لەم سەردەمە، زیاتر لە نیوەی خەڵک لە جیهان
لە ناوچەی شارنشین دەژین.
تا نیوەی سەدە، ئەم ڕێژەیە بۆ ٪٧٠ بەرزدەبێتەوە.
بەڵام ١٠٠ لەمەوبەر،
تەنها دوو لەسەر دەی خەڵک لە شار دەژیا،
و پێش ئەو ١٠٠ساڵەش، تەنانەت کەمتریش بووە،
ئێمە چۆن بەوە
چۆن بەو ڕێژە بەرزەی شارستانیبوون گەیشتین،
و ئەو واتای چییە بۆ داهاتوومان؟
لە سەرەتایترین ڕۆژگارەکانی مێژووی مرۆڤ،
مرۆڤ ڕاوکەر و کۆکەرەوە بووە،
زۆربەی جار لە شوێنێکە بۆ شوێنێکی
دیکە دەیگواستەوە
لە گەڕان بەدوای خۆراکدا.
بەڵام نزیکە ١٠،٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر،
باوانمان وردە وردە فێری نهێنیەکانی
دەستاکاریکردنی بۆماوەی ڕووەک و ئاژەڵبوون
و تەکنیکەکانی کشتوکاڵکردنی سەردەمی کۆن.
بۆ یەکەم جار
خەڵک توانی خۆراک بەرهەم بهێنێت
لەجیاتی ئەوە بەدوای بگەڕێت،
و ئەمش بووەهۆی گەشەسەندنی
گوندە نیمچە هەمیشەیەکان.
بۆ یەکەم جار لە مێژوو.
لەوانەیە پرسیاربکەیت. بۆچی تەنها نیمچە هەمیشەیی؟
باشە، لەسەرەتادا هێشتا گوندەکان پێویستبوو
دوای چەند ساڵێک شوێنەکانیان بگۆڕن
چونکە خاکەکە بێ سووددەبوو.
ئەم تەنها بە لەدایکبوونی تەکنیکەکانی
وەکو ئاودێری و کێڵانی خاک
نزیکەی ٥٠٠٠ساڵ لەمەوبەر
کەوا خەڵک دەیتوانی پشت بە جێگیری
و کەلوپەلی درێژخایەنی خۆراک ببەستێت
شوێنی هەمیشەی نیشتەجێبوون بنیاتبنێن.
و لەگەڵ زیادبوونی خۆراک
کەوا ئەم تەنکنیکانە بەرهەمیانهێنابوونم
چیتر پێویستی نەدەکر هەمووان
خەریکی کاری کێڵگە بن.
ئەمەش ڕێگاخۆشکەربوو بۆ پەرەسەندنی
بازرگانیە تایبەتەکانی دیکە،
و فراوانکردنی ڕووبەری شارەکان.
ئێستا شارەکان زیاد لە پیویست خۆراک بەرهەم دەهێنن،
هەروەها ئامێریش،
پیشەش
و کەلوپەلەکانی دیکەش،
ئێستا ئەگەری بازرگانی هەییە
چالاکردنی لەسەرو شوێنە دوورەکانەوە.
و هەرکە بازرگانی برەویسەند،
تەکنەلۆجیاش ئاسانکاری بۆ کرد،
وەکو گالیسکەکان،
کەشتیەکان،
ڕێگاکان،
و بەندەرەکان.
بێگومان، ئەم شتانە داوای کارێکاری زیاتر دەکەن
بۆ دروستکردن و پاراستن،
ئەمانەش بوونەهۆی ئەوەی خەڵکی
دەووروبەر شارەکان بۆ ناو شارەکان ڕابکێشن
چونکە کار و هەلی زیاتر
ڕەخساندرابوون.
ئەگەر پێتوابێت شارە نوێیەکان قەرەباڵخن،
لەوانەیە شۆکبیت بەبیستنی ئەمە
کەوا هەندێک شار لە ٢٠٠٠ پێش زاین ژمارەی
دانیشتوانیان
نزیکەی دووجار لە ڕێژەی دانیشتوانی شەنگەهای و کالکتا زیاتربووە.
یەک هۆکار بۆ ئەمشە
ئامرازەکانی گواستنەوە بەشێوەیەکی فراوان
بەردەست نەبووە،
هەربۆیە هەمووشتێک پێویست بوو ڕۆشتن
بە پێ ماوە کورت بکرایە،
لەنێوانیان چەند سەرچاوەیەکی ئاوی پاک
کەوا لەو سەرەدەم هەبووە.
و ناوچەی زەوی شارێک
لەلایەن پێداویستی دیوارەکانەوە سنوردارکرابوو
تا بەرگیری لە هەر هێرشێک بکات.
ئیمپڕاتۆریەتی ڕۆم توانی گەشە بە ژێرخانی
ئابوری بدات
تا بەسەر ئەم سنوردارکراونە سەربکەوێت،
بەڵام زیاتر لەم،
شارە نوێیەکان وەکو دەیاناسین،
لەڕاست گەشەسەند تێیاندا
دەستی پێنەکرد
تاوەکو شۆڕشی پیشەسازی،
کاتێک تەکنەلۆجیا بە قەبارەیەکی فراون بڵاوبەوە
ڕێگاخۆشکەربوو تا شارەکان زیاتر فراوان و
تێکەڵبن،
دانانی پۆلیس،
ئاگر کوژێنەوە،
و بەشەکانی تەندروستی،
هەروەها تۆڕەکانی ڕیگا وبان،
و دواتریش دابەشکردنی کارەبا.
کەواتە، داهاتوو شارەکان چییە؟
ژمارەی دانیشتوانی جیهان ئێستا
زیاترە لە ٧ بلیۆن
و پێشبینیکراوە بۆ نزیکەی ١٠ بەرز بێتەوە.
زۆربەی ئەم گەشەسەندنانە
لە ناوچەی شارنشینی هەژارترین وڵاتەکانی جیهان ڕوودەدات.
کەواتە، پێویستە شارەکان چۆن بگۆڕێن
تا خۆیان لەگەڵ ئەم گەشەسەندنە بگونجێنێن؟
یەکەم ، پێویستە جیهان
بە دوای ڕێگاگەلێک بگەڕێت
تا خۆراکی پێوست دابینبکات،
تەندروستی،
پەروەردە بۆ هەموو کەسێک.
دووەم، پێویستە گەشەسەندن ڕووبدات
بەشێوەیەک زیان بە زەوی نەگەیەنێت
کەوا کەلوپەل وخەزمەتگوزاری بۆ دابینبکات
هەروەها پالپشتی ڕێژەی دانیشتوانیش بکات.
بەرهەم هێنانی خۆراک لەوانەیە
بۆ کێڵگە ستوونی و بینا هەوربڕەکان،
باخچەکانی سەبان بگوازرێتەوە،
یاخود ناوچە چۆڵەکانی ناوندی شارەکان،
لەکاتێکدا بەزۆری وزە
لە چەند سەرچاوەیەکی وزەی نوێ بەرهەم دێیت.
لەجیاتی خانووی یەک خێزان،
خانووی زیاتر بەشێوەی ستوانی دروست دەکرێت
(بینا).
لەوانەیە بینا ببینین هەمووشتێکی تیابێت
کەوا مرۆڤ لە ژیانی ڕۆژانەیا پێویستی پێیەتی،
هەروەها شار سەربەخۆ بچووکترەکانیش
جەختیان کردۆتە سەر بەرهەمهێنانی بەردەوام و ناوخۆی.
داهاتووی شارەکان هەمەجۆرن
توانای گۆڕانیان هەییە،
و دروستکەریشن،
چیتر لە دەووری پیشەسازیەک دروستناکرێن.
بەلام بەزۆری ڕەنگدانەوەی پەیوەندی
و جیهانیشن.