ئەم کارتۆنە چی تێدایە هەرچییەک بێت دەبێت شتێکی زۆر گرنگ بێت چونکە من سەفەرم پێوە کردووە، گواستومەتەوە لە شوقەیەکەوە بۆ شوقەیەکی تر -پێکەنین -چەپڵە ئێوەش بەمە ئاشنان؟ ئایا دەزانن کە ئێمەی ئەمریکی ئێستا سێ ئەوەندەی پەنجا ساڵ لەمەوبەر بۆشاییمان هەیە سێ ئەوەندە. کەواتە رەنگە بیر بکەیتەوە، بەو هەمو بۆشاییە زیادەیە دەبێت جێگەیەکی زۆرمان هەبێت بۆ کەلوپەلەکانمان نەخێر. پیشەسازییەکی نوێ هاتۆتە ئاراوە بایی ٢٢ ملیار دۆلارە، پیشەسازییەکی ٢٢ ملیۆن فوتییە کە بریتییە لە کۆگای تاکەکەسی ئێمە سێ ئەوەندەی جاران بۆشاییمان هەیە بەڵام بوین بە کڕیارێکی ئەوەندە باش کە تەنانەت بۆشایی زیاترمان پێویستە ئەمە بەرەو کوێمان دەبات؟ قەرزێکی زۆری سەر حسابەکەمان جێپێیەکی زەبەلاح لەسەر ژینگە و رەنگە بەم هۆیەوە رادەی دڵخۆشیمان بە بەراورد لەگەڵ ٥٠ ساڵەکەی پێشودا بەتەواوی دابەزیوە من لێرەم بۆ ئەوەی پێشنیاری رێگەیەکی باشتر بکەم کە کەمتر رەنگە بەڕاستی یەکسان بێت بە زیاتر من دڵنیام هەندێکمان لە کاتێکدا ئەو ئەزمونەمان هەبووە کە چێژ لە شتی کەمتر وەبگرین: لە کۆلێج - لە بەشە ناوخۆییەکەت لە سەفەر - لە ژووری ئوتێل لە چادرگە - کە شتێکی وات پێ نیە رەنگە بەلەمێک دڵنیام هەرچییەک بوبێت، لەناو شتەکانی تردا ئەمە ئازادییەکی زیاتری پێ بەخشیویت و کاتێکی زیاتریش بۆیە من پێشنیار دەکەم کە شتی کەمتر بۆشایی کەمتری دەوێت و شوێن پێیەکی کەمتر بەجێ دەهێڵێت بە راستیش رێگەیەکی باشە بۆ پاشەکەوت کردنی پارەش و ئاسانکارییەکەی زیاترت دەداتێ لە ژیانتدا پرۆژەیەکم دامەزراند بە ناوی لایف ئیدتد - ژیانی دەستکاریکراو لە پێگەی lifeedited.org هەر لەسەر ئەم بابەتە و بۆ چارەسەرێکی مەزن لەم بوارەدا یەکەم شت: فرەسەرچاوە کردن بۆ شوقەکەم کە ٤٢٠ فوت چوارگۆشەیە لە مانهاتن لەگەڵ هاوبەشەکانم موتۆپۆ و جۆڤۆتۆ.کۆم من هەمو ئەم شتانەم دەویست شوێنی کار لە ناو ماڵ، مێزی نانخواردن بۆ ١٠ کەس شوێن بۆ میوانەکان و هەمو کەرەسەی فڕینەکەم لە سەرتاسەری جیهان زیاتر لە ٣٠٠ نمونە نێردران دەستم کەوت، سندوقی خشڵە بچکۆلەکەی خۆم بۆشاییەکم کڕی بە قەبارەی ٤٢٠ فوت سێجا لەبری ٦٠٠ دەستبەجێ ٢٠٠ هەزارم پاشەکەوت کرد بۆشایی بچوکتر پێویستی بە کەرەسەی بچوکترە پارەی زیاتر پاشەکەوت دەکەی هەروەها شوێن پێیەکی بچوکتریش بەجێ دەهێڵیت و لەبەر ئەوەی بەڕاستی نەخشەسازییەکەی بەپێی شتومەکە دەستکاریکراوەکان دادەنرێ - من حەزم لەمەیانە و بەڕاستیش بۆ من دروست کراوە من زۆر دڵخۆشم کە لەوێ بم کەواتە چۆن بە بچوکی دەژیت؟ سێ رێگەی سەرەکی هەیە یەکەم شت ئەوەیە بە شێوەیەکی دڵڕەقانە شتەکان دەستکاری بکەیت پێویستە دەمارەکانی ژیانمان پاک بکەینەوە و ئەو کراسە کە چەند ساڵێکە لەبەرم نەکردووە؟ ئیتر کاتی ئەوەیە فڕێی بدەم پێویستە شتە زیادەکانی ژیانمان لە کۆڵ بکەینەوە و دەبێ فێر بین کە هاتنەناوەوەکان رابگرین پێویستە پێش ئەوەی شت بکڕین بیر بکەینەوە لە خۆمان بپرسین "ئایا ئەمە بە راست دڵخۆشترم دەکات؟ بەڕاست" بە هەمو شێوازێک پێویستە شت بکڕین و ببین بە خاوەنی هەندێ شتی باش بەڵام ئێمە ئەو شتانەمان دەوێ کە بۆ چەند ساڵێک خۆشمان بوێن نەک هەر شتەکان. خاڵی دووەم، دروشمە تازەکەمان ئەمەیە بچوک سەرنجڕاكێشە ئێمە پێویستمان بە کارایی بۆشاییە ئێمە ئەو شتانەمان دەوێت کە نەخشەیان بۆ کێشراوە لەسەر بنەمای ئەوەی چەند زۆر بەکاردەهێنرێن نەک تەنیا لە پێشهاتە دەگمەنەکاندا بۆچی تەباخێکی شەش چاومان هەبێت کە بە دەگمەن سێ چاویش بەکار دەهێنیت بۆیە ئەو شتانەمان دەوێ کە دەچنە ناو یەکەوە لەسەر یەک کەڵەکە دەکرێن، و دەمانەوێ بە دیجیتاڵ کرابن دەتوانی کاغەزەکان کتێبەکان، فیلمەکان هەموی ون بکەیت - ئەمە جادووە هەروەها پێویستمان بە کەلوپەل و بۆشایی فرەکردارە سینکێک کە لەگەڵ تەوالێت دا لێک بدرێت مێزی نانخواردن دەبێت بە سیسەمی نوستن هەمان بڕی بۆشایی مێزێکی بچکۆلە کە گەورە دەبێت و ١٠ کەس دەگرێت لە شێوازە براوەکەی ژیانی دەستکاریکراودا لێرە دیوارێکی جوڵاو لەگەڵ کەلوپەلی گۆڕاودا تێکەڵ دەکەین بۆ ئەوەی سودێکی زۆر لە بۆشاییەکە وەربگرین. سەیری مێزی قاوەکە بکەین لە پانی و درێژییدا گەورە دەبێت جێگەی ١٠ کەس بکاتەوە شوێنی کارەکەم ئەنوشتێتەوە و بە ئاسانی دەشاردرێتەوە سیسەمی نوستنەکەم بە دو پەنجە لە دیوارەکە دێتە دەرەوە میوان؟ دیوارە جوڵاوەکان بجوڵێنە چەند سیسەمێکی نوستن بۆ میوانەکان بە دڵنیاییشەوە، سینەما تایبەتەکەی خۆم بۆیە من ناڵێم کە تەنیا پێویستە لە ٤٢٠ فوت سێجا دا بژین بەڵام سودەکانی ژیانێکی دەستکاریکراو بهێنە بەرچاوی خۆت لە ٣٠٠٠ەوە بۆ ٢٠٠٠ لە ١٥٠٠ەوە بۆ ١٠٠٠ زۆربەمان، رەنگە هەمومان کە ئێستا لێرەین چەند رۆژێکە زۆر دڵخۆشین و تەنیا چەند جانتایەکمان پێیە و رەنگە بۆشاییەکی بچوک، ژوری ئوتێلێک بۆیە کە گەڕایتەوە ماڵەوە و بە دەرگاکەدا چویتە ژورێ بۆ ساتێک لە خۆت بپرسە "ئایا دەتوانم هەندێ دەستکاری لە ژیانمدا بکەم؟ ئایا ئەمە هەندێ ئازادیی زیاترم پێ دەبەخشێت کاتێکی زیاترم پێ دەبەخشێت؟" کارتۆنەکەم چی تێدایە؟ بەڕاستی گرنگ نیە دەزانم پێویستم پێ نیە ئەوەی تۆ چی تێدایە؟ رەنگە، تەنیا رەنگە کەمتر یەکسان بێت بە زیاتر بۆیە با جێگە بکەینەوە بۆ شتی باش سوپاس -چەپڵە