0:00:04.000,0:00:07.000 ئەم کارتۆنە چی تێدایە 0:00:07.000,0:00:09.000 هەرچییەک بێت دەبێت شتێکی زۆر گرنگ بێت 0:00:09.000,0:00:12.000 چونکە من سەفەرم پێوە کردووە، گواستومەتەوە 0:00:12.000,0:00:15.000 لە شوقەیەکەوە بۆ شوقەیەکی تر 0:00:15.000,0:00:17.000 -پێکەنین 0:00:17.000,0:00:20.000 -چەپڵە 0:00:20.000,0:00:23.000 ئێوەش بەمە ئاشنان؟ 0:00:23.000,0:00:25.000 ئایا دەزانن کە ئێمەی ئەمریکی 0:00:25.000,0:00:27.000 ئێستا سێ ئەوەندەی پەنجا ساڵ لەمەوبەر 0:00:27.000,0:00:29.000 بۆشاییمان هەیە 0:00:29.000,0:00:32.000 سێ ئەوەندە. 0:00:32.000,0:00:35.000 کەواتە رەنگە بیر بکەیتەوە، بەو هەمو بۆشاییە زیادەیە 0:00:35.000,0:00:38.000 دەبێت جێگەیەکی زۆرمان هەبێت بۆ کەلوپەلەکانمان 0:00:38.000,0:00:40.000 نەخێر. 0:00:40.000,0:00:42.000 پیشەسازییەکی نوێ هاتۆتە ئاراوە 0:00:42.000,0:00:45.000 بایی ٢٢ ملیار دۆلارە، پیشەسازییەکی ٢٢ ملیۆن فوتییە 0:00:45.000,0:00:47.000 کە بریتییە لە کۆگای تاکەکەسی 0:00:47.000,0:00:49.000 ئێمە سێ ئەوەندەی جاران بۆشاییمان هەیە 0:00:49.000,0:00:52.000 بەڵام بوین بە کڕیارێکی ئەوەندە باش 0:00:52.000,0:00:55.000 کە تەنانەت بۆشایی زیاترمان پێویستە 0:00:55.000,0:00:57.000 ئەمە بەرەو کوێمان دەبات؟ 0:00:57.000,0:00:59.000 قەرزێکی زۆری سەر حسابەکەمان 0:00:59.000,0:01:02.000 جێپێیەکی زەبەلاح لەسەر ژینگە 0:01:02.000,0:01:04.000 و رەنگە بەم هۆیەوە 0:01:04.000,0:01:07.000 رادەی دڵخۆشیمان بە بەراورد لەگەڵ ٥٠ ساڵەکەی پێشودا بەتەواوی دابەزیوە 0:01:07.000,0:01:10.000 من لێرەم بۆ ئەوەی پێشنیاری رێگەیەکی باشتر بکەم 0:01:10.000,0:01:13.000 کە کەمتر رەنگە بەڕاستی یەکسان بێت بە زیاتر 0:01:13.000,0:01:15.000 من دڵنیام هەندێکمان لە کاتێکدا ئەو ئەزمونەمان هەبووە 0:01:15.000,0:01:18.000 کە چێژ لە شتی کەمتر وەبگرین: 0:01:18.000,0:01:21.000 لە کۆلێج - لە بەشە ناوخۆییەکەت 0:01:21.000,0:01:24.000 لە سەفەر - لە ژووری ئوتێل 0:01:24.000,0:01:26.000 لە چادرگە - کە شتێکی وات پێ نیە 0:01:26.000,0:01:28.000 رەنگە بەلەمێک 0:01:28.000,0:01:31.000 دڵنیام هەرچییەک بوبێت، لەناو شتەکانی تردا 0:01:31.000,0:01:33.000 ئەمە ئازادییەکی زیاتری پێ بەخشیویت 0:01:33.000,0:01:36.000 و کاتێکی زیاتریش 0:01:36.000,0:01:38.000 بۆیە من پێشنیار دەکەم 0:01:38.000,0:01:40.000 کە شتی کەمتر بۆشایی کەمتری دەوێت 0:01:40.000,0:01:42.000 و شوێن پێیەکی کەمتر بەجێ دەهێڵێت 0:01:42.000,0:01:44.000 بە راستیش رێگەیەکی باشە بۆ پاشەکەوت کردنی پارەش 0:01:44.000,0:01:47.000 و ئاسانکارییەکەی زیاترت دەداتێ لە ژیانتدا 0:01:47.000,0:01:50.000 پرۆژەیەکم دامەزراند بە ناوی لایف ئیدتد - ژیانی دەستکاریکراو لە پێگەی lifeedited.org 0:01:50.000,0:01:52.000 هەر لەسەر ئەم بابەتە 0:01:52.000,0:01:55.000 و بۆ چارەسەرێکی مەزن لەم بوارەدا 0:01:55.000,0:01:59.000 یەکەم شت: فرەسەرچاوە کردن بۆ شوقەکەم کە ٤٢٠ فوت چوارگۆشەیە لە مانهاتن 0:01:59.000,0:02:02.000 لەگەڵ هاوبەشەکانم موتۆپۆ و جۆڤۆتۆ.کۆم 0:02:02.000,0:02:04.000 من هەمو ئەم شتانەم دەویست 0:02:04.000,0:02:07.000 شوێنی کار لە ناو ماڵ، مێزی نانخواردن بۆ ١٠ کەس 0:02:07.000,0:02:09.000 شوێن بۆ میوانەکان 0:02:09.000,0:02:11.000 و هەمو کەرەسەی فڕینەکەم 0:02:11.000,0:02:14.000 لە سەرتاسەری جیهان زیاتر لە ٣٠٠ نمونە نێردران 0:02:14.000,0:02:17.000 دەستم کەوت، سندوقی خشڵە بچکۆلەکەی خۆم 0:02:17.000,0:02:19.000 بۆشاییەکم کڕی بە قەبارەی ٤٢٠ فوت سێجا 0:02:19.000,0:02:22.000 لەبری ٦٠٠ 0:02:22.000,0:02:25.000 دەستبەجێ ٢٠٠ هەزارم پاشەکەوت کرد 0:02:25.000,0:02:28.000 بۆشایی بچوکتر پێویستی بە کەرەسەی بچوکترە 0:02:28.000,0:02:31.000 پارەی زیاتر پاشەکەوت دەکەی 0:02:31.000,0:02:33.000 هەروەها شوێن پێیەکی بچوکتریش بەجێ دەهێڵیت 0:02:33.000,0:02:35.000 و لەبەر ئەوەی بەڕاستی نەخشەسازییەکەی 0:02:35.000,0:02:37.000 بەپێی شتومەکە دەستکاریکراوەکان دادەنرێ - من حەزم لەمەیانە 0:02:37.000,0:02:39.000 و بەڕاستیش بۆ من دروست کراوە 0:02:39.000,0:02:41.000 من زۆر دڵخۆشم کە لەوێ بم 0:02:41.000,0:02:43.000 کەواتە چۆن بە بچوکی دەژیت؟ 0:02:43.000,0:02:45.000 سێ رێگەی سەرەکی هەیە 0:02:45.000,0:02:48.000 یەکەم شت ئەوەیە بە شێوەیەکی دڵڕەقانە شتەکان دەستکاری بکەیت 0:02:48.000,0:02:51.000 پێویستە دەمارەکانی ژیانمان پاک بکەینەوە 0:02:51.000,0:02:54.000 و ئەو کراسە کە چەند ساڵێکە لەبەرم نەکردووە؟ 0:02:54.000,0:02:56.000 ئیتر کاتی ئەوەیە فڕێی بدەم 0:02:56.000,0:02:59.000 پێویستە شتە زیادەکانی ژیانمان لە کۆڵ بکەینەوە 0:02:59.000,0:03:02.000 و دەبێ فێر بین کە هاتنەناوەوەکان رابگرین 0:03:02.000,0:03:04.000 پێویستە پێش ئەوەی شت بکڕین بیر بکەینەوە 0:03:04.000,0:03:06.000 لە خۆمان بپرسین 0:03:06.000,0:03:09.000 "ئایا ئەمە بە راست دڵخۆشترم دەکات؟ بەڕاست" 0:03:09.000,0:03:11.000 بە هەمو شێوازێک 0:03:11.000,0:03:13.000 پێویستە شت بکڕین و ببین بە خاوەنی هەندێ شتی باش 0:03:13.000,0:03:16.000 بەڵام ئێمە ئەو شتانەمان دەوێ کە بۆ چەند ساڵێک خۆشمان بوێن 0:03:16.000,0:03:18.000 نەک هەر شتەکان. 0:03:18.000,0:03:20.000 خاڵی دووەم، دروشمە تازەکەمان ئەمەیە 0:03:20.000,0:03:22.000 بچوک سەرنجڕاكێشە 0:03:22.000,0:03:24.000 ئێمە پێویستمان بە کارایی بۆشاییە 0:03:24.000,0:03:26.000 ئێمە ئەو شتانەمان دەوێت کە نەخشەیان بۆ کێشراوە 0:03:26.000,0:03:28.000 لەسەر بنەمای ئەوەی چەند زۆر بەکاردەهێنرێن 0:03:28.000,0:03:30.000 نەک تەنیا لە پێشهاتە دەگمەنەکاندا 0:03:30.000,0:03:32.000 بۆچی تەباخێکی شەش چاومان هەبێت 0:03:32.000,0:03:34.000 کە بە دەگمەن سێ چاویش بەکار دەهێنیت 0:03:34.000,0:03:36.000 بۆیە ئەو شتانەمان دەوێ کە دەچنە ناو یەکەوە 0:03:36.000,0:03:39.000 لەسەر یەک کەڵەکە دەکرێن، و دەمانەوێ بە دیجیتاڵ کرابن 0:03:39.000,0:03:41.000 دەتوانی کاغەزەکان 0:03:41.000,0:03:43.000 کتێبەکان، فیلمەکان 0:03:43.000,0:03:46.000 هەموی ون بکەیت - ئەمە جادووە 0:03:46.000,0:03:50.000 هەروەها پێویستمان بە کەلوپەل و بۆشایی فرەکردارە 0:03:50.000,0:03:52.000 سینکێک کە لەگەڵ تەوالێت دا لێک بدرێت 0:03:52.000,0:03:54.000 مێزی نانخواردن دەبێت بە سیسەمی نوستن 0:03:54.000,0:03:56.000 هەمان بڕی بۆشایی 0:03:56.000,0:03:58.000 مێزێکی بچکۆلە 0:03:58.000,0:04:00.000 کە گەورە دەبێت و ١٠ کەس دەگرێت 0:04:00.000,0:04:03.000 لە شێوازە براوەکەی ژیانی دەستکاریکراودا لێرە 0:04:03.000,0:04:05.000 دیوارێکی جوڵاو لەگەڵ کەلوپەلی گۆڕاودا تێکەڵ دەکەین 0:04:05.000,0:04:07.000 بۆ ئەوەی سودێکی زۆر لە بۆشاییەکە وەربگرین. 0:04:07.000,0:04:09.000 سەیری مێزی قاوەکە بکەین 0:04:09.000,0:04:11.000 لە پانی و درێژییدا گەورە دەبێت 0:04:11.000,0:04:13.000 جێگەی ١٠ کەس بکاتەوە 0:04:13.000,0:04:15.000 شوێنی کارەکەم ئەنوشتێتەوە و 0:04:15.000,0:04:17.000 بە ئاسانی دەشاردرێتەوە 0:04:17.000,0:04:20.000 سیسەمی نوستنەکەم بە دو پەنجە لە دیوارەکە دێتە دەرەوە 0:04:20.000,0:04:23.000 میوان؟ دیوارە جوڵاوەکان بجوڵێنە 0:04:23.000,0:04:25.000 چەند سیسەمێکی نوستن بۆ میوانەکان 0:04:25.000,0:04:28.000 بە دڵنیاییشەوە، سینەما تایبەتەکەی خۆم 0:04:28.000,0:04:30.000 بۆیە من ناڵێم کە تەنیا پێویستە 0:04:30.000,0:04:32.000 لە ٤٢٠ فوت سێجا دا بژین 0:04:32.000,0:04:35.000 بەڵام سودەکانی ژیانێکی دەستکاریکراو بهێنە بەرچاوی خۆت 0:04:35.000,0:04:37.000 لە ٣٠٠٠ەوە بۆ ٢٠٠٠ 0:04:37.000,0:04:40.000 لە ١٥٠٠ەوە بۆ ١٠٠٠ 0:04:40.000,0:04:42.000 زۆربەمان، رەنگە هەمومان 0:04:42.000,0:04:44.000 کە ئێستا لێرەین چەند رۆژێکە زۆر دڵخۆشین 0:04:44.000,0:04:46.000 و تەنیا چەند جانتایەکمان پێیە 0:04:46.000,0:04:48.000 و رەنگە بۆشاییەکی بچوک، ژوری ئوتێلێک 0:04:48.000,0:04:51.000 بۆیە کە گەڕایتەوە ماڵەوە و بە دەرگاکەدا چویتە ژورێ 0:04:51.000,0:04:53.000 بۆ ساتێک لە خۆت بپرسە 0:04:53.000,0:04:55.000 "ئایا دەتوانم هەندێ دەستکاری لە ژیانمدا بکەم؟ 0:04:55.000,0:04:57.000 ئایا ئەمە هەندێ ئازادیی زیاترم پێ دەبەخشێت 0:04:57.000,0:05:00.000 کاتێکی زیاترم پێ دەبەخشێت؟" 0:05:01.000,0:05:04.000 کارتۆنەکەم چی تێدایە؟ 0:05:04.000,0:05:07.000 بەڕاستی گرنگ نیە 0:05:07.000,0:05:10.000 دەزانم پێویستم پێ نیە 0:05:10.000,0:05:12.000 ئەوەی تۆ چی تێدایە؟ 0:05:12.000,0:05:14.000 رەنگە، تەنیا رەنگە 0:05:14.000,0:05:16.000 کەمتر یەکسان بێت بە زیاتر 0:05:16.000,0:05:18.000 بۆیە با جێگە بکەینەوە 0:05:18.000,0:05:20.000 بۆ شتی باش 0:05:20.000,0:05:22.000 سوپاس 0:05:22.000,0:05:28.000 -چەپڵە