مەگەر ئێمە شتێک بکەین بۆ قەدەغە کردنی ئەوە، لە سەرووی ٤٠ ساڵی داھاتووەوە ڕووبەڕووی نەخۆشییەکی درم دەبینەوە لە نەخۆشییە دەمارییەکان لە سەر ئاستی جیھان. بیرۆکەیەکی شاد. لەم نەخشەیەدا، ھەموو وڵاتێک کە بە شین ڕەنگ کراوە زیاتر لە ٢٠ لە سەدی دانیشتوانەکەی لە سەرووی تەمەنی ٦٥ دان. ئەمە ئەو جیھانەیە کە تێیدا دەژین. و ئەو جیھانەیە کە منداڵەکانت تێیدا دەژین. بۆ ١٢٠٠٠ ساڵ، دابەش کردنی تەمەن لە کۆمەڵەی مرۆڤ لە ھەرەمێک دەچێت، لەگەڵ پیر ترینیان لە لوتکە. ئەوە پێشتر ئاست کراوە. لە ٢٠٥٠، ئەوە ستون دەبێت و دەست بە ھەڵگەڕانەوە دەکات. لەبەر ئەمەیە ئەوە ڕوودەدات. تێکڕای ماوەی ژیان بووە بە دوو ئەوەندە لە ١٨٤٠ەوە، و لە زیاد بوون دایە، بە تێکڕای نزیکەی پێنج سەعات ھەموو ڕۆژێک. و لەبەر ئەوەیە ئەمە بە تەواوی شتێکی باش نییە: چونکە لە سەرووی ٦٥ ساڵی، لە ژێر مەترسی توش بوون بە زەھایمەر، یان نەخۆشییەکانی ئیفلیجین بە ئاشکرا زیاد دەکەن. لە ٢٠٥٠، ٣٢ میلیۆن خەڵک لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە سەرووی تەمەنی ٨٠ ساڵی دان، مەگەر ئێمە شتێک بکەین، نیوەیان توشی نەخۆشی زەھایمەر دەبن و سێ میلیۆن زیاتر توشی نەخۆشی ئیفلیج بوون دەبن. ئێستا، ئەوانە و نەخۆشیە دەمارییەکانی تر-- بۆ ئەوە ھیچ چارەسەرییەک و ڕێگریمان نییە-- لە ساڵێکدا نزیکەی سێ تریللیۆن دۆلاری تێدەچێت. لە ساڵی ٢٠٥٠ تا سەرووی یەک تریلیۆن دۆلار دەبێت. نەخۆشی زەھایمەر دەست پێدەکات کاتێک پڕۆتینێک کە پێویستە بە شێوەیەکی گونجاو بپێچرێتەوە بە ھەڵە دەپێچرێتەوە لە شێوەی پێچانەوەی ئۆریگامی. کەواتە ئەو ڕێگەیەی ئێمە دەیگرینە بەر، نەخشاندنی دەرمانە کە وەک شریتی گەردی ساڕێژ کردن ئیش دەکەن، بۆ گرتنی پڕۆتینەکە بە شێوە گونجاوەکەی. ئەوە بەردەوامی دەدا لە دروست کردنی کۆمەڵەکان کە واپێدەچێت بەشە گەورەکانی مێشک بکوژێت کاتێک ئەمە دەکەن. تەواو سەرنجڕاکێشە، نەخۆشییە دەمارییەکانی تر کە کاریگەری لەسەر بەشە زۆر جیاوازەکانی مێشک دەبێت ھەروەھا کۆمەڵەی پڕۆتینی بە ھەڵە پێچراوە نیشان دەدات، کە دەریدەخات ئەم ڕێبازە ڕەنگە ڕێبازێکی گشتی بێت، و ڕەنگە بۆ چارەسەری نەخۆشی دەمار بەکار بێت، تەنیا نەخۆشی زەھایمەر نا. و ھەروەھا پەیوەندیەکی سەرنجڕاکێش بە شێرپەنجە ھەیە لێرە، چونکە خەڵک لەگەڵ نەخۆشییە دەمارییەکان زۆر کەم تووشی جۆرەکانتی شێرپەنجە دەبن. و ئەوە پەیوەندییەکە کە زۆرینەی خەڵک ئێستا شوێنی ناکەون، بەڵام سەنجی ڕاکێشاوین. زۆرێک لە گرنگترین و ھەموو کارە ھونەرییەکان لەم ھەرێمە پارەی بۆ دابین دەکرێت لە لایەن خێرخوازی تایبەت و بواری گەورەتر ھەیە لێرە بۆ یارمەتیدانی تایبەتی زیاتر، چونکە بە داخەوە حکومەت زۆر پشت بەمە دەبەستێت. لەم کاتەدا، ئێمە چاوەڕێی ھەموو ئەم شتانەمان دەکرد کە ڕوو بدەن، ئەمە ئەوەیە کە دەتوانی بۆ خۆتی بکەیت. گەر دەتەوێت مەترسی ئیفلیج بوونت کەم کەیتەوە کافاین بۆ ھەندێک بوار پارێزەرە؛ کەس نازانێت بۆچی. برینەکانی سەر خراپن بۆت، دەبنە ھۆی نەخۆشی ئیفلیج بوون. و ھەروەھا ئەنفلۆنزای باڵندە شتێکی باش نییە. ئەوەندەی کە دەتوانی خۆت بپارێزە لە نەخۆشی زەھایمەر، باشە، دەرکەوتوە کە ڕۆنی ماسی کاریگەری ھەیە لە کەم کردنەوەی مەترسی توش بوون بە زەھایمەر. و پێویستە پەستانی خوێنت بە نزمی بھێڵییەوە، چونکە بەرزی پەستانی خوێنی درێژخایەن مەترسیدارترین ھۆکارە بۆ نەخۆشی زەھایمەر. ھەروەھا گەورەترین ھۆکاری مەترسیدارە بۆ گلۆکۆما، کە نەخۆشی زەھایمەری چاوە. بە دڵنیاییەوە، کە کار لە توانای فێر بوون بکا، "بەکاری بھێنە یان لە دەستی بدە" جێبەجێ دەبێت، کەواتە تۆ دەتەوێت بە ھۆشت چالاک بمێنیتەوە. بەڵام ھێی، تۆ گوێ بۆ من دەگری کەواتە تەواو تێگەشتن لەمە. و کۆتا شت، ھیوای بەخت بۆ خەڵک بخوازن وەک من، باشە؟ چونکە کاتژمێرەکە بۆ ھەموومان دەچرکێنێ. سوپاس