ئایە تۆ بەو ڕادەیە باشی کە
خۆت بیرت لێ کردووەتەوە؟
چەندە شارەزای لە مامەڵە کردن بە پارەوە؟
ئەی خوێندنەوەی هەستی کەسانی دی؟
چەندە تەندروستیت بە بەراورد
بەو کەسانەی دەیان ناسیت؟
ئایە لە ڕێزماندا لە ئاستی
سەروی مام ناوەندی؟
زانینی ئەوەی کە چەندە لێهاتوین
و چۆن بەهرەکان بەراورد
دەکرێن لەگەڵ کەسانیتردا
لە بابەتی بڕوا بەخۆ بوون گرنگترە.
یارمەتیمان دەدات چ کات دەتوانین بەرەو
پێش بچین لە بڕیار و بەهرەکانماندا
و کەی پێویستمانە، لە جیاتی،
وەرگرتنی ئامۆژگاری.
بەڵام لێکۆڵینەوە دەرونناسییەکان ئەوە
دەردەخەن کە ئێمە زۆر باش نین
لە هەڵسەنگاندنی خودی خۆمان بە باشی.
لە ڕاستیدا، ئێمە زیادەڕۆیی دەکەین
لە هەڵسەنگاندنی تواناکانماندا.
زاناکان ناوێکیان داناوە بۆ ئەم دیاردەیە،
دەرهاویشتەکەی دەنین کروگەر.
دەرهاویشتەکە دەری دەخات کە
بۆچی زیاتر لە ١٠٠ لێکۆڵینەوە
ئەوەیان دەرخستووە کە خەڵکی
سەرکەوتنێکی خەیاڵی پێشان دەدەن.
خۆمان پێ لە کەسانیتر باشترە
بە شێوەیەک کە یاساکانی بیرکاریش دەشکێنێت.
کاتێک ٢ ئەندازیاری نەرمەکاڵای ٢ کۆمپانیا
داوایان لێ کرا کارامەیی خۆیان هەڵبسەنگێنن،
ئەندازیارانی کۆمپانیایەک %٣٢ و
ئەوی تریان %٤٢
خۆیان خستە سەروی %٥.
لە لێکۆڵینەوەیەکی دیکەدا،
٨٨% شۆفێرەکانی ئەمریکا
بە شێوەیەک بە خۆیاندا هەڵدا کە بەهرەی
لێخوڕینیان لە سەروی ئاستی مام ناوەندەوەیە.
ئەمانە ئەنجامێکی جیاکراوە نین.
بە شێوەیەکی مام ناوەندی، خەڵکی ڕاهاتون
خۆیان لە کەسانیتر پێ باشتر بێت
لە بوارەکانی وەک تەندروستی، ڕابەرایەتی
کردن و ڕەوشت و زیاتریش.
چی زۆر تایبەتە ئەوەیە کە ئەوانەی
توانای کەمتریان هەیە
زیاتر دەتوانن هەڵسەنگاندن بۆ
کاراماییەکانیان بکەن تاوەکو ئاستێکی باڵا.
لە ڕاستیدا خەڵکی لاوازن
لە باسە لۆژیکییەکاندا،
ڕێزمان،
زانیاری دارایی،
بیرکاری،
هەستی ژیری،
بەڕێوەبردنی تاقیگەی شیکردنەوە پزیشکییەکان،
هەروەها یاری شەترەنج
هەمووان ئەزمونەکانی خۆیان لا پەسەندە
هەر وەکو کەسێکی خاوەن ئەزمووندار.
کەواتە کێن ئەوانەی گومانی
ئەم مەترسییەیان لەسەرە؟
بە داخەوە، چونکە هەموومان
کەمی کارامەییمان تێدایە
کە درکیان پێ ناکەین.
بەڵام بۆچی؟
بۆ یەکەمجار لەساڵی ١٩٩٩ دەرونناسان دەنینگ
و کروگەر باسیان لە کاریگەریەکە کرد،
باسیان لە کەمی ئاستی هۆشیاری و کارامەیی
خەڵکی کرد لە ناوچە تایبەتییەکاندا
بە دەست دوو کێشەوە دەناڵێنن.
یەکەمیان، هەڵە دەکەن و بڕیاری لاواز دەدەن.
دووەمیان هەمان کەسە کەم زانیارییەکانن
و ناهێڵن هەڵەکانیشیان بدۆزنەوە.
بە شێوەیەکیتر دەتوانین بڵێین خراپی
ئاستیان بە هۆیی کەمی ئەزموونەوەیە
تاوەکی بزانین چەندە بە خراپی کار دەکەن.
بۆ نموونە، کاتێک لێکۆڵەرەکان توێژینەوەیان
لەگەڵ بەشداربوانی کێبڕکێیەکی
گفتوگۆ کردندا کرد،
لە خولەکانی دەستپێکدا
لە %٢٥ تیمەکانی خوارەوە
نزیکی چوار یارییان دۆڕاند
لە کۆی هەر پێنج یاریەکە.
بەڵام وایان بیر دەکردەوە کە
نزیکەی %٦٠ یان بردووەتەوە.
بە بێ ئەوەی بە باشی لە
یاساکانی گفتوگۆش بگەن،
بە سادەیی خوێندکارەکان
نەیاندەزانی کەی و چەند جار
ئارگومێنتەکانیان ڕەت کراونەتەوە.
دەرهاویشتەکەی دەنگ-کروگەر پرسیارێک نییە
بۆ بنیادنانی خود بۆ خاڵە لاوازەکانمان.
خەڵکی هەمیشە دان بە کەموکوڕییەکانیاندا
دەنێن کە بتوانن دیاریان بکەن.
لە توێژینەوەیەکدا ئەو خوێندکارانەی کە
بە خراپی تاقیکردنەوەی ژیرییان ئەنجام دابوو
دواتر خولێکی بچووکیان خوێند لەسەر ژیریی
بە هەموو شێوەیەک ئامادەبوون پارچە
نووسراوەکەی پێشویان پێ شتێکی زۆر خراپ بێت.
ڕەنگە هەر لەبەر ئەوەش بێت کە
کەسانێک بە ئەزموونێکی مامناوەندییەوە
زۆرجار کەمتر بڕوایان بە تواناکانیان هەیە.
ئەوەندە دەزانن کە زۆر
شتیتر ماوە کە نایانزانن.
لە هەمان کاتدا کەسە ئەزمووندارەکان مەیلیان
بۆ ئەوە دەچێت کە کسێکی چەندە ژیرن.
بەڵام زۆرجار هەڵەیەکی جیاوازتر دەکەن:
وا هەست دەکەن هەموو کەسێک
هەمان ئاستی زانیاری ئەوانی هەیە.
ئەنجامەکە ئەوەیە کە خەڵکی ئاستی ژیریان
کەم بێت یان بەرز،
زۆربەی کات لێکدانەوەی خودی
خۆیان بە هەڵە لێک دەدەنەوە.
کاتێک ناشارەزان لە بابەتێکدا،
هەڵەکانی خۆیان نابینن
کاتێکیش زۆر شارەزان،
درک بەوە ناکەن ئاست و
تواناکانیان چەند بێ وێنەن.
ئەگەر دەرهاویشتەکەی دەنگ-کروگەر نادیار بێت
بۆ ئەوانەیی ئەزموونی دەکەن،
دەتوانی چی بکەیت بۆ ئەوەی بزانیت
تا چ ڕادەیەک باشیت لە بابەتی جۆراوجۆردا؟
یەکەم، داوای ڕاوبۆچونی
کەسانی دەوروبەرت بکە،
و بە هەندیشی وەربگرە، تەنانەت
ئەگەر بە دڵیشت نەبوون.
دووەم و لە هەموشی گرنگتر،
بەردەوامبە لە فێر بوون.
هەتا زیاتر بزانین،
کەمتر بۆشایی و کونی شاراوە
لە تواناکانماندا درووست دەبێت.
لەوانەیە هەمووی بۆ ئەم
پەندە کۆنە بگەڕێتەوە:
کاتێک لەگەڵ گەمژەیەک دەمەقاڵێ
دەکەیت یەکەم شت دڵنیابە کەسەکەی دی
هەمان شت ناکاتەوە.