من هەمیشە حەزم بۆ کۆمپیتەرو
تەکنەلۆجیایە،
و هەندێک ئەپم دروست کرد بۆ ئایفۆن
ئای پاد، ئایپۆد.
حەز دەکەم لەگەڵ ئێوە هەندێکیان
هاوبەشی پێ بکەم.
"یەکەم ئەپم هەواڵنێرێکی بەخت بوو بە
ناوی "بەختی زەوی
کە ڕەنگی جیاوازی زەوی پێشان دەدات
بە پشت بەستن بە وەی بەختت چۆن بوو.
ئەپی دڵخوازم و سەرکەوتوترینیان
بەستن جیبەر" ە کە
(پێکەنین)
کە جەست بیبەر مشکەکوێرێرێک دەبەزێنێ.
(پێکەنین)
من دروستم کرد لەبەر ئەوەی ژمارەیەکی
زۆری خەڵک لە قوتابخانە
کەمێک ڕقیان لە جەستن بیبەرە،
بۆیە بڕیارم دا کە ئەپەکە دروست بکەم.
بۆیە چووم بۆ بەرنامەسازی بۆی،
و من بڵاوم کردەوە پێش پشوو لە ٢٠١٠.
ژمارەیەکی زۆری خەڵک پرسیارم لێ دەکەن کە
چۆن ئەوانە دروست دەکەم؟
زۆربەی کات لەبەر ئەوەی ئەو کەسەی
کە پرسیارەکە دەکات
ئەویش دەیەوێت ئەپ دروست بکات .
لەم ڕۆژانەدا ژمارەیەکی زۆری منداڵ حەز
بە یاری کردن دەکەن،
بەڵام ئێستا دەیانەوێت دروستی بکەن،
و ئەوە قورسە،
چونکە زۆری منداڵەکان نازانن بۆ کوێ بچن
بۆ دروستکردنی بەرنامە.
مەبەستم، بۆ تۆپێن دەتوانی
بچی بۆ تیپی تۆپێن.
بۆ کەمان دەتوانی وانەی کەمان وەربگری.
بەڵام ئەی گەر ویستت ئەپ دروست بکەیت؟
و دایک و باوکی منداڵەکان لەوانەیە هەنێک
لە مانەیان کردبێت لە گەنجیدا،
بەڵام زۆربەیان ئەپیان دانەڕشتووە.
(پێکەنین)
بۆ ئەوەی بزانی چۆن ئەپ دروست دەکەی
بۆ کوێ دەچیت؟
لە ڕاستیدا، من بەم جۆرە پێیگەشتم،
من ئەمەم کرد.
سەرەتا، بەرنامەسازیم بۆ کرد لە کۆمەڵێک
زمانی بەرنامەسازی تردا
بۆ دەستکەوتنی بنچینەکان،
وەکو پەیثۆن، سی، جاڤا و هتد.
و دواتر ئەپل ئایفۆنی بڵاوکردەوە،
لەگەڵ ئەوەشدا، ئایفۆن کەرەستەی
گەشەپێدانی نەرمەکاڵای،
کەرستەی گەشەپێدانی نەرمەکاڵا
دەستەیەک لە ئامرازە
بۆ دروستکردن و بەرنامەسازی ئەپی ئایفۆن.
ئەوە جیهانێکی نوێی ئەگەری بۆ من کردەوە،
دوای بەکارهێنانی گەشەپێدەری
نەرمەکاڵا بۆ ماوەیەک،
ژمارەیەک ئەپم دروست کرد، کۆمەڵێک ئەپی
تاقیکردنەوەم دروست کرد.
یەکێک لەوانە "Earth Fortune"ه
و من ئامادە بووم "Earth Fortune"
لە ئەپ ستۆر دابنێم،
لەبەر ئەوە دایک و باوکم ڕازی کرد
کە ٩٩ دۆلار تێچوو بدەن
بۆ ئەوەی بتوانم ئەپەکان
لە ئەپ ستۆر دابنێم.
قایلبوون، من ئێستا ئەپم
هەیە لە ئەپ ستۆر.
بایەخ و پشتگیری زۆرم وەرگرت
لە لایەن خێزان هاوڕێکانم، مامۆستاکانم
هەتا خەڵک لە ئەپ ستۆر،
ئەوە یارمەتیدەرێکی گەورە بوو بۆم.
ئەندێشەی باشم لە ستیڤ جۆبس وەرگرتووە،
یانەیەکی ئەپم کردەوە لە قوتابخانە،
و مامۆستایەک لە قوتابخانە لایەنگری یانەی
ئەپەکەم دەکات.
هەر قوتابیەک دەتوانێت لە قوتابخانەکەم
چۆنییەتی شێوەکاری ئەپ فیر ببێت.
ئەمە بۆ ئەوەی بتوانن تواناکانم لەگەڵ
کەسانی تر هاوبەشی پێ بکەم.
ئەم بەرنامانە هەن بە ناوی
iPad Pilot Program،
هەندێک ناوچە هەیەتی.
بەبەختم کە بەشێکم لە یەکێکیان.
و بەرەنگاری گەورە ئەوەیە، چۆن
ئایپادەکە بەکار بێت،
و چ ئەپێک بخەینە سەر ئایپادەکە؟
لەبەر ئەوە ئێمە پەرچەپێدانمان پێ دەگات
لە لایەن مامۆستاکانی قوتابخانە
بۆ ئەوەی بزانین چ جۆرە ئەپێکیان بە دڵە.
کاتێک ئەپەکە دەکێشین و دەیفرۆشین،
بێ بەرامبەر دەبێت لە ناوچە ناوخۆیەکان؛ بۆ
ناوچەکانی تر کە دەیفرۆشین پێیان
هەموو ئەو پارەیە دەچێتە ڕێکخراوە
ناوخۆیەکانی ed.
لە ئێستادا، قوتابیان کەمێک زیاتر
دەزانن لە مامۆستایان
بە تەکنەلۆجیاوە.
(پێکەنین)
لەبەر ئەوە
(پێکەنین)
ببورە.
(پێکەنین)
ئەمە سەرچاوەیەکە بۆ مامۆستایان،
فیرخوازان پێویستە ئەم سەرچاوەیە بناسن و
سوودی باشی لێ وەربگرن.
(پێکەنین)
دەمەویت کۆتای پێبێنم بەوەی کە دەمەوێت
چی بکەم لە داهاتوودا.
پیش هەموو شتێک، دەمەوێت ئەپ و یاری
زیاتر دروست بکەم.
من لەگەڵ کارگەیەک کار دەکەم بۆ دروستکردنی
یاری زیاتر.
حەز دەکەم بەرنامەسازی و پێشکەوتنەکان
بگاتە ئەندرۆید و
دەمەوێت یانەی ئەپەکەم بەردەوام بێت،
ڕێگەیەکی تر بدۆزمەوە بۆ ئەوەی خوێندکاران
یارمەتی یەکتر بدەن.
سوپاس
(چەپڵە لێدان)