا و ئەتاری، و 0:10:41.303,0:10:42.965 لێی بردنەوە، 0:10:42.989,0:10:45.629 چونکە یۆکۆی ئەیزانی ئەوەی[br]کڕیارەکانی بایەخی پێئەیەن 0:10:45.653,0:10:46.803 ڕەنگ نەبووە. 0:10:46.827,0:10:50.788 بەرگەگرتن، توانای هەڵگرتن، هەرزانی،[br]ماوەی پاترییەکە، و 0:10:50.812,0:10:52.112 هەڵبژاردنی یارییەکان بووە. 0:10:52.136,0:10:54.589 ئەمە ئەوەی خۆمە کە لە[br]ژێرزەمینی ماڵی باوکم دۆزیمەوە. 0:10:54.613,0:10:55.773 (پێکەنین) 0:10:55.797,0:10:57.351 ڕۆژی باشتری بینیوە. 0:10:57.375,0:10:59.120 بەڵام ئەبینیت گڵۆپە سوورەکەی هەڵکراوە. 0:10:59.144,0:11:01.035 هەڵمکرد و تۆزێک تێتریسم کرد، 0:11:01.059,0:11:03.045 کە زۆر سەرسوڕهێنەر بوو بەلامەوە 0:11:03.069,0:11:05.533 چونکە پاترییەکانی ٢٠٠٧ و ٢٠١٣ش[br]کۆتاییان پێهاتووە. 0:11:05.557,0:11:06.901 (پێکەنین) 0:11:07.489,0:11:11.078 کەواتە ئەم لایەنە باشترانە[br]وایکردووە زیاتر بە برەو بێت. 0:11:11.102,0:11:14.574 لە توێژینەوەیەکی سەرنجڕاکێشی ئەوەی[br]چی هەندێک نوسەری کۆمیکی والێکردووە 0:11:14.598,0:11:17.438 ئەگەریان زیاتر بێت[br]کۆمپیکی ناوازەتر درووستکەن، 0:11:17.462,0:11:18.771 دوو توێژەر بۆیان دەرکەوت 0:11:18.795,0:11:22.327 نە ژمارەی ساڵەکانی ئەزموون بووە[br]لەو بوارەیا 0:11:22.351,0:11:25.217 نە سەرچاوەکانی لەبەردەستی[br]بڵاوکەرەوەکەیا بووە 0:11:25.241,0:11:27.457 نە ژمارەی کۆمیکەکانی پێشتر دەریکردووە. 0:11:27.481,0:11:31.949 ژمارەی جۆرە جیاوازەکان بووە[br]کە درووستکەرەکە کاری لەسەر کردووە. و 0:11:31.973,0:11:33.295 سەرنجڕاکێشانەش، 0:11:33.319,0:11:36.968 کەسێکی ئەزمون براوان[br]ناتوانرێ بە تەواوەتی شوێن بگیرێتەوە 0:11:36.992,0:11:38.786 بە تیمێکی پسپۆڕ. 0:11:39.154,0:11:42.124 لەوانەیە ئەوەنە لەو کەسانە درووست نەکەین[br]وەک پێویست 0:11:42.148,0:11:44.957 چونکە لە سەرەتایا،[br]لەوە ئەچن کە لە دواوە بن و 0:11:44.981,0:11:48.677 نامانەوێت بایەخ بە شتێک بەین[br]کە لە سەرەتایەکی باش نەچێت 0:11:48.701,0:11:49.878 یان لە بوار جیاکردنەوە. 0:11:49.902,0:11:52.749 ڕاستییەکەی، لە پاڵنەر بۆ دۆزینەوەی واتای[br]سەرەتایەکی باش، 0:11:52.773,0:11:55.625 زۆر جار تەنانەت دژی بەرهەم کەمکردنەوە[br]تەنانەت ڕێگاکە کورت ئەکەینەوە 0:11:55.649,0:11:56.946 بۆ فێربوونی بابەتی نوێ، 0:11:56.970,0:11:58.555 لە ئاستێکی بنەڕەتییا. 0:11:58.579,0:12:02.425 لە توێژینەوەیەکی ساڵی پاردا،[br]پۆلەکانی پۆلی حەوتی ئەمریکا 0:12:02.449,0:12:05.325 جۆری فێرکردنی جیاوازیان پێ سپێردرا. 0:12:05.349,0:12:07.925 هەندێک ئەوەیان بۆ دەرچوو [br]کە پێی ئەوترێت "ڕاهێنانی قەتیسخواردوو" 0:12:07.949,0:12:09.691 ئەوەش واتە، بۆ نموونە[br]پرسیاری ئەیت هەیە، 0:12:09.715,0:12:12.624 هەمووی بە شێوەی ئەی ئەی ئەی[br]یان بی بی بی ئەبێت. 0:12:12.648,0:12:14.073 بەرەوپێشچوون خێرایە، 0:12:14.097,0:12:15.248 منداڵەکان دڵخۆشن، 0:12:15.272,0:12:16.436 هەموو شتێک باشە. 0:12:16.460,0:12:20.498 پۆلەکانی تریش شتێکیان پێ درا پێی ئەوترێ[br]"ڕاهێنانی هەمەجۆر." 0:12:20.522,0:12:23.778 ئەوەش وەک ئەوە وایە هەموو جۆرەکانی[br]کێشەکان بێنیت و بیخەیتە کڵاوێکە و 0:12:23.802,0:12:25.146 ئینجا هەڕەمەکییانە لێی هەڵگریت. 0:12:25.170,0:12:28.097 بەرەوپێشچوون خاوترە،[br]منداڵان زیاتر مەراقیان ئەبێ. 0:12:28.121,0:12:30.784 بەڵام لەجیاتی ئەوەی فێری ئەوە ببن[br]یەک جۆر پەیڕەو بکەن، 0:12:30.808,0:12:34.621 فێری ئەوە ئەبن چۆن ستراتیجییەک بگونجێنن[br]لەگەڵ جۆرێکی دیاریکراو پرسیارا. 0:12:34.645,0:12:36.240 کاتێکیش تاقیکردنەوەکە یەتە پێشەوە، 0:12:36.264,0:12:39.698 کۆمەڵەکەی ڕاهێنانی هەمەجۆریان کردووە[br]کۆمەڵە قەتیسخواردووەکەیان بەزاندووە. 0:12:39.722,0:12:41.129 تەنانەت نزیکیش نەبوون لە یەکترەوە. 0:12:41.825,0:12:45.445 ئێستا بۆم دەرکەوت زۆرێک لەم توێژینەوانە[br]لەڕووی ژیرییەوە دژ بە یەکن، 0:12:45.469,0:12:46.818 بیرۆکەی ئەوەی سەرەتایەکی خێرا، 0:12:46.842,0:12:49.121 ئەگەر لە هەڵبژاردنی ڕەوتی کار یان[br]ڕێڕەوی خوێندن بێت 0:12:49.145,0:12:50.764 یان تەنیا فێربوونی ئامرازی نوێ، 0:12:50.788,0:12:53.481 هەندێک جار ئەکرێت پەرەسەندنی[br]درێژخایەن پەک بخات. 0:12:53.505,0:12:56.288 بەشێوەیەکی سرووشتیش، هێندەی [br]خەڵکەکانی ئەتوانن سەرکەوتوو بن 0:12:56.312,0:12:57.680 ڕێگای سەرکەوتن هەیە. 0:12:57.704,0:13:01.925 بەڵام پێموابێت ئێمە تەنیا[br]هانی ڕێگاکەی تایگەر ودز ئەیەین 0:13:01.949,0:13:03.736 لەکاتێکا لەم جیهانە خراپەیا، 0:13:03.760,0:13:06.689 ئەو کەسانەمان ئەوێت کە پێویستە[br]لەسەر ڕێگای رۆجەر بڕۆن. 0:13:06.713,0:13:09.271 یان وەک فیزیاناس و[br]بیرکاری ناسی دیار و 0:13:09.295,0:13:12.719 نوسەری سەرسوڕهێنەر،[br]فریمان دایسۆن ئەیڵێت -- 0:13:12.743,0:13:15.638 دایسۆن دوێنێ کۆچی دوایی کرد، 0:13:15.662,0:13:17.937 بۆیە هیوادارم لێرەیا[br]ڕێز لە قسەکانی بنێم -- 0:13:17.961,0:13:22.854 وەک ئەلێت: بۆ سیستمێکی ژینگەیی تەندروست،[br]پێویستمان بە باڵندەکان و بۆقەکانیشە. 0:13:22.878,0:13:24.181 بۆقەکان لەناو قوڕەکەیان، 0:13:24.205,0:13:26.303 هەموو وردەکارییە بچوکەکان ئەبینن. 0:13:26.327,0:13:29.084 باڵندەکان لە سەرەوەن و[br]ئەو وردەکارییانە نابینن 0:13:29.108,0:13:31.156 بەڵام زانیاری لە بۆقەکان وەرئەگرن. و 0:13:31.180,0:13:32.491 هەردووکیشیمان ئەوێت. 0:13:32.515,0:13:34.210 دایسۆن ئەڵێت کێشەکە ئەوەیە، 0:13:34.234,0:13:36.909 بە هەمووان ئەڵێین ببن بە بۆقەکە. و 0:13:36.933,0:13:38.135 پێموابێت، 0:13:38.159,0:13:39.611 لە جیهانێکی خراپا، 0:13:39.635,0:13:41.786 ئەوە هەتا یەت بیر کورتتر ئەبێت. 0:13:41.810,0:13:43.102 زۆر سوپاس بۆ ئێوە. 0:13:43.126,0:13:46.086 (چەپڵەلێدان)