WEBVTT 00:00:51.030 --> 00:00:56.700 مەزنترین مامۆستا ڕۆحانییەكان جیهان هەر لە زەمانی دێرینەوە تا سەردەمی نوێ 00:00:56.700 --> 00:01:01.620 ئەو تێڕوانینەیان ئەو تێڕوانینەیان هاوبەشی پێكردوە كە قوڵترین ڕاستیی بوونمان 00:01:01.620 --> 00:01:06.780 موڵكی تاكە ئاینێنك یان نەریتێكی ڕۆحانی دیاریكراو نییە 00:01:06.780 --> 00:01:10.430 بەڵكو لەناو دڵی هەموو كەسێكدا دەدۆزرێتەوە 00:01:20.510 --> 00:01:28.880 ڕوومی شاعیر دەڵێت" ئەو مانگە لەكوێیە كە نە هەڵدیت ونە ئاوادەبیت؟ 00:01:28.880 --> 00:01:36.580 ئەو گیانە لەكوێیە كە نە لەگەڵمانە و نەدابراوین لێی مەڵێ لێرەیە یاخود لەوێ 00:01:36.580 --> 00:01:45.879 هەموو ئافرێنراو "ئەوە" بەڵام بۆ ئەو چاوانەی كە دەبینن. 00:02:49.770 --> 00:02:55.350 لەچیرۆكی تاوەرەكەی بابلدا مرۆڤایەتی دابەش دەبێت بۆ بێشوومار لە زمانەكان 00:02:55.350 --> 00:03:04.250 باوەڕەكان، كولتور، حەز و مەیلەكان بابل بە مانا ڕوونەكەی واتە"دەروازەی خودا" 00:03:04.250 --> 00:03:15.510 دەروازەی زهن سەرچاوەی بیركردنەوەكانمان و بنیاتە سروشتیەكەمانە 00:03:15.510 --> 00:03:22.110 بۆ ئەوانەی دركی سرووشتی ڕاستی و گەوهەری خۆیان دەكەن لەودیو ناو و شێوەكانەوە 00:03:22.110 --> 00:03:28.400 ئەوانە دەستیانكردووە بە گرتنە ڕێی ئەو ڕازە مەزنەی كە ئاخۆ چی هەیە لەودیو دەروازەكەوە 00:03:35.250 --> 00:03:43.080 سەرگوزەشتەیەكی دێرین هەیە، چیرۆكی فیلەكە، كە زۆرجار بەكاردەهێنرێت وەك نموونە 00:03:43.080 --> 00:03:50.490 كەچۆن ڕێبازە جۆراوجۆرەكان ئاماژە بە یەك ڕاستی باڵا دەكەن.كۆمەڵێك خەڵكی نابینا 00:03:50.490 --> 00:03:56.280 دەست لە بەشە جیاوازەكانی فیلەكە دەدەن، هەریەكەیان ئەوەندەی بۆ دەردەكەوێت كە فیلەكە چۆنە. 00:03:56.280 --> 00:04:04.020 ئەو كەسەیان كە لای لاقی فیلەكە ڕاوەستاوە ، واباسی فیل دەكات 00:04:04.020 --> 00:04:11.400 كە وەك درەختێك بێت، ئەو كەسەشیان كە لای كلكی فیلەكەیە دەڵێت فیلەكە وەك گوریسێك وایە 00:04:11.400 --> 00:04:20.488 ئەوەشیان كە لەبەردەم شفرەكەی ڕاوەستاوە دەڵێت فیل وەك ڕمێك وایە 00:04:20.488 --> 00:04:25.730 گەر دانەیەكی تریشیان دەست لە گوێەكانی فیلەكە بدات لەوەیە بڵێت فیل وەك باوەشێن وایە 00:04:26.000 --> 00:04:34.340 ئەو كەسەی كە دەستی بەر تەنیشتە پتەوەكەی دەكەوێت دەڵێت فیل وەك دیوارێك وایە 00:04:34.340 --> 00:04:39.980 گرفتەكە ئەوەیە كە بەركەوتنمان لەگەڵ هەربەشێكی فیلەكە دەبێت باوەڕ بەوە دەكەین كە ئەزموونەكەمان تاكە ڕاستییە. 00:04:39.980 --> 00:04:47.510 ئێمە ڕێز و دانپێدانانمان بۆ هەریەكە لە ئەزموونەكانی كەسەكانی تر نییە 00:04:47.510 --> 00:04:53.920 كە ئەزموونی جیاوازی هەمان ئاژەڵا دەكەن 00:05:16.690 --> 00:05:22.250 فەلسەفەی هەمیشەی تێگەیشتنە لەوەی كە هەموو ڕێبازە ئاینی و ڕۆحانییەكان 00:05:22.250 --> 00:05:29.000 لە ڕاستییەكی گەردوونی تاقانەدا هاوبەشن 00:05:29.000 --> 00:05:34.610 كەتوارێكی عیرفانی هەیە كە بناغەی هەموو زانین و بیروباوەڕە ڕۆحانییەكانە و 00:05:34.610 --> 00:05:44.839 لەسەری گەشەدەكات 00:05:45.920 --> 00:05:52.400 سوامی ڤیڤێكەناندا ئەم فەلسەفە نەمرەی لە وتەیەكیدا پوختكردووەتەوە، دەڵێت 00:05:52.400 --> 00:05:59.870 ئامانجی هەموو ئاینەكان دەرككردنی خودایە لە ڕۆحدا. ئەوە تاكە ئاینی گەردوونییە 00:05:59.870 --> 00:06:08.300 لەم فیلمەدا كاتێك وشەی خودا بەكاردەهێنین، تەنها وەك خوازەیەك 00:06:08.300 --> 00:06:16.160 بەكاردێت بۆ ئەو بوونە باڵایە، ئاماژەیە بۆ ئەو ڕازە مەزنەی كە لەو دیو سنورداریەتی نەفس و زهنمانەوەیە 00:06:16.160 --> 00:06:23.870 بۆ ئەوەی خودی ڕاستەقینە یا خودی بنەڕەتی بناسین دەبێت سرووشتی یەزدانییمان بناسین 00:06:23.870 --> 00:06:31.310 هەموو گیانێك توانای دەركەوتنی هەیە لە ئاستێكی بەرزی ئاگاییدا 00:06:31.310 --> 00:07:04.170 بۆ ئەوەی لەو خەوە هەستێ و بزانێت شێوە و ناسنامە مادییەكە نییە 00:07:04.170 --> 00:07:11.380 نووسەر وڕۆشنبین ئاڵدۆس هەكسڵی كە بە پەرتووكی "دنیای نوێی ئازا" بەناوبانگە 00:07:11.380 --> 00:07:16.390 هەروەها كتێبێكی تری نوسیوە بەناونیشانی "فەلسەفەی هەمیشەیی" كە تێیدا نوسیویەتی 00:07:16.390 --> 00:07:22.270 دەربارەی یەكێك لە فێركاری و ئامۆژگارییەكان كە لە مێژوودا چەندینجار دووبارە بۆتەوە. 00:07:22.270 --> 00:07:29.020 كە شێوەی ئەو كلتورەی گرتووە كە پێی زانراوە.لەكتێبەكەدا نوسیویەتی" فەلسەفەی هەمیشەیی 00:07:29.020 --> 00:07:36.400 زۆر بەپووختی بە سانسكریتی دەربڕدراوە بە " تەت تڤام ئەسی" مانای تۆ ئەویت 00:07:36.400 --> 00:07:45.130 ڕۆحیت یا خوودی بنەڕەتی نەمر یەكە لەگەڵ برەهمەن، كە بنەمای 00:07:45.130 --> 00:07:50.830 ڕەهای هەموو بوونە و كۆتا ئامانجی هەموو مرۆڤێك 00:07:50.830 --> 00:08:00.090 ئەوەیە خۆی دەركی كەتوار و واقیعەكە بكات. بزانێت كە ئەو بەڕاستی كێیە. 00:08:06.419 --> 00:08:12.939 هەر ڕێبازێك وەك ڕوویەكی پارچە خشڵ وایە كە ڕەنگدانەوەی ناوازەی گۆشەنیگای 00:08:12.939 --> 00:08:19.830 هەمان ڕاستیین . لەهەمان كاتدا ڕووەكان ڕەنگ و وێنەدانەوە دەدەن بە یەكتر و یەك ڕۆشن دەكەنەوە 00:08:19.830 --> 00:08:26.080 هەر زمانێك یا چوارچێوەیەكی هزری بەكاربهێنیت، هەموو ئاینەكان، 00:08:26.080 --> 00:08:31.029 كە ڕەنگدانەوەی فێربوون و وانە هەمیشەییەكانن، هەندێك بیر وبۆچوونی تێدایە كە یەكبوونێك هەیە 00:08:31.029 --> 00:08:35.849 لەگەڵ شتێكی باڵاتر ، شتێك لەسەروو وەیا لەودیو ئێمەوە 00:09:08.860 --> 00:09:15.230 دەكرێت وانەكان فێربیت یان ئاوێتەیان بكەیت 00:09:15.230 --> 00:09:22.610 لە چەندین سەرچاوەوە بەبێ ئەوەی دركی خود بكەیت تیایاندا 00:09:22.610 --> 00:09:28.940 وانە ڕۆحانییەكان بەشێوەیەكی سادە وەك پەنجەی ئاماژەكانن بۆ ڕاستییە باڵاكە 00:09:28.940 --> 00:09:34.730 گەر ئێمە پابەندی دۆگماكانی خۆمانین تەنها لەبەر ئەوەی ئاسوودەین پێیان ئەوا 00:09:34.730 --> 00:09:42.650 ئێمە گیر دەخۆین لە گەشەی ڕۆحیمان.بۆ زانینی ڕاستیی لەودیو واژەو بیرەكانەوە 00:09:42.650 --> 00:09:50.650 دەبێت دەستبەرداری هەموو پەیوەستبوونێك بین، دەبێ واز لە هەموو بیروبۆچوونە ئاینییەكانمان بهێنین 00:09:53.680 --> 00:09:59.860 لە گۆشەنیگای ئیگۆوە كە ئاماژەكان ئاڕاستەكراون بەرەو سامادهی ، 00:09:59.860 --> 00:10:04.470 ئاڕاستەی كەندەڵانێكی بێبنی شێواوە 00:10:05.630 --> 00:10:11.660 پیر یۆحەنا ی خاچ وتی"گەر كەسێك بیەوێت لە ڕێگاكەی دڵنیابێت كە دەیگرێتەبەر 00:10:11.660 --> 00:10:17.650 دەبێت چاوی خۆی دابخات و بەناو تاریكییەكە ڕێ بكات 00:10:50.660 --> 00:10:55.940 سامادهی بە بازدانێك بۆ ناو نەزانراوەكە دەستپێدەكات 00:11:08.360 --> 00:11:14.269 لە ڕێبازە دێریندا دەوترێت كە بۆ ئەوەی بە سامادهی ئاشنابیت 00:11:14.269 --> 00:11:20.449 كەسەكە دەبێت لەسەرەنجامدا ئاگاییەكەی لەسەر بابەبتە زانراوەكان و 00:11:20.449 --> 00:11:27.519 هەموو دیاردە دەرەكیەكان لا ببات، هزر و هەستە ڕاهاتووەكانی ئاڕاستەی ئاگایی خۆی بكات 00:11:27.519 --> 00:11:36.980 بەرەو ڕووی سەرچاوەی ناوەوە،دڵ یا كرۆكی بوونمان بكات. لەم فیلمەدا كاتێك 00:11:36.980 --> 00:11:42.290 ئێمە وشەی سامادهی بەكاردەهێنین، ئاماژە بە سرووشتی هەرەباڵا دەكەین. 00:11:42.290 --> 00:11:48.339 ئاماژەیە بە بەرزترین سامادهی كە ناونراوە نیرڤیكەڵپا سامادهی 00:11:53.010 --> 00:11:59.160 لە نیرڤیكەڵپادا سامادهیدا وەستاندن و لەنێوچوونی چالاكیی خوود هەیە، لەهەموو هەوڵدان و كردارێك 00:11:59.160 --> 00:12:06.149 ئێمە تەنها دەتوانین قسە لەبارەی ئەوە بكەین كە چیمان لێجیادەبێتەوە كاتێك لێی نزیك دەبینەوە. 00:12:06.149 --> 00:12:13.199 وە چ شتێك دەردەكەوێت كاتێك دەگەڕێینەوە لە سامادهی. لەوێ نە گۆشەنیگا هە نە ناگۆشەنیگا، 00:12:13.199 --> 00:12:21.000 نە شت هەیە نە هیچ نیە، نە ئاگایی نە نائاگایی 00:12:21.000 --> 00:12:34.089 ڕەها و بێ پایان و ئاڵۆزە بۆ ئاوەزی مرۆڤ 00:12:34.089 --> 00:12:39.920 كاتێك خوود دەگەڕێتەوە بۆ چالاكیی، بارێكی نەزانروی دەبێت، وەك لەدایكبوونەوە وایە 00:12:39.920 --> 00:12:46.220 هەمووشتێك تازە دەبێتەوە لامان، بۆن و بەرامەیەكی یەزدانیمان پێدەدرێت 00:12:46.220 --> 00:12:54.309 ئەم بۆن و بەرامەش درێژە دەكێشێ كاتێك كەسەكە لەسەر ڕێگاكەیە و گەشەدەكات 00:13:02.040 --> 00:13:07.110 بێشوومار جۆری سامادهی باسكراوە لە ترادیشنی كۆندا 00:13:07.110 --> 00:13:13.570 زمانیش سەرلێشێواندنی زۆری درووستكردووە بە تیپەڕبوونی ساڵەكان 00:13:13.570 --> 00:13:18.190 بۆ ئاماژەدان بەو یەكبوونە هەرەباڵایە، بەڵام خۆ دەكرا وشەیەكی تر بەكار بهاتایە 00:13:18.190 --> 00:13:24.790 وشەیەكی دی لە ڕێبازێكی تر و زۆر بە ئاسانی 00:13:24.790 --> 00:13:30.970 سامادهی وشەیەكی سانسكریتیە، زاراوەیەكی ناسراوە لای یۆگییە ڤێداییەكان و ڕێبازی سامكیای هیندستان 00:13:30.970 --> 00:13:38.410 لەناوچەندین ڕێبازی ڕۆحیدا هەیە. سامادهی كۆتا بەشی 00:13:38.410 --> 00:13:42.490 یۆگا هەشت بەشیەكەی پاتانجالییە 00:13:42.490 --> 00:13:50.200 وە هەشتەم بەشی ڕێگا هەشت بەشیە شكۆدارەكەی بودایە. بودا وشەی نیرڤانای بەكارهێناوە 00:13:50.200 --> 00:13:57.510 واتە لەنێوچونی ڤانا، یان لەنێوچونی چالاكی خود 00:13:58.260 --> 00:14:07.330 پاتانجالی یۆگا یان سامادهی بەوە وەسفدەكرد :"چیتا ڤریتی نیرۆدها،" مانا سانسكریتیەكەی 00:14:07.330 --> 00:14:16.470 واتە:"نەمانی گێژەڵوڵكە پێچاوپێچەكانی زهن." 00:14:16.470 --> 00:14:47.700 ڕزگاربوونی ئاگاییە لە هەموو قاڵب و چنراوی دەسەڵات یان زهنمان 00:14:50.040 --> 00:14:56.439 سامادهی واتا نابەخشێت بە هیچ چەمكێك، چونكە بۆ دەركپێكردنی پێویستی بەوە هەیە 00:14:56.439 --> 00:15:00.660 كە زهنی بیركەرەوە چەمكدارەكەمان وازلێبهێنین 00:15:02.010 --> 00:15:08.519 ئاینە جیاوازەكان چەندین وشەی جۆراوجۆریان بەكارهیناوە بۆ پێناسەكردنی ئەو یەكبوونە خوداییە 00:15:08.519 --> 00:15:16.690 لە ڕاستیدا خودی وشەی ئاین مانای هەوبەشی هەیە لەگەڵ وشەی (ڕیلیگار) ی لاتینی 00:15:16.690 --> 00:15:24.430 واتە دووبارە پێكەوە بەندكردن یان پەیوەندی پێوەكردنەوە، هەمان مانای وشەی یۆگایە 00:15:24.430 --> 00:15:33.610 كە لە (یۆك)ەوە هاتوە بە واتای یەكگرتن دێت. یەكگرتنی دنیایی لەگەڵ سەرودنیایی 00:15:33.610 --> 00:15:39.310 لە ئیسلامدا ڕەنگیداوەتەوە لە وشەیەكی دیرینی عەرەبی كە ئیسلامە 00:15:39.310 --> 00:15:47.170 كە بە مانی ملكەچبوون و پاڕانەوە بۆ خودا دێت. وشەكە بەمانای خۆبەدەستەوەدان و خاكییوونی تەواوەتیش دێت 00:15:47.170 --> 00:15:52.750 خۆڕادەستكردنی ئەم بنیادەی خوودە 00:15:52.750 --> 00:16:03.120 عارفانی مەسیحی وەك قەدیس فرانسیس ئەسیسی، تێریسای ئەڤیلا 00:16:03.120 --> 00:16:10.149 قەدیس یوحەنای خاچ، ئەوانە باسی یەكبوونیان كردووە لەگەڵ خودا، شانشینەكەی خودا لەناوەوەیە 00:16:10.149 --> 00:16:19.589 لەكتێبی پیرۆز، ئینجیلی تۆماسدا ،حەزرەتی مەسیح دەڵێ"شانشینەكە لێرە و لەوێ نییە. 00:16:19.589 --> 00:16:25.569 بەڵكو شانشینی خودا بڵاوبۆتەوە لەسەر زەوی و مرۆڤ نایبینێت 00:16:25.569 --> 00:16:35.019 كتێبەكانی فەیلەسوفە یۆنانییەكان وەك پلاتۆ، پلۆتۆنیۆس، پارمێنیدس 00:16:35.019 --> 00:16:41.410 وە هێركلاتیس كاتێك بە هاوێنەی وانە هەمیشەییەكە دەیانڕوانی 00:16:41.410 --> 00:16:50.620 ئاماژەیان بە هەمان ژیری دەكرد. پلۆتۆنیۆس بە خەڵكی دەووت كە گەورەترین كۆششی مرۆڤە ئەوەیە كە 00:16:50.620 --> 00:16:57.129 ڕێنوێنی ڕۆحی بكات بەرەوە یەكبوون و تەواویەتی هەرەمەزن 00:16:57.129 --> 00:17:00.919 یەكگرتن لەگەڵ ئەو زاتەی كە هەیە . 00:17:02.660 --> 00:17:10.949 پزیشكی لاكۆتا و پیاوی پیرۆز،ئێڵكی ڕەش دەڵێت:" یەكەم ئاشتیی 00:17:10.949 --> 00:17:15.900 كە گرنگترینە، ئەوەیە كە لەناوەوەی گیانی مرۆڤەكانەوە دێت، ئەویش كاتێك درك 00:17:15.900 --> 00:17:21.900 بە یەكبوون و پەیوەندییان بە هێزی گەردوونیەوە دەكەن 00:17:21.900 --> 00:17:27.869 وە كاتێك درك دەكەن كە ڕۆحی مەزن لە ناوەڕاستی گەردووندا جێگیرە 00:17:27.869 --> 00:17:36.170 وە ئەم ناوەندەش لە هەموو جێیەكە. لەناو هەریەكێكماندایە 00:17:59.370 --> 00:18:03.720 لە ڕێگەی بەئاگاهاتنەوەمان مەگەر بگەینە سامادهی 00:18:03.720 --> 00:18:11.310 ئەگینا هەمیشە دووجەمسەریی هەیە، دوو دەرگا بۆ چونەژورەوە، دوو ڕەهەند 00:18:11.310 --> 00:18:19.650 یەكێكیان بەرەو ئاگایی خاوێنە، ئەوی دی بەرەو جیهانی دیاردەكانە 00:18:19.650 --> 00:18:25.680 تەوژمی بەرەو سەرەوە بۆ ڕەهایی، تەوژمی خوارووش بەرەو مایا و هەموو دەركەوتەكانی 00:18:25.680 --> 00:18:33.030 هەردوو بینراو و نەبینراو. پەیوەندی نێوان ڕەها و ڕێژەیی 00:18:33.030 --> 00:18:37.250 لە وتەیەكی نیشارگەداتا ماهاراجدا پوخت دەكرێتەوە كە دەڵێ 00:18:37.250 --> 00:18:46.550 ژیریی ئەوەیە كە بزانیت كە هیچ نیم، ئەوین ئەوەیە كە من هەمووشتێكم، 00:18:46.550 --> 00:18:54.020 وە لەنێوان ئەم دوانەدا ژیان لە جوڵەدایە 00:18:54.020 --> 00:19:01.320 ئەوەی لەم یەكبوونە لەدایك دەبێت؛ئاگاییەكی نوێی پیرۆزە 00:19:01.320 --> 00:19:06.890 شتێك لەدایك دەبێت لەم هاوسەرگیری و یەكبوونەی جەمسەرەكان 00:19:06.890 --> 00:19:16.690 یان داڕمانی ناسنامە دوانییەكان ڕوودەدات، هێشتا ئەوەشی لە دایك دەبێت، شتێك نییە و هەرگیز لەدایك نەبووە 00:19:18.740 --> 00:19:25.080 ئاگایی گوڵ و شكۆفە دەكات، شتێكی نوێ دەئافرێنێت 00:19:25.080 --> 00:19:28.460 كە دەتوانی پێی بڵێیت سیانەی هەمیشەیی پیرۆز 00:19:28.720 --> 00:19:35.230 خودا، كە پێشی دەڵێن باوك یان هەرەباڵا و نەزانراو و نەگۆڕدراو 00:19:35.230 --> 00:19:43.540 یەك دەگرێت لەگەڵ مێینەی یەزدانی، كە هەمووشتێكە و دەگۆڕدرێت. 00:19:43.540 --> 00:19:49.740 ئەم یەكبوونە گۆڕانێكی ڕیشەیی كیمیایی دەهێنێت، جۆرێكە لە مەرگ و لەدایكبوونەوە 00:19:51.610 --> 00:19:57.690 لە زانستە ڤێداییەكاندا، یەكگرتنە خوداییەكە بە دوو هێزی بنەڕەتی پیشاندراوە. 00:19:57.690 --> 00:20:06.460 كە شیڤا و شاكتین، ناو و ڕوخسارەكانی خواوەندەكان بە درێژایی مێژوو دەگۆڕدرێن 00:20:06.460 --> 00:20:13.990 بەڵام خەسڵەتە بنەڕەتیەكانیان دەمێنێتەوە. ئەوەی لەم یەكگرتنەدا ڕوودەدات 00:20:13.990 --> 00:20:22.650 ئاگاییەكی یەزدانی نوێیە، ڕێگەیەكی نوێی بوونە لە دنیادا 00:20:22.650 --> 00:20:30.910 دوو جەمسەری لێكجیانەبووەی یەك شتن. وزەیەكی گەردوونی بەبێ ناوەند، ئازاد لە سنوودارییەكان 00:20:30.910 --> 00:20:35.090 ئەوینێكی خاوێنە. هیچ شتێك نییە بەدەستبهێنرێت یا لەدەستبدرێت 00:20:35.090 --> 00:20:51.130 لەبەرئەوەی بەتەواوی بەتاڵە بەڵام بەتەواوی و دڵنیاییەوە پڕپڕیشە. 00:20:51.130 --> 00:20:57.429 لە ناو قوتابخانە پڕ ڕازەكانی میزۆپۆتامیا 00:20:57.429 --> 00:21:02.460 یان دابونەریتی ڕۆحی ئاشووری و بابلی و میسری كۆن 00:21:02.460 --> 00:21:08.080 یان كلتۆری دێرینی نوبیان و كیمێتی ئەفریقا، وە یان ئاینی شامانی خەڵكە ڕەسەنەكەی دنیا 00:21:08.080 --> 00:21:15.150 عیرفانی كۆنی یۆنان، عیرفانی نادوانێتی بودیست و تاوییەكان 00:21:15.150 --> 00:21:30.240 عیرفانی جولەكە و زەردەشتی و جاین و ئیسلام 00:21:30.240 --> 00:21:37.030 وە یان لەناو عیرفانی مەسیحییەكان. ئەوا هەركەس دەتوانێت ڕایەڵێكی هاوبەش بدۆزێتەوە لەنێوانیان 00:21:37.030 --> 00:21:43.709 كە بەرزترین تێگەیشتنی ڕۆحانییە، كە ڕێگە بەلایەنگرانیان دەدەن پەی بە سامادهی بەرن 00:21:44.940 --> 00:21:52.420 مانا ڕاستەقینەكەی سامادهی ئەوەیە كە دركی یەكسانی و یەكبوون بكەیت 00:21:52.420 --> 00:21:59.920 لەناو هەمووشتەكاندا. ئەمە واتە یەكێتی 00:21:59.920 --> 00:22:07.870 هەموو لایەنەكانی خۆت بەیەكگرتن دەگات. بەڵام هەڵە تێمەگە لە تێگەیشتنی ژیرانەی دركی ڕاستی سامادهی. 00:22:07.870 --> 00:22:16.120 سامادهی ئۆقرەگرتن و خامۆشییە 00:22:16.120 --> 00:22:46.270 كە هەموو ئاستە بەرز و نزمەكانی ژیانت یەكدەگرێت 00:22:55.090 --> 00:23:00.250 كە سەرچاوەی هاوبەشی بەهۆی ئەم زانینە دێرینەی سامادهییەوەیە كە مرۆڤایەتی دەتوانێت تێبگات 00:23:00.250 --> 00:23:05.380 ئاینەكان هەیە و دەتوانێت جارێكی تر هاوتەریب بێت لەگەڵ 00:23:05.380 --> 00:23:12.810 بازنە لوولپێچییەكانی ژیاندا. لەگەڵ گیانی مەزن، دامما یان تااوۆ 00:23:13.860 --> 00:23:21.019 لولپێچەكە پردێكە كە درێژدەبێتەوە لە هەرەبچووكترینەوە بۆ هەرەگەورەترین 00:23:23.380 --> 00:23:30.630 DNA لە ترشی ناوەكی بۆ لۆتۆسی وزەیی ناوەكیت كە بەنێو چاكراكاندا دەڕوات 00:23:30.630 --> 00:23:35.640 دەڕواتە لوولپێچە پەلیەكانی گەدروون 00:23:35.640 --> 00:23:42.650 هەر ئاستێكی رۆح لەو لوولپێچەدا وەك لق و پۆپی هەمیشە گەشەسەندو نمایشدەكرێت 00:23:42.650 --> 00:23:50.570 وەك لقی زیندوو و گەڕۆك. سامادهی دركی بەتاڵێتیە 00:23:50.570 --> 00:24:00.140 لە هەموو ئاستەكانی خوود. لە هەموو بەرگەكانی ڕۆح. لولپێچەكە یارییەكی ناكۆتایە 00:24:00.140 --> 00:24:05.800 لە دوانێتی و چەرخی ژیان و مردن 00:24:08.200 --> 00:24:18.099 بە تێپەڕبوونی كات پەیوەندیمان بە سەرچاوەكەوە لە بیردەچێت 00:24:19.940 --> 00:24:27.899 ئەو هاوێنەی كە پێی دەبینین زۆر بچووكە و خۆمان وەك بوونەوەرێكی 00:24:27.899 --> 00:24:33.629 سنوردار تەماشا دەكەین، كە بە ئەسپایی بەسەر ڕووی زەوی گوزەر دەكەین 00:24:33.629 --> 00:24:36.110 تەنها بۆئەوەی جارێكی تر گەشتەكەمان بەرەو سەرچاوەكە تەواوبكەین 00:24:37.639 --> 00:24:46.330 بەرەو چەق كە لە هەمووشوێنێكە 00:24:48.010 --> 00:24:55.060 چوان تزو دەڵێت:"كاتێك كە جیاوازی نێوان ئەم و ئەو نییە 00:24:55.060 --> 00:25:02.040 ئەوە پێی دەوترێت خاڵی ئۆقرەگری لە تاو." لەو خاڵە وەستاوەی ناوەڕاستی لولپێچەكەدا 00:25:02.040 --> 00:25:10.299 مرۆڤ دەتوانێت ناكۆتایی لە شتەكاندا ببینێت 00:25:13.730 --> 00:25:22.960 مانترایەكی دێرین هەیە "ئۆم مانی پادمێ هوم" مانایەكی شیعرییانەی هەیە. 00:25:22.960 --> 00:25:31.269 كەسەكە بەئاگاهات یان دركی بەو خشڵەی ناو لۆتۆسەكەی كرد. سروشتی ڕاستەقینەت لە ڕۆحدا بەئاگا دێت. 00:25:31.269 --> 00:25:36.880 لەناو دنیادا بە ئاگادێت هەروەك دنیا 00:25:50.010 --> 00:25:57.760 بەبەكارهێنانی بنەمای هێرمس كە دەڵێ:"ئەوەی لەسەرەوەیە لە خوارەوەش هەیە، ئەوەی لە خوارەوەیە وەك ئەوەی سەرەوە وایە." 00:25:57.760 --> 00:26:03.419 ئێمە دەتوانین لێكچوونەكە بەكاربهێنین بۆ تێگەیشتن لە پەیوەندی نێوان زهن و ئۆقرەگرتن و نەجوڵاوی 00:26:03.419 --> 00:26:07.049 لەنێوان ڕێژەیی و ڕەهاییدا 00:26:12.830 --> 00:26:18.740 ڕێگەیەك بۆ تێگەیشتن لە سروشتی دوور لە وێنا و خەیاڵی سامادهی 00:26:18.740 --> 00:26:24.980 ئەوەیە بیچوێنین بە كونە ڕەشەكانی گەردوون 00:26:24.999 --> 00:26:30.609 كونەڕەشەكان واباوە پێناسەبكرێ بە هەرێمێكی بۆشایی 00:26:30.609 --> 00:26:37.209 كە پانتاییەكە هێزی ڕاكێشانی ئێجگار گەورەی هەیە، كە ڕووناكی و مادەی لێدەرباز نابێت. 00:26:37.209 --> 00:26:42.809 تیۆری نوێ وادادەنێت هەموو مادە و بابەتەكانلە بچووكترین بەشەوە 00:26:42.809 --> 00:26:48.359 بۆ گەورەترین بەش وەك كاكێشانەكان كونی ڕەشیان هەیە 00:26:48.359 --> 00:26:55.479 یاخوود تاكانەییەكیان لە ناوەنددا هەیە. لەم بەراورد و لێكچواندنەدا دەمانەوێت 00:26:55.479 --> 00:27:01.589 پێناسەیەكی نوی بۆ كونە ڕەشەكان بكەین،وە" ناوەندێكە لە هەموو جێیەك." 00:27:06.630 --> 00:27:13.590 لە ڕێبازی زێندا چەندین هۆنراوە و كوان هەیە كە دەمانناسێنێت بە دەروازی بێ دەروازەوە 00:27:13.590 --> 00:27:23.590 مرۆڤ دەبێت بە دەروازەی بێ دەروازەدا تێپەڕ بێت بۆ ئەوەی بگاتە سامادهی 00:27:23.590 --> 00:27:30.249 چوارچێوەی كونەڕەشەكان سنورێكن لە پشتەوەی شوێن و كات كە تێیدا ڕووداوەكان 00:27:30.249 --> 00:27:36.070 ناتوانن كاریگەری بخەنە سەر چاودێریكەرە دەرەكیەكە، ئەمەش مانای وایە هەرچییەك ڕوودەدات 00:27:36.070 --> 00:27:43.210 لەودیو چوارچێوە و خاڵی كۆتایی كونەڕەشەكان نەناسراوە پێمان 00:27:43.210 --> 00:27:50.470 دەتوانی بڵێیت كە سنوری كونەڕەشەكان بچوێنین لەگەڵ دەروازەی بێ دەروازەدا. 00:27:50.470 --> 00:28:00.890 نێوەندێكە لە نێوان خوود و ناخوودا. هیچ (من)ێك نییە بتوانێت دەرچێت لە سنوری كونەڕەشەكە. 00:28:00.890 --> 00:28:07.010 لەناوەڕاستی كونەڕەشەكە ڕەهەندێكی تاقانە هەیە 00:28:07.010 --> 00:28:13.580 كە هەڵگری ملیاران خۆرە لەناو بۆشاییە بچووكەكەی سەروو خەیاڵیدا. 00:28:13.580 --> 00:28:20.450 بێ سنور بارستایی هەیە، بەڕاستی گەردوونێكیشە كە بێئەنداز بچووكترە لە دەنكە لمێك 00:28:20.450 --> 00:28:27.110 ئەم تاكانەییە شتێكە هەرگیز ناپێورێت و لەودیو كات و شوێنەوەیە 00:28:27.110 --> 00:28:35.419 بەپێی فیزیا جوڵە شتێكی مەحاڵە تێیدا، بوونی شتەكانیش مەحاڵە تێیدا 00:28:35.419 --> 00:28:40.650 هەرچییەك بێت بە دید و تێڕوانین لێی تێناگەین 00:28:40.650 --> 00:28:46.140 لەگەڵ ئەوەشدا ناتوانین وەك تەنها نەجوڵاو و جێگیر تەماشای بكەین 00:28:46.140 --> 00:28:53.880 لەسەرووی خامۆشی و بزاوتنەوەیە. 00:28:53.880 --> 00:29:01.159 كە دركی ناوەندەكەت كرد كە لە هەموو شوێن و هیچ شوێنێكە، دوانەیی وردو خاش دەبێت 00:29:01.159 --> 00:29:05.820 شێوە و بەتاڵایی و كات و ناكاتیش بزر دەبێت 00:29:05.820 --> 00:29:13.390 دەتوانی ناوی بنێیت بە جێگەیەكی هەمیشەگۆڕاو، یان پڕ لە بەتاڵی ، لەناو چەقی ڕەهای تاریكیدا 00:29:13.390 --> 00:29:22.080 مامۆستای گەورەی تاویزم ، لاوۆ تزۆ دەڵێت: 00:29:22.080 --> 00:29:29.540 "تاریكی لە نێو تاریكیدا دەروازەیەكە بۆ هەموو تێگەیشتنەكان." 00:29:38.630 --> 00:29:45.330 نوسەر و بەراوردكاری ئەفسانەكان، جۆزێف كامپێڵ، دەریخستووە كە هێمایەك كە زۆر هەیە ، 00:29:45.330 --> 00:29:52.400 كە بەشێكە لە فەلسەفە هەمیشەییەكە، ئەو پێی دەڵێ" ئاكسیس موندی" 00:29:52.400 --> 00:29:57.090 ناوەندەخاڵ یا بەرزترین چیا 00:29:57.090 --> 00:30:02.820 جەمسەرێكە كە هەمووشتێكی بەدەوردا دەخولێتەوە. خاڵێكە كە جوڵەو جێگیری بەیەكەوەن. 00:30:02.820 --> 00:30:11.820 لەم ناوەندەوە بە درەختی پڕتوانای شكۆفە بوو ئاشنا دەبین. 00:30:11.820 --> 00:30:24.810 درەختی بودهی كە هەموو جیهانەكان پێكەوە دەبەستێتەوە. هەروەك چۆن كونەڕەشەكان خۆرەكان هەڵدەمژن، 00:30:24.810 --> 00:30:31.470 ئاواش تۆ كاتێك لەڕاستەقینە مەزنەكە دەچیتە پێش، ژیانت دەستدەكات بە سووڕانەوە بە دەوریدا 00:30:31.470 --> 00:30:35.030 ئیدی تۆ دیارنامێنیت، ون دەبیت 00:30:38.700 --> 00:30:46.450 كاتێك دەڕۆیت بەرەو خودی ناوەكی، زۆر تۆقێنەر دەبێت بۆ پێكهاتەی ئیگۆت 00:30:46.450 --> 00:30:53.330 پاسەوانی دەروازەكە لەوین بۆ پشكنینی ئەوانەی لە گەشتن. 00:30:53.330 --> 00:30:59.460 مرۆڤ دەبێت ڕووبەڕووی گەورەترین ترسەكانی خۆی بێتەوە 00:30:59.460 --> 00:31:07.950 لەهەمان كاتدا ڕازیبیت بە توانا خۆڕسكەكانی،بۆ ئەوەی ترسە ناوەكیەكان و جوانیە شاراوەكانی ناو خودت ڕوناك بكاتەوە 00:31:07.950 --> 00:31:19.650 ئەگەر زهنت كاریگەر نەبێت بە شتەكان، ئەگەر خوودت بەرپەرچی نەبێت 00:31:19.650 --> 00:31:26.400 ئەوا هەموو دیاردەیەكان كەلەلایەن نائاگاوە سەرهەڵدەدات دیار نامێنێت. 00:31:26.400 --> 00:31:33.330 ئیمان ئەو خاڵە گرنگەیە كە لە گەشتی ڕۆحیدا بوونی زۆر پێویستە. 00:31:33.330 --> 00:31:42.360 مەبەستمان چییە لە ئیمان؟ ئیمان وەك باوەڕ نییە. باوەڕ قەناعەتهێنانە بە شتێك لەسەر ئاستی زهن 00:31:42.360 --> 00:31:49.170 بۆ ئەوەی ئاسوودەی و دڵنیایی بهێنیت. باوەڕ ڕێگەی زهنە بۆ ناونان و زاڵبوون بەسەر ئەزموونەكاندا. 00:31:49.170 --> 00:31:57.390 ئیمان بە پێچەوانەوەیە 00:31:57.390 --> 00:32:03.360 ئیمان مانەوەی تەواوە لە نەزانراویدا، ڕازیبوونە بە هەرشتێك كە سەرهەڵدەدات لەناو ئاگاییدا. 00:32:03.360 --> 00:32:10.260 ئیمان خۆبەدەستەوەدانە بە هێزی هەڵكشان و تەوژمی تاكێتیەوە، 00:32:10.260 --> 00:32:27.040 بۆ ئەوەی خوود هەڵبوەشێتەوە و بتوێتەوە، تاوەكو لە دەروازەی بێ دەروازەدا تێپەڕببین. 00:32:28.340 --> 00:32:34.830 پەرەسەندنی بنیاتی كاكێشانێك زۆر پەیوەندی هەیە بە ئاستی كونەڕەشەكەوە. 00:32:34.830 --> 00:32:40.380 هەروەك چۆن پەرەسەندنت بەستراوەتەوە بە بوونی خوودی ناوەكیتەوە 00:32:40.380 --> 00:32:46.550 تاك و تەنهایی سروشتی ڕاستەقینەی خۆتە 00:32:47.700 --> 00:32:53.190 ناتوانین كونەڕەشەكان ببینین، بەڵام دەزانین شتەكان بەدەوریدا دەبزوێن. 00:32:53.190 --> 00:33:01.380 بەوەی كە چۆن كارلێك دەكات لەگەڵ كەتوارە ماددیەكاندا 00:33:01.380 --> 00:33:08.720 بەهەمان وێنە دەتوانین سروشتی ڕاستەقینەی خۆمان ببینین. 00:33:08.720 --> 00:33:16.790 ئەم خوودە جەوهەرییە شتێك نییە، بەڵام دەتوانین چاودێربین لە كردەی ڕووناكبوونەوە. هەروەك مامۆستای زێن سوزوكی دەڵێت 00:33:16.790 --> 00:33:25.819 " ئەتوانم بە توندی پێداگربم و بڵێم، هیچ كەسێك رووناكبووەووە نییە، تەنها چالاكیی ڕوناكبونەوە هەیە." 00:33:25.990 --> 00:33:34.280 ناتوانین ببینین، هەروەك چاو ناتوانێت سەیری خۆی بكات. ناتوانین سەیری بكەین چونكە 00:33:34.280 --> 00:33:41.030 ئەوە بەهۆی ئەوەوەیە كە بینین ڕوودەدات، وەك كونەڕەشەكە سامادهی ناشت و نە هیچیش نییە. 00:33:41.030 --> 00:33:48.260 وە شتیش نییە، بەڵكو تێكڕووخانی دوانەیی شت و ناشتە 00:33:48.260 --> 00:33:56.899 هیچ دەرگایەك نییە پێی بچیتە ناو ڕاستییە مەزنەكەوە. 00:33:56.899 --> 00:34:04.759 بەڵام ناكۆتا ڕێچكە هەیە، ڕێچكەكان و دارماكان وەك لولپێچە ناكۆتاكان وان. 00:34:04.759 --> 00:34:13.010 كەسەرەتاو كۆتاییان نییە. هیچ لە دەروازەی بێدەروازەدا تێپەڕ نابێت. 00:34:13.010 --> 00:34:22.730 هیچ زهنێك نەیتوانیوە وێنای بكات هەرگیزیش وێنا ناكرێت، هیچ كەسێك لە دەروازەی بێدەروازەدا تێپەڕ نابێت. 00:34:22.730 --> 00:34:29.120 كەواتە مەبە بە هیچ كەسێك. 00:34:43.969 --> 00:34:53.369 سامادهی ڕێگەی بێ ڕێگەیە، كلیلیكی ئاڵتوونییە، كۆتایهێنانە بە پێناسەی كە ئێمە ئەم بنیاتە خوودەین. 00:34:53.370 --> 00:35:15.060 كە دنیای ناوەوە و دەرەوەمان لێكجیادەكاتەوە. 00:35:15.060 --> 00:35:20.400 چەندین شێوازی پەرەسەندوو هەیە كە باسی توێژاڵەكانی بنیاتی خوود دەكات. 00:35:20.400 --> 00:35:28.380 ئێمە نمونەیەكی زۆر كۆن دەهێنینەوە. 00:35:28.380 --> 00:35:36.030 لە ئۆپانیشادەكاندا، بەرگەكانی دەوری ئاتمان یا ڕۆحیان داوە، پێی دەڵێن كۆشاكان. 00:35:36.030 --> 00:35:44.040 هەر كۆشایەك وەك ئاوێنەیەك وایە. توێژاڵێك لە پێكهاتەی خوود، ڕووپۆش و ئاستی وەهمە. 00:35:44.040 --> 00:35:51.320 كەوامان لێدەكات سروشتی ڕاستەقینەمان فەرامۆش بكەین، ئەگەر هاتوو خۆۆمان ناساند بە بەرگەكانەوە. 00:35:51.320 --> 00:35:59.670 زۆركەس وێنەدانەوەكە دەبینێ و وادەزانێ ئەوە خۆیەتی. 00:35:59.670 --> 00:36:07.110 ئاوێنەیەكیان وێنەدانەوەی توێژاڵی ئاژەڵییە،جەستە مادییەكەیە. 00:36:07.110 --> 00:36:14.580 ئاوێنەیەكی تریان زهنتە، هزرەكانتە،غەریزەكانتە، تێڕوانینەكانتە. 00:36:14.580 --> 00:36:21.030 دانەیەكی تریان وزەی ناوەوەتە یان پرانایە، كە دەتوانی لێی بروانیت كاتێك ڕوو لەناوەوە دەكەیت. 00:36:21.030 --> 00:36:26.490 ئاوێنەیەكی تریان ئاستی وێنەدانەوەی خەیاڵكردنە،كە زهنی باڵا یاخود توێژاڵی ژیریی پێدەڵێن 00:36:26.490 --> 00:36:33.300 وە هەروەها توێژاڵی هەرەباڵا یان نادوانێتی هەیە كە ئەزموون دەكرێت. 00:36:33.300 --> 00:36:36.950 كاتێك كەسێك لە سامادهی نزیك دەبێتەوە 00:36:37.000 --> 00:36:42.530 بە شێوەیەكی شاراوە بێشومار ئاوێنەكان یان لایەنەكانی خود هەیە 00:36:42.530 --> 00:36:50.640 كە بتوانێت بی بینیت و لێكیان جیابكەیتەوە، وەهەروەها بەبەردەوامیش لە گۆڕاندان 00:36:50.640 --> 00:36:56.220 بۆ زۆرینەی خەڵكی هێشتا پێویستە چینەكانی پرانیك، زهنی باڵا ڕەحمەتی نادوانێتی بدۆزنەوە و ئاشنابن پێی 00:36:56.220 --> 00:37:01.069 ئەوان تەنانەت نازانن ئاخۆ ئەم چینانە بوونیان هەیە. 00:37:01.190 --> 00:37:09.029 ئەم توێژاڵانە زانیاری دەدەن لەبارەی ژیانتەوە، بەڵام تۆ نایانبینیت. ئەم ئاوێنە شاراوانە 00:37:09.029 --> 00:37:13.880 لەڕاستیدا زانیاری دەبەخشن لەبارەی ژیانمانەوە زیاتر لەوچینانەی كە دەبینرێن. 00:37:13.880 --> 00:37:19.349 ئەم چینانە نەبینراون لەبەرئەوەی زۆرینەی خەڵك ڕۆشن نەبوونەتەوە بە ئاگایی 00:37:19.349 --> 00:37:28.680 وەك خشڵەكەی ئیندرا ئاوێنەكان ڕەنگی یەكتری دەدەنەوە. 00:37:28.680 --> 00:37:35.940 ڕەنگدانەو و وێنەدانەوەكانیش ناكۆتا بەردەوام دەبن، 00:37:35.940 --> 00:37:41.690 گۆڕان لە ئاستێك لە هەمان كاتدا كاردەكاتە سەر هەموو ئاستەكانی تریش 00:37:42.420 --> 00:37:48.670 هەندێك لەم ئاوێنانە لەوانەیە لە سێبەردا بمێننەوە، هەتا بەختێكی باشمان دەبێت 00:37:48.670 --> 00:37:55.120 تا ڕێنیشاندانێكی گونجاو دێتە یارمەتیمان و ڕووناكی دەكەوێتە سەریان 00:37:55.120 --> 00:38:03.480 ڕاستییەكە ئەوەیە نازانین چی نازانین، ئێستا وا خەیاڵ بكە هەموو ئاوێنەكان ورد و خاش دەكەیت 00:38:03.480 --> 00:38:12.420 هیچ شتێك نامێنێت خۆتت پێنیشان بدات، تۆ ئەو كات لەكوێیت؟ 00:38:14.140 --> 00:38:23.349 كە زهن جێگیر بوو، ئاوێنەكان چیتر وێنە نادەنەوە. 00:38:23.349 --> 00:38:32.980 چیتر بكەر و بەركار نامێنێت. بەڵام هەڵەكە ئەوەیە كە بارودۆخە هەمیشەییەكە بچوێنین بە هیچێتی یا بێ هۆشی 00:38:32.980 --> 00:38:47.719 خوودە جەوهەرییەكە نە شتێكە و نە هیچ شتە 00:38:47.750 --> 00:38:57.349 سەرچاوەكە شتێك نییە، بەتاڵییە یان خوودی ئۆقرەگرە 00:38:57.349 --> 00:39:05.720 بەتاڵاییەكە كە سەرچاوەی هەموو شتەكانە. شێوە وەك بەتاڵایی دركی دەكات 00:39:05.720 --> 00:39:16.880 بەتاڵایش وەك شێوە دەركی پێدەكرێت. ئەم سەرچاوەیە پزدانێكی 00:39:16.880 --> 00:39:23.320 گەورەی ئافرێنراوەكانە ،هەڵگرە بە هەموو ئەگەرەكان 00:39:40.800 --> 00:39:47.710 سامادهی بەخەبەربوونەوەی ئاگاییە باڵایە،ڕێك هەروەك ئەوەی 00:39:47.710 --> 00:39:53.619 خەوێك دەبینی، لەكاتی هەستان لەخەوەكە،بۆت دەردەكەوێت هەموشتێك لەو خەوەدا 00:39:53.619 --> 00:39:58.930 تەنها لە زهنتدا بووە. لە دەرككردن بە سامادهیدا ئەوەت بۆ دەردەكەوێت كە 00:39:58.930 --> 00:40:04.600 هەموو شتەكانی لەم دنیایەدا ڕوودەدات لەسەر ئاستەكانی ووزە و ئاگاییە. 00:40:04.600 --> 00:40:13.150 هەمووی ئاوێنەیە لەناو ئاوێنەدا، خەونن لەناو خەونەكاندا. 00:40:13.150 --> 00:40:20.520 ئەو تۆیەی كەوا دەزانیت تۆیە هەمان خەون و خەوبینەرەكەشە 00:40:33.559 --> 00:40:43.530 هەرچییەك لەم فیلمەدا باسی دەكەین بە تووندی مەیگرە, بە زهنت تەماشای مەكە. 00:40:43.530 --> 00:40:48.890 ڕۆح خەون دەبینێت، خەونی ئەوەی كە تۆیت. 00:40:49.130 --> 00:40:56.970 خەوەكە هەمووشتێكە و لەگۆڕاندایە، بەڵام ڕێی تێدەچێت دەركی نەگۆڕیش بكەین. 00:40:56.970 --> 00:41:13.410 دەرك و پێزانینەكە ناتوانرێت لێی تێبگەین 00:41:13.410 --> 00:41:22.310 بە زهنە تاكانە سنوردارەكەمانەوە 00:41:22.310 --> 00:41:29.020 كاتێك لە نیرڤیكەلپا سامادهی دەگەڕێینەوە، ئاوینەكان جارێكی تر دەست دەكەن بە وێنەدانەوە، 00:41:29.020 --> 00:41:36.550 ئەوە دەرك دەكرێت كە ئەو دنیایەی كەوا دەزانیت تێیدا دەژیت لە ڕاستیدا هەر خۆتیت. 00:41:36.550 --> 00:41:43.970 نەك ئەو تۆیە سنوردارەی كە وێنەدانەوەیەكی كاتییە، بەڵام تۆ ئاگادار دەبیت بە 00:41:43.970 --> 00:41:53.800 سروشتی ڕاستەقینەی خۆت كە سەرچاوەی هەموو ئەوەیە كە هەیە. ئەمە گزنگی ژیرییە باڵاترەكەیە. 00:41:53.800 --> 00:42:04.220 كۆرپەیەكە، پراجنا یان عیرفان كە لە سامادهییەوە لە دایك دەبێت. 00:42:04.220 --> 00:42:13.040 بەپێی پەڕتووكی یەعقوب، ژیری لە هیچەوە دێت، ئەم خاڵی ژیریەش . 00:42:13.040 --> 00:42:18.890 ناكۆتا بچووكە، بەڵام هێشتا هەموو بوون دەگرێتە خۆی 00:42:18.890 --> 00:42:24.970 بەڵام ئەمە بابەتی تێگەیشتن نییە،هەتاوەكو شێوە و فۆرمی پێنەدرێت لەناو ئاوێنەكان. 00:42:24.970 --> 00:42:31.760 پێی دەوترێت "بیناهـ" ،پزدانێكی نەخشێنراوە لەلایەن ژیرییە باڵاكەوە 00:42:31.760 --> 00:42:50.330 ئەو ژیرییە شێوە دەدات بە ڕۆحە كۆرپەلەییە خوداییەكە 00:43:07.570 --> 00:43:14.650 بوونی ڕاستی ئاوێنەكان و زهنەكان كێشە نییە 00:43:14.650 --> 00:43:22.030 بە پێچەوانەوە كێشەكە لادانە لە ڕێی ڕاست و تێڕوانینی هەڵەی مرۆڤە كە خۆمانی پێ پێناسە دەكەین. 00:43:22.030 --> 00:43:32.620 ئەم وەهمە كە ئێمە خودێكی سنوردارین، مایایە 00:43:32.620 --> 00:43:38.020 زانیارییە یۆگاییەكان دەڵێن بۆ دەرككردن بە سامادهی كەسەكە دەبێت چاودێری بابەتە تێڕامان لەسەركراوەكە بكات. 00:43:38.020 --> 00:43:49.630 هەتاوەكو دیارنامێنێت و دەبێت بە تۆ ، یان تۆ دەبیت بەئەو. 00:43:49.630 --> 00:43:55.930 هەرچەندە زمان لە دابونەریتە جۆراوجۆرەكاندا لەیەك ناچن، 00:43:55.930 --> 00:44:00.850 بەڵام لە ڕەگ و ڕیشەوە هەموویان دەستنیشانی لەناوچوونی پێناسەی خوود یا چالاكیی خوودسەنتەری دەكەن. 00:44:00.850 --> 00:44:08.140 بودا هەمیشە بە زاراوە نەرێنییەكان وانەی دەوتەوە.ئەو وا خەڵكی فێردەكرد كە 00:44:08.140 --> 00:44:14.670 ڕاستەوخۆ لە بنیاتی خوود بكۆڵنەوە كە چۆن كاردەكات.ئەو نەیووتووە سامادهی چۆن كاردەكات. 00:44:14.670 --> 00:44:23.500 جگە لەوەی كە كۆتایی ئازارچەشتنەكانە. لە ئەدڤایتا ڤێدانتا زاراوەی "نێتی نێتی" هەیە 00:44:23.500 --> 00:44:31.200 كە بەمانای" نە ئەمە و نە ئەوە" دێت. خەڵكانی سەر ڕێگای خخوود ناسی 00:44:31.200 --> 00:44:37.810 لێكۆڵینەوە و پرسیار لە سروشتی ڕاست یان سروشتی برەهمان دەكەن، 00:44:37.810 --> 00:44:42.489 سەرەتا بە دۆزینەوەی كە ئەوان چی نین. 00:44:42.720 --> 00:44:49.180 بەهەمان شێوە لە مەسیحییەتدا، قەشە تێریزا ئەڤیلا باسی ڕێگەیەكی كردووە بۆ نوێژكردن. 00:44:49.180 --> 00:44:56.620 لەسەر بنەما نەرێنییەكە، یاخود لاهوتی نێگەتیڤ،نوێژێكی بێدەنگ، 00:44:56.620 --> 00:45:02.760 خۆبەدەستەوەدان ویەكبوونە، كە تاكە ڕێگەیە بەرەو ڕەهایی. 00:45:03.400 --> 00:45:09.009 لەماوەی ئەم ڕەوتی كارەوە؛ هەرشتێك كە هەتاهەتایی و نەگۆڕ نەبێت دادەماڵرێت. 00:45:09.009 --> 00:45:17.680 لەوانەش وەك زهن، خودی ئیگۆ،هەموو دیاردەكان، 00:45:17.680 --> 00:45:24.160 هەروەها چینە شاراوەكانی خوود. ئاگایی دەبێت ڕوون بێت 00:45:24.160 --> 00:45:30.999 بۆ ئەوەی وێنەی سەرچاوەكە بداتەوە، ئەگەر هەندێك زانیاری قوڵت هەبێت 00:45:30.999 --> 00:45:37.359 یان زانیارییەكە لەنائاگایدا كاربكات لە خود، ئەوا ژیانمان بە داخراوی دەمێنێتەوە. 00:45:37.359 --> 00:45:44.519 وە دەكەوێتە ناو گۆڵمەزێكی نەخشكراوی شاراوە كە خوودە نەدۆزراوەكە پێكدەهێنێت. 00:45:47.960 --> 00:45:55.289 كاتێك كە هەموو چینەكانی خوود ئاشكرا دەبێت ئیتر كەسەكە ئازاد دەبێت لە خوود. 00:45:55.289 --> 00:46:00.019 ئازاد دەبێت لە هەموو چەمكەكان. 00:46:03.750 --> 00:46:11.160 خاڵی وەرچەرخانی پەرەسەندنت ئەوكاتەیە كە بۆت دەردەكەوێت كە نازانیت تۆ كێیت 00:46:11.160 --> 00:46:22.240 كێ ئەزموونی هەناسەدان دەكات؟ كێ ئەزموونی تامەكان دەكات؟ 00:46:22.240 --> 00:46:35.880 كێ ئەزموونی سروودەكان، بۆنە ئاینییەكان، سەما و شاخەكان دەكات؟ بینەری بینەرەكە كێیە؟ 00:46:35.880 --> 00:46:39.630 چاودێری چاودێریكەرەكە كێیە؟ . 00:46:40.220 --> 00:46:47.210 لەسەرەتادا كاتێك چاودێری چاودێریكەرەكە دەكەیت؛ تەنها خوودی ناڕاست دەبینیت. 00:46:47.210 --> 00:46:52.300 بەڵام ئەگەر بەردەوام و سوربیت لەسەری، ڕێگەیەكت بۆ دەكرێتەوە. 00:46:54.020 --> 00:47:00.140 ڕاستەوخۆ بچۆ بنج و بناوانی و بزانە كێیە و چییە ئەزموون دەكات. 00:47:00.140 --> 00:47:10.040 بەچاوكراوەیی و نەتروكاندن، بە وردوتیژیی، پیداڕۆبچۆ، پڕبەهەموو هێزی بوونتەوە. 00:47:17.000 --> 00:47:19.060 <<گاتێ گاتێ پارا گاتێ، پاراسوم گاتێ، بۆدیسڤاها>> واتە:< ڕۆیشت،ڕۆیشت، زۆر دوور، تاگەیشتە ترۆپك و سەرچاوە، زەینی بەئاگا هاتەوەكە.> 00:47:19.579 --> 00:47:32.356 ( ) 00:47:47.840 --> 00:47:57.140 هیچ خوودێك نییە كە بێدار دەبێتەوە، هیچ كە تۆیەك نیت كە بێدار دەبیتەوە. 00:47:57.140 --> 00:48:03.500 ئەوەی كە تۆ بێداردەبیتەوە لێی وەهمی خودە جودایی خوازەكەیە. 00:48:03.500 --> 00:48:08.120 بێداربوونەوەیە لەو من و تۆیە سنوردارە، قسەكردن لەبارەیەوە بێمانایە. 00:48:08.120 --> 00:48:15.130 دەبێت وەستانی ڕاستەقینەی خود ڕوبدات تا ڕاستوخۆ بزانین بە ئاگابوونەوەكە چییە. 00:48:15.130 --> 00:48:23.540 هەركە زانرا ئیتر هیچ پێویست ناكات لەبارەیەوە بوترێت. 00:48:23.540 --> 00:48:39.510 هەرشتێكت وترا لەبارەیەوە ئەوا دەگەڕێتەوە زهنت. من زیاد لە پێویست قسەم لەبارەوە كرد. 00:48:39.510 --> 00:48:46.030 بەشێوەیەكی ئاسایی سێ ئاستی ئاگاییمان هەیە. بێداری، خوبینین، خەوی قوڵ. 00:48:46.030 --> 00:48:53.380 سامادهی هەندێكجار شتێكە دەچێتە حاڵەتی چوارەم. زەمینەی لەباری ئاگاییە. 00:48:53.380 --> 00:49:00.460 ئاگاییەكی یەكەمیە كە دەكرێت بەردەوام لە ئارادابێت و 00:49:00.460 --> 00:49:10.470 هاوتەریب بێت لەگەڵ دۆخەكانی تری ئاگایی. لە ڤێدانتادا پێی دەوترێت"توریا" 00:49:10.950 --> 00:49:17.220 زاراوەی تر بۆ توریا، ئاگایی مەسیحە، ئاگایی كریشنا 00:49:17.220 --> 00:49:26.680 سروشتی بەدا یان ساهاجا سامادی. لە ساهاجا سامادهیدا خودە ناوەكییەكە دەمێنێتەوە لە ئێستادا 00:49:26.680 --> 00:49:33.670 هاوكات لەگەڵ تەواوی هەموو فرمانەكانی مرۆڤ. 00:49:33.670 --> 00:49:38.580 ئۆقرەگرییەكە كە لە نێوەندی لولپێچی دیاردە گۆڕاوەكاندا بە نەجوڵاوی دەمینێتەوە. 00:49:38.580 --> 00:49:45.630 هزرەكان، هەستەكان، سۆز و وزە بەدەوری چێوەكەیدا دەسوڕێنەوە 00:49:45.630 --> 00:49:54.130 بەڵام ڕێژەی ئۆقرەگری یان منێتی لە چالاكییەكانی دەرەوەدا دەمێننەوە ڕێك هەروەك لە مێدیتەشندا ڕوو دەدات. 00:49:54.130 --> 00:50:02.680 ڕێی تێدەچێت خوودە ناوەكییەكە ئامادەیی هەبێت تەنانەت لەناو خەوی قوڵیشدا، 00:50:02.680 --> 00:50:11.800 كە هۆشیاری منێتی لە هاتن و ڕۆشتندا نابێت، 00:50:11.800 --> 00:50:15.450 تەنانەت ئەگەر دۆخی ئاگاییان بگۆڕێت. 00:50:20.420 --> 00:50:24.190 ئەوە خەوی یۆگییانەیە. 00:50:24.660 --> 00:50:29.970 لە سروودی سروودەكان ، یان سروودەكانی سولەیمان كە لە بایبڵی عیبری، پەیمانی كۆندا هەیە 00:50:29.970 --> 00:50:40.010 تێیدا دەڵێت:"من دەخەوم بە ڵام دڵم بێدارە." كە ئەمە پەییبردنە بە ئاگایییە 00:50:40.010 --> 00:50:47.040 ناكەسییە هەتاهەتاییەكە، كە ڕەنگیشی داوەتەوە لە وتەكانی حەزرەتی مەسیح 00:50:47.040 --> 00:50:54.360 كە دەڵێت:"پێش ئەوەی ئیبراهیم بێت من هەبووم." 00:50:56.289 --> 00:51:08.820 یەك ئاگایی كە ڕووناكی دەخاتە سەر بێشوومار ڕووخسارەكان و فۆرمەكان. 00:51:16.470 --> 00:51:22.640 سەرەتا وەك بڵێسەیەكی ناسك لە دوو جەمسەرەكەی ناو تۆدا لەدایك دەبن. 00:51:22.640 --> 00:51:29.160 ئاگاییە نێرینەكە لەگەڵ وزە مێینە واڵا و خۆبەدەستەوەدەرەكە. 00:51:29.160 --> 00:51:36.089 ورد و ناسكە و بەئاسانی لەدەست دەدرێت، مرۆڤ دەبێت زۆر وریای بێت و بیپارێزێت، 00:51:36.089 --> 00:51:40.849 بە زیندووی بیهێڵێتەوە تا پێدەگات. 00:51:43.800 --> 00:51:50.850 سامادهی حاڵەتێكی بێكاتی ئەزەلی ئاگاییە و لە هەمان كاتدا 00:51:50.850 --> 00:51:58.310 قۆناغێكی گەشەسەندنی ڕەوتەكەیە. شتێكی ئۆرگانیكە و بە پێی كات گەشە دەكات. 00:52:04.520 --> 00:52:13.990 تا زیاتر كات بەسەر ببەیت لەسامادهیدا ولە ئێستادابیت، لە بێكاتیدا بیت، 00:52:13.990 --> 00:52:22.520 زیاتر و زۆرتر ئاڕاستەی دڵ دەبیت، واتە گیان یان ئاتمان. 00:52:22.520 --> 00:52:28.280 وە كەمتر بایەخ بە بنیاتە مەرجدارەكە دەدەیت. 00:52:28.810 --> 00:52:38.410 ئەمەیە كە مرۆڤ چۆن ئازاد دەبێت لە زهنە نزمەكەی، ئازاد لە بیركردنەوە نەخۆشەكەی. 00:52:38.410 --> 00:52:45.109 پەیوەندییە تۆڕەكانی ناوەوە دەگۆڕێت. وزە چیت نائاگایانە ناڕژێتە ناو پێكهاتە بیناكراوە كۆنەكەوە. 00:52:45.109 --> 00:52:51.859 بە مانایەكی تر كەسەكە چیتر خۆی پێناسە ناكات بە 00:52:51.859 --> 00:53:09.829 بنیاتی خودەكەوە، بە جیهانی دەرەوەی شێوەكان. 00:53:10.920 --> 00:53:17.309 بۆ درككردن بە سامادهی، پێویست دەكات هەوڵی مەزن بدرێت، كەوا ببێتە خۆڕادەستكردنی تەواوەتی خودی خۆت. 00:53:17.309 --> 00:53:24.720 خۆتەسلیمكردنەكە ئەوەندە گشتگیر بێت كە 00:53:24.720 --> 00:53:33.869 تەواوی كۆششی كەسەكە لەخۆبگرێت، بە هەموو وزەیەوە. ئەوە هاوسەنگی كۆشش و خۆتەسلیمكردنە. 00:53:33.869 --> 00:53:41.400 ینگ و یانگە، جۆرێكە لە هەوڵدانی بێهەوڵ 00:53:47.430 --> 00:53:55.330 یۆگی و عارفی هیندی ، پاراماهانسا ڕاماكریشنا دەڵێت: 00:53:55.330 --> 00:54:02.620 "هەوڵی ڕووناكبوونەوە مەدە هەتاوەكو هەوڵەكەت وەك هەوڵی ئەو پیاوەی كە قژی گڕ دەگرێت و بەدوای گۆمە ئاوێكدا دەگەڕێت بیكوژێنێتەوە." 00:54:02.620 --> 00:54:06.300 بە هەموو بوونتەوە كۆششی بۆ بكە. 00:54:06.360 --> 00:54:12.840 لەوكاتەی كەسەكە دەیەوێت ئیگۆی باڵا بكات، پێویستی بە ئازایەتی و وریایی و خۆڕاگری دەبێت 00:54:12.840 --> 00:54:21.850 تاوەكو كۆرپەلەكە بەزیندووی بمێنێتەوە، بۆ ئەوەی جارێكی تر نەكەوێتە ناو چنراوە دنیاییەكانەوە. 00:54:21.850 --> 00:54:28.120 ویست و ئامادەباشی دەوێت تالەبەرامبەر تەوژمەكە بوەستیتەوە. 00:54:28.120 --> 00:54:35.590 لەدژی تۆڕە چنراوە بێبەزییەكە تێكشكێنەرەكە، چەرخە دەستاڕییەكەی سامسارا. 00:54:35.590 --> 00:54:43.870 هەر هەناسەیەك، هەر هزر و بیرێك، هەر كارو كردەوەیەك دەبێت لەپێناو ناسینی سەرچاوەكەدا بێت. 00:54:43.870 --> 00:54:51.490 سامادهی بە هەوڵدان بەدەستنایەت، هەروەها شتێكی ئاسانیش نییە. دەبێت دەست بەرداری هەوڵدانیش ببیت. 00:54:51.490 --> 00:54:59.380 ئەوە دوانەییە و تەنها لە زهنیشدا هەیە. بەدیهاتنی ڕاستەقینەی سامادهی زۆر ساكارە. 00:54:59.380 --> 00:55:05.440 سامادهی ئەوەنە جیانەبووەیە كە هەمیشە زمان لە ئاستیدا دەستەوەستانە. 00:55:05.440 --> 00:55:12.610 كە خۆی بە زگماكی دوانەییە. یەك ئاگایی بنچینەیی هەیە 00:55:12.610 --> 00:55:21.160 كە وەك دنیا خۆی بێداردەكاتەوە، بەڵام بەهۆی چینەكانی زهنەوە لێڵ و دژوار دەبێت. 00:55:21.160 --> 00:55:27.610 وەك خۆر كە لە پشت هەورەوە شاردراوەتەوە. كاتێك كە هەر توێژاڵێكی زهن لادەدرێت 00:55:27.610 --> 00:55:30.900 كرۆكی كەسەكە ئاشكرا دەبێت. 00:55:33.180 --> 00:55:39.480 هەر توێژاڵێكی زهن لاببرێت، خەڵك بە سامادهی ناوی دەبات. 00:55:39.480 --> 00:55:45.260 خەڵك ناو لە ئەزمونە جیاوازەكان دەنێن و ناو بۆ دیاردە جۆراوجۆرەكان دیاری دەكەن. 00:55:55.010 --> 00:56:00.290 بەڵام سامادهی ئەوەنە سادە و ساكارە كاتێك پێت دەڵێن چۆنە و چۆن پێی دەگەیت 00:56:00.290 --> 00:56:04.600 ئەوا زهنت لێی تێناگات. 00:56:05.170 --> 00:56:13.040 لەڕاستیدا سامادهی ئاڵۆز یان سادە نییە، تەنها زهنە وای لێدەكات. 00:56:13.040 --> 00:56:19.850 كە زهن نەما كێشەیەك نامێنێت، 00:56:19.850 --> 00:56:28.720 چونكە زهن دەبێت بوەستێنرێت بۆ گەیشتن پێی، كە ئەوەش ڕوودانی زۆر قورسە. 00:56:36.880 --> 00:56:44.170 پوختەترین وانەی سامادهی لەم دەستەواژەدا خۆی دەبینێتەوە كە دەڵێ: 00:56:44.170 --> 00:56:55.530 " ئۆقرەبگەرە و بزانە." 00:56:59.190 --> 00:57:05.490 چۆن دەتوانین وشە و وێنەكان بەكار بهێنین بۆ ئاماژەدان بە ئۆقرەگری؟ 00:57:05.490 --> 00:57:12.869 چۆن دەتوانین مانای بێدەنگی بە دەنگەدەنگ بگەیەنین؟ لەجیاتی قسەكردن لەبارەی سامادهی وەك چەمكێكی زهنی و ڕۆشنبیری 00:57:12.869 --> 00:57:22.740 ئەم فیلمە بانگێكی ڕیشەییە بۆ هیچ نەكردن، بانگیكە بۆ مێدیتەیشن، 00:57:22.740 --> 00:57:31.010 بۆ خامۆشی ناوەكی، نوێژێكی بێدەنگە و بانگێكە بۆ وەستاندن. 00:57:38.420 --> 00:57:45.140 هەمووشتێك بوەستێنە كە بەهۆی زهنە نەفسییە نەخۆشەكەوە هان دەدرێت. 00:57:46.270 --> 00:57:50.190 جێگیربە و بزانە. . 00:57:54.470 --> 00:57:59.890 كەس ناتوانێت پێت بڵێت چی لەم جێگیرییەوە پەیدادەبێت. 00:57:59.910 --> 00:58:05.720 بانگێكە بۆ كردار لە دڵێكی ڕۆحانییەوە. 00:58:21.500 --> 00:58:30.050 وەك یادخستنەوەی شتێكی دێرینە.ڕۆح بیداردەبێتەوە و خۆی بیردەكەوێتەوە. 00:58:30.050 --> 00:58:37.260 وەك گەشتیارێكی خەوتوو بووە ، بەڵام ئێستا بە تاڵایی بێدار دەبێتەوە و 00:58:37.260 --> 00:58:43.439 خۆی لەشتەكاندا بەدیدەكات. 00:58:44.390 --> 00:58:50.869 ناتوانیت وێنای سامادهی بكەیت بەو زهنە سنوردارەی ئیگۆیەوە. 00:58:50.869 --> 00:58:57.500 هەروەك چۆن ناتوانین وەسفی ڕەنگ بكەیت بۆ كەسێكی نابینا. زەهنت ناتوانێت ئەوە بزانێت. 00:58:57.500 --> 00:59:06.559 زهن ناتوانێت بەرهەمی بهێنێت، بۆ پەیبردن بە سامادهی دەبێت بە ڕێگەی جیاواز ببینیت. 00:59:06.559 --> 00:59:12.579 نەك بۆ ئەوەی شتەكان لێك جیابكەیتەوە بەڵكو بۆ ئەوەی پەی بە بینەرەكە ببەیت. 00:59:15.360 --> 00:59:24.840 قەشە فرانسیس ئەسیسی دەڵێت:" ئەوەی بەدوایدا دەگەڕێیت هەرئەوەیە كە تەماشا دەكات." 00:59:24.840 --> 00:59:34.290 هەركە جارێك مانگت بینی ئیتر دەتوانیت تیشكدانەوەكەی بناسیتەوە. 00:59:34.290 --> 00:59:42.920 خودی ڕاستەقینە هەمیشە هەیە، لە هەموو شتێكدایە، بەڵام تۆ پەیت بە ئامادەبوونی نەبردووە. 00:59:43.070 --> 00:59:50.750 كاتێك خۆت وەك خودی ڕاستەقینە دەناسیتەوە و تێیدا دەژیت لەسەروو زهن و هەستەكانەوە، 00:59:50.750 --> 01:00:08.530 ڕێی تێدەچێت ئەزموونی سەرسامكەرت هەبێت لە زۆربەی شتە دنیاییەكاندا. ئێمە دەبینە خودی شتە سەرسامییەكە. 01:00:08.720 --> 01:00:15.530 هەوڵ مەدە ئازاد بیت لە ئارەزووەكان، چونكە ویستی ئازادبوون لە ئارەزووەكان بۆ خۆی ئارەزوویەكە. 01:00:15.530 --> 01:00:26.020 ناتوانیت جێگیر بیت چونكە هەوڵی جێگیربوون جوڵەیە. 01:00:26.020 --> 01:00:34.570 درك بە جێگیری بكە كە هەمیشە هەیە و پێشوەخت ئامادەیە. 01:00:34.570 --> 01:00:37.570 ببە بە جێگیرییەكە و بزانە. 01:00:38.840 --> 01:00:45.140 كاتیك هەموو هەڵبژاردە و ناكۆكییەك وازلێدێنین، سەرچاوەكە دەردەكەوێت. 01:00:45.140 --> 01:00:57.140 بەڵام تەنانەت بە سەرچاوەكەشەوە وابەستە مەبە. ڕاستییە مەزنەكە، تاوۆ، نەیەكە و نەدووە. 01:00:57.140 --> 01:01:07.580 ڕامانا ماهاریشی دەڵێت:"خود تەنها یەكە، ئەگەر سنورداربیت ئەوا ئیگۆیە، ئەگەر بێسنوربێت ئەوا ناكۆتایە و ڕاستییە مەزنەكەیە." 01:01:07.580 --> 01:01:20.750 ئەگەر باوەڕ بەوە بكەی كە چی وتراوە، ئەوە لە دەستت داوە. 01:01:20.750 --> 01:01:27.500 ئەگەر باوەڕیشی پینەكەیت هەر لەدەستت داوە. باوەڕ و بێ باوەڕی لە هەمان ئاستی زهندا ئیش دەكەن. 01:01:27.500 --> 01:01:34.900 ئەو دوانە پێویستیان بە زانیارییە، بەڵام ئەگەر بچیتە ناو لێكۆڵینەوەكانی خۆتەوە، 01:01:34.900 --> 01:01:40.370 هەموو بوار و لایەنێكی بوونت تاقی بكەیتەوە، بگەڕێی بەدوای ئەوەی كێیە كە پشكنینەكە دەكات. 01:01:40.370 --> 01:01:46.340 ئەگەر بە پێی ئەم بنەمایە بژیت كە دەڵێ: " ویستی من نییە بەڵكو ویستە باڵاترینە كاردەكات." 01:01:46.340 --> 01:01:53.540 ئەگەر نیازت هەیە گەشت بكەیت بۆ سەروو هەموو ئەو شتانەی دەیانزانیت، ئەوا لەوانەیە 01:01:53.540 --> 01:01:59.600 دەركی ئەو شتانە بكەیت كە هەوڵدەدەم بیانڵێم. تەنها ئەوكاتە خۆت تامی دەكەیت. 01:01:59.600 --> 01:02:07.940 تامی ڕازە كاریگەرە قوڵەكە و جوانی بوون بە سادەیی دەكەیت 01:02:08.450 --> 01:02:16.070 ئەگەرێكی تر بۆ ژیان، شتێكی پیرۆز هەیە، شتێكی ناڕوون هەیە، 01:02:16.070 --> 01:02:22.570 كە دەتوانرێت لە قوڵاییە جێگیرەكانی بوونت بدۆزرێتەوە، لەودیو چەمكەكانەوە، 01:02:22.570 --> 01:02:33.920 لەودیو دۆگماكانەوە، لەودیو چالاكی و پەسەندكردنەكانەوە. 01:02:33.920 --> 01:02:41.410 بە ڕێوڕەسم و مەشق و تەكنیكەكان بەدەست نایەت. هیج چۆنایەتییەك نییە بۆ بەدەست هێنانی. 01:02:41.410 --> 01:02:54.140 سیستەمێك نییە، ڕێگەیەك نییە بۆ ڕیگاكە، هەروەك لە زێندا وا دەڵێن. 01:02:54.140 --> 01:03:01.160 دۆزینەوەی ڕووخسارە ڕەسەنەكەیە كە لەپێش لەدایك بوونت هەبووە. 01:03:01.160 --> 01:03:10.010 ئەمە مانای ئەوە نییە شتی زیاتر بۆ خۆت زیاد بكەیت، ئەمە بوونە بە ڕووناكی خۆت 01:03:10.010 --> 01:03:20.210 ڕووناكییەك كە وەهمی خوود لادەبات. ژیان هەمیشە پڕكار دەبێت. 01:03:20.210 --> 01:03:26.920 دڵ بەردەوام بێئارام دەبێت تاوەكو دەگاتە ئارامی و پشوو 01:03:26.920 --> 01:03:32.650 لەو ڕاز و نهێنییە كە لەسەروو ناو و شێوەوەیە.